وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کولتوور و ستایل

گرووپی نیشتمان میوزیک پاکێجێک بڵاودەکاتەوە

لەلایەن هیوا سەڵاح 11/7/2018
 تۆڕی میدیایی رووداو هەر لەسەرەتای دروستبوونی گرووپی میوزیکی نیشتمان، هاوکار و پاڵپشتی سەرەکی گرووپەکە بووەو بە سپۆنسەری رووداو، دوو ئەلبوومی گۆرانی و میوزیکی کوردی بەناوەکانی کوردستان و کۆبانێ بڵاوکردووەتەوە
تۆڕی میدیایی رووداو هەر لەسەرەتای دروستبوونی گرووپی میوزیکی نیشتمان، هاوکار و پاڵپشتی سەرەکی گرووپەکە بووەو بە سپۆنسەری رووداو، دوو ئەلبوومی گۆرانی و میوزیکی کوردی بەناوەکانی کوردستان و کۆبانێ بڵاوکردووەتەوە

رووداو- هەولێر

بۆ یەکەمجار گرووپی میوزیکی نیشتمان بەسپۆنسەری تۆڕی میدیایی رووداو، میوزیک پاکێجێک بۆ هەموو بەرهەمەکانیان بەناوی پڕۆژەی نیشتمان بڵاودەکاتەوە.



لەم میوزیک پاکێجەدا سێ ئەلبوومی ئەم گرووپە بەناوەکانی، ئەلبوومی کوردستان، کۆبانێ و Improvisations  لە یەک پاکێجدا کۆکراوەتەوە.

هەژار زەهاوی هونەرمەند و سەرپەرشتیاری گرووپەکە، لەبارەی ئەم میوزیک پاکێجەوە بەرووداوی راگەیاند" لەم میوزیک پاکێجەدا ئاوازەکانی نیشتمانی خۆمان دەکەینە دیاری بۆ هەموو ئەوانەی نیشتمانیان هەیە، نیشتمانی ئێمە هێشتا بەسەر نەخشەی جیهانەوە نییە، بەڵام لە شوێنێکی گرنگترە، ئەویش نێو هونەر و دڵی ئێمەیە".

ئەو هونەرمەندە کوردە پێیوایە هونەر بۆ کورد مانایەکی دیکە دەبەخشێت، لەبەر ئەوەی هونەر بە پارێزەری زمان و ناسنامەی کوردی دەزانێت، هەژار دەڵێت"هونەر بۆ هەمووان بینینی جیهان و ژیانە بەخۆشییەوە، بەڵام هونەر بۆ کورد نەک هەر سێبووری بووە بۆ دڵی برینداری مرۆڤ و نیشتمانی کورد، بەڵکو بە درێژایی دەیان ساڵ  پارێزەری زمان و ناسنامەی قەدەخەکراوی کورد بووە".

تۆڕی میدیایی رووداو هەر لەسەرەتای دروستبوونی گرووپی میوزیکی نیشتمان، هاوکار و پاڵپشتی سەرەکی ئەو گرووپە بووە و بە سپۆنسەری رووداو دوو ئەلبوومی گۆرانی و میوزیکی کوردی بەناوەکانی کوردستان و کۆبانێ بڵاوکردووەتەوە، هەژار زەهاوی لەوبارەوە دەڵێت: "پڕۆژەی نیشتمان، پڕۆژەیەکی بەردەوامی پەڕاندنەوەی هونەری کوردییە بۆ جیهان، کە بە پشتیوانی تۆڕی میدیایی رووداو ئەم پڕۆژەیە پێشكەشدەکرێت".

گرووپی میوزیکی نیشتمان، لەلایەن هونەرمەندی ناسراوی کورد هەژار زەهاوییەوە رابەرایەتی دەکرێت، کە بەڕێوەبەری هونەری و دامەزرێنەری گرووپەکەیە، ئەم گرووپە تاوەکو ئێستا بەشدارییان لە دەیان فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کردووە، چەندین ژەنیاری ناوداری لەم گرووپە ئەندامن وەک سوهراب پوور نازری، گرووپەکە خاوەنی سێ ئەلبوومی میوزیک و گۆرانییە، تۆڕی میدیایی رووداو سپۆنسەری هەرسێ ئەلبوومەکەی کردووە و دوایین کاریشیان ئەم بەرهەمە بوو، کە بەناوی میوزیک پاکێجی پڕۆژەی نیشتمان بڵاویان کردەوە.

ئەلبۆمی کۆبانێ لە بەرهەمەکانی گرووپی میوزیکی نیشتمان

 

1- شیرین

 

2- کۆبەد

 

3- ئەمان ئەمان

4- گەنج خەلی

 

5- خۆرهەڵات

 

6- کۆبانێ

 

7- هەولێر


داڕشتنەوە؛ عومەر شایان




3729 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 15/12/2018 03:52:47 م
كێشه‌ی شه‌نگال كێشه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆیانه‌ هه‌ندێكی په‌كه‌كه‌ی هێناوه‌ بۆ شه‌نگال هه‌ندێكی تریشیان بونه‌ته‌ حه‌ژدی شه‌عبی ماڵ و منداڵه‌كانیشیان له‌...
ئەردۆغان: چووینە شنگال و بەردەوامیش دەبین
| 12 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rebwar | 15/12/2018 10:27:02 ص
انا للە وانا الیە راجعون
لە باڵەکایەتی گه‌نجێك له‌پێناو رزگاركردنی مانگایه‌ك گیانی خۆی به‌ختكرد
| 16 کاژێر لەمەو بەر | (1)
دلشاد رمضات جمعه | 15/12/2018 10:03:58 ص
من هيج جكاری ناكيشم
پشکنین بۆ بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ لەدهۆک ئەنجامدەدرێت
| 18 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rebwar | 10/12/2018 12:48:56 م
Ruhhy ba bahasht shadbet
پشکۆ | 14/12/2018 06:48:44 م
هەربژیت ودەستیت خۆش بۆ راستگۆیت
رەسمەن ئینفیسالی بوو
| 10/12/2018 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە 13/12/2018 |

سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە

بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو زۆرتر
ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت 13/12/2018 |

ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت

ئەنتیتۆباکۆ زاراوەیەکی تەندروستی جیهانییە و بە زۆرتر
پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات 12/12/2018 | (2)

پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات

ژمارەی بەشداربووان 9000 کەسی تێپەڕاندووە زۆرتر
0.437 seconds