وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کولتوور و ستایل

جانێ‌ بۆ (رووداو): دوو ساڵ لە كۆبانێ‌ شەڕڤان بووم

لەلایەن رووداو 16/7/2017
جانێ‌، خانمە گۆرانیبێژی كورد
جانێ‌، خانمە گۆرانیبێژی كورد

رووداو- ئەڵمانیا

پێیەكی لەنێو هونەرە و پێیەكی لەنێو سیاسەت، ئەو پێیوایە هونەر و سیاسەت لە كوردستان پێكەوەن. جانێ‌ خانمە گۆرانیبێژی كوردی باكووری كوردستان كە نیشتەجێی ئەڵمانیایە، ماوەی دوو ساڵ لە كۆبانێ‌ شەڕڤان بووە، بەڵام وازی لە هونەرەكەی نەهێناوە و لەوێ‌ جگە لە چەند گۆرانییەك، فیلمێكیشی بەرهەمهێناوە.

جانێ‌ لەم هەڤپەیڤینەدا لەگەڵ (رووداو) باسی كارە هونەرییەكانی خۆی دەكات و چەند نهێنییەكیش لەبارەی ژیانی منداڵی و شووكردن و جیابوونەوەی دەدركێنێ.



رووداو: ماوەیەكە زۆر بەچڕی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان قسە لەسەر سیاسەت دەكەی، هۆكارەكەی چییە؟

جانێ: هونەرمەندانی كورد وەكو هونەرمەندانی جیهان ئازاد نین، چونكە خاوەنی دەوڵەتی خۆیان نین، من ئەوەندی خۆم بە هونەرمەند دەزانم، خۆم وەك سیاسییەكیش دەبینم. من لە رێگەی گۆرانییەكانمەوە توانیومە پەیامە سیاسییەكانیشم بگەیەنم.

رووداو: واتە هونەر بەبێ سیاسەت نابێت، یان بە پێچەوانەیەوە سیاسەت بەبێ هونەر نابێت؟

جانێ: سیاسەت و هونەر لە كوردستانە پێكەوەن، چونكە دەوڵەتت نییە.



رووداو: بەڵام زۆر لە هونەرمەندانی باكووری كوردستان وەكو تۆ گوێ بە سیاسەت نادەن؟

جانێ: راستە زۆر هونەرمەند هەن گرنگی بە سیاسەت و كوردایەتی نادەن، چونكە ئەوان زۆرتر گرنگی بە پارە دەدەن، ئەوان زۆربەیان لە كەناڵی تەرەتە شەش خۆیان بۆ پارە فرۆشتووە.

رووداو: ئەی رات چییە لەسەر ئەو هونەرمەندە كوردانەی بە توركی گۆرانی دەڵێن؟

جانێ: من تاوەكو ئێستا بە زمانی توركی گۆرانیم نەگوتووە، چونكە من وابیر دەكەمەوە كە ئەگەر لەو وڵاتەی من تێیدا دەژیم وەكو خۆی ئازاد نەمبینێ ناتوانم بە زمانی ئەو گۆرانی بڵێم. رەنگە لە دواڕۆژدا گۆرانییەك بە زمانی توركی بڵێم، بۆ ئەوەی ئەو پەیامەی من هەمە بە توركەكانی بگەیێنم.



رووداو: ئێستا كەمتر لە توركیا و باكووری كوردستان دەبینرێی، هۆكارەكەی چییە؟

جانێ: من كە لە ئەڵمانیا دەژیام بۆم نەبوو بگەڕێمەوە توركیا، بەڵام لەم ساڵانەی دوایی داواكاریی زۆرم بۆ هات، گەڕامەوە توركیا، لەوێ دەستگیركرام و بۆ ماوەی 20 رۆژ لە زیندان بووم، دواتر لە رێگەی باڵیۆزی ئەڵمانیا ئازادكرام، چەند جارێكی دیكەش گەڕامەوە، بەڵام ئەوە ماوەی ساڵێكە ناوێرم سەردانی توركیا بكەم.

رووداو: دوو ئەلبوومی گۆرانی نوێت بڵاوكردەوە، كەمێك باسی ناوەڕۆكی ئەلبوومەكە بكە؟

جانێ: ئەو ئەلبوومە نوێیەم زۆر تایبەت بوو، چونكە من نزیكەی دوو ساڵ لە كۆبانێ بووم، ئەو شەڕە زۆر كاریگەری لەسەر من و كارە هونەرییەكانم هەبوو، بۆیە چەند گۆرانییەكم لەسەر كۆبانی و شنگال دروستكرد. ئەوانی دیكە ئەڤینداری و غەریبیە، بەگشتی ئەلبوومێكی سڵۆیە. هاوكات ئەلبوومی دووەم تایبەت بوو بە لاوك، وەكو ئێوە دەزانن، من خەڵكی دەڤەری سەرحەدم لە باكووری كوردستان كە بە دەنگبێژی و لاوك زۆر ناودارە.



رووداو: چی وای لێكردی لە كۆبانێ‌ بیر لە دروستكردنی فیلمێك بكەیتەوە؟

جانێ: كاتێك شەڕ لە كۆبانێ هەڵگیرسا، منیش وەك سەدان كوردی دیكە بۆ هاوكاریی شەڕڤانان چوومە كۆبانێ و بوومە شەڕڤان. لەوێ‌ زەحمەتییەكی زۆرم بینی، چەند بیرۆكەیەكی هونەریم بۆ هات، هەروەها چوومە نێو ئەو شنگالیانەی لە دەستی داعش هەڵاتبوون، لە دەمی ئەوانەوە كارەساتی شنگالم بیست، بۆیە لەگەڵ برادەرێك بەناوی بڕیار كوتی چیرۆكەكەمان كردە عەرەبی، دواتر گوند بەگوند گەڕاین بۆ ئەوەی ئەكتەر بۆ فیلمەكە بدۆزینەوە، پاشان دەستمان بە وێنەگرتنی فیلم كرد و سەركەوتنی بەدەستهێنا.

رووداو: بەنیازی بەرهەمهێنانی فیلمێكی نوێی، دەكرێت زانیاری زیاتر بدركێنی؟

جانێ: من هونەرمەندێكی نەتەوەییم، هەموو حیزبەكانی كوردستانم خۆشدەوێت، بۆیە هەموو كارەكانم سیاسین. فیلمی ئەمجارەم دیسان لە كۆبانێ دەستپێدەكات و دەچێتە جزیرا بۆتان، باس لە شەڕی باكووری كوردستان دەكات، ئێستا لەگەڵ چەند ئەكتەرێكی بیانی لەگفتوگۆداین.

رووداو: لە گۆرانیبێژە كچەكان زیاتر دەنگی كامە هونەرمەندت لا خۆشە؟

جانێ: دەنگی زۆربەی كچەكانم پێخۆشە، بەڵام لای من هێڵی ڵەڤ زۆر تایبەتە، حەز لە دەنگ و ستایلی ئەو دەكەم.

رووداو: بەشێك لە خانمە گۆرانیبێژەكان لەگەڵ هەڵكەوت زاهیر كاردەكەن، ئێوە بیرتان لەوە نەكردووەتەوە؟

جانێ: ماوەیەكی زۆرە بەیەكەوە قسەمان كردووە و یەكترمان بینیوە، بۆ ئەوەی گۆرانییەكم بۆ ئامادە بكات، بڕیارە لەم ماوەیەدا ئەو بەرهەمە بچێتە قۆناغی جێبەجێكردن.

رووداو: لە بواری كۆمەڵایەتی و باری خێزانی جانێ هەمیشە بە تەنیایە ئەمە بۆچی دەگەڕێتەوە؟

جانێ: هەموو ژیانم بۆ هونەر و گەلەكەم بووە. هیچ كات بیرم لە خۆم نەكردووەتەوە. كاتیشم نەبووە بۆ خۆشەویستی. من و دیلانی كچم بەیەكەوە دەژین، ئەو سەرقاڵی خوێندنە و منیش خەریكی هونەر و سیاسەتم. ئیدی ژیانێكی نۆرماڵ دەگوزەرێنین.

''''

رووداو: بۆچی لە هاوژینەكەت جیابوویتەوە؟

جانێ: من لەبیرم نایەت كەی شووم كرد، 12 ساڵان بووم بوومە دایك، ئەوكات ژیان زۆر زەحمەت و دژوار بوو، خێزانەكان هاوبەشی ژیانیان بۆ منداڵەكانیان دەدۆزییەوە، لەبەر ئەوە ژیانی خێزانیم زۆر ناخۆش بوو. تەمەنم 11 ساڵان بوو، هیچم لەبارەی كاری ماڵەوە نەدەزانی، بۆیە هاوژینەكەم ژنێكی دیكەی بەسەرمهێنا، دواتریش كوڕێكم بوو، بەڵام لە تەمەنی حەوت رۆژی ئەویان بۆ خۆیان برد، ئێمە لێكجودابووینەوە و تاوەكو ئێستا كوڕەكەم نەبینیوەتەوە.

رووداو: جانێ عاشق نەبووە؟

جانێ: ئێستا عاشق نیم و كەس لە ژیانمدا نییە، بەڵام چەند ساڵێك پێش ئێستا خۆشەویستم هەبوو، بەداخەوە كۆچی دوایی كرد، ئێستاش دڵم زۆر بریندارە و باوەڕ ناكەم جارێكی دیكە عاشق ببمەوە.

رووداو: نەشتەرگەری جوانكاریت نەكردووە؟

جانێ: نەخێر، بەڵام ئەگەر پارەیەكی باشم هەبێت لە تەمەنی 45 ساڵیدا دەیكەم.

رووداو: دەڵێن سەڵاحەدین دەمیرتاش، یەكێكە لە هاوڕێیە نزیكەكانت، ئاگات لێیە؟

جانێ: بەڵێ دەمیرتاش هاوڕێیەكی زۆر نزیكی منە، بەر لە چەند رۆژێك لە زیندان نامەیەكی بۆ ناردم. لە نامەكەدا دەڵێ رەوشی زۆر باشە، نامەكەی دەمیرتاش لە وەڵامی نامەیەكی من بوو كە بۆ ئەوەم ناردبوو لە زیندان، هیوادارم بەزووترین كات ئازاد بكرێت و بگەڕێتەوە نێو كاری سیاسی.

نیشانەکردن : جانێ‌
2810 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Ahoora | 23/11/2017 11:19:19 م
گوران باشتر وایه پروژه و پلانی هبی بو هلوشانوه و راست و دروست بوونی خویی، هلوشینیتوه و دستی هاوکاری بو حکومتی کوردی دریژ بکا و پشت و متمانه یی...
گۆڕان پرۆژەکەی بۆ حکومەتی کاتی بڵاودەکاتەوە
| دوێنێ کاژێر 08:29 | (1)
ره شید | 23/11/2017 10:05:10 م
نه ته وه یه کگرتوه کان له ژیر هه ژموونی ئه مریکا دایه و سیاسه تی زلهیزه کان وه ک به رژه وه ندیه کانیان عه ینی حه لقه کانی زنجیر به یه ک به ستراونه ته...
یان کوبیش: ئەو هێزانەی هاتنە کەرکووک هێزی فیدراڵی عێراق بوون
| دوێنێ کاژێر 09:50 | (1)
bawer | 23/11/2017 05:44:03 م
kura aw flimana dameka hana
Rondek Be Dang | 23/11/2017 09:33:18 م
پیڕۆز به‌ت و به‌ هیواێ ژیانه‌ک خۆش بۆ هموو کورده ک و کوردوستانیک و ئه‌وانه‌ی کوردیان و کوردوستانیان خۆش ده‌ۆه‌ت۰
بەهۆی كچێكی نەمسایی بە ئاواتی خۆی دەگات
| دوێنێ کاژێر 05:51 | (2)
Azad Azad | 23/11/2017 06:42:15 م
ته‌نیا ڕێگا بۆ حكومه‌تی كوردستان ئه‌ویش ده‌بێت پارتی بیكات ئیعلانی مقاوه‌مه‌ بكات بۆ ئه‌وه‌ی گۆمه‌كه‌ بشڵقێنێت نه‌ێڵن ئه‌مانه‌ جێی پێی خۆیان قه‌یم...
جەواد یارئەحمەدی | 23/11/2017 08:21:26 م
کاربەدەستانی هەرێم باش دەزانن کە تاکه کەسێکی دەزگای فیدراڵی باوەڕی بەو دەستوورە نیە کە ئەمان هەموو ڕۆژێک پەنای بۆ ئەبەن. دەستوور تەنیا هێزە، لە...
حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی لێدوانه‌‌كانى عه‌‌بادی دەداتەوە
| دوێنێ کاژێر 08:02 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لەبارەی پیسبوونی ئاوی زەریاکان بە پلاستیک هۆشداری دەدرێ 2 کاژێر لەمەو بەر |

لەبارەی پیسبوونی ئاوی زەریاکان بە پلاستیک هۆشداری دەدرێ

"ساڵانە 11 هەزار خەوشی پلاستیکی لە گۆشتی زۆرتر
لەبارەی گواستنەوەی مەلاریای سەرسەخت بۆ ئەفریقا هۆشداری دەدرێ 4 کاژێر لەمەو بەر |

لەبارەی گواستنەوەی مەلاریای سەرسەخت بۆ ئەفریقا هۆشداری دەدرێ

ئێستا لە چەند ولاتێکی ئاسیا بڵاوبووەتەوە زۆرتر
پیشەسازیی شەکر تاوانباردەکرێ بە شاردنەوەی زیانەکانی بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ 12 کاژێر لەمەو بەر |

پیشەسازیی شەکر تاوانباردەکرێ بە شاردنەوەی زیانەکانی بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ

"تەنیا ئەو توێژینەوانەیان بڵاوکردووەتەوە کە زۆرتر
0.375 seconds