وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کولتوور و ستایل

مامۆستایەکی ئایینی: سزای فەیسبووک لە قیامەتدا قورسە

لەلایەن رووداو 20/9/2017
حەسەن شەمێرانی
حەسەن شەمێرانی

رووداو - هەولێر

مامۆستایەکی ئایینی روونکردنەوەیەکی لەبارەی بەکارهێنانی فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ئەو نووسینانەی "عەیبدارکردنی بەرامبەر و ئابڕووبردن"یان تێدایە لە قیامەتدا نووسەرەکەی بەرپرسیارە و سزای خۆی وەردەگرێت.

م. حەسەن شەمێرانی، مامۆستای ئایینی، کە هاوکات سەرۆکی دەستەی باڵای بەدواداچوون و چاودێری یەکگرتووی ئیسلامییە، لە روونکردنەوەیەکدا لە پەیجی خۆی دەڵێت "قیامەت و تەوبەی نووسینی فەیسبووک قورسە".

ئەو مامۆستا ئایینییە نووسیویەتی "هەموو ئاگادارین بارودۆخێکی سیاسی و ئاڵۆز روویکردووەتە وڵاتەکەمان کە بەهۆیەوە لایەن، گرووپ، حیزب، رۆشنبیران و جەماوەرە دانیشتووەکەشی تووشی دڵەڕاوکێ و لەیەکترازان و دژایەتی یەکدی بوون، هەر ئەوەش گەیشتووەتە قسەگوتن بە یەکدی بەنهێنی و ئاشکرا، بەناوی خوازراو و نەخوازراو و دروستکردنی پەیج بەناوی خەڵک و لایەنی دیکەوە، چەندەھا جۆری دیکە بۆ نووسین و دەربڕینی هەڵوێست و رەخنەگرتن و عەیبدارکردنی بەرامبەر و ئابڕووبردنی"

م. حەسەن شەمێرانی دەشڵێت " ئەم رەوشە لەگەڵ نادروستی و زیانی گەورەی بەیەکڕیزی میللەتەکەمان، من زیاتر خەفەتی قیامەت و پرسیاری رۆژی (يَوْمَ يَقُومُ النَّاسُ لِرَبِّ الْعَالَمِينَ ) دەخۆم، ئەو رۆژەی خودای گەورە پرسیاری نیاز و نیەتی خاوەنی ئەو نووسینانەی فەیسبووک و ئەو لێدوانانەی لەسەر کەناڵەکان دەیانبیستین کە رەخنە و تانە لە بەرامبەرەکان دەدەن، دەکات. ئایا مەبەست موزایەدە و عەیبدارکردنی بەرامبەر بوو یان بەرژەوەندی میللەت و چاکسازی لە وڵاتدا. (وەیل) بۆ ئەو کەسانەی لەو رۆژەدا لەبەردەم دادگای خوددا پێئەگیرێن و راستی خۆیان و دروستی نووسینەکانیان نەبێت هیچ فریایان ناکەوێ و دەنگی جەماوەری بێئاگا سوودی نابێت و لەوێ دەگوترێ (هَٰذَا يَوْمُ يَنفَعُ الصَّادِقِينَ صِدْقُهُمْ)، تەنها راستگۆیان دەیبەنەوە".

داڕشتنەوە: حەکیم داود

کۆمێنتەکان

 
ali mohamad | 20/9/2017
زور نوسينيكي به بيزه ده ست خوشي له به ريزيان ده كه ين
كورد | 21/9/2017
دةستةكانت خؤشبيت، بةراستى بيويستة هؤشيارى زؤر زياتر لةو بارةيةوة بدري.

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

aram | 24/06/2018 11:47:06 ص
هه ر ساغ و سه لامه ت بى ئامؤزا انشالله هه ر سه ر كه وتوو ده بت جيتريش گوى بيستى ده نگى انزار نابيته وه دوباره ده ست خؤش
ئێمە نەوەی شەڕ و ئاشووبەكانین
| 15/6/2018 | (1)
دلدار فتاح مولود سؤفي | 24/06/2018 08:16:16 ص
زؤر جوانه
Hama surchy | 24/06/2018 11:25:13 ص
Zor supas bo stafe rudawa baraste ewae media kar mae rez lenanu shkomandena bo xalke kurdustan
وادەی راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی دیاریکرا
| دوێنێ کاژێر 05:44 | (4)
کامەران چروستانی | 24/06/2018 08:40:34 ص
هەر گۆڕانکارییەک لە هێزەکانی هەفتا و هەشتادا بکرێت، جگە لە پرۆسەیەکی ئاسایی هیچی دیکەی لێ سەوز نابێت، چونکە ئەو دوو هێزە وەک هێزی حیزب دەمێننەوە و...
گۆڕانكاریی ناو وەزارەتی پێشمەرگە ‌و یەكەكانی 70‌ و 80 دەستیپێكرد
| 10 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Azad Azad | 23/06/2018 02:32:48 م
كه‌س به‌مردنی كه‌سێكی تر پێ خۆش حاڵ نابێت به‌ڵام ئه‌م هونه‌ر مه‌نده‌ كه‌سیش به‌ته‌واوی نازانێت كورده‌ یان توركه‌ یان قه‌مومی تری ناوچه‌كه‌یه‌ به‌ڵام...
هەواڵێک لەبارەی مردنی ئیبراهیم تاتڵیسێس
| دوێنێ کاژێر 10:08 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

هۆشداری لەبارەی چەندین کارەساتی گەورەی ژینگەیی و تەندروستی دەدرێ 8 کاژێر لەمەو بەر |

هۆشداری لەبارەی چەندین کارەساتی گەورەی ژینگەیی و تەندروستی دەدرێ

گەرما و وشکەساڵی و لافاو و کەمخۆراکیی هەڕەشە لە زۆرتر
مەترسی پلاستیک لەسەر ژینگەی وڵاتان زیاتردەبێت 21 کاژێر لەمەو بەر |

مەترسی پلاستیک لەسەر ژینگەی وڵاتان زیاتردەبێت

چین دەڵێ چیدی پاشەڕۆی پلاستیکی لە وڵاتان زۆرتر
33 حاڵەتی بەکرێدانی منداڵدان لە کەمبۆدیا ئاشکرادەکرین دوێنێ کاژێر 01:31 |

33 حاڵەتی بەکرێدانی منداڵدان لە کەمبۆدیا ئاشکرادەکرین

منداڵی خەڵکیان لە منداڵدانی خۆیاندا هەڵگرتووە زۆرتر
0.234 seconds