وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کولتوور و ستایل

مەنسوور بۆ (رووداو): كوردستان ماڵی دووەمی منە

لەلایەن دەرباز یونس 13/11/2017
مەنسوور، ئەستێرە و گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئێرانی
مەنسوور، ئەستێرە و گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئێرانی

رووداو- هەولێر

یەكێكە لە ناوە دیارەكانی میوزیك و گۆرانیی پۆپی ئێران، هەواداری زۆری هەیە، هەندێك لە كلیپەكانی لە یوتیوب، ملیۆنان جار بینراون. مەنسوور ئەستێرە و گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئێرانی كە ماوەی چەند ساڵێكە سەردانی كوردستان دەكات، لە هەڤپەیڤینێكی تایبەتدا لەگەڵ (رووداو) وەڵامی پرسیارەكان دەداتەوە و زانیاری لە بارەی نوێترین ئەلبوومی گۆرانی كە لە دوو هەفتەی رابردوو بڵاوكرایەوە، ئاشكرا دەكات.

رووداو: دوو هەفتە لەمەوبەر ئەلبوومێكی گۆرانیت بڵاوكردەوە دەكرێ‌ باسی ناوەڕۆكەكەی بكەی؟

مەنسوور: بەڵێ، ماوەی سێ ساڵ كارم لەو ئەلبوومەدا كرد. لە 11 تراك پێكدێ‌ و لە دوو هەفتەی رابردوودا لە رێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بڵاومكردەوە. ئەلبوومەكە گۆرانی عاشقانەی تێدایە، گۆرانیی شادی تێدایە، داواكاریی هەوادارانم جێبەجێ كردووە. هیوادارم بە دڵی خەڵك بێت. سوپاس بۆ خوا تاوەكو ئێستا پێشوازییەكی باشی لێكراوە. 

رووداو: ئەلبوومەكە ناوی رادیكاڵە، بۆچی رادیكاڵ؟

مەنسوور: ئەوە ناوی یەكێك لە گۆرانییەكانی نێو ئەلبوومەكەیە كە بە لای ئەو شاعیرەی تێكستەكەی نووسیوە، مانایەكی بیركاریانەی هەیە، بەڵام من بە مانا ئینگلیزییەكەی بەكارمهێناوە كە بە مانای ریشەیی دێ. 

رووداو: هەوادارانت لە ئێران چۆن پێشوازییان لە ئەلبوومەكەت كرد؟

مەنسوور: لەم كاتەدا بڵاوكردنەوەی ئەلبووم ئاسان نییە، زیاتر خەڵكی حەز بە گۆرانیی سنگڵ دەكەن، لەلایەكی دیكەش ئەو ئەلبوومانەی لە دەرەوەی ئێران بەرهەم دێن بڵاوكردنەوەیان لە ناوەوەی ئێران رێگەپێدراو نییە، بۆیە خەڵكی لەوێ ناتوانن بەشێوەیەكی یاسایی ئەلبوومەكەیان دەستبكەوێت، بەڵام من لەم ئەلبوومە ویستم كارێكی خێرخوازیی بكەم. بە هەوادارانم گوت ئەوان لە ئێران یارمەتیی رێكخراوێكی خێرخوازی بدەن بەناوی "مەحەك" لە بەرامبەر ئەوەدا من ئەلبووكەمم بەخۆڕایی لە لاپەڕەی خۆم لە تێلیگرام بڵاوكردووەتەوە بۆیان، خەڵكی زۆر پێشوازییان لەم كارە كرد.

رووداو: ئەوە گرفتی بۆ ئەو رێكخراوە دروست نەكردووە؟

مەنسوور: میدیاكانی ئێران لە راپۆرتێكیاندا ئەم كارەی منیان بە كارێكی خراپ ناوبرد و رێكخراوەكەشیان بەوە تۆمەتبار كردووە كە دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران كار دەكەن. منیشیان بەوە تۆمەتبار كردووە كە لە دادگای ئێران كەیسم هەیە و رامكردووە، بەداخەوە ئەو كەسە نەخۆشخانە بەم جۆرە بیردەكەنەوە.

رووداو: لە تەمەنی 14 ساڵییەوە ئێرانت جێهێشتووە، چ بیرەوەرییەكت بیرماوە كە هەرگیز لە بیری نەكەیت؟

مەنسوور: بیرەوەریم لە ئێران بەشی زۆری پەیوەستە بە ماڵی خۆمان، یان چوون بۆ قوتابخانە و سزادانم لەلایەن مامۆستاوە. ئێستاش یەك دوو سزام لە بیرە، بەڵام تۆش دەزانی ساڵانێكی زۆر تێپەڕیوە، من 32 ساڵە ئێرانم جێهێشتووە، جەژنی نەورۆزم بیر ماوە، لەوە زیاتر شتێكی دیكەم بیر نەماوە.

رووداو: لە ماوەی رابردوودا لەگەڵ جەمشید بەیەكەوە گۆرانییەكی كوردیتان گوت، بەنیاز نیت گۆرانی دیكە بە كوردی بڵێی؟

مەنسوور: بەڵێ لەگەڵ جەمشیدی ئازیز گۆرانییەكی كوردیمان گوت و پێشوازی باشی لێكرا، ئێستاش بەنیازم گۆرانییەكی دیكە بە كوردی بەناوی "سوپاس پێشمەرگە" بڵێم و لە ماوەی دوو مانگی داهاتوو بڵاودەكرێتەوە.

رووداو: زوو زوو سەردانی باشووری كوردستان دەكەی، ئامانجی سەردانەكانت چین؟

مەنسوور: ماوەی پێنج ساڵە لە دوای كۆنسێرتەكەی ساڵی 2012 سەردانی كوردستان دەكەم. 

خۆشەویستی زۆرم بۆ كوردستان دروستبووە، لە رووی كولتووریشەوە لە یەكدی نزیكین، بۆیە هەست دەكەم كوردستان ماڵی دووەمی خۆمە.

رووداو: بەڵام دەگوترێ‌ مەنسوور لە كوردستان خەریكی بازرگانییە؟

مەنسوور: بەڵێ، خەریكی بازرگانیی هونەریم، لەگەڵ چەند هاوڕێیەك گرووپێكی میوزیكمان دروستكردووە، بەنیازین لە داهاتوودا چەند پڕۆگرام و پلانێكی میوزیكی دڵخۆشكەر دابنێین. هەروەها كاتێك كە فڕۆكەخانەكان كرانەوە و ژیان گەڕایەوە دۆخی جارانی خۆی، بەنیازی ئەنجامدانی چەند فێستیڤاڵێكی هونەریم لە كوردستان.

رووداو: دوایین پرسیارم، دەمەوێت بۆچوونی تایبەتیت لە بارەی هەوڵی سەربەخۆیی باشووری كوردستان بزانم؟

مەنسوور: ئەو یەكگرتووییەی لە رۆژی ئەنجامدانی گشتپرسی بینیم زۆر تایبەت بوو، هەموو جیهان دەنگی سەربەخۆیی خەڵكی كوردستانی بیست، بەڵام دەبێ ئەوەش بزانین كە ناوچەكە هەلومەرجی سیاسی تایبەتی خۆی هەیە، ئەم پرسانەش هەوراز و نشێوی زۆر دەبینن. بەبۆچوونی من زۆر سەركەوتوو بوو، هەموو جیهانیش ئەوە دەزانێ.

نیشانەکردن : مەنسوور
2203 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rawand | 12/12/2018 10:16:46 م
پشکنین بۆئەوانە دەکرێت کەوازیان هێناوە یان ئەوانەی دەیانەوێ واز بێنن
فەرەیدون | 16/12/2018 09:41:00 ص
تکایە بۆ ناوی من نەهاتۆتەوە ناویشم تۆمار کردوە وازم لە جگەرە هێناوە
پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات
| 12/12/2018 | (3)
Azad Azad | 15/12/2018 03:52:47 م
كێشه‌ی شه‌نگال كێشه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆیانه‌ هه‌ندێكی په‌كه‌كه‌ی هێناوه‌ بۆ شه‌نگال هه‌ندێكی تریشیان بونه‌ته‌ حه‌ژدی شه‌عبی ماڵ و منداڵه‌كانیشیان له‌...
ئەردۆغان: چووینە شنگال و بەردەوامیش دەبین
| 15/12/2018 | (1)
دلشاد رمضات جمعه | 15/12/2018 10:03:58 ص
من هيج جكاری ناكيشم
پشکنین بۆ بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ لەدهۆک ئەنجامدەدرێت
| 15/12/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە چیلی سوورێژە بڵاودەبێتەوە 6 کاژێر لەمەو بەر |

لە چیلی سوورێژە بڵاودەبێتەوە

داوادەکرێت خەڵکی کوتان دژی نەخۆشییەکە ئەنجامبدەن زۆرتر
کەمخەوی ئارەزووی خواردنی خۆراکە خێراکان زیاددەکات 9 کاژێر لەمەو بەر |

کەمخەوی ئارەزووی خواردنی خۆراکە خێراکان زیاددەکات

کەسێک خەوی رێک نەبێت بەدرێژایی رۆژ خۆراکە زۆرتر
پسپۆرانی شێرپەنجە لە ئەمریکا داوادەکەن پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجە ئەنجامبدرێت 10 کاژێر لەمەو بەر |

پسپۆرانی شێرپەنجە لە ئەمریکا داوادەکەن پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجە ئەنجامبدرێت

بەتایبەت شێرپەنجەی مەمک، ملی منداڵدان، سییەکان و زۆرتر
0.235 seconds