وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کولتوور و ستایل

کچە هونەرمەندێکی بەرازیلی: خۆزگە كورد دەبووم

لەلایەن مەم وێرانی 14/2/2018
 ئاریانا ماركس، ئەو هونەرمەندە بەرازیلییەی شەیدای كورد بووە
ئاریانا ماركس، ئەو هونەرمەندە بەرازیلییەی شەیدای كورد بووە

رووداو- هەولێر

خانمە گۆرانیبێژی بەرازیلی ئاریانا ماركس (Ariane Marqs)، ماوەیەكی زۆرە هۆگری گۆرانی و میوزیكی كوردی بووە. ئەو دەڵێت گۆرانیی كوردی دڵهەژێنە و لە گۆرانییەكانەوە هەست بە ئێش و ئازاری خەڵكی كوردستان دەكەی. ماركس كە دەمێكە لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گۆرانی بە زمانی كوردی بڵاودەكاتەوە، لەم  هەڤپەیڤینەدا لەگەڵ (رووداو) باسی خۆی دەكات.

رووداو: لەكەیەوە دەستت بە گۆرانیگوتن كردووە؟

ئاریانا: لە گەڕەكەكەی ئێمە گرووپێكی میوزیكی بچووك هەبوو، لەگەڵ ئەوان فێری میوزیكژەنین بووم و دواتر هەر لەگەڵ ئەوان دەستم بە گۆرانی كرد. ئێستاش هەر لەگەڵ ئەو گرووپە كاردەكەم، بەڵام زیاتر وەكو ژەنیارێك.


رووداو: ئەی چۆن ئاشنایەتیت لەگەڵ گۆرانی و میوزیكی كوردی پەیدا كرد؟

ئاریانا: هەر لەسەرەتاوە حەزم دەكرد بەزمانەكانی دیكە گۆرانی بڵێم، بەڵام زیاتر حەزم دەكرد گۆرانی بە زمانە رۆژهەڵاتییەكان بڵێم، وەكو فارسی، عەرەبی و توركی، بە رێكەوت گوێم لە گۆرانییەكی توركی بوو، گوتم دەبێت فێری زمانی توركی بم. لە توركیا هاوڕێیەكی نوێم دۆزییەوە، گوتم فێری زمانی توركیم بكە بۆ ئەوەی گۆرانیی توركی بڵێم، بەڵام ئەو گوتی من كوردم، بەڕاستی تاوەكو ئەوكات هیچ شتێكم لەسەر كورد نەدەزانی. ئەو هاوڕێیە گۆرانییەكی كوردی بۆ ناردم و بەوجۆرە فێری زمانی كوردی بووم و گۆرانیی كوردیم خۆشویست. بەڕاستی هونەری گۆرانیی كوردی زۆر دەوڵەمەندە.

رووداو: فێربوونی زمانی كوردی سەخت نەبوو؟

ئاریانا: سەرەتا زۆر زەحمەت بوو، بەڵام بەهۆی خۆشەویستیم بۆ گۆرانی و میوزیكی كوردی سارد نەبوومەوە لە فێربوونی، زمانی كوردی زۆر شیرینە و گۆرانیی كوردیش منی حەلاندووە.

رووداو: ئەو هاوڕێیەی تۆ، كامە گۆرانیی كوردی بۆ ناردی؟

ئاریانا: یەكەمین گۆرانیی كوردی كە گوێم لێبوو گۆرانییەك بوو بەناوی "یارێ‌"، بەڕاستی زۆر كاریگەری لەسەرم جێهێشت.

رووداو: زۆر بە حەماسەوە گۆرانیی كوردی دەڵێی، ئەو حەماسە لە چییەوە هاتووە؟

 ئاریانا: گۆرانیی كوردی دڵهەژێنە، دەتوانی لە رێگەی گۆرانی و میوزیكی كوردییەوە هەست بە ئێش و ئازاری ئەو گەلە بكەی، لەگەڵ ئەوەشدا چیرۆكی ئەڤینداریی نێو گۆرانیی كوردی، لە هیچ شوێنێكی ئەم جیهانە گوێت لێ‌ نابێ‌ و بۆ ئێمە زۆر نوێیە، گۆرانیی كوردی پڕە لە حەماسەت و بەرخودان، كاتێك من بە كوردی گۆرانی دەڵێم، هاوڕێیەكانم پێم دەڵێن تۆ كچێكی كوردی لە بەرازیل دەژی، هیچ جیاوازییەك لەگەڵ گۆرانیبێژی كوردی نابینن، منیش پێیاندەڵێم خۆزگە من كچێكی كورد دەبووم.



رووداو: زیاتر گوێ لە كامە هونەرمەندی كورد دەگری؟

ئاریانا: گوێ لە زۆر هونەرمەندی كورد دەگرم، لەوانە ئاینوور دۆغان، جوان حاجۆ، خێرۆ عەباس، مەم ئارارات و ئاواز باران.

رووداو: حەز دەكەی سەردانی كوردستان بكەی؟

 ئاریانا: بەڵێ زۆر حەز دەكەم سەردانی كوردستان بكەم، بەتایبەتی مێردین، ئامەد و وان.

رووداو: حەز دەكەی لەگەڵ كامە هونەرمەندی كورد دوێت بكەی؟

ئاریانا: زۆر حەز دەكەم لەگەڵ هونەرمەندی كورد خێرۆ عەباس و جوان حاجۆ دوێت بكەم، چونكە پێموایە ئەو هونەرمەندانە توانیویانە گۆرانیی فۆلكلۆر بەشێوازی مۆدێرن زیندوو بكەنەوە، بێ ئەوەی بنەڕەتی گۆرانییە فۆلكلۆرییەكە بگۆڕن، ئەمەش شارەزایی و لێهاتوویی دەوێت.

رووداو: هیچ كوردێك لە بەرازیل دەژیت؟

ئاریانا: تاوەكو ئێستا هیچ كوردێكم لە بەرازیل نەبینیوە، هەموو هاوڕێیە كوردەكانم لە رێگەی ئینتەرنێتەوە ناسیوە، هەر لەم رێگایەشەوە فێری زمانی كوردی بووم، ئێستا رۆژانە لەگەڵ یەكدی گفتوگۆ دەكەین و زیاتر فێری زمانی كوردی دەبم.

رووداو: وەكو بەرازیلییەك ئاگات لە رەوشی سیاسی و ئابووریی كوردستانە؟

ئاریانا: بەڕاستی مایەی خەمە كە كورد وەكو نەتەوەیەكی مەزن نە خاوەن جێگا و نە خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیەتی، لەگەڵ ئەوەشدا دووچاری لەناوبردن و كوشتن و گرتن بوونەتەوە. هیوادارم چارەسەرێك بۆ كێشەی كورد بدۆزرێتەوە.


نیشانەکردن : ئاریانا ماركس
6894 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Ayub | 15/08/2018 09:46:36 ص
له وبڕوایه دانیم بتوانێت بیباته وه
مارسێلۆ و رامۆس لە دەستکەوتێکی مێژوویی نزیکدەبنەوە
| 14/8/2018 | (1)
جه‌وده‌ت سۆفی | 15/08/2018 07:35:45 ص
ئه‌م هه‌واڵه‌ دڵمی ته‌زاند. چونكه‌ هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و خانمه‌ و منداڵه‌كانی كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه‌ ده‌یكه‌ن گه‌وره‌ترین به‌ها و پیرۆزیه‌تی كورد...
بریندارێكی شەڕی داعش لەلایەن خێزانەكەیەوە ئەشكەنجە دەدرێ‌
| دوێنێ کاژێر 08:58 | (1)
ڕیبوار مەحمود | 14/08/2018 05:00:49 م
زۆر ڕاستە کۆمپانیای کیو نێت قۆڵبڕینی زۆری تێدایە و ئیشەکەشیان حەرامە و سووخۆری تێدایە، بۆیە پێویستە ئەوەی موسوڵمانە لیی بەدوور بێت ، پێویستە حکومەتی...
yahya | 15/08/2018 06:43:54 ص
من ده بينم ئه وه ى ناوى خوى ناوه ئازاد ئازاد بيريزى به رامبه ر به ئايينى بيروزى كورد كردوه كه ئاينى ئسلامه وبه ليزنه ى بلاى فتوه به حكومه تى...
لیژنەی باڵای فەتوا: مامەڵەکردن لەگەڵ كۆمپانیای كیونێت دروست نییە
| 13/8/2018 | (3)
Awat | 14/08/2018 05:54:18 م
زور گرنگە پەرە بەو جوورە هەنگاوانە بدری هەتا متمانە مابەینی هاولاتی و دکتور پسپور ئاسایی بی
لە هەولێر پزیشکی ساڵ دیاریکرا
| 14/8/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 لە ئەمریکا ئالوودەبوونی خانمانی دووگیان بە ئازارشکێنەکان زیادیکردووە دوێنێ کاژێر 11:52 |

لە ئەمریکا ئالوودەبوونی خانمانی دووگیان بە ئازارشکێنەکان زیادیکردووە

لەنێوان ساڵی 1999 تاوەکو ساڵی 2014 رێژەکە زۆر زۆرتر
توێژینەوە: شۆرتی فراوان ژمارەی تۆوەکانی پیاوان زیاددەکات دوێنێ کاژێر 10:37 |

توێژینەوە: شۆرتی فراوان ژمارەی تۆوەکانی پیاوان زیاددەکات

هۆرمۆنەکانی پەیوەست بە سێکس رێکدەخات زۆرتر
دەرمانێک هەستی گەیشتن بە لێواری مردن درووستدەکات دوێنێ کاژێر 06:46 |

دەرمانێک هەستی گەیشتن بە لێواری مردن درووستدەکات

ئەوانەی دەگەنە لێواری مردن هەستێکی تایبەتیان هەیە زۆرتر
0.39 seconds