وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

ساڵی 2019 جیهان بەرەوڕووی قەیرانێكی دیكەی دارایی دەبێتەوە

لەلایەن محەممەد شێخ فاتیح 31/12/2018
چاوەڕوان دەكرێت نرخی نەوت لە نێوان 40-50 دۆلار جێگیر بێت
چاوەڕوان دەكرێت نرخی نەوت لە نێوان 40-50 دۆلار جێگیر بێت
"ئاهەنگەكە لە كۆتایی نزیك بووەتەوە" ئەمە ئەو دێڕە خەمهێنەیە كە شارەزایان و بڕیاربەدەستانی ئابووریی جیهان ماوەیەكە لەسەر زاریانە، ئەوەش وەك هێما بۆ ئەو بەهەشتە 10 ساڵییەی كە جیهانی تێدا بوو، هەروەها جیهێشتنی تۆنە پەمەییەكان و رووكردنە رەنگە خۆڵەمێشی و هەندێكجار رەشەكان، پێدەچێت ئەو گەشانەوەیەی كە ئابووری جیهانی تێیكەوت لە داوای قەیرانەكەی ساڵی 2009 وە، ئیدی كۆتایی هاتبێت. هەڵكشانە دراماتیكەكانی نرخی نەوت و هەڵكشانی بەهای پشكەكان، دواتر فشبوونەوەی ئەو بڵقە و دابەزینی نرخی نەوت بە دوایین سۆڵۆی كۆتایی ئاهەنگەكە دەزانرێت.

نرخی نەوت ماوەی دوو مانگە رەنگەكەی سوور هەڵگەڕاوە، ئیدی ئەو دۆخ و رەنگ و ئاستەی نەبینیوە كە لە 4ی ئۆكتۆبەر بەخۆیەوە بینی، ئەوێ رۆژێ نرخەكەی 86 دۆلاری تێپەڕاندبوو، ئێستاش كەمتر یان زیاتر لە 53 دۆلارە، زیاتر لە 40%ی بەهاكەی لەدەستداوە.
 ئەو نرخەی ئێستای نەوت لە چارەكی سێیەمی ساڵی 2017دا تۆماری كردووە، پێش ئەوەش لە مانگی كانوونی یەكەمی 2014.
زۆر گوترا كە كۆتایی ساڵی 2018 و سەرەتای 2019 بۆ نەوت سەرەتای بەرمیلی 100 دۆلارییە، بەڵام پرسیاری كۆنكریتی ئەوەیە بۆچی وەك نەگەیشتە 100 دۆلار، دادەبەزێت بۆ نزیك 50 دۆلار؟

وەڵامی ئەم پرسیارە لە سێ خاڵدا كۆدەبێتەوە:

یەكەم: ئاژانسی كارگێڕیی وزەی ئەمریكا رایگەیاند كە بەرهەمهێنانی نەوت لە ماوەی ئەم چەند مانگەی كۆتاییدا زیادی كردووە، ئەمریكا كە ئێستا بەرهەمهێنەرێكی گەورەی نەوتە، هەناردەكاری نەوتە زیاتر لەوەی كە هاوردەكاری نەوت بێت. ریپۆرتەكانی پەیمانگای وزەی ئەمریكا باس لەوە دەكەن كە ئەمریكا رۆژانە بە تێكڕا 11.6 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمدێنێت، بەمەش دەبێتە گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت لە جیهاندا، ئامارەكان ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن كە نەوتی كۆگاكراوی ئەمریكا تا دێت زیاتر دەبێت، لەبەرامبەردا دەرهێنانی نەوت رۆژانە كەمیكردووە، بەجۆرێك رۆژانە كەمتر لە 500 هەزار بەرمیل لە نەوتە كۆگاكراوەكە دەردەهێنرێت.

دووەم: كەمكردنەوەی بەرهەمهێنان رەنگی لێبڕاوە

ئۆپێك و رووسیا لە سەرەتای مانگی كانوونی یەكەمدا رایانگەیاند كە یەك ملیۆن و200 هەزار بەرمیل نەوت كەمدەكەنەوە لە ئاستی بەرهەمهێنانیان، بەڵام ئەم كەمكردنەوەیە كاریگەری لەسەر بازاڕەكان نەبوو، چونكە پێشتر بازاڕ خۆی بۆ مەترسییەكان ئامادەكردبوو، هاوكات نرخ گەیشتبووە ئەو ئاستەی كە ئیدی تێر بووە. ئەوان لە مانگی تشرینی یەكەمدا بڕیاریان دا كەمیبكەنەوە، لەمانگی كانوونی دووەمدا بڕیارەكە جێبەجێ دەكەن كە سعودیە 400 هەزار و رووسیاش 220 هەزار بەرمیل نەوت كەمدەكەنەوە، بەڵام ئەمریكا بە تەنیا یەك ملیۆن بەرمیل نەوتی زیاتر بەرهەمهێناوە، بۆیە ئەمریكا بە یەك پێداكێشان توانی مێزەكە بەسەر سعودیە و رووسیادا قڵپ بكاتەوە.

سێیەم: كەمبوونەوەی خواست

زۆرینەی پێشبینییەكان لەسەر گەشەی ئابووریی جیهان لە ساڵی 2018 بەو ئاراستەیە بوو كە بەشێوەیەكی خاو دەڕوات بەڕێوە، هەر بۆیە پێشبینییەكان بۆ كەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوتی خاو پشتئەستوورە بە پێشبینییەكان بۆ خاوبوونەوەی گەشەی ئابووریی جیهان.

لەبەر ئەوە چاوەڕوان دەكرێت نرخی نەوت لە نێوان 40-50 دۆلار جێگیر بێت، ئەوە لەكاتێكدا كە سعودیە بودجەی 2019 ی خۆی بە 295 ملیار دۆلار خەمڵاندووە كە گەورەترین بودجەیە لە مێژووی ئەو وڵاتەدا، بەڵام بەپێی داتاكانی كۆمپانیای دارایی ئەلڕاجحی كاپیتاڵ، سعودیە كاتێك دەتوانێت ببێتە خاوەنی ئەو بودجەیە كە نرخی نەوت لە 84 دۆلاردا بێت، ئەوەش وا لە شرۆڤەكاران دەكات باس لەوە بكەن كە سعودیە شتێك دەكات تا نرخی نەوت بەرز ببێتەوە.

هەرچەندە كورتهێنانی بودجەی سعودیە هاوتای 4.6%ی كۆی بەرهەمی ناوخۆیی ئەو وڵاتەیە، بەڵام لەبەرئەوەی سعودیە خاوەنی یەدەگێكی زەبەلاحە لە دراوی بیانی، بۆیە رەنگە بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانەكەی پشت بەو یەدەگە ببەستێت، ئەمە ئەگەر نرخی نەوت بەرز نەبووەوە.

لە ئەمریكاش نرخی نەوتەكەی كە ئێستا بۆ خوار 45 دۆلار دابەزیوە، تۆقێنەرە، بۆیە نرخی گونجاو لە نێوان 50-60 دۆلارە، هەر نرخێك لەوە كەمتر بێت هەڕەشەیە بۆ سەر ئابووریی جیهان، چونكە نەوت یەكێكە لە گەرمیپێوەكانی ئابووریی جیهان، هەر شڵەژانێك لەو كانزایەدا كە ساڵانە بەبەهای زیاتر لە یەك تریلیۆن و 200 ملیار دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت، ئەو كەڵەكە بەردە تێكدەدات كە ئابووری لەسەر بونیادنراوە، هەر خودی ئەمریكا كە بەردەوام لە پێناو كەمكردنەوەی نرخی نەوتدا دەجەنگێت، بەڵام بەهۆی دابەزینەكانەوە بەهای پشكەكانی گەورە كۆمپانیاكانی وەك ئێكسۆن مۆبیل و شێفرۆن دابەزین.

لەولاشەوە ئارگیۆمێنێت لە برەودایە، ریپۆرتەكانی بانكی جیهانی باس لەوە دەكەن كە ساڵی 2019 جیهان رووبەڕووی قەیرانێكی دیكەی دارایی دەبێتەوە، واتە هاوشێوەی ئەوەی كە 10 ساڵی لەمەوپێش روویدا، ئێستاش سەرەتاكانی بەدیاركەوتوون، بەڵام سیستمی دارایی جیهان هیچ ئامادەییەكی نییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی.

پێشبینییەكان ئومێدبەخش نین، وەك باسی لێوەدەكرێت قەیرانەكە تەنیا مووچەخۆران و خانەنشینان و دامەزراوەكانی خانووبەرە ناگرێتەوە، بەڵكو دامەزراوە زەبەلاحەكانی خانووبەرەش دەگرێتەوە.

ساڵی 2018 ساڵێكی قورس بوو بۆ ئابووریی جیهان، سەرباری ئەوەی بازاڕی پشكەكان و  پێنوێنەكانیان لە دۆخێكی باشدا بوون، بەڵام چاوەڕەوان دەكرێت دۆخەكە لە رەوتی باشبوون بوەستێت، هەریەكە لە سندوقی نێودەوڵەتیی دراو، دامەزراوەی مۆدیز و ژمارەیەك لە دامەزراوە ئابوورییەكانی دیكە پێشبینی دەكەن گەشەی ئابووریی جیهان لە 3.3%ی ساڵی 2018ەوە دابەزێت بۆ 2.9% لە ساڵی 2019دا، ئەوەش پێیدەگوترێت متبوونی ئابووری.

متبوونی ئابووری بریتییە لە پاشەكشەی گەشە لە ناوچەیەك یان بازاڕێكی دیاریكراو یان بەرفراوانتر لەسەر ئاستی جیهان، ئەوەش وا دەكات بەكار‌هێنان كەمبێتەوە، خستنەڕووی كاڵاكان زیاتر دەبێت بە بەراورد بە خواست، ئەوەش بە رۆڵی خۆی وەبەر‌هێنان كەمدەكاتەوە و نرخەكان دادەبەزینێ، لە كۆتاییشدا كۆمپانیا و كارگەكان ناچار دەبن ژمارەیەك لە كارمەندەكانیان بنێرنە ماڵەوە و بێكاری بڵاوبێتەوە.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : ئابووری , ساڵی نوێ
1701 ژمارەی بینین

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (1)
سیپان | 19/01/2019 08:19:55 ص
به راستى كاره ساته..وەک کوردیک روژ نیه خەفەت نەخوم بو کچانى کوردى ئیزیدى.گریانم دیت.ئەوەى کچى کوردى ئیزیدى بە ناموسى کورد نەزانیت با خوى به کورد...
بەکرحەسەن | 19/01/2019 11:21:23 ص
زۆر دەستخۆش، هیوادارم هەر بەردەوام بیت، کارێکی زۆر جوانە،کارێکی زۆر بەرزە،هیوادارم بیکەیت بە کتێب،دڵنیاش بە وەک ئەدەبیش بەشێک دەبێت لە ئەدەبی...
هەموو شتێكی داعشی پێ جوان بوو تەنیا كەنیزەكڕاگرتن نەبێ
| 19/1/2019 | (2)
ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

حکومەتی بەریتانیا رێساکانی هاتنی پزیشکانی بیانی بۆ وڵاتەکە ئاساندەکات 12 کاژێر لەمەو بەر |

حکومەتی بەریتانیا رێساکانی هاتنی پزیشکانی بیانی بۆ وڵاتەکە ئاساندەکات

ساڵانە رێگە بە 1500 پزیشكی بیانی دەدرێت زۆرتر
کەمخەوی درێژخایەن هۆکارە بۆ توڕەبوونی بەردەوام 18 کاژێر لەمەو بەر |

کەمخەوی درێژخایەن هۆکارە بۆ توڕەبوونی بەردەوام

کاتی خەوتن مێشک هەموو زانیارییەکان دەگۆڕێت زۆرتر
0.281 seconds