وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کولتوور و ستایل

نەرمین شەوقی: خەریكی تۆماركردنی گۆرانییەكی كوردیم

لەلایەن دەرباز یونس 4/1/2019
نەرمین شەوقی، خانمە هونەرمەندی كورد بۆ رووداو: لە زنجیرە درامایەكی تەلەڤزیۆنی دەردەكەوم
نەرمین شەوقی، خانمە هونەرمەندی كورد بۆ رووداو: لە زنجیرە درامایەكی تەلەڤزیۆنی دەردەكەوم
رووداو – هەولێر

خەڵكی رۆژئاوای كوردستانە، بەڵام لە دیمەشق ژیاوە، دوای تێكچوونی بارودۆخی ئەو وڵاتە چووەتە لوبنان و لەوساوە لە بەیروتی پایتەخت دەژی، لە خانەی ئۆپێرای سووریا گۆرانی گوتووە. ئێستاش لە لوبنان خەریكی كاری هونەرییە. جگە لە گۆرانیگوتن پلانی هەیە وەك ئەكتەر لە زنجیرە درامایەكی هاوبەشی سووری - لوبنانیدا دەربكەوێت. نەرمین شەوقی لە ماوەی رابردوودا بۆ چەند كارێكی هونەری لە شاری هەولێر بوو، لە رێوڕەسمی هەڵبژاردنی شاجوانی كوردستانیش گۆرانی گوت. دواتریش شەوە ئاهەنگێكی هەبوو. نەرمین لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ (رووداو) باسی كارە هونەرییەكانی دەكات و دەڵێت بەنیازە گۆرانییەك بە زمانی كوردی تۆمار بكات.

رووداو: ئێستا لە كوێ دەژی، لوبنان یان سووریا؟

نەرمین شەوقی: من ئێستا لە بەیروتی پایتەختی لوبنان دەژیم، بەڵام زۆر سەردانی سووریا دەكەم، جاری وا هەیە هەفتەی جارێك دەڕۆم و چەند رۆژێك دەمێنمەوە، بەڵام ژیانی تەواوەتیم لە لوبنانە.

رووداو: ئێستا بارودۆخی هونەر و هونەرمەندان لە سووریا چۆنە؟

نەرمین شەوقی: ئێستا بارودۆخەكە لە جاران باشترە، بەجۆرێك كە لەو ناوچانەی من بۆیان دەچم ژیان هەیە، ئاهەنگ هەیە، خەڵكی سووریا حەزیان لە ژیانێكی خۆشە. شایەنی ئەوەن بەخۆشی بژین، هیوادارم هەموو كێشەكانی سووریا چارەسەر ببن.

رووداو: سەردانی هەولێرت كرد و چەند رۆژێك مایتەوە، بۆچی هاتبوویت؟ ئەمە یەكەم جارت بوو؟

نەرمین شەوقی: نا یەكەم جارم نەبوو، پێشتریش هاتبووم، بەڵام ئەمە یەكەم سەردان بوو بۆ كاری هونەری. سەرەتا سەردانەكە بەمەبەستی سازكردنی ئاهەنگێك بوو لەو شارە. هەر بۆ ئەوەش هاتم، ئاهەنگێكی زۆر تایبەت و سەرنجڕاكێشم كرد، زۆر دڵم خۆش بوو كە بۆ خەڵكی هەولێر و ئەوانەی لەو شارە دادەنیشن گۆرانیم گوت.

رووداو: لە ئاهەنگی هەڵبژاردنی شاجوانی كوردستانیش گۆرانیت گوت، ئەو بۆنەیەت پێ‌ چۆن بوو؟

نەرمین شەوقی: بەڕاستی ئەزموونێكی زۆر جوان و خۆش بوو كە لەسەر ئەو شانۆ گەورەیە گۆرانیم گوت.

رووداو: چ شتێك لە هەولێر زۆر سەرنجی راكێشایت؟

نەرمین شەوقی: پێشتر ناو و ناوبانگی هەولێر و كوردستانم لە هاوڕێكانم بیستبوو، لوبنانییەكان و سوورییەكانیش هەمیشە باسی جوانی و خۆشیی ئەو شارەیان بۆ دەكردم، بەڵام كە هاتم شتەكەم بە چاوی خۆم بینی، بەڕاستی زۆر سەرنجی راكێشام، لە هەولێر كەبابم خوارد، بەڕاستی كەبابی هەولێر دەرەجە یەكە، هەرگیز تامە خۆشەكەی لەبیر ناكەم.

رووداو: پێشوازی خەڵكی هەولێر لە ئاهەنگەكەت چۆن بوو؟

نەرمین شەوقی: پێشوازییەكی زۆر باش بوو، خەڵكی هەولێر و ئەوانەشی لەو شارە دەژین خەڵكێكی بەڕێزن، حەزیان لە هونەرە.

رووداو: بیرت لەوە نەكردووەتەوە گۆرانی كوردیت هەبێت؟

نەرمین شەوقی: زۆر حەز دەكەم، بیریشم لێكردووەتەوە و كاریشم بۆ كردووە، پێشتر پەیوەندییەكی باشم لەگەڵ ئاوازدانەران و شاعیرانی كورد نەبوو، بەڵام ئێستا پەیوەندییەكەم باشە، كاریشم بۆ كردووە، لە ئایندەیەكی نزیكدا یەكەم بەرهەمی خۆم بە زمانی كوردی تۆمار دەكەم، تێكستەكەشم ئامادەیە، ئێستا پرۆڤەی لەسەر دەكەم بۆ ئەوەی بتوانم بە فۆنەتیكێكی باش بیڵێم و كێشەم نەبێت لەگەڵیدا. گۆرانییەكەش گۆرانییەكی ئاشقانە دەبێت.

رووداو: جگە لە ئاهەنگی تایبەتی گۆرانی، چ پرۆژەیەكی دیكەی هونەریت هەیە؟

نەرمین شەوقی: من گۆرانیگوتنی ئۆپێرام بە ئەكادیمی وەرگرتووە، لە سووریاش هەر زیاتر لە ئۆپێرا گۆرانیم دەگوت. ئێستاش ئاهەنگ دەكەم، دەمەوێت بەرهەمی زیاتری هونەری خۆمم هەبێت، كاریشی لەسەر دەكەم.

رووداو: پێموابێت حەزیش دەكەی وەك ئەكتەر دەربكەویت؟

نەرمین شەوقی: بەڵێ، پڕۆژەش هەیە، لە ئایندەیەكی نزیكدا وەك ئەكتەر لە زنجیرە درامایەكی هاوبەشی سووری - لوبنانی دەردەكەوم، هەموو شتێك تەواو بووە، تەنیا ماوە دەست بە وێنەگرتن بكەین.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : نەرمین شەوقی
4436 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (1)
سیپان | 19/01/2019 08:19:55 ص
به راستى كاره ساته..وەک کوردیک روژ نیه خەفەت نەخوم بو کچانى کوردى ئیزیدى.گریانم دیت.ئەوەى کچى کوردى ئیزیدى بە ناموسى کورد نەزانیت با خوى به کورد...
بەکرحەسەن | 19/01/2019 11:21:23 ص
زۆر دەستخۆش، هیوادارم هەر بەردەوام بیت، کارێکی زۆر جوانە،کارێکی زۆر بەرزە،هیوادارم بیکەیت بە کتێب،دڵنیاش بە وەک ئەدەبیش بەشێک دەبێت لە ئەدەبی...
هەموو شتێكی داعشی پێ جوان بوو تەنیا كەنیزەكڕاگرتن نەبێ
| 19/1/2019 | (2)
ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

حکومەتی بەریتانیا رێساکانی هاتنی پزیشکانی بیانی بۆ وڵاتەکە ئاساندەکات 12 کاژێر لەمەو بەر |

حکومەتی بەریتانیا رێساکانی هاتنی پزیشکانی بیانی بۆ وڵاتەکە ئاساندەکات

ساڵانە رێگە بە 1500 پزیشكی بیانی دەدرێت زۆرتر
کەمخەوی درێژخایەن هۆکارە بۆ توڕەبوونی بەردەوام 18 کاژێر لەمەو بەر |

کەمخەوی درێژخایەن هۆکارە بۆ توڕەبوونی بەردەوام

کاتی خەوتن مێشک هەموو زانیارییەکان دەگۆڕێت زۆرتر
0.187 seconds