وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

21ـەمین ساڵیادی ئۆرکێسترای کوردستان / هەولێر

لەلایەن محەممەد شوانی 16/12/2018
2112 ژمارەی بینین

رووداو - هەولێر 

ئەمڕۆ یەکشەممە 16-12-2018 ، لە هۆڵی رۆشنبیری بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، 21ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئۆرکێسترای کوردستان / هەولێر بەڕێوەچوو. 

دەستەی کارگێڕی ئۆرکێسترای کوردستان / هەولێر، لەو رۆژەدا رایدەگەیێنێت "ئۆرکێسترای کوردستان/ هەولێر 21 ساڵ پێش ئێستا دامەزراوە و لەسەر دەستی نوخبەیەکی هونەری، دروستبوونی ئەو ئۆرکێسترایە بووە هۆی نیشاندانی روخساری میوزیکی کورد لە وڵاتان و بایەخدان بە میوزیکە جیهانییەکان". 

دەستەی کارگێڕی ئۆرکێسترای کوردستان / هەولێر ئاماژە بەوەش دەدات، کە پێویستە نەوەی تازەی هونەریی رێز لە ئەزموون و توانای دامەزرێنەرانی ئۆرکێسترای کوردستان بگرن و بە یەکەوە ئەرکە هونەرییەکان بە باشترین شێوازی ئەکادیمی پێشکەش بکەن.

ئۆرکێسترا لە هەموو جیهان وەک رەمزێک سەیر دەکرێت و لە فێستیڤاڵ و کۆڕبەندە هونەرییەکان نوێنەرایەتی گەل و وڵات دەکات، وەک گرووپێکی نیشتمانی و نەتەوەیی ئاست و پێگەی هونەری وڵاتەکەی لەڕێگەی میوزیکەوە بە وانی دیکە دەناسێنێت.


داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 




0.188 seconds