وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کولتوور و ستایل

لەیلا مالك: بۆ بەدیهێنانی خەونەكانم هاتمە هەولێر

لەلایەن هیوا سەڵاح 10/10/2017
لە كوردستان بە چاوێكی كەم سەیری مۆدێل دەكرێت
لە كوردستان بە چاوێكی كەم سەیری مۆدێل دەكرێت

رووداو- هەولێر 
  
لە یەكێك لە ئارایشگاكانی هەولێر خەریكی خۆئامادەكردنە، دەیەوێت بە جوانترین شێوە خۆی نمایش بكات، لەیلا مالك كچێكی كوردی رۆژهەڵاتی كوردستانە و نمایشكاری جلوبەرگی كوردییە. 

خولیای دونیای مۆدێلینگ و نمایشكاری ئەوی هێناوەتە باشووری كوردستان، دەیەوێت ئەو خەونەی كە لە منداڵییەوە هەیەتی لێرە بیكاتە راستی. 

لەیلا چەند ساڵێكە شاری هەولێری كردووەتە مەنزڵگای خۆی، مەنزڵگەیەك هیوا و ئاواتی منداڵیی تێدا كۆكردووەتەوە كە نمایشكارییە. لەیلا بە (رووداو)ی گوت: "نزیكەی شەش ساڵە لە هەولێرم، خولیاو حەزی من هەمیشە بۆ كاری نمایشكاری و مۆدێلینگ بووە، بۆ بەدیهێنانی ئەو خەونەش رووم كردە باشووری كوردستان، خۆشبەختانە دەرگای بەختم لێرە كرایەوە و بەشداریم لە دەیان كاری نمایشكاری و فۆتۆ مۆدێلینگ كردووە". 



ماوەیەكە لە باشووری كوردستان فۆتۆ مۆدێلینگ بووەتە دیاردە و دەیان گەنج سەرقاڵی ئەم هونەرەن، بەڵام لەیلا پێیوایە وێنەگرتن و فۆتۆ مۆدێل مەرج و تایبەتمەندیی خۆی هەیە و هەموو كەسێك بۆ ئەم كارە ناشێت. لەیلا دەڵێت: "بۆ هەموو كچێك ناشێت روو بكاتە كاری مۆدێلینگ، لە دونیای دەرەوەدا ئەم كارە بەشێوەیەكی ئەكادیمی و زانستی دەخوێنرێت، تاوەكو ببێتە مۆدێل یان نمایشكاری جلوبەرگ، چونكە ئەمەش یاسا و رێسای خۆی هەیە، بەژن و باڵا و جوانی و لێهاتوویی رۆڵی سەرەكی دەبینێت، بەڵام بەداخەوە لە كوردستان بەشێكی زۆر لە كچان و كوڕان روویان لەم كارە كردووە، بەبێ ئەوەی هیچ لە نمایشكاری و مۆدێلینگ بزانن". 

لەیلا هەر تەنیا نمایشكار و فۆتۆ مۆدێلینگ نییە، بەڵكو راهێنەرێكی لێهاتووی وەرزش و لەشڕێكییە، ئێستا لە هەولێر سەنتەرێكی كردووەتەوە و بەشێوازێكی ئەكادیمی وەرزش و كاری مۆدێل فێری خەڵك دەكات. لەیلا لەبارەی وەرزشەوە دەڵێت: "وەرزشكردن و مانەوەی لەش بەڕێكی، یەكێكە لە خاسیەتە باشەكانی مۆدێل، من رۆژانە بەشێوەیەكی زانستی و بەرنامەدار وەرزشی جۆراوجۆر دەكەم، چونكە لەهەموو شتێك گرنگتر بۆ مۆدێل وەرزشكردنێكی زانستییە". 


لەیلا لە ئێران لە بواری وەرزشی مۆدێل خوێندوویەتی و پلەی راهێنەری لەشڕێكی و وەزرشی وەرگرتووە. لەیلا دەڵێت "هەر كچێك حەز بكات ببێتە مۆدێل دەتوانێت بێتە لای من و بەشێوازێكی زانستی فێری بكەم". 

لەیلا هێندە كە دڵخۆشە بەم كارەی، دوو هێندەش نیگەرانە، چونكە ئەو پێیوایە لە كوردستان گرنگی بەم هونەرە نادرێت و مۆدێل و نمایشكارەكان مەغدوورن. لایلا دەڵێت: "بەداخەوە لە باشووری كوردستان گرنگی بە مۆدێل و نمایشكارەكان نادرێت، تەنانەت بەشێك لە فۆتۆگرافەرەكان بە خۆڕایی و بێ بەرامبەر كاریان پێدەكەن، كەچی لە دونیای دەرەوە نمایشكارەكان گرنگیی زۆریان پێدەدرێ و ناسنامەی تایبەت بەخۆیان هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا بە گرێبەست كاریان لەگەڵ دەكرێ‌، بەڵام ئەمە لە كوردستان زۆر بە كەمی دەبینرێ". 



بەشێكی زۆر لە كچانی كوردستان حەزیان لە كاری مۆدێل و نمایشكاری جلوبەرگە، بەڵام وەك لەیلا دەڵێت كۆمەڵگا و بنەماڵەكانیان كۆسپی زۆریان بۆ دروست دەكەن، لەیلا دەڵێت "رۆژانە خەڵكانێكی زۆر پەیوەندیم پێوە دەكەن كە دەڵێن زۆر حەزیان لە كاری مۆدێلینگ و نمایشكاریی جلوبەرگە، بەڵام دایك و باوك رێگرییان لێدەكەن، چونكە بە چاوێكی سووك سەیری ئەم كارە دەكرێ". 



سەرەڕای بوونی چەندین مۆدێل و نمایشكاری كچ لە كوردستان، بەڵام دیزاینەرانی كورد بۆ نمایشكردنی بەرهەمەكانیان پشت بە نمایشكاری بیانی دەبەستن، ئەمەش لەیلای نیگەران كردووە" تێناگەم بۆچی تاوەكو ئێستا دیزاینەرەكانمان پەنا بۆ مۆدێل و نمایشكاری بیانی دەبەن، لە كاتێكدا دەیان نمایشكاری باشی كوردمان هەن. من داوا لە دیزاینەرە كوردەكان دەكەم پشت بە نمایشكاری كورد ببەستن، چونكە مۆدێل و نمایشكاری زۆر باشمان هەن، ناكرێت فەرامۆشیان بكەین". 



بڕوا، فۆتۆگرافەرێكی گەنجی شاری هەولێرە و ماوەیەكی زۆرە لەگەڵ لەیلا كار دەكات، ئەوەی بڕوای زۆر خۆشحاڵ كردووە، خەونی لەیلایە كە هەمیشە بە گوڕوتینێكی زۆرەوە بۆ هێنانەدی خەونەكانی تێدەكۆشێ. بڕوا باسی لەیلا دەكات  و دەڵێت "لەیلا نمایشكارێكی سەركەوتووە، ئەوەی زۆر  سەرنجی راكێشاوم فێسی لەیلایە كە زۆر جوانە بۆ كامێرا، لەگەڵ ئەوەشدا بەژن و باڵای گونجاوە، هاوكات بیرۆكەی زۆر جوانیشی هەیە و هاوكارێكی باشی ئێمەیە". 



چركاندنی وێنە، ئەرشیفكردنی سات و زەمەنێكی دیاریكراوە، بەڵام بۆ لەیلا رەنگە زیاتر لەوە بێت، چونكە لەیلا خەونی گەورەتری لەكۆڵناوە و دەیەوێت ناوبانگی  ئەو سنوورەكانی كوردستان ببڕێ‌. 

نیشانەکردن : یلا مالك
3937 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Maher husssein | 23/04/2018 12:24:10 م
هەرێ بە پاشەکەوتە یان بە بێ پاشەکەوت
خشتەیەکی نوێی مووچە راگەیێندرا
| 5 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rebwar | 23/04/2018 11:39:08 ص
Dastxosh
ره شید | 23/04/2018 12:11:39 م
ده سخوش "کاک ریبوار" خوشه ویستی و سوزداری به شی زوری خه لکی به شه ره فی کوردستان بو پارتی ریشه یی و چه سپاوو نه هادینه یه ؛ پارتی ئه زانی چی ده وی و...
پارتی بۆ وا بێمنەتە؟
| 12 کاژێر لەمەو بەر | (2)
ناظم بابان | 23/04/2018 10:04:11 ص
هيوادارم ليستى 162ى يه كيتيى 80 كورسى بهينيت*****
 سەنتەرێکی ئەمریكی: 70%ی خەڵکی کوردستان دەنگ بە حیزبە کۆنەکان دەدەنەوە
| 11 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Azad Azad | 23/04/2018 08:18:36 ص
والله‌ به‌رێزان ئه‌مه‌ راستی و دروستی كۆمه‌ڵگای مه‌حروم كراوی گه‌نجی فه‌قیره‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوراست به‌ په‌رده‌پۆش كردنی ئافره‌ت و نه‌زه‌ر حه‌رامه‌...
نرخی ماچكردنی پۆستەری ژنەكە بووە 100 ملیۆن دینار
| 10 کاژێر لەمەو بەر | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

  ئەمریکا گەورەترین کونسوڵخانە لەسەر ئاستی جیهان لە هەولێر دەکاتەوە 5 کاژێر لەمەو بەر |

ئەمریکا گەورەترین کونسوڵخانە لەسەر ئاستی جیهان لە هەولێر دەکاتەوە

چوار ساڵ دەخایەنێ و گوژمەی پڕۆژەکە 600 ملیۆن زۆرتر
خشتەیەکی نوێی مووچە راگەیێندرا 5 کاژێر لەمەو بەر |

خشتەیەکی نوێی مووچە راگەیێندرا

لە سبەیەوە دابەشدەکرێ زۆرتر
ئەوانەی بەهێزن، مێشکیان تەندروستترە 6 کاژێر لەمەو بەر |

ئەوانەی بەهێزن، مێشکیان تەندروستترە

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە زۆرتر
0.25 seconds