وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کولتوور و ستایل

"زاگرۆس" کاندیدی چوار خەڵاتی فێستیڤاڵی سینەمایی دوبەیە

لەلایەن پەسار فایەق 6/12/2017
فیلمی زاگرۆس لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد، سەهیم عومەر خەلیفەیە
فیلمی زاگرۆس لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد، سەهیم عومەر خەلیفەیە


رووداو - هەولێر

فیلمی سینەمایی "زاگرۆس" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد، سەهیم عومەر خەلیفە، لە ١٤مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی سینەمایی دوبەیدا بەشدارە و کاندیدی چوار خەڵاتە.

"زاگرۆس" یەکەم فیلمی درێژی خەلیفە لە دوای سێ کورتەفیلم، کاندیدی چوار خەڵاتە لە فێستیڤالەکەدا و دوو نمایشی تایبەتی بۆ دەکرێت.

یەکەم نمایشی ئەم بەرهەمە سینەماییە سبەی پێنجشەممە، لە کاتژمێر ١٠ شەو لە هۆڵی لە مۆڵی ئیمارات دەبێت، هەروەها رۆژی شەممە، کاتژمێر ٣ـی ئێوارە بە کاتی دوبەی، لە هەمان مۆڵ نمایشدەکرێتەوە.

دەرهێنەری فیلم لە فێستیڤاڵەکەدا ئامادەیە و فیلمەکەی کاندیدی چوار خەڵاتە، ئەویش خەڵاتی باشترین فیلم، باشترین دەرهێنەر، باشترین ئەکتەری پیاو و باشترین ئەکتەری ئافرەتە.

بڕیارە ئەمشەو 6-12-2017، چالاکییەکانی فێستیڤاڵ لە دوبەی لە ئیمارات دەستپێبکات و تاوەکو ١٣ ئەم مانگە بەردەوامدەبێت.

لە خولی ئەمساڵی فێستیڤاڵی دوبەیدا ١٤٠ فیلم لە ٥١ وڵاتەوە بە ٣٨ زمان بەشدارن، لە بەشەکانی فیلمی درێژ، دیکۆمێنتاری و کورتەفیلم.

لە خولی ئەمساڵی فێستیڤاڵدا ٥٠ فیلم بۆ یەکەمجار نمایشدەکرێن و ٨١ فیلمی دیکەش بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا نمایشدەکرێن.   

بەشی پێشبڕکێی فێستیڤاڵ لەم بەشانە پێکهاتوونە: "میهری ئیماراتی"، "میهری کەنداو" و "میهری عەرەبی بۆ فیلمی درێژ و کورتەفیلم".

زاگرۆس ئەمساڵ بەشداری لە دوو فێستیڤاڵدا کردووە و توانی سێ خەڵات بەدەستبێنێت، یەکەمیان لە 44مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی گێنتدا بوو، لە مانگی تشرینی یەکەم/ ئۆکتۆبەر کە بە گەورەترین فێستیڤاڵی سینەمایی لە بەلژیکا دەناسرێت و خەڵاتی گەورەی فێستیڤاڵی بەدەستهێنا، کە خەڵاتی "Grand Prix" بوو.

لە دووەم بەشداریی لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکاندا، دوو خەڵاتی بەدەستهێنا، کە لە بەشی پێشبڕکێی 18یەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ئاڕەس بوو، ئەویش خەڵاتی باشترین دەرهێنەر، کە لەلایەن لیژنەی دادوەری فێستیڤاڵ و خەڵاتی باشترین فیلم لەلایەن بینەرانەوە پێبەخشرا.  

فێستیڤاڵی ئاڕەس لە 3 تاوەکو 12 تشرینی دووەم/ نۆڤێمبەر لە شاری ئاڕەس لە فەڕەنسا بەڕێوەچوو.

"زاگرۆس" بەرهەمێکی هاوبەشی بەلژیکا و هۆڵەندایە، پرۆدیۆسەری سەرەکی فیلمەکە دریس فالیپۆیە و سەهیم عومەر، جەین- کلود و ڤان ریچکهام سیناریۆکەیان ئامادەکردووە."

زاگرۆس" چیرۆکی شوانێک بەناوی زاگرۆس دەگێڕێتەوە کە هاوژینی خۆی زۆر خۆشدەوێت، بۆ ئەو کوردستان بەهەشتە، بەڵام هاوژینەکەی هاڤین و کچەکەی رەیهان، روودەکەنە بەلژیکا، دواتر زاگرۆزیش بڕیاردەدات بچێتە ئەو وەڵاتە.

سەهیم عومەر خەلیفە، پێشتر لەرێگەی کورتەفیلمی "میسی بەغداد"، "وڵاتی پاڵەوانان" و "نێچیرڤانی خراپ"، ٩٨ خەڵاتی لە فێستیڤاڵە سینەماییەکاندا وەرگرتووە.

581 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

sarkawt saeed | 17/07/2018 08:16:27 ص
زۆر بە داخە وە دووبارە بە کوشت دانی کورد له پێناو ولاتێکی بێ خێر و هیچ
شاخه‌وان | 18/07/2018 07:38:43 ص
به‌ هه‌مووی دوو ئه‌مريكي نه‌بوون به‌شدار بوون و ته‌ياره‌كانيش ته‌نها بۆ پۆز هاتبوون گه‌رنا 5 پيشمه‌رگه‌ شه‌هيد نه‌ده‌بوون. ئه‌مريكي ته‌نها بۆ...
وردەکاریی ئۆپەراسیۆنەکەی پێشمەرگە و هاوپەیمانان لە چیای قەرەچووغ
| 16/7/2018 | (4)
سێنیار بامەڕنی | 17/07/2018 09:06:45 م
دوور لە سیاسەت و مەرامە گڵاوەكانی سیاسیەت، من لە رووی مرۆڤایەتییەوە ئەم پەیامە ئاراستەی (نادیە موراد و نەتەوە یەكگرتووەكان) دەكەم و دەڵێم: من كەسێكی...
رزگاركەری نادیە موراد داوای یارمەتی دەكات
| 17/7/2018 | (1)
معتصم شوانی | 10/07/2018 06:30:40 م
ئه‌زانن ئه‌م هه‌واڵه‌ی ئێوه‌ ڕوون نییه‌؟
Danar | 17/07/2018 07:11:34 م
کەی کەم ئەندام دابەش دەکرێت
 دابەشکردنی مووچەی بەشێک لە خانەنشینان راگەیێندرا
| 9/7/2018 | (3)
Khoshi Tahir | 17/07/2018 03:15:00 م
بە قوربانی هەموو پێشمەرگەکان بم
شیخ محمد امین | 17/07/2018 04:59:57 م
ئه ی پیشمه رگه ، که ی بو حه شدی شه عبی چول ده که ن؟ ولله حه یفم دیتی و دلم ده تاویته وه بو شه هیدانی ئه م شه ره و خه لک ده بی لیپرسینه وه ی توند له...
ئۆپەراسیۆنی پێشمەرگە بە پاڵپشتی هاوپەیمانان لە قەرەچووخ کۆتاییهات
| دوێنێ کاژێر 05:45 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

هەڕەشەی کوشتن لە دەرمانسازێک دەکرێت دوێنێ کاژێر 10:13 |

هەڕەشەی کوشتن لە دەرمانسازێک دەکرێت

دەرمانسازەکە پێشتر تەزویرچییەکی دەرمانی بۆ زۆرتر
تویتە ناسازەكانی ترەمپ بازاڕی وزە دەشێوێنن 17/7/2018 |

تویتە ناسازەكانی ترەمپ بازاڕی وزە دەشێوێنن

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بە ناڕاستەوخۆ زیانی بۆ زۆرتر
حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی  15/7/2018 |

حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی

خۆپیشاندەران داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان زۆرتر
0.438 seconds