وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کولتوور و ستایل

بەختی ساڵ

لەلایەن ئایار فەلەکی 1/1/2017
بەختی رووداو
بەختی رووداو

رووداو - هەولێر

كاوڕ: بۆ ئەوەی سەركەوتوو بیت لەم ساڵە نوێیەدا پشت بەهەستە بەهێزەكەت ببەستە و كۆنترۆڵی دوودڵییەكانت بكە. لەم ساڵەدا لەسەرخۆ گرفتە خێزانییەكان كەم دەبێتەوە هەتا لەدوای مانگی تەمموز بەتەواوی چارەسەر دەبێت. لەڕووی تەندروستییەوە باش دەبن، ئەوانەی بیانەوێت چارەسەرێكی یەكجاری بكەن بەخت هاوكاریتان دەكات. ئەڤینداری ئاسوودەتان دەكات. لەڕووی دەرامەتەوە بێ كێشە دەبن.

گا:
لەم ساڵەدا پەیوەندییەكانت بەرفراوان دەبن، رەنگە نەتوانی رەزامەندی هەمووان بەدەست بهێنی، بەڵام دۆست و خۆشەویستانت زیاتر دەبن. سەركەوتنی گەورە لە كارەكەت تۆمار دەكەی، چەند ماندوو دەبیت بەڵام سەركەوتنەكانت ئاسوودەت دەكەن، لە كارەكەت هەنگاوێكی چاوەڕواننەكراو دەنێیت. ساڵێكی باشی ئەڤیندارییە بەتایبەت بۆ ئەوانەی بیانەوێت بە كەسێكی دوور شاد ببن. بۆ ئەوەی سەركەوتوو بیت، با لە ماڵەكەتدا ئینجانەیەكی گوڵی زەرد هەبێت. بەچاوی كەمەوە تەماشای هیچ كەسێك مەكە.

دووانە: لە هەموو هەنگاوێكتدا چاوەڕوانی بەخت بكە. لە ئەڤینداریدا رووبەڕووی چەند دۆخێكی جیاواز دەبیتەوە، ئەوانەی لەچاوەڕوانیدان خۆشەویستێك بەدڵی خۆیان دەدۆزنەوە. زۆربەتان هاوسەرگیری دەكەن، چونكە بەخت لەو لایەنەوە یاوەرتانە. خۆتان لە موناقەشەی بێ‌ سوود بپارێزن. دەتوانی هەنگاو بەسەر ئەو بەربەستانەدا بنێی كە چاوەڕوان دەكرێت لە كاردا بۆت دروست ببن.

قرژاڵ: ئەمساڵ لە هەموو ساڵێك زیاتر ئەندامانی خێزان پێویستیان بە هاوكاریت دەبێت،  ژوپیتەر رۆڵێكی باش لە ژیانتدا دەبینێ‌ ، لەبارەی خۆشەویستییەوە لەم ساڵەدا بەختێكی باشتان دەبێت، خۆشەویستی لەگەڵ كەسانێك دەكەن كە بە هەموو شێوەیەك بەدڵتان بێت. یان خۆشەویستی لەگەڵ كەسانێك دەكەن لە وڵاتێكی دوور یان پێكەوە سەفەرێك دەكەن. فرسەت دەڕەخسێ‌ لەگەڵ كەسانێكی بێگانە كاربكەیت.  بۆ ئەوەی بەختت هەبێت بەردەوام با پارچەیەك زیوت پێوە بێت و بە رووی خەڵكدا خۆت گرژ مەكە.

شێر:
لەم ساڵەدا هەوڵی گەورە دەدەیت و پێویستییەكانیشت زۆر دەبن، پێویستە هێمن بیت لە بڕیاردان و هەرگیز تەندروستیت فەرامۆش نەكەیت. نیوەی یەكەمی ساڵ گونجاوە بۆ سۆزداری و خۆشەویستی،چەند جارێك ڕووبەڕووی خۆشەویستی دەبیتەوە. دەسكەوتی دەرامەت ئەگەر وەك ئێستا بمێنێتەوە زۆر باشە،لەم ساڵەدا زۆربەی كاتەكان پێویستت بەپارەی ئامادە دەبێت، بۆیە كەمێك كۆبكەرەوە وەك ئامادەكارییەك. بۆئەوەی سەركەوتوو بیت، پەیوەندییەكانت باش بكە.

فەریك:
هەست بە هێوربوونەوەی هەڵچوونە دەروونییەكانی رابردوو دەكەیت. ئاگادار بە و پەیوەندییەكانت باش بكە، چونكە سوودیان لێ دەبینیت. لەڕووی سۆزدارییەوە ساڵێكی گرنگ دەبێت. بۆیە سەرجەم كارە لاوەكیەكان تەواو بكە هەتا مانگی حوزەیران پاشان دەبینی پارەكانت لەپڕ زیاد دەكەن و پێشنیاری گەورەت بۆ دەكرێت. ڕەنگی خاكی بەختت بۆ رادەهێنێت. چەند یارمەتی خەڵكی هەژار بدەیت ئەوەندە سەركەوتنت زیاتر دەبێت.

تەرازوو:
دەتوانی زۆربەی گرفتەكان چارەسەر بكەیت، ئەوانەی ئارەزووی هاوسەرگیری دەكەن، بەخت هاوكارییەكی باشتان دەكات. سۆزداری یەكێكە لەو بابەتانەی ئاسوودەت دەكات. چالاكییەكانت زۆر دەبن بۆیە كەسێكی دەركەوتوو دەبیت لەم ساڵەدا. بۆ ئەوانەی بیانەوێت دەست بەخوێندن بكەن، ئەنجامی هەوڵەكەیان وەردەگرنەوە. بەكارهێنانی بۆنی خۆش بەختت بۆ رادەكێشێت. بڕوا بە هیچ شتێك مەكە هەتا تەواو دڵنیا دەبیت.

دووپشك: لەم ساڵەدا دوودڵی و نیگەرانییەكانت كەم دەبنەوە و دەسكەوتە داراییەكان بەڕادەیەك بەرز دەبنەوە كە چاوەڕوان ناكرێت. توانایەكی بێوێنەت دەبێت بۆ چارەسەری گرفتە قورسەكان. ساڵێكی باشە بۆ دروستكردنی خێزان. بەهۆی هەندێك دەركەوتەی ئاساییەوە دوودڵیی تەندروستی بۆخۆت دروست مەكە. ساڵێكی زۆر باش دەبێت بۆ كاركردن، سوود لە ئامۆژگاری خەڵكانی بەئەزموون وەردەگریت. هەمیشە پۆشاكی پاك و رەنگی كاڵ بپۆشە، چونكە بەختت بۆ رادەكێشێت.

كەوان: كارەكەت گەورە دەبینرێیت، بۆیە پلەتان بەرز دەبێتەوە، ئەمەش وادەكات كاتتان بۆ خێزان كەم ببێتەوە و رەنگە چەند گرفتێكی خێزانیت بۆ دروست بكات، بەڵام توانایەكی ژیرانەت هەیە لە دۆزینەوەی رێگەی چارەسەر. بڕوای كوێرانە بە كەس مەكە بۆ ئەوەی تووشی گلەیی و گازندە نەبیت. خەم مەخۆ هەر كاتێك بەربەستت بۆ دروست دەبێت تۆ بیر لە پڕۆژەیەكی گەورەتر دەكەیتەوە. دەتوانیت پارچەیەك زیو لەگەڵ خۆت هەڵگریت بۆ ئەوەی بەختەوەریت بۆ رابكێشێت.

گیسك:
كەسایەتییەكی سەربەخۆت هەیە، دەتوانی لەگەڵ كۆمپانیایەكی گەورە یان دامەزراوەیەكی حكومی كار بكەیت، لەم ساڵەدا بە ئاسوودەیی دەكەیت بەتایبەتی كاتێك هەست بەدڵنیایی خێزانیت دەكەیت. تەندروستییەكی باشت دەبێت و خەمەكانت دەڕەوێنەوە. ساڵێكی باشە بۆ سۆزداری و ئەوانەی دەخوازن خێزان دروست بكەن. بۆ ئەوەی سەركەوتوو بیت پێش ئەنجامدانی هەر كارێكی گرنگ شیرینیەكەی بخۆرەوە.


سەتڵ: لەڕووی خێزانییەوە ساڵێكی باش دەبێت كە ئەم باشییە دەبێتە بنەما بۆ سەرجەم پرۆژەكانی دیكەی ژیانت. لەم ساڵەدا بەو ئاواتە دەگەیت كە چاوەڕوانی دەكەیت. ئەگەر هەر كێشەیەكی تەندروستیت هەیە ئەوا لەم ساڵەدا چارەسەری یەكجاری دەكەیت. ساڵێكی یارمەتیدەر دەبێت بۆ خۆشەویستی و نزیكبوونەوە لەبەرامبەر. لەكاركردندا مەترسە و بە بەرنامە كار بكە و بێ‌ دوودڵی پەیوەندی بكە بەكەسانی خاوەن متمانەوە بۆ باسكردنی. پارچەیەك زیو بەختت بۆ رادەكێشێت.

نەهەنگ:
لەم ساڵەدا نەگبەتییەكانی ساڵانی رابردووت لەكۆڵ دەبێتەوە. بەرنامەیەكی نوێ‌ دیاری بكە و توانا زۆرەكەت بۆ چواردەورەكەت بسەلمێنە.لەڕووی سۆزدارییەوە گۆڕانی گەورە دێتە پێشەوە، هەست بە بەختەوەری دەكەیت چونكە زۆربەی كاركردنت دەكەوێتە شوێنە گرنگەكان كە دەتوانی كەسایەتیت دروست بكەیت و متمانەی چواردەور بەدەست بهێنی، بۆ ئەوەی لەم ساڵەدا سەركەوتوو بیت، پشت بەخۆت ببەستە و بیر لە وەرگرتنی هاوكاری مەكەرەوە.

کۆمێنتەکان

 
Rebin | 2/1/2017
Slaw dakree mn bzanmm baxtakay mn chya --1991/2/12..?
نیشانەکردن : بەختی رووداو
23077 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 22/05/2017 08:32:57 ص
به‌ڕاشكاوی ئه‌مانه‌ زۆر باش دیارن گێن بۆ چی جیهه‌تێك یان حیزبێك ئه‌م توجاره‌ته‌ ده‌كه‌ن وه‌ زۆر به‌ڕاشكاوی ده‌یڵێم كوردستانی باشور تێك ده‌ده‌ن...
 لە کەرکووک سزای لەسێدارەدان بۆ حەوت بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان دەردەچێت
| دوێنێ کاژێر 09:54 | (1)
ره شید | 22/05/2017 06:58:27 ص
کا ک هیمن ده ستت خوش با یه کیه تی کیسه بو میراته که ی کاک نوشیروان هه لنه دروی! گورانی بو هه ل نالوشری!و هه روه ها با که سیش پی وانه بی به زه عیف...
گۆڕان پاش نەوشیروان
| دوێنێ کاژێر 09:20 | (1)
Jangi | 21/05/2017 08:36:53 م
به ريزم ئه مه نريت نيه ئه م فه رزه خودا واجبي كرديه بو پاك كردنه وه ي ماله كه ت
عەلی قەرەداغی دروستکردنی سندووقی زەكاتی لە كوردستان راگەیاند
| 21/5/2017 | (1)
Sarkawt | 21/05/2017 10:54:56 ص
خوا بوى قه ره بو كاته وه
ئەم جۆرە تەڵانەش هەن
| 21/5/2017 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

سعودیە لەبارەی رەمەزان ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە 10 کاژێر لەمەو بەر |

سعودیە لەبارەی رەمەزان ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی ئەوقافی کوردستان پێشبینی بۆ یەکەم رۆژ زۆرتر
لە دووکان دەستبەسەر پێنج کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا 11 کاژێر لەمەو بەر |

لە دووکان دەستبەسەر پێنج کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا

لە سەرەتای ئەمساڵەوە 84 کەس دەستگیرکراون زۆرتر
0.188 seconds