وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

شانۆگەری "لەژێر باران چاوەڕێ دەکەین" لە ئەڵمانیا نمایش دەکرێت

لەلایەن هیوا سەڵاح 12/9/2017
1596 ژمارەی بینین

رووداو - هەولێر

رۆژی چوارشەممە 13-9-2017 بە سپۆنسەری تۆڕی میدیایی رووداو، شانۆگەری "لەژێر باران چاوەڕێ دەکەین" لە شاری ڤیسبادن لە ئەڵمانیا نمایش دەکرێت، ماوەی هەفتەیەکە هەموو تکتی شانۆگەرییەکە فرۆشراوە.

ئیحسان عوسمان، دەرهێنەر و نووسەری دەقی ئەو شانۆگەرییە، لەمبارییەوە بە رووداوی راگەیاند " دوای چەند مانگێک لە پرۆڤەکردن، رۆژی 13-9-2017 یەکەمین نمایش ئەم شانۆگەرییە لە شاری ڤیسبادن لە ئەڵمانیا نمایش دەکرێت، کە بەسەرپەرشتی شانۆی نیشتمانی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت".

شانۆگەرییەکە هەموو ئەو کێشە و گیروگرفتانەی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست روودەدەن دەخاتە ژێر پرسیارە و لەگەڵ ئەوەشدا لایەنە شاراوەکانی ژیانی کۆچبەران و پەنابەران نیشاندەدات.

بڕیارە ئەو شانۆگەرییە دوای ئەڵمانیا لە ئیسرائیل و تورکیا نمایش بکرێتەوە، ماوەی هەفتەیەکە هەموو تکتەکانی یەکەمین رۆژی نمایشی ئەم شانۆگەرییە فرۆشراون، ئەم شانۆگەرییە تاوەکو رۆژی 18ی ئەم مانگە لە ڤیسبادن بەردەوام دەبێت لە نمایشکردن.

فۆتۆ : رەوەند جەواد

جیهان
0.125 seconds