وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کولتوور و ستایل

دالیدا خەلیل: كەسێكی زۆر درۆزنم

لەلایەن دەرباز یونس 12/1/2018
ئەزموونی دەركەوتنم لەگەڵ رامی عەیاش هەرگیز لەبیر ناكەم
ئەزموونی دەركەوتنم لەگەڵ رامی عەیاش هەرگیز لەبیر ناكەم

رووداو - بەیروت

بە زنجیرە درامای "حلوە كژابە" لە لوبنان بەناوبانگ بوو، بە دەركەوتن لەگەڵ رامی عەیاش لە زنجیرە درامایەكدا ناوبانگی لە وڵاتانی عەرەبی پەیدا كرد، یەكێكە لە دیارترین ئەكتەرە گەنجەكانی لوبنان و زیاتر لە 20 زنجیرە درامای هەیە. دالیدا خەلیل، ئەكتەر و ئەستێرەی لوبنانی لە هەڤپەیڤینێكدا وەڵامی پرسیارەكانی (رووداو)ی دایەوە.


رووداو: تۆ لە ساڵی 2003 دا بە بەشداریكردنت لە پێشبڕكێی شاجوانی دەستتپێكرد، توانیت تاجی شاجوانی لەسەر بنێی. با لەو باسەوە دەستپێبكەین، ئەو ئەزموونە چۆن بوو؟

دالیدا خەلیل: بەڵێ، ئەمە جوانترین ئەزموونی ژیانم بوو. 13 ساڵ شاجوانی باكووری لوبنان بووم. لە لوبنان شاجوانی باكوور و باشوور هەیە. ئەو كاتە تەمەنم لە 18 ساڵ كەمتر بوو، باوكم خودا لێی خۆشبێت لە فەرمانگەی دادنووسی كاخەزێكی بۆ نووسیم تا بتوانم بەشداری بكەم و خۆشبەختانە ناسناوەكەم بەدەستهێنا، تاوەكو ساڵی 2016 من شاجوانی باكووری لوبنان بووم، چونكە رێوڕەسمەكە نەدەكرا، ساڵی 2016 رێوڕەسمەكە بەڕێوەچوو، كچێكی دیكە بووە شاجوان. رووداو: تۆ ئەكتەریت، لە هەمانكاتدا گۆرانیبێژیشیت، بەڵام بۆچی حەز دەكەی وەك ئەكتەر بناسرێی؟

دالیدا خەلیل: من ئەكتەرم و دەرچووی بەشی نواندن و دەرهێنانم لە زانكۆی لوبنان. سەمادەكەم و گۆرانیش دەڵێم. لە خودا بەزیاد بێ بەهرەم زۆرە، بەڵام پێموایە هونەرمەند دەبێت فۆكەس لەسەر لایەنێك بكات، من فۆكەس لەسەر كاری نواندن دەكەم.



رووداو: لە زیاتر لە 20 زنجیرە درامای تەلەڤزیۆنیدا رۆڵت بینیوە، بە درامای پەنجا بە پەنجا دەستتپێكرد، ئەمە چۆن بوو؟

دالیدا خەلیل: فیفتی فیفتی درامایەكی كۆمیدی بوو، درامای كۆمیدی لە ژیانی من نزیكە و باشتر دەتوانم رۆڵی تێدا بگێڕم. كۆمیدیا لەم ژیانە پڕ سترێسە ژیانت خۆش دەكات و وات لێدەكات پێبكەنی، بەڵام ئەمەش مانای ئەوە نییە كە ناتوانم رۆڵی تراژیدی ببینم، بە پێچەوانەوە رۆڵی تراژیدیشم بینیوە.

رووداو: زۆر خەڵاتت بەدەستهێناوە، بەڵام بۆچی زۆرتر شانازی بە خەڵاتی مۆرێكس دۆر دەكەی؟

دالیدا خەلیل: مۆرێكس دۆر یەكێكە لە گرنگترین خەڵاتەكان لە هەموو وڵاتانی عەرەبی و لوبنانیش. من توانیم ئەم خەڵاتە بەدەستبهێنم، وەك شانازییەكی گەورەی ژیانم سەیری دەكەم، ئەمە خەڵاتێكی رێزلێنانە لە لایەن لێژنەیەكی رەخنەگری پسپۆڕەوە ساڵانە دەیبەخشنە كەسێك لە بواری هونەردا.

رووداو: "حلوە و كژابە" یەكێكە لە گرنگترین ئەو زنجیرە درامایانەی تۆ رۆڵت تێیدا بینیوە، دەتوانم بڵێم بەو درامایە ناوبانگێكی گەورەت پەیدا كرد، بەتایبەتی وەك كەسێكی درۆزن؟



دالیدا خەلیل: با راستییەكت پێ بڵێم، من زۆر درۆ دەكەم، هەر سروشتی من بەمشێوەیەیە كە درۆی زۆر دەكەم، دەرهێنەری ئەو درامایە دەیزانی كە من رۆژانە درۆی زۆر دەكەم، هەر بۆیە ئەم بیرۆكەیەی بۆ هات كە زنجیرە درامایەك دروستبكات بەناوی "جوان و درۆزن".

رووداو: رۆژانە چەند درۆ دەكەی؟

دالیدا خەلیل: بەپێی رۆژ دەگۆڕێت، بەڵام هەر دەبێت رۆژانە درۆ بكەم.

رووداو: "امیر لیل" دوایین زنجیرە درامای تۆیە كە لەگەڵ رامی عەیاش بەیەكەوە دەردەكەون، لەو كارە رازی بووی؟

دالیدا خەلیل: رامی عەیاش ئەمیری دراماكە بوو، منیش ئەكتەری سەرەكی كچ بووم لەگەڵیدا، بەڕاستی دەمەوێت بڵێم هەموو ئەو ستافەی كە كاریان لەو درامایە كرد ئەمیرێكن، كارێكی زۆر جوان و تایبەت بوو.

رووداو: با باسی ئەزموونی بەشداریكردنت لە بەرنامەی سەماكردن لەگەڵ ئەستێرەكان بكەین، دانسینگ وز زە ستارس، ئەزموونێكی چۆن بوو لە ژیانتدا؟



دالیدا خەلیل: من لەگەڵ عەبدۆ دەلول سەمام دەكرد، سەماكەرێكی زۆر بەناوبانگی سووریە، تا بەرنامەی فیناڵ چووم، بەڵام نەمتوانی ناسناوەكە بەدەستبێنم و پلەی دووەمم هێنا. ئەو بەرنامەیە ئەزموونێكی زۆر جوانی ژیانم بوو.

رووداو: وابزانم ئەزموونی سینەماشت هەیە؟

دالیدا خەلیل: فیلمێكی سینەماییم هەیە كە سەركەوتنێكی زۆر گەورەمان تێیدا بەدەستهێنا، ئەویش تەواوكەری درامای "جوانی درۆزن" بوو كە كردمان بە فیلمێكی سینەمایی بەناوی "الحلوە و كپیر كژابە" واتە جوانێكی زۆر درۆزن، لەگەڵ ئەكتەر و گۆرانیبێژی بەناوبانگی لوبنانی زیاد بورشی، ئەزموونێكی زۆر سەركەوتوو بوو، دەمەوێ ئەوەش بڵێم كە بوون بە ئەستێرەی سینەمایی خەونێكی دیكەی منە.

رووداو: ئێستا لە لوبنان ژمارەیەكی زۆر كۆچبەری سووری و عێراقی دەژین، تۆ وەك هونەرمەندێك پڕۆژەیەكی دیاریكراوت بۆ كۆچبەران هەیە؟

دالیدا خەلیل: بارودۆخی بەرهەمهێنانی دراما لە لوبنان بەو شێوەیە باش نییە كە ئێمەی ئەكتەر بتوانین پڕۆژەی خێرخوازیمان هەبێت بۆ كۆچبەران، واتە ئەكتەر لە لوبنان پارەیەكی زۆر كەم بۆ دراماكانی وەردەگرێ و خۆی پێویستی بە هاوكاری هەیە بۆ ژیانی، چۆن دەتوانین هاوكاری خەڵكی دیكە بكەین؟


نیشانەکردن : دالیدا خەلیل
4025 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

كريكار | 17/07/2018 07:09:29 ص
ئه ى ئه مريكا بؤ له كاتى هيرشى حه شد وا راويز كارى ئاماده نه بوك! !
sarkawt saeed | 17/07/2018 08:16:27 ص
زۆر بە داخە وە دووبارە بە کوشت دانی کورد له پێناو ولاتێکی بێ خێر و هیچ
وردەکاریی ئۆپەراسیۆنەکەی پێشمەرگە و هاوپەیمانان لە چیای قەرەچووغ
| 21 کاژێر لەمەو بەر | (3)
Khoshi Tahir | 17/07/2018 07:38:25 ص
دەگۆترێ دەست بردن لۆ هەلگرتنی بەردی گەورە نیشانەی نەهاویشتنیتی ، وە هەروەها لە هەولێرێ دەگۆترێ گۆشتی ناخۆم بەس گۆشتاوی دەخۆم ، گۆران یێکێتی پێ...
سەركردە ناڕازییەكان بە مەرجی گێڕانەوەی دارایی گۆڕان دەگەڕێنەوە
| 10 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rebwar | 16/07/2018 04:16:05 م
Dastxosh
شەماڵ وەهبی | 16/07/2018 05:12:12 م
حەقی خۆیەتی گۆڕان نوسینەکەت بە بایخ وەربگرێت، ڕاستە گۆڕان هەرچەند لە یەکێتیەوە نزیک کەوتبێتەوە، لە ئەنجامدانی گۆڕانکاری دوورکەوتۆتەوە، منیش لەگەڵ...
پاسە ژێربەژێرەكانی گۆڕان و پارتی
| دوێنێ کاژێر 10:56 | (2)
هەرێم | 16/07/2018 07:43:38 ص
حەشدی شەعبی بە شێوەی سوپای پاسدارانی ئێران کە ئەرکی شەڕی نەما، لەمەو بەدوا ئەرکی سەرەکیان دەبێ بە دەستوەردان لە کاروباری سیاسی و سەرکوتی خەڵک و...
بەشێكی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە كەركووك كشانەوە
| دوێنێ کاژێر 08:41 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

تویتە ناسازەكانی ترەمپ بازاڕی وزە دەشێوێنن 12 کاژێر لەمەو بەر |

تویتە ناسازەكانی ترەمپ بازاڕی وزە دەشێوێنن

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بە ناڕاستەوخۆ زیانی بۆ زۆرتر
حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی  15/7/2018 |

حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی

خۆپیشاندەران داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان زۆرتر
0.266 seconds