وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کولتوور و ستایل

پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک دەستپێدەکات

لەلایەن هیوا سەڵاح 8/9/2017
لە 8 رۆژدا131 فیلم نمایش دەکرێن
لە 8 رۆژدا131 فیلم نمایش دەکرێن


رووداو- هەولێر

رۆژی 9-9-2017 پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک، بە نمایشکردنی فیلمی "زەر"ی کازم ئۆز، دەرهێنەری باکووری کوردستان دەستپێدەکات، تۆڕی میدیایی رووداویش سپۆنسەری میدیایی فێستیڤاڵەکەیە.

شەماڵ سەبری، بەڕێوەبەری هونەری فێستیڤاڵەکە بە رووداوی راگەیاند: "فیلمی زەر دەبێتە دەستپێکی کردنەوەی خولی پێنجەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک، کە تێیدا 131 فیلم نمایش دەکرێن و 48 فیلمیش کێبڕکێ لەسەر وەرگرتنی خەڵاتی فێستیڤاڵەکە دەکەن".



رۆژی 9-9-2017 لە شاری دهۆک چالاکییەکانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمیی دهۆک بە ئامادەبوونی دەیان سینەماکاری کورد و جیهانی دەستپێدەکات و لە ئێوارەی رۆژی شەممەش مەراسیمی راخستنی فەرشی سوور بۆ هونەرمەندان و سینەماکاران دەکرێتەوە، دواتریش یەکەمین فیلمی کردنەوەی فێستیڤاڵ بە فیلمی زەر دەستپێدەکات، کە لەدەرهێنان و نووسینی کازم ئۆزە.



کازم ئۆز کێیە ؟

کازم ئۆز لە ساڵی 1973 لە باکووری کوردستان لەدایکبووە، ماستەر و دکتۆرای لە بواری هونەرەجوانەکان وەرگرتووە، لەگەڵ ئەوەشدا شارەزاییەکی زۆری لە بواری ئەکتەری و دەرهێناندا هەیە.



ئۆز، تاوەکو ئێستا چەندین خەڵاتی نێوخۆیی و ناوخۆی لە بواری فیلمسازی وەرگرتوون، هاوکات لە چەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیدا وەکو ئەندامی لیژنەی دادوەری کاری کردووە. بە فیلمی زەر-یش بەشداریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆکی کردووە.



چیرۆکی فیلمی زەر باسی گەنجێک بەناوی ژان دەکات، کە لە نیویۆرکی ئەمریکا ژیاوە، بەڵام نەنکی خەم و ئازارەکانی تەمەنی منداڵی لەڕێگەی گۆرانییەک دەگێڕێتەوە، ئیدی دوای مردنی نەنکی ژان دەیەوێت لە راستی چیرۆکی گۆرانییەکەی داپیری بگات، بۆیە سەردانی باکووری کوردستان دەکات و بەدوای نهێنی ئەم گۆرانییەدا دەگەرێت.



ئەم فیلمە لە پاڵەوانییەتی  نیک خەلیل لاژ ، گولەر ئۆکتەن ، لەڤەند ئۆزدیلەک و فسون دەمیرالە، هەروەها فیلمی زەر بە زمانی کوردی، تورکی، ئینگلیزی و فەرەنسی تۆمارکراوە.

نیشانەکردن : فێستیڤاڵی دهۆک
1301 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

sarkawt saeed | 17/07/2018 08:16:27 ص
زۆر بە داخە وە دووبارە بە کوشت دانی کورد له پێناو ولاتێکی بێ خێر و هیچ
شاخه‌وان | 18/07/2018 07:38:43 ص
به‌ هه‌مووی دوو ئه‌مريكي نه‌بوون به‌شدار بوون و ته‌ياره‌كانيش ته‌نها بۆ پۆز هاتبوون گه‌رنا 5 پيشمه‌رگه‌ شه‌هيد نه‌ده‌بوون. ئه‌مريكي ته‌نها بۆ...
وردەکاریی ئۆپەراسیۆنەکەی پێشمەرگە و هاوپەیمانان لە چیای قەرەچووغ
| 16/7/2018 | (4)
سێنیار بامەڕنی | 17/07/2018 09:06:45 م
دوور لە سیاسەت و مەرامە گڵاوەكانی سیاسیەت، من لە رووی مرۆڤایەتییەوە ئەم پەیامە ئاراستەی (نادیە موراد و نەتەوە یەكگرتووەكان) دەكەم و دەڵێم: من كەسێكی...
رزگاركەری نادیە موراد داوای یارمەتی دەكات
| دوێنێ کاژێر 08:23 | (1)
معتصم شوانی | 10/07/2018 06:30:40 م
ئه‌زانن ئه‌م هه‌واڵه‌ی ئێوه‌ ڕوون نییه‌؟
Danar | 17/07/2018 07:11:34 م
کەی کەم ئەندام دابەش دەکرێت
 دابەشکردنی مووچەی بەشێک لە خانەنشینان راگەیێندرا
| 9/7/2018 | (3)
Khoshi Tahir | 17/07/2018 03:15:00 م
بە قوربانی هەموو پێشمەرگەکان بم
شیخ محمد امین | 17/07/2018 04:59:57 م
ئه ی پیشمه رگه ، که ی بو حه شدی شه عبی چول ده که ن؟ ولله حه یفم دیتی و دلم ده تاویته وه بو شه هیدانی ئه م شه ره و خه لک ده بی لیپرسینه وه ی توند له...
ئۆپەراسیۆنی پێشمەرگە بە پاڵپشتی هاوپەیمانان لە قەرەچووخ کۆتاییهات
| دوێنێ کاژێر 05:45 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

هەڕەشەی کوشتن لە دەرمانسازێک دەکرێت 15 کاژێر لەمەو بەر |

هەڕەشەی کوشتن لە دەرمانسازێک دەکرێت

دەرمانسازەکە پێشتر تەزویرچییەکی دەرمانی بۆ زۆرتر
تویتە ناسازەكانی ترەمپ بازاڕی وزە دەشێوێنن دوێنێ کاژێر 08:35 |

تویتە ناسازەكانی ترەمپ بازاڕی وزە دەشێوێنن

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بە ناڕاستەوخۆ زیانی بۆ زۆرتر
حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی  15/7/2018 |

حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی

خۆپیشاندەران داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان زۆرتر
0.39 seconds