وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کولتوور و ستایل

داخستنی فرۆکەخانەکان کاریگەری لەسەر فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانی هەبوو

لەلایەن دەرباز یونس 2/10/2017
..

رووداو - سلێمانی 

بە تێپەڕێنی ئەستێرەکان بە سەر فەرشی سوور، چالاکییەکانی دووەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی، بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو دەستی پێکرد، رووداو لە زەوی و لە ئاسمان دیمەنەکانی بۆ بینەر و بیسەری خۆی دەگواستەوە.

سینەماکارانی بەشداربوو لە فێستیڤاڵەکە پێیانوایە، کە بەڕێوەچوونی ئەم فێستیڤاڵە لە کاتێکدا کە گەمارۆی عێراق بۆ سەر باشووری کوردستان زیانی زۆری پێگەیاندوون، پەیامێکی روون و ئاشکرای ئاشتیانەی گەلی کوردە بۆ هەموو جیهان.

ناسر حەسەن، سینەماکارێکی ناوداری کوردە، لەمبارییەوە دەڵێت" ئێمە وەکو هونەرمەندان و سینەماکارانی کوردستان، بە هونەر و کولتوور وەڵامی دوژمنانی کورد دەدەینەوە و پێیان دەڵێن ژیان بەردەوامە و گوێ بە هیچ شتێک نادەین".

کەسایەتی جیاوازی شاری سلێمانی لە رێورەسمی کردنەوەی فێستیڤاڵەکە بەشداربوون، جوانترین رووی فێستیڤاڵی سلێمانی ئەوەیە، کە پڕ دەبێت لە میوان، لە کۆتاییشدا یەکێک لە خاڵەکانی سەرکەوتنی هەر فێستیڤاڵێک، بینەر و میوانەکانە.

کچە سینەماکارێک لە کەتەلۆنیاوە هاتبووە فێستیڤاڵ و بە فیلمێکی ئاشتییانە بەسەر فەرشی سوور تێپەڕی، لەسەر فەرشی سوور باسی گشتپرسی و هەست و سۆزی هاوبەشی کورد و کەتەلۆنییەکانی کرد.

ماریا ماریاش ، سینەماکاری کەتەلۆنی لەبارەی بەشداریکردنی لە فێستیڤاڵ بۆ رووداو دواو گوتی" سەرەتا من زۆر دڵخۆشم، هەستدەکەم ئێمە هەست و دڵمان هەیە، فیلمەکەم بەناوی The Land of Live-ەو پێنج ئەکتەری منداڵ تێیدا بەشدارن، ئەکتەرەکان ئەکتەری پڕۆفیشناڵ نین و ئەزموونی سینەماییان نییە، باس لە گەشتی ئاشتیانەی منداڵێک دەکات بۆ وڵاتێک، خۆشحاڵم بە فیلمێک کە باسی ئاشتی دەکات لە فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانیم"

چالاکییەکانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی، لە ١-ی ئۆکتۆبەر دەستی پێکرد، بۆ ماوەی یەک هەفتە سەدان فیلمی دەیان وڵاتی دونیا پێشبڕکێ لەسەر وەرگرتنی خەڵات دەکەن.

 

3014 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Behrooz Shojai
Behrooz Shojai | 19/04/2018 07:25:01 ص
کاک رەشید، مەبەستی ئەم گوتارە پەیماننامەی کەجەکە و جەوهەری تۆتالیتەری پەکەکە بوو. بۆ هەڵداڕشتنەوەی گوتار و تیۆریی ناسیۆنالیزمی نەریتی کوردی لە...
هیرانی | 19/04/2018 11:49:52 ص
وتارێكی تەواو حیزبیانەیە و لەساتەوەختێکدا نووسراوە کە تیایدا کۆنگرەی نەتەوەیی زەرورەتێکی هەنووکەییە وەک وەڵامدانەوەی ئەو هەموو هێرشە قڕکەرانەی...
كۆنگرەی نەتەوەیی پەكەكە بەپێی كۆنفیدراڵیزمی دێموكراتیك
| 17/4/2018 | (5)
ره شید | 19/04/2018 07:34:26 ص
با خه لکی کوردستان ویرای شادبوون به م رووداوه دلخوشکه ره ؛ بیر له قاره مانانی راسته قینه ی خه باتی گه له که یان که له ریبازی پر له شانازی پارتی و...
Rebwar | 19/04/2018 08:40:26 ص
zor karigara, dastxosh
دوو برا دوای 60 ساڵ بەیەکدی شادبوونەوە
| 19/4/2018 | (2)
Rebwar | 18/04/2018 04:55:19 م
Dastxosh
سووریا و عێراق.. دوو سەرچاوەی پشێوی
| 18/4/2018 | (1)
Rebwar | 18/04/2018 06:03:13 ص
ganjeki bahramandu dastrangina, hiway sarkawtni bo axwazm la gsht karakan
گەنجێک لە سۆران هاوشێو‌ه‌ی چاپ وێنه‌ی دراوه‌كان ده‌كێشێته‌وه
| 17/4/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

خوێندنی تەمەنی منداڵی ئەگەری خەڵەفان کەمدەکاتەوە 3 کاژێر لەمەو بەر |

خوێندنی تەمەنی منداڵی ئەگەری خەڵەفان کەمدەکاتەوە

توێژینەوەیەکی ئەمریکی دەریخستووە زۆرتر
عەلی باپیر: تەماشاکەن ریفراندۆمە سەقەتەکە چ زەرەرێکی لێداین 5 کاژێر لەمەو بەر |

عەلی باپیر: تەماشاکەن ریفراندۆمە سەقەتەکە چ زەرەرێکی لێداین

کۆمەڵی ئیسلامی لە هەولێر دەستی بە بانگەشەی زۆرتر
0.281 seconds