وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کولتوور و ستایل

دیلانار یلدز: لە باشووری كوردستان یەكەمین كچم ئۆپێرا دەڵێم

لەلایەن هیوا سەڵاح 9/10/2017
    فۆتۆ : هەژار جەوهەر
فۆتۆ : هەژار جەوهەر
 
رووداو- هەولێر 

لە گەڤەری باكووری كوردستان لەدایكبووە، لە ئیستەنبوڵ گەورە بووە و خوێندوویەتی، ئێستاش لە باشووری كوردستان دەژی، دیلانار یڵدز، خۆی وەكو یەكەمین كچە ئۆپێراخوێنی باشووری كوردستان دەناسێنێ‌. ئۆپێرا لە هونەرە سەخت و ناودارەكانی ئەوروپایە، بەڵام دیلانار دەڵێت خەریكە ئەو هونەرەی لە باشووری كوردستان بیردەچێتەوە، چونكە هیچ شوێنێك نییە تێیدا بەردەوامی بەو هونەرەی بدات. دیلانار یڵدز لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ (رووداو) باسی كار و بەرهەكانی و ژیانی خۆی دەكات. 
 

 

رووداو: دیلانار مانای چییە؟ 

دیلانار: دوو مانای هەیە، بە كوردی مانای ئاگری شادییە و بە توركیش واتە دلبەر. 

رووداو: خەڵكی باكووری یان باشوور؟ 

دیلانار: من لە گەڤەر لەدایكبووم، لە ئیستەنبوڵ گەورە بوومە و خوێندوومە. دایك و باوكم لە باشووری كوردستان لەدایكبوون. باوكم بە رەچەڵەك خەڵكی سەرسنگە و دایكیشم خەڵكی ئامێدییە، كەواتە من خەڵكی باشووری كوردستانم، بەڵام من هەر چوار پارچەی كوردستان بە ماڵی خۆم دەزانم. 



رووداو: چۆن دەستت بەكاری هونەری كرد؟ 

دیلانار: سەرەتا حەزم لە گۆرانیگوتن نەبوو. زۆر شەیدای سینەما و دراما بووم. حەزم دەكرد ببمە ئەكتەر، بەڵام لە گەڤەر هیچ شوێنێك نەبوو تێیدا فێری ئەو هونەرە ببم. لەلایەكی دیكەشەوە دەوروبەرەكەم دەیانگوت تۆ دەنگت خۆشە و بۆ نابیتە گۆرانیبێژ. ئیدی لە چەند بۆنەیەكدا گۆرانیم گوت و دەنگدانەوەی زۆری  هەبوو، دواتر باوكم گوتی دەبێت تۆ بەشێوەیەكی زانستی میوزیك بخوێنی و بە ئاواتەكەت بگەیت. بۆیە چوومە ئیستانبوڵ و لەوێ لە كۆرسێكی شەش مانگی بەشداریم كرد و یەكەم بووم. دواتر لە زانكۆی پارە كە زانكۆیەكی زۆر بەناوبانگی توركیایە و تایبەتە بە هونەر، لەوێ لە بەشی ئۆپێرا وەرگیرام و پێنج ساڵ خوێندم، ئێستا من مامۆستای دەنگم، دواتر دەستم بە گۆرانی كرد. 



رووداو: ئەوە راستە كە تۆ یەكەمین كچە كوردی باشووری كوردستانی ئۆپێرا دەخوێنی؟ 

دیلانار: بەڵێ من بەشێوەیەكی زانستی و ئەكادیمی خوێندنی ئۆپێرام تەواو كردووە. یەكەمین كچم لە باشووری كوردستان ئەو بڕوانامەیەم هەیە، بەڵام بەداخەوە لە هەرێمی كوردستان ئەم هونەرە مەزنە فەرامۆشكراوە. 

رووداو: هەوڵت نەداوە لە باشووری كوردستان پەرە بەم هونەرە بدەیت و كۆرس بكەیتەوە؟ 

دیلانار: من دوو ساڵە گەڕاومەتەوە هەرێمی كوردستان، بەڵام هیچ دەرفەتێكم نەبووە پەرە بە هونەرەكەم بدەم، بۆیە خەریكە لەبیرم دەچێتەوە، چونكە ئەگەر رۆژانە راهێنان لەسەر دەنگ و ئۆپێرا نەكەیت، دەنگت تێكدەچێت، هەڵبەتە كەشوهەوای كوردستانیش زۆر وشكە و بۆ دەنگ خراپە، بەڵام ئیستانبوڵ بەهۆی هەوای شێداری زۆر سوودی بۆ دەنگ هەیە، وەكو كرێمە بۆ گەروو. 



رووداو: پڕۆژە و بەرنامەی نوێت لە كوردستان چییە؟ 

دیلانار: ئێستا كار بۆ دوو بەرهەم دەكەم، یەكێكیان جارێ ئاشكرا ناكەم، بەڵام گۆرانییەكی سۆرانیشم لەبەردەستە كە دوای یەك مانگی دیكە تەواو دەبێت و بڵاوی دەكەمەوە. بۆ یەكەمجار بە شێوەزاری سۆرانی گۆرانی دەڵێم، ئەم گۆرانییەش بە ریتمێكی شادە، دەمەوێت دڵی خەڵكی خۆش بكەم. 

رووداو: لەبەرنامەتدا نییە ئەلبوومێكی گۆرانی بڵاوبكەیتەوە؟ 

دیلانار: ئێستا لە بەرنامەمدا نییە، چونكە تاوەكو كۆپی رایت لە كوردستان جێبەجێ نەكرێت ئامادە نیم ئەلبووم بخەمە بازاڕەوە بە ئارەزووی خۆیان كۆپی بكەن و  بیفرۆشنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بارودۆخەكە لە كوردستان گونجاو نییە بۆ بڵاوكردنەوەی ئەلبووم. 


رووداو: لە هونەرمەندە گەنجەكانی كورد حەز لە دەنگی كامە هونەرمەند دەكەی؟ 

دیلانار: گوێ لەهەموویان دەگرم، بەڵام زۆر شەیدای دەنگی ئاشڤان فەرەجم. گۆرانییەكانی زۆر خۆش و بە چێژن، لە هونەرمەندە سۆرانییەكانیش زۆر زۆر حەز لە دەنگی ئەیوب عەلی و چۆپی فەتاح دەكەم لای من ئەوان زۆر تایبەتن. 

رووداو: بۆچی هونەرمەندی كچ زۆر بەكەمی دەبینرێن لە مەیدانی هونەری؟ 

دیلانار:كچی دەنگخۆشمان زۆرن، بەڵام بەداخەوە لە كوردستان بە چاوێكی خراپ سەیری هونەر و هونەرمەندان دەكرێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوانیش بە حەق دەزانم، چونكە بەشێك لە گۆرانیبێژان هونەریان سووك كردووە و كاری زۆر خراپ بەناوی هونەرەوە دەكەن، بۆیە لەبەر چاوی كۆمەڵگای كوردی هونەریان ناشیرین كردووە. 

رووداو: شووت نەكردووە؟ 

دیلانار: نەخێر، هێشتا زووە بۆ من، پێموایە شووكردن هێندە ئاسان نییە، كاتێك تەمەنم بووە 30 یان 35 ئەو كاتە پێمباشە شوو بكەم، هەرچەندە باوەڕیشم بە قسمەت هەیە، بەڕاستی ترسم لە شووكردن  هەیە، چونكە خەڵكی باش و دڵسۆز كەم بووە. 


رووداو: مەرجی تۆ بۆ شووكردن چییە؟ 

دیلانار: یەكەم شت دەبێت ئەو كوڕە زۆر حەز لە ماڵباتی خۆی بكات، رێزی بۆ باوك و دایك و خوشك و برای خۆی هەبێت، چونكە بەبۆچوونی من ئەگەر كوڕەكە حەز لە ماڵباتی خۆی كرد، ئیدی حەز لە منیش دەكات. 


رووداو: ئامادەی ئەگەر كوڕێكت خۆشویست داوای خۆشەویستی لێ بكەی؟ 

دیلانار: بەڵێ ئامادەم، بەڵام بە مەرجێك ئەگەر بزانم كوڕەكە شایانی ئەو خۆشەویستیەی منە، بۆیە لای من زۆر ئاساییە و هیچ شەرمی تێیدا نییە كچ بە كوڕ بڵێت تۆم خۆشدەوێت و داوای خۆشەویستی لێ بكات. 



رووداو: ئێستا تاتۆ شتێكی باوە لە نێو ئەستێرەكان، تۆ حەزی لێدەكەی؟ 

دیلانار: پێشتر حەزم لێبوو، بۆیە تاتۆ لەسەر دەستم هەیە، بەڵام ئێستا پەشیمانم و حەزی پێ ناكەم، بەڕای من تاتۆ بۆ خانمان جوان نییە. 

 

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : دیلانار یلدز
2461 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

vinwar kovli | 23/10/2017 02:01:34 م
دەنگم بوو مێسی یە
| 5 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Iman Botani | 23/10/2017 11:25:55 ص
مەبەستی چییە لەم پشتتێنەکردنەیان. کونسوڵخانە لە هەولێر داناخرێت و چالاکی کۆمپانیای رووسیا لە کوردستان دەمێنەوە؟ خۆ ئەم بریارانە بۆ بەرژەوەندی...
ئه حمه د حه عفه ر | 23/10/2017 01:47:56 م
کورد نابی دلخوشی به بیگانه بی یه کریزی ناومالی کورد ته نیا چاره سه ری کورده. کورد نابی ئیتر بخه له تی و فیلی لی بکریت خه یانه ت هوی شکسته کانه!
رووسیا: پشت لە کورد ناکەین
| 9 کاژێر لەمەو بەر | (2)
hawsar | 23/10/2017 12:58:20 م
داوا لە سەرکردایەتی سیاسی پارتی دەکەم دەستبکاتەوە بە گفتوگۆ لەگەل گۆران ئەو دۆخە پێویستی بە دروست بوونی بەرەی نیشتمانی هەیە
Em ainadya basa | 23/10/2017 01:38:14 م
Başa inadı kati awa hatwe gwe le xelk bigrn
پارتی حکومەتی رزگاریی نیشتمانیی رەتدەکاتەوە
| 6 کاژێر لەمەو بەر | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پارتی حکومەتی رزگاریی نیشتمانیی رەتدەکاتەوە 6 کاژێر لەمەو بەر | (2)

پارتی حکومەتی رزگاریی نیشتمانیی رەتدەکاتەوە

دڵشاد شەهاب: هەوڵەکەی گۆڕان ئەنجامی نابێت زۆرتر
ئەنجوومەنی ئاسایشی کوردستان: سوپا و حەشد هێزێکی زۆریان کۆکردووەتەوە 7 کاژێر لەمەو بەر |

ئەنجوومەنی ئاسایشی کوردستان: سوپا و حەشد هێزێکی زۆریان کۆکردووەتەوە

راگەیێندراوێک لەبارەی ناوچە کوردستانییەکان زۆرتر
رووسیا: پشت لە کورد ناکەین 9 کاژێر لەمەو بەر | (2)

رووسیا: پشت لە کورد ناکەین

"پەیوەندییە دیپلۆماسی و ئابوورییەکانمان لەگەڵ زۆرتر
0.141 seconds