وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هەڤپەیڤین

دانا غاز: بەرهەمهێنانی غاز لە كوردستان بۆ 900 ملیۆن پێ سێجا بەرز دەكەینەوە

لەلایەن عومەر ئەحمەد 30/1/2019
مەجید جەعفەر، بەڕێوەبەری كارگێڕیی كۆمپانیای دانە غاز بۆ رووداو: رۆژانە 400 ملیۆن پێ سێجا غاز لە كوردستان بەرهەمدێنین
مەجید جەعفەر، بەڕێوەبەری كارگێڕیی كۆمپانیای دانە غاز بۆ رووداو: رۆژانە 400 ملیۆن پێ سێجا غاز لە كوردستان بەرهەمدێنین
رووداو - هەولێر

مەجید جەعفەر بزنسمانێكی ئیماراتی و بەڕێوەبەری كارگێڕیی كۆمپانیای دانە غازی ئیماراتی و بەڕێوەبەری گشتیی كریسنت پێترۆلیۆمە كە یەكەم كۆمپانیای تایبەتی نەوت و غازی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستە. كۆمپانیای دانە غاز لە نیسانی 2007 وە لە كوردستان چالاكە و لەگەڵ هاوبەشەكانی بە یەكێك لە گەورەترین وەبەرهێنەرە بیانییەكانی هەرێمی كوردستان دادەنرێ‌. مەجید جەعفەر لەم هەڤپەیڤینەدا باسی پڕۆژەكانیان لە هەرێمی كوردستان و پلانی داهاتوویان بۆ پەرەپێدانی كەرتی غازی سروشتی لە هەرێمی كوردستان دەكات.

رووداو: یەكێك لەو فاكتەرانەی ئۆپێك لە كاتی بڕیارداندا لەبەرچاوی دەگرێ، قەبارەی یەدەكی نەوتی ئەمریكایە، بۆچی ئەم فاكتەرە هێندە گرنگە بۆ بازاڕی نەوت و ئەو كاریگەرییە زۆرە لەسەر نرخی نەوت دادەنێ؟

مەجید جەعفەر: نەوتی لیتەی ئەمریكا لە چوار ساڵی رابردوودا 70٪ی ئەو گەشەیەی تێر كردووە كە لە داوای سەر نەوتدا دروست بووە، جیا لەمەش ئەمریكا ئێستا گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتە لە جیهاندا، بۆیەش هیچ گومانی تێدا نییە كە نەوتی ئەمریكا فاكتەرێكی گرنگە. ئەوەی گرنگە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و غازی لیتەیە، خەڵكیش ژمارەكانی بودجەی نەوتی لیتە وەكو ئاماژەیەك بۆ ئاستی بەرهەمهێنانی (ئەمریكا) لە داهاتوودا سەیر دەكەن. داوای سەر نەوت بەردەوامە لە زیادبوون، پیشەسازی نەوتیش هەموو كاتێك دەیەوێ لە نێوان داوا و خستنەڕوودا سەقامگیری و هاوسەنگی هەبێ، چونكە ئەوەی بەڕاستی كاریگەری لەسەر نرخ دادەنێ ئەو هاوسەنگییەیە.

رووداو: داهاتووی غازی سروشتی چۆن دەبینن؟ بەرهەمهێنەرانی غازی سروشتی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە زۆری چاویان لەسەر كام بازاڕە؟ ئایا ركابەرەكانی كەنداو دەتوانن ململانێی غازی سروشتیی رووسیا بكەن، بەتایبەتیش لە بازاڕەكانی ئەوروپا؟

مەجید جەعفەر: ئێمە بڕوامان وایە كە غازی سروشتی سووتەمەنی سەدەی 21 بێ و رۆڵێكی سەرەكی لە كەمكردنەوەی دەردانی كاربۆندا هەبێ، چونكە غازی سروشتی بۆ دابینكردنی سووتەمەنی و بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا و پیشەسازییەكانی دیكە سووتەمەنییەكی پاكترە. بە بۆچوونی ئێمە دەكرێ بە بەكارهێنانی غاز لە شوێنی نەوت و خەڵووز پارەیەكی زیاتر بگەڕێنرێتەوە و دەردانی كاربۆن و سەرچاوەكانی دیكەی پیسكردنی هەوا كەم بكەینەوە. هەر بۆیە ئێمە گەشبینین بە داهاتووی غاز، تەنانەت پێمانوایە بایەخی غاز زیاتریش ببێ، لەو كاتەی كە سەرچاوە پاكەكان خەریكە زیاتر دەردەكەون، چونكە غازی سروشتی دەتوانێ لە قۆناغی دابڕان لە سەرچاوەكانی دیكە ببێ بە سەرچاوەی بەرهەمهێنانی وزە، واتە لەو كاتەی كە سەرچاوە پاكەكان هێشتا توانای بەرهەمهێنانی وزەی پێویستیان نییە.

بەگوێرەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، مەزندە دەكرێ هەرێمی كوردستان خاوەنی 200 تریلیۆن پێ سێجا غاز بێ، ئەمەش بەو مانایەیە كە كوردستان دەتوانێ كێشەی بەرهەمهێنانی وزە و پێویستییەكانی پیشەسازیی نێوخۆ و شوێنەكانی دیكەی عێراق دابین بكات، دەشێ هەناردەشی بكات. ئێمە شانازی دەكەین بەوەی لە دوو گەورەترین كێڵگەی غازی هەرێمی كوردستان كار دەكەین، بەمدواییەش یادی 10 ساڵەی بەرهەمهێنانی بەردەوام و سەركەوتووانەی غازمان كردەوە. كاری ئێمە لە كوردستان ساڵی 2007 دەستیپێكرد، روئیای رێزدار نێچیرڤان بارزانی بۆ سوودوەرگرتن لە وەبەرهێنانی كەرتی تایبەت و كاركردنی هاوبەشی ئەو كەرتە لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ماوەیەكی كورتدا ئەنجامی ئەرێنی لێكەوتەوە. ئێمە لە ساڵی 2007 لەگەڵ ئەو و دكتۆر ئاشتی گرێبەستمان واژۆ كرد و یەكەمجاریش لە ساڵی 2008 توانیمان غاز بەرهەمبهێنین، واتە تەنیا دوای 15 مانگ لە (واژۆكردنی گرێبەستەكە)، ئەمەش سەرەڕای ژمارەیەكی زۆر تەگەرە، لەوانەش ناسەقامگیریی عێراق لەو كاتەدا، تەگەرەیەكی دیكەش ئەوە بوو كە دەبووایە بێ بەڵێندەری نێودەوڵەتی ژێرخانەكە دروستبكەین و بۆڕییەكان بە شاخەكان و مەیدانە مینڕێژكراوەكاندا بەرین.

بەمدواییە ئێمە زیادبوونی 35%ی بەرهەمهێنانمان راگەیاند، لە نزیكیشەوە لەگەڵ دكتۆر ئاشتی هەورامی و هاوكارانی لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كاردەكەین بۆ ئەوەی لە دوو بۆ سێ ساڵی داهاتوودا ئاستی بەرهەمهێنان دوو بەرامبەر بكەین. ئەمە لەلایەكەوە پێویستییە نێوخۆییەكانی سەرچاوەی وزە دابین دەكات، لە لایەكی دیكەشەوە خەرجییەكی زیاتر دەگەڕێنێتەوە و قازانجی ئابووری بۆ حكومەت و ئابووری نێوخۆ دەبێ.

رووداو: دانا غاز یەكێك لە گەورەترین كۆمپانیا ناحكومییەكانی غازی سروشتییە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باكووری ئەفریقا، چالاكییەكانی ئێوە لە كوێن؟

مەجید جەعفەر: دانە غاز سەرمایە و چالاكی لە میسر، ئیمارات و كوردستان هەیە.

رووداو: ئەگەر باسی كوردستان بكەین، ئێوە كێڵگە غازییەكانی چەمچەماڵ و خۆرمۆر چۆن دەبینن؟

مەجید جەعفەر: دانە غاز لەگەڵ كریسنت پێترۆلیۆم لە پڕۆژەی غازی كوردستاندا كاردەكەن. ئەو دوو كۆمپانیایە خاوەنی 35٪ی پێرڵ پێترۆلیۆمن، هەر كام لە كۆمپانیا ئەوروپییەكانی  (OMV)، (MOL)  و  (RWF)یش 10%ی پشكیان هەیە. ئێمە ئێستا خەریكی گەورەكردنی توانای بەرهەمهێنانین و پرۆگرامی لێدانی بیر لە هەردوو كێڵگەی چەمچەماڵ و خۆرمۆر جێبەجێ دەكەین.

رووداو: توانای بەرهەمهێنانی ئەو دوو كێڵگەیە چەندە؟ رۆژانە چەند ملیۆن پێ سێجا لە هەرێمی كوردستان بەرهەم دەهێنن؟ پلانتان بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی چییە؟

مەجید جەعفەر: ئێستا رۆژانە 400 ملیۆن پێ سێجا غازی كۆندێنسێت و غازی شل بەرهەمدەهێنین، پلانی ئێستاشمان ئەوەیە لە سێ ساڵی داهاتوودا ئاستی بەرهەمهێنان لە هەردوو كێڵگەكە بۆ 900 ملیۆن پێ سجا بەرزبكەینەوە، هەروەها لە ناوچەكانی دیكەش لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستاندا رێككەوتووین كاری گەڕانیان تێدا بكەین. 

رووداو: ئێستا لە خۆرمۆرەوە غاز بەرهەمدەهێنن، ئەی كەی دەرهێنانی غازی سروشتی لە كێڵگەی چەمچەماڵ دەستپێدەكەن؟ 

مەجید جەعفەر: ئێستا خەریكی هەڵسەنگاندن و لێدانی بیرین لە كێڵگەكە، پلانی پەرەپێدانی خۆشمان بۆ پەسەندكردن پێشكەش بە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كردووە.

رووداو: چۆن ئەو غازەی لە هەرێمی كوردستان بەرهەمی دەهێنن دەیفرۆشن؟ چۆن بەرهەمەكەی خۆتان لە بازاڕە نێوخۆییەكەی كوردستان بەكاردەهێنن و بۆ چ مەبەستێكە؟

مەجید جەعفەر: ئێستا وەزارەتی سامانە سروشتییەكان غازە زێدەبارەكە دەكڕێتەوە و چاودێری فرۆشتنی غازی كۆندێنسێت و غازی شل بە كڕیارە نێوخۆییە جێباوەڕەكان دەكات. 

رووداو: قەبارەی وەبەرهێنانتان لە هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2019 چەند دەبێ؟ ئایا ئەم وەبەرهێنانە هەلی كاری نوێ بۆ خەڵك دروست دەكات؟

مەجید جەعفەر: لە یەكەم دەیەی كاركردنی خۆمان لە هەرێمی كوردستان 1.3 ملیار دۆلار وەبەرهێنانمان كردووە، لە چەند ساڵی داهاتووشدا 800 ملیۆن دۆلاری دیكە وەبەرهێنان دەكەین، تاوەكو پلانی فراوانكردنەوەی پێ جێبەجێ بكەین. 

رووداو: ئێستا زیاتر پێویستتان بە چ جۆرە شارەزاییەك هەیە لە كوردستان؟ چەند لە فەرمانبەران و ستافەكەتان خەڵكی هەرێمی كوردستانن؟

مەجید جەعفەر: ئێستا زیاتر لە 80٪ی ستافەكەمان خەڵكی ئێرەن و چاوەڕێ دەكەین لە پێنج ساڵی داهاتوودا 90٪ی ستافەكەمان خەڵكی لۆكاڵ بن، هیواداریشین لە داهاتوودا ئەو رێژەیە بگەیەنینە 100٪. ئێمە وەبەرهێنانیشمان كردووە لە پێگەیاندنی خەڵكی ئێرە، بۆ ئەوەی شارەزایی هێزی كاری خۆمان لە هەموو بوارەكاندا پەرەپێبدەین.
2971 ژمارەی بینین

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

گۆڕان تەڵەکەی تەقاند 14 کاژێر لەمەو بەر |

گۆڕان تەڵەکەی تەقاند

هیچ پاساوێک بۆ یەکێتی نەماوەتەوە تا لەوە زیاتر زۆرتر
0.281 seconds