وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

توركیا و هەرێمی كوردستان؛ پێكداچوونی بەرژەوەندیی ئابووری

لەلایەن رووداو 30/9/2017
تورکیا سەرەکیترین هاوبەشی ئابووری کوردستانە و هەردوولا کاریگەریی تایبەتیان لەسەر ئابووری یەکتر هەیە
تورکیا سەرەکیترین هاوبەشی ئابووری کوردستانە و هەردوولا کاریگەریی تایبەتیان لەسەر ئابووری یەکتر هەیە

شەهریار شێخلەر*
رووداو - شرۆڤە

توركیا وەك حەڤدەهەمین ئابووریی دونیا، یەكێكە لە وڵاتانی ئەندامی  G20و ئەندامی ڕێكخراوی هاوكاری و گەشەی ئابووری  (OECD)یە، ئەندامی رێكخراوی بازرگانیی جیهانی (WTO) یەو یەكێكە لە وڵاتە سەرەكییەكانی رێكخراوی هاوكاریی ئابووری  (ECO)، لە ساڵانی ڕابردوودا بەتایبەتی پاش 2001 گەشەیەكی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە، بەڵام بەهۆی خاڵە لاوازەكانیەوە چەندین جار لە ساڵانی رابردوودا تووشی وەستان بووە.

 توركیا سەرەكیترین شەریكی ئابووریی هەرێمی كوردستانە و هەردوولا كاریگەریی تایبەتیان لەسەر ئابووریی یەكتر‌ هەیە و بەردەوامبوونی سەركەوتنە ئابوورییەكانیان بەبێ لایەنەكەی دیكە، نەختێك ئەستەمە، هەرچەندە گرفتە ئابوورییەكانی توركیا و قازانجە جۆراوجۆرەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ئابووریی توركیا، گرنگییەكی تایبەتی داوەتە هەرێمی كوردستان بۆ توركیا. لێرەدا هەوڵ دەدەین شیكارییەك بۆ ئابووریی توركیا و گرنگیی هەرێمی كوردستان بۆ ئابووریی ئەو وڵاتە بكەین.

ئابووریی توركیا، پێوەرە سەرەكییەكان

تێكڕای گەشەی ئابووریی توركیا وەك حەڤدەهەمین ئابووریی جیهان، لە ماوەی ساڵانی 2010 بۆ 2016 بە 6.6% دەخەمڵێنرێت كە ڕێژەیەكی بەرچاو بووە بۆ گەشەی ئابووری لە وڵاتێكی بەرەوپێشچوو لە دوای قەیرانی ساڵانی 2008 و 2009، بەڵام هەرچی لە ساڵی 2010 دوورتر دەكەوینەوە، ئەو ڕێژەیە نزمتر دەبێتەوە و لە 5.2% لە ساڵی 2014 و 6.1% لە ‌ساڵی 2015 ، بۆ 2.9% لە ساڵی 2016 دابەزیوە و پێشبینی دەكرێت لە 2017 شدا كەمتر لە 3% بێت و لە ساڵی 2018 بگاتە 3.8%. ئەگەر پلانە ئابوورییەكانی ئەو وڵاتە بە سەركەوتوویی جێبەجێ بكرێت، لە 2019 تا 4.1% بەرز ببێتەوە كە بە ڕێژەیەكی بەرچاو بۆ مانەوەی ئابووریی توركیا لەسەر جادەی پێشكەوتن ئەژمار ناكرێت. 

ڕێژەی بێكاری لە 9.2% لە ساڵی 2014 بۆ 10.9% لە ساڵی 2016 بەرز بووەتەوە و ئەو وڵاتەی لە ڕیزبەندی وڵاتاندا بۆ پلەی 130 هەمین وڵات دابەزاندووە، هەروەها بەراورد دەكرێت كە یەك لەسەر پێنجی دانیشتووانی توركیا (21.9%) لە ساڵی 2015 دا لە خوار ڕێژەی نەداری ژیانیان بەسەربردبێت. چەند داتایەكی سەرەكیی دیكە لەبارەی توركیاوە بریتین لە:

- 17.1%ی كۆی بەرهەمی ناپوختەی توركیا لە باج وەرگیراوە.

- لەكاتێكدا بودجەی حكومەت 151 ملیارد دۆلار بووە، نزیكەی 146.4 ملیار دۆلار داهاتی حكومەت بووە و  5% بودجەكەی كورتی هێناوە.

- رێژەی هەڵاوسان لە توركیا لە 7.7% لە ساڵی 2015 بۆ 7.8% لە ساڵی 2016 بەرزبووەتەوە و بۆ ساڵی 2017ش بە زیاتر لە 8.5% دەخەمڵێنرێت.

- داهاتی سەرانەی دانیشتووانی توركیا لە كۆی داهاتی ناپوختەی نیشتمانی لە نزیكەی 24.500 دۆلار بۆ سێ ساڵی ڕابردوو (2014 تا 2016) گۆڕانكاری بینیوە.

- تێكڕای مووچەی ساڵانەی فەرمانبەرانی توركیا لە ساڵی 2016 دا نزیكەی هەشت هەزار دۆلاری ئەمریكی بووە.

- نرخی ئاڵوگۆڕی دراوی توركیا بەرامبەر بە دراوە دەرەكییەكان، بەتایبەت دۆلاری ئەمریكی و یۆرۆ، دابەزینێكی بەرچاوی تۆمار كردووە و لە 1.14 لە ساڵی 2007 بۆ 3.56 لە ساڵی 2017 بۆ هەر دۆلارێك دابەزیوە و لە 1.5 لە ساڵی 2017 بۆ 4.2 لە ساڵی 2017 بۆ هەر یۆرۆ دابەزیوە.

واتە سەرەڕای هەموو ئەو گەشە و بەرەوپێشچوونانەی توركیا لە بواری ئابووری، وڵاتێكی زلهێز و پێشكەوتوو لەو بوارانەدا ئەژمار ناكرێت، بەتایبەتی پاش ساڵی 2013 و لاوازبوونی دراوی توركیا لە بەرامبەر دراوە بیانییەكان، هەروەها داڕمانی كەرتی گەشتیاریی ئەو وڵاتە پاش هەڕەشە و گوشاری زۆری رووسیا و پاشان ناكۆكی لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپی، ئەو لاوازییە ئابوورییە زیاتر خۆی نیشان دەدات.
 
هاوبەشە سەرەكییەكانی ئابووریی توركیا

توركیا لە ساڵی 2016، زیاتر لە 150 ملیار دۆلاری ئەمریكی هەناردە كردووە و لەبەرامبەردا زیاتر لە 198.4 ملیار دۆلاری هاوردە كردووە، واتا باڵانسی بازرگانیی ئەو وڵاتە زیاتر لە 48.3 ملیار دۆلار (32%) قەرزدارە (نێگەتیڤە).

 وڵاتانی سەرەكیی ناو شەراكەتی بازرگانی لەگەڵ توركیا، چەند وڵاتێكی دیاریكراون، لەناویاندا شەش وڵاتی سەرەكی و ڕێژەی هەناردەكاری و هاوردەكارییان لە توركیا و باڵانسی بازرگانییان لەگەڵ ئەو وڵاتە نیشان دەدات كە توركیا لەگەڵ زۆربەی شەریكە سەرەكیەكانی قەرزدارە، واتا ڕێژەی هاوردەكردنی لەو وڵاتانە لەڕێژەی هەناردەكردنی زیاترە.

بەپێی ئەو داتایانە، باڵانسی بازرگانیی توركیا لەگەڵ وڵاتانی ئەڵمانیا زیاتر لە 5.5 ملیار دۆلار، لەگەڵ چین زیاتر لە 20 ملیار دۆلار و لەگەڵ ئیتالیاش نزیكەی 2.5 ملیار دۆلار قەرزدارە، هەرچەندە لەگەڵ چەند وڵاتێكی وەكوو بەریتانیا (5.5 ملیار دۆلار) پۆزەتیڤە، بەڵام لە كۆی باڵانس زیاتر لە 48 ملیار دۆلار قەرزدارە.

كەمتر وڵاتێك هەیە كە پێگەی عێراق (بە هەرێمی كوردستانەوە)ی هەبێت بۆ یارمەتی ئابووری و بازرگانیی توركیا كاتێك عێراق و هەرێمی كوردستان نزیكەی نۆ ملیار دۆلاریان لە ساڵی 2016 لەو وڵاتە بەرهەم و خزمەتگوزاری هاوردە كردووە و بێجگە لە نەوت، هەناردەكردنێكی بەرچاویان بۆ ئەو وڵاتە نەبووە كە ئەویش بەهۆی گرێبەستەكانی نێوانیان و نرخی تایبەتی فرۆشتنی ئەو بەرهەمە بە توركیا زیاتر خێرە تا پارە سەرفكردن، واتا تەنیا عێراق و هەرێمی كوردستانە كە بێجگە لەوەی بە هاوردەكردن هاوكاری ئابووریی توركیا دەدات، هەناردەكردنەكەشی بۆ ئەو وڵاتە بووەتە هۆی هاوكاری بۆ ئابووریی توركیا. 

هەڵبەت زیاتر لە 75%ی ڕێژەی هەناردەكردنی توركیا بۆ عێراق، تایبەتە بە هەرێمی كوردستان و دەگاتە زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار لە ساڵی 2016 لە كاتێكدا ئەو ڕێژەیە لە ساڵی 2007 نزیكەی 50%ی كۆی هەناردەكردنی توركیا بۆ عێراق بووە و بەزەحمەت دەگەیشتە 1.5 ملیار دۆلار (واتا ڕێژەی هاوردەكردنی هەرێمی كوردستان لە توركیا زیاتر لە 4.5 بەرامبەر لە ماوەی 10 ساڵدا بەرز بووەتەوە كە ئەوە سەرەڕای دابەزینی نرخی نەوت و شەڕی داعش و قەیرانی ئابووریی هەرێمی كوردستانە).

هەرێمی كوردستان نە تەنیا لە ڕێگای هاوردەكردنی ڕاستەوخۆی بەرهەمەكانی توركیا قازانجی ئابووری دەگەیێنێتە ئەو وڵاتە، بەڵكوو بەهۆی ئەوەی توركیا ڕێگای سەرەكی هاوردەكردنی بەرهەمەكانی وڵاتانی ڕۆژئاوایە بۆ هەرێمی كوردستان و بەشێكی عێراق، ئەوە بووەتە یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكانی گەشەی كەرتی گواستنەوە، خەزن و بەندەرەكانی توركیا. ئەمەش بێجگە لە قازانجە ئابوورییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ پیشەسازییەكانی گواستنەوە، خەزن و تانكەكانی نەفت كە بۆ هەناردەكردنی نەوت و بەرهەمە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان بەكاردێن و كۆی قازانجی كەرتی گواستنەوە و خەزنی توركیا لەڕێی هاوردەكردن و هەناردەكردن بۆ هەرێمی كوردستان بە زیاتر لە سێ ملیار دۆلار لە ساڵێكدا دەخەمڵێندرێت.

گرینگیی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا، تەنیا لە ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوانیاندا نییە و هەرێمی كوردستان ڕێگای هەناردەكردنی توركیایە بۆ عێراق و بەشێك لە هەناردەكردنی ئەو وڵاتە بۆ سووریا، كوێت و ئێران‌ و ڕۆڵ و پێگەی هەرێمی كوردستان بۆ ئابووریی توركیا زیاتر بەرچاو دەكات.

پڕۆژە هاوبەشەكان لەگەڵ كۆمپانیا توركی و ڕووسییەكان بۆ گواستنەوەی گازی سروشتیی هەرێمی كوردستان، بەشێكن لە پلانەكانی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان توركیا و هەرێمی كوردستان و پێشبینی دەكرێت لە پلانی توركیادا بۆ بوون بە هابی بڵاوكردنەوەی وزە لە ناوچەكەدا، ڕۆڵێكی بەرچاویان هەبێت، واتا بە جێبەجێكردنی پلانە ئابوورییەكان و وزەی نێوانیان، گرینگی و كاریگەریی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەبێت و دەبێتە هۆی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوانیان.

*شرۆڤەكاری ئابووری و وزە

کۆمێنتەکان

 
Dr Salih Miran | 30/9/2017
ده ستتان خوشبيت به راستي راڤه يه كي جوان و به پئزه، هيوادارم سوودي لي ببينريت له بواري تيگه يشتن له ئيستاو داهاتووي باروو دوخي كوردستان و وولاته هاوسئيه كاني..
محمد علی | 30/9/2017
سڵاو زۆر بە پێزبو وە زانیاری گرنگی تێدابودە سان خۆش بێتوهە میشە سە رکە وتوبن

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

sarkawt saeed | 17/07/2018 08:16:27 ص
زۆر بە داخە وە دووبارە بە کوشت دانی کورد له پێناو ولاتێکی بێ خێر و هیچ
شاخه‌وان | 18/07/2018 07:38:43 ص
به‌ هه‌مووی دوو ئه‌مريكي نه‌بوون به‌شدار بوون و ته‌ياره‌كانيش ته‌نها بۆ پۆز هاتبوون گه‌رنا 5 پيشمه‌رگه‌ شه‌هيد نه‌ده‌بوون. ئه‌مريكي ته‌نها بۆ...
وردەکاریی ئۆپەراسیۆنەکەی پێشمەرگە و هاوپەیمانان لە چیای قەرەچووغ
| 16/7/2018 | (4)
سێنیار بامەڕنی | 17/07/2018 09:06:45 م
دوور لە سیاسەت و مەرامە گڵاوەكانی سیاسیەت، من لە رووی مرۆڤایەتییەوە ئەم پەیامە ئاراستەی (نادیە موراد و نەتەوە یەكگرتووەكان) دەكەم و دەڵێم: من كەسێكی...
رزگاركەری نادیە موراد داوای یارمەتی دەكات
| 17/7/2018 | (1)
معتصم شوانی | 10/07/2018 06:30:40 م
ئه‌زانن ئه‌م هه‌واڵه‌ی ئێوه‌ ڕوون نییه‌؟
Danar | 17/07/2018 07:11:34 م
کەی کەم ئەندام دابەش دەکرێت
 دابەشکردنی مووچەی بەشێک لە خانەنشینان راگەیێندرا
| 9/7/2018 | (3)
Khoshi Tahir | 17/07/2018 03:15:00 م
بە قوربانی هەموو پێشمەرگەکان بم
شیخ محمد امین | 17/07/2018 04:59:57 م
ئه ی پیشمه رگه ، که ی بو حه شدی شه عبی چول ده که ن؟ ولله حه یفم دیتی و دلم ده تاویته وه بو شه هیدانی ئه م شه ره و خه لک ده بی لیپرسینه وه ی توند له...
ئۆپەراسیۆنی پێشمەرگە بە پاڵپشتی هاوپەیمانان لە قەرەچووخ کۆتاییهات
| 17/7/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

هەڕەشەی کوشتن لە دەرمانسازێک دەکرێت دوێنێ کاژێر 10:13 |

هەڕەشەی کوشتن لە دەرمانسازێک دەکرێت

دەرمانسازەکە پێشتر تەزویرچییەکی دەرمانی بۆ زۆرتر
تویتە ناسازەكانی ترەمپ بازاڕی وزە دەشێوێنن 17/7/2018 |

تویتە ناسازەكانی ترەمپ بازاڕی وزە دەشێوێنن

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بە ناڕاستەوخۆ زیانی بۆ زۆرتر
حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی  15/7/2018 |

حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی

خۆپیشاندەران داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان زۆرتر
0.5 seconds