وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کولتوور و ستایل

دووەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی دەستیپێکرد

لەلایەن هیوا سەڵاح 1/10/2017
.

رووداو- سلێمانی

بە سپۆنسەری تۆڕی میدیایی رووداو، دووەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی سەر لە ئێوارەی رۆژی، 1-10-2017 دەستیپێکرد.


بە ئامادەبوونی دەیان سینەماکار و هونەرمەندی کورد و جیهانی، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی لە ژێر دروشمی کولتوور و پێکەوەژیان دەستی بە چالاکییەکانی کرد، کە بە فیلمی وڵاتی پێرو بەناوی The Pink House فێستیڤاڵەکە کرایەوە.

بەر لە نمایشکردنی فیلمی کردنەوەی فێستیڤاڵ، هونەرمەندان و سینەماکارانی کورد و بیانی لەسەر فەرشی سووری فێستیڤاڵەکە تێپەڕین و چەندین وێنەی یادگاریشیان لەبەردەم فۆتۆکۆڵدا گرت.



ئەمساڵ وەک رێزلێنانێک لە خەبات و تێکۆشانی هونەرمەندانی هەرچوار پارچەی کوردستان، سەرپەرشتیارانی فێستیڤاڵ چوار خەڵاتیان ئامادەکردبوون و لە سەرەتای فێستیڤاڵ  پێشكەشكران، کە یەکەمین خەڵاتی ئەم فێستیڤاڵە خەڵاتێک بوو بەناوی ئەحمەد کایە ، بەخشرایە سەڵاحەددین دەمیرتاش، کە ئێستا لە تورکیا لە زینداندایەو بە نوێنەرایەتی ئەو ،نادر یەلدرم ،جێگری هاوسەرۆکەکانی هەدەپە خەڵاتەکەی وەرگرت.

خەڵاتی دووەم بریتی بوو لە خەڵاتی تەها کەریمی. کە لەلایەن دایک و باوکی دەرهێنەری کۆچکردوو تەها کەریمەوە بەخشرایە دەرهێنەری کورد کامەران جەمال. هەروەها خەڵاتی شکۆمەندیش بەخشرایە ئەکتەری دێرینی شاری سلێمانی سمکۆ ناکام، خەڵاتی چوارەمیش کە بەناوی خەڵاتی پەرچەمە بوو، بەخشرایە میوزیکژەنی ناوداری کورد فرانسیس داود.



هەر لە میانەی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکە مەلا بەختیار، سەرۆکی فێستیڤاڵ گوتارێكی پێشكەشکرد، کە تێیدا ئاماژەی بەوە کرد، لەم بارودۆخەدا هونەر و سینەما گرنگی تایبەتی خۆی هەیە، هەروەها مەلا بەختیار گوتیشی لەم فێستیڤاڵەدا یەک دیناری یەکێتی نیشتمانی کوردستان خەرجنەکراوە، بەڵکو لەلایەن بازرگانانی شاری سلێمانی بودجەکە دابینکراوە.

بەهۆی داخستنی فرۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی لەلایەن بەغداوە، بەشێكی زۆر لە سینەماکارانی بیانی نەیانتوانی ئامادەی فێستیڤاڵەکە بن، وەک لینا رەزا رێکخەری فێستیڤاڵەکە بەروودای راگەیاند " تەنیا سەتا 30 لە میوانەکان توانیان ئامادەبن، ئەوانی دیکە هەموویان گەشتەکانیان هەڵوەشێندرایەوە".

چالاکییەکانی دووەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی تاوەکو رۆژی 7-10-2017 بەردەوام دەبێت و تێیدا 170 فیلم لە بەشە جیاوازەکان نمایش دەکرێت، لە رۆژی کۆتایی فێستیڤاڵەکەشدا خەڵات بەسەر باشترین فیلم، باشترین دەرهێنەر ،باشترین ئەکتەری کچ وکوڕ دابەشدەکرێن.



ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/09/2018 01:10:21 م
به‌ ته‌ئكید شیعه‌ و ئێران مه‌لا به‌ختیاریان پێ باش نیه‌ له‌تیف ره‌شیدیان پێ زۆر باشه‌..!!! به‌رهه‌میش تازه‌ بگه‌ڕێته‌ ناو یه‌كیه‌تی یان نه‌ هه‌ر وه‌ك...
لە بەربژێرەکانی یەکێتی بۆ سەرۆککۆماری عێراق دوو کەس مانەوە
| 16/9/2018 | (1)
dara hama | 15/09/2018 03:51:53 م
ئه‌گه‌ر بۆ بانگه‌شه‌ نییه‌ 2 مانگ پێش ئێستا بۆ ئه‌و قسه‌یه‌ نه‌كرا ؟؟
دڵشاد شەهاب: پلانی حکومەتە لە نزیکترین کاتدا پاشەکەوتی مووچە بەیەکجاری نەمێنێت
| 15/9/2018 | (1)
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 12:20:20 م
پرسیارێك؛ بۆ تەنها لە کوردستان دۆڕاو هەردەم وتوویەتی تەزویر کراوە!!
چوار لایەنی کوردستانی: نوێنەرە دڵسۆز و راستەقینەكانتان بنێرنە پەرلەمان
| 15/9/2018 | (1)
Azad Azad | 15/09/2018 08:07:39 ص
كاك موسه‌نا امین والله‌ به‌راستی وه‌ حه‌ق و عه‌داله‌ت ئێوه‌ حه‌قی هیچ پۆستێكی سیادیتان نیه‌ له‌ په‌ڕه‌مانی كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه‌ له‌ كاتی...
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 09:19:52 ص
شایستەیەتی دوکتۆر موسەنا
موسەننا ئەمین: بە بەرکەوتەی نیشتمانی پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان مافی یەکگرتووە
| 15/9/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

جگەرەکێشان کار لە بینایی دەکات 10 کاژێر لەمەو بەر |

جگەرەکێشان کار لە بینایی دەکات

پێکهاتەیەکی جگەرە لەسەر تۆڕی چاو دەنیشێت زۆرتر
تاکسییەکەی یاریزانانی کورد 21 کاژێر لەمەو بەر |

تاکسییەکەی یاریزانانی کورد

یاریزانی کورد لەرووی رۆشنبیرییەوە زۆر هەژارە زۆرتر
پەیوەندی زیاتر لەنێوان قەڵەوی و رەبۆ دەبینرێتەوە دوێنێ کاژێر 10:35 |

پەیوەندی زیاتر لەنێوان قەڵەوی و رەبۆ دەبینرێتەوە

بە زیاتر لە رێگایەک لوولەکانی هەوا تەسکدەکاتەوە زۆرتر
0.406 seconds