وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

یه‌كه‌م نمایشی تایبه‌تی ڤیدیۆ ئارت لە هەولێر

لەلایەن محەممەد شوانی 11/7/2018
3395 ژمارەی بینین

رووداو - هەولێر 

گه‌یلان عه‌بدوڵڵا ئیسماعیل لە سەنتەری کولتووری قەڵای هەولێر یەکەم نمایشی تایبەتی ڤیدیۆ ئارتی لە هەولێر رێکخست و نمایشەکەیشی بۆ ماوەی 10 کاژێر لە سێ رۆژدا بەردەوام دەبێت.

گەیلان دەڵێت، خاڵی هاوبه‌ش له‌نێوان كاره‌كانم جه‌نگه‌، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی فۆرمێكی تراژیدی له ‌كاره‌كانم ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه‌، لێره‌دا له‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆوە چه‌ند بابه‌تێكی زیندووی ئه‌مڕۆ به‌فۆرمێكی هونه‌ری نیشانده‌ده‌م. 

دەشڵێت، گرنگترین خاڵ له ‌كاره‌كانم ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌یه ‌له‌نێوان ڤیدیۆكان و مه‌تریاله ‌به‌كارهاتووه‌كانن، من كه‌رسته‌گه‌لێك وه‌ك شاشه ‌(ئێكران) به‌كارده‌هێنم و په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان به‌بابه‌ته‌كه‌وه‌ هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ‌به‌ركه‌وتنێك له‌نێوان بینه‌ر و كاره‌كان دروستبكات.

گه‌یلان عه‌بدوڵڵا ئیسماعیل کێیە ؟

- لە ساڵی 1983 له هه‌ولێر لە دایکبووە.

- له 2006 بۆ 2010 په‌یمانگه و كۆلێژی هونه‌ری له‌ هه‌ولێر ته‌واوكردووه‌.

- له ساڵی 2017 بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له‌ هونه‌ری هاوچه‌رخ له‌وڵاتی فه‌ره‌نسا به‌ده‌ستهێناون.

- ئه‌ندامی رێكخراوی باڵنده‌بارانی فه‌ره‌نسییه‌.

- چه‌ندین نمایشی له‌ده‌ره‌وه ‌و ناوه‌وه‌ی وڵات ئه‌نجامداون.


داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 
0.328 seconds