لەمبارییەوە هەژار زەهاوی ،کە سەرپەرشتیاری ئەم بەڵگەفیلمەکەیە بەرووداوی راگەیاند" مەلیس بەرچەم، خانمێکی دەنگخۆش و ناوداری باکووری کوردستانە، خاوەنی چەندین بەرهەمی باشە و بەشێوازێکی ئەکادیمی میوزیکی خوێندووە، بۆیە ئێمە لە رووداو بڕیارماندا بەڵگەفیلمێک لەسەر کارە هونەرییەکانی بەرهەمبێنین".
بەشی بەرنامەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، لەگەڵ ئەم خانمە هونەرمەند سەرقاڵی وێنەگرتنی ئەم بەڵگەفیلمەن لە چەند ناوچەیەکی شاری سلێمانی و بڕیاریشە رۆژی پێنجشەممە سیمینارێک بۆ مەلیس لە هوتێل شیراتۆن لە هەولێر لەسەر ئەزموونی هونەری خۆی سازبکرێت.
مەلیس بەرچەم دەمیر، خانمە هونەرمەندی باکووری کوردستان، لە شاری ئامەد لە دایکبووە، لە شارۆچكەی ئەرگانی گەورە بووە. بەشی هونەر و شانۆی لە كۆلێژی هونەرە جوانەكانی زانكۆی دیجلە تەواو كردووە و ماستەری لە زانكۆی یڵدز تەكنیك هەیەو مامۆستایە لە بنكەی راهێنانی میوزیكی میللی لە پەیمانگای بێشیكتاش و ئێستا لەشاری ئیستەنبووڵ دەژیت.