وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کولتوور و ستایل

نوپەل هەژان: بەهۆی گۆرانییەوە فێری زمانی كوردی بووم

لەلایەن هیوا سەڵاح 7/1/2019
نوپەل هەژان، خانمە گۆرانیبێژی باكووری كوردستان، لە باتمان لەدایكبووە و لە ئیستەنبوڵ لە بنەماڵەیەكی هونەریدا گەورە بووە
نوپەل هەژان، خانمە گۆرانیبێژی باكووری كوردستان، لە باتمان لەدایكبووە و لە ئیستەنبوڵ لە بنەماڵەیەكی هونەریدا گەورە بووە

رووداو- هەولێر

نوپەل هەژان، خانمە گۆرانیبێژی باكووری كوردستان، لە باتمان لەدایكبووە و لە ئیستەنبوڵ لە بنەماڵەیەكی هونەریدا گەورە بووە. باوكی ئەلف و بێی میوزیك و گۆرانیی كوردی فێر كردووە، هەر بەهۆی میوزیك و گۆرانیشەوە فێری زمانی كوردی بووە. نوپەل جگە لە خۆی، خوشك و براكانیشی دەنگخۆشن و گۆرانی دەڵێن. ماوەیەكە بۆ كاری هونەری هاتووەتە باشووری كوردستان و لەم هەڤپەیڤینەدا باس لە پرۆژە و بەرنامە هونەرییەكانی خۆی دەكات.

 

رووداو: سەرەتا چۆن ئاوێتەی جیهانی هونەری میوزیك و گۆرانی بوویت؟

نوپەل: من هەر لە منداڵییەوە لەگەڵ دەنگی میوزیك و گۆرانی گەورە بووم. باوكم میوزیكژەن و گۆرانیبێژە، لە ماڵی ئێمە هەمیشە میوزیك و گۆرانی هەبووە، هەرسێ خوشكەكانم لەگەڵ براكانم و باوكم گۆرانییان دەگوت. هەر لە رێگەی گۆرانییەوە فێری زمانی كوردی بووم، باوكم بۆ ئێمە قوتابخانەیەك بوو، بۆیە هەمیشە شانازی پێوە دەكەم، هەر ئەویش بوو لەنێو كاری هونەریدا دەستی گرتم و ئێستاش پاڵپشتیم دەكات.

رووداو: چەند ساڵە كاری هونەری دەكەی؟

نوپەل: زیاتر لە 10 ساڵە كاری هونەری دەكەم، یەكەمین ئەلبوومی خۆم لە تەمەنی 13 ساڵی تۆمار كرد، بەڵام بڵاوم نەكردەوە، پاشان هەر لە تەمەنی 13 ساڵی یەكەمین ڤیدیۆكلیپی خۆم بڵاوكردەوە، بۆ ئەو كات باش بوو، توانیم لە باكووری كوردستان خۆم بناسێنم، دواتر دەستم بە گۆرانی شایی لە ئاهەنگی بووكگواستنەوە كرد و سێ ساڵ بەردەوام بووم، پاشان هاتمە باشووری كوردستان.

رووداو: لە ماوەی 10 ساڵ كاركردن ئێستا خاوەنی چەند بەرهەمی؟

نوپەل:  چوار ڤیدیۆكلیپم هەیە، لەگەڵ شەش گۆرانیی سینگڵ، زۆر كۆنسێرتیشم لە باشوور و باكووری كوردستان كردووە. چەند بەرهەمێكی هاوبەشیشم لەگەڵ هونەرمەندانی دیكە هەیە.

رووداو: كێ لە ئامادەكردنی ملیۆدی و تێكستی گۆرانییەكانت هاوكاریت دەكات؟

نوپەل: بەشێكی زۆر لە بەرهەمەكانم، هەر باوكم ئاواز و تێكستم بۆ دەنووسێت، هەر ئەویش كاری دابەشكردنی بۆ كردووم، بەشێك لە گۆرانییەكانیشم هونەرمەند جێگر سەباح بۆی كردووم، زۆر سوپاسیان دەكەم كە هەمیشە هاندەر و پاڵپشتم بوون.

رووداو: شاری باتمان بە دەنگبێژی و گۆرانیی گەلەری ناسراوە، بۆچی لە بەرهەمەكانتدا كەمتر گوێمان لە لاوك دەبێ‌؟

نوپەل: بێگومان زۆر حەز لە گۆرانی گەلەری و لاوك و دەنگبێژی دەكەم، هەردەم باوكم لەسەر گۆرانییە فۆلكلۆرییەكان راهێنانی پێكردووین، لەگەڵ ئەوەشدا لاوك دەڵێم، بەڵام حەزم كرد، ئەلبوومی یەكەمم و بەرهەمە تازەكانم زیاتر بە شێوازی مۆدێرن بێت و لەگەڵ ئەم قۆناغەدا بڕۆین، لە بەرنامەمدا هەیە ئەلبوومێكی تایبەت بە گۆرانی گەلەری و دەنگبێژی بڵاوبكەمەوە.

رووداو: بە چەند زمان گۆرانی دەڵێیت؟

نوپەل: بە كوردی و توركی و عەرەبی گۆرانی دەڵێم، بەڵام زیاتر بە كوردی گۆرانیم گوتووە. لە ئیستەنبوڵ و لە باشووری كوردستانیش هەر گۆرانی كوردی دەڵێم. من یەكێكم لەو هونەرمەندانەی حەز ناكەم تێكەڵی بواری سیاسەت بم، لای من هەموو مرۆڤێك مافی خۆیەتی بە زمانی خۆی گۆرانی بڵێت، لەگەڵ ئەوەشدا منیش بە ئاسایی دەبینم بە زمانی توركی و عەرەبی و فارسیش گۆرانی بڵێم، چونكە هونەر سنووری نییە و نابێت تێكەڵی سیاسەت بكرێت.

رووداو: لە باشووری كوردستان زیاتر داوای چ گۆرانییەكت لێ دەكەن؟

نوپەل: ئێستا لە باشووری كوردستان جگە لە گۆرانی كوردی، زۆر داوای گۆرانی توركی و عەرەبیم لێ دەكەن، منیش دڵیان ناشكێنم، بەڵام تەنیا دوو گۆرانی عەرەبیم بەتەواوی لەبەرە، ئەوانی دیكە كۆپلە كۆپلەیە.

رووداو: لەگەڵ چ هونەرمەندێك حەز دەكەی دوێت بكەی؟

نوپەل: زۆر حەز دەكەم لەگەڵ هونەرمەندی ناوداری كورد حەسەن شەریف دوێتێك بكەم، بەڵام تاوەكو ئێستا نەبووەتە قسمەت. لەگەڵ چەند هونەرمەندێكی باكووری كوردستان دوێتم كردووە و بڕیاریشە لەم رۆژانە دوێتێك لەگەڵ خوشكم هێلینا كوردی بكەم، هیوادارم بەدڵی هەوادارانمان بێت.

رووداو: دەنگی كامە هونەرمەندانی باشووری كوردستانت لا خۆشە؟

نوپەل: لە باشووری كوردستان ئێستا دەنگی زۆر خۆش و بەهێز هەن، لە شاری دهۆك ئاشڤان فەرەج هەیە كە دەنگێكی زۆر نەرم و خۆشی هەیە، بەشێوازێك گۆرانی دەڵێت مرۆڤ تووشی هەیەجان دەكات، لە دەنگی كچەكانیش لە باكووری كوردستان دەنگی نازدار و مەلەك رۆژهات زۆر خۆشە.

رووداو: ئێستا رەوشی میوزیك و گۆرانی لە باكووری كوردستان چۆنە؟

نوپەل:  پێموایە ئێستا زۆر باشە و رۆژ دوای رۆژ پێشكەوتن بەخۆیەوە دەبینێ. ئەمەش وایكردووە هونەرمەندی زۆر باش و سەركەوتوو دەربكەون و كاری جوان پێشكەش بە خەڵك بكەن، ئێستا زیاتر ئازادن، پێشتر تەنیا بە زمانی توركی گۆرانییان دەگوت، بەڵام ئێستا بە زمانی كوردی و عەرەبی و زمانەكانی دیكە گۆرانی دەڵێن، ئەمەش خۆی لە خۆیدا پێشكەوتنێكی باشە و هیوادارم بەردەوام بێت.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (1)
سیپان | 19/01/2019 08:19:55 ص
به راستى كاره ساته..وەک کوردیک روژ نیه خەفەت نەخوم بو کچانى کوردى ئیزیدى.گریانم دیت.ئەوەى کچى کوردى ئیزیدى بە ناموسى کورد نەزانیت با خوى به کورد...
بەکرحەسەن | 19/01/2019 11:21:23 ص
زۆر دەستخۆش، هیوادارم هەر بەردەوام بیت، کارێکی زۆر جوانە،کارێکی زۆر بەرزە،هیوادارم بیکەیت بە کتێب،دڵنیاش بە وەک ئەدەبیش بەشێک دەبێت لە ئەدەبی...
هەموو شتێكی داعشی پێ جوان بوو تەنیا كەنیزەكڕاگرتن نەبێ
| 19/1/2019 | (2)
ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

حکومەتی بەریتانیا رێساکانی هاتنی پزیشکانی بیانی بۆ وڵاتەکە ئاساندەکات 12 کاژێر لەمەو بەر |

حکومەتی بەریتانیا رێساکانی هاتنی پزیشکانی بیانی بۆ وڵاتەکە ئاساندەکات

ساڵانە رێگە بە 1500 پزیشكی بیانی دەدرێت زۆرتر
کەمخەوی درێژخایەن هۆکارە بۆ توڕەبوونی بەردەوام 18 کاژێر لەمەو بەر |

کەمخەوی درێژخایەن هۆکارە بۆ توڕەبوونی بەردەوام

کاتی خەوتن مێشک هەموو زانیارییەکان دەگۆڕێت زۆرتر
0.187 seconds