وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کولتوور و ستایل

کچێکی نابینا لە باکووری کوردستان خاوەن بەهرەیەکی ناوازەی میوزیکە

لەلایەن کۆسار عوسمان 20/12/2018
نورجان تەنیا بە بیستن تەواوی نۆتەکانی میوزیک دەناسێتەوە

رووداو - وان 

لە شاری وان-ی باکووری کوردستان کچێکی نابینا هەیە، کە بەهرەیەکی ناوازە و سەرسوڕهێنەری لە بواری میوزیکدا هەیە. ئەو کچە ناوی نورجانە و تەمەنی 19 ساڵە، تەنیا بە بیستن تەواوی نۆتەکانی میوزیک دەناسێتەوە.

نورجان ئارڤاس، رۆژانە سەردانی ئەکادیمیای میوزیک دەکات، راهێنان دەکات و میوزیک دەژەنێت. ئەو دەڵێ "حەزمکرد بێمە ئێرە، هاتم و خۆم تۆمارکرد، سەرەتا خولی قورئانی پیرۆزم تەواوکرد. بەدەر لەمە وانەی میوزیکم هەیە. لەگەڵ برادەرانم رۆژانە دێینە ئێرە".

نورجان هەروەها لە ژەنینی چەند ئامێرێکی میوزیکدا کارامەیە و تایبەتمەندییەکی هەیە لە هەر ملیۆنێک کەس، تەنیا کەسێک خاوەنی ئەو تایبەتمەندییەیە.

باران ئاتابەگ، مامۆستای میوزیک دەڵێ "گوێچکەی رەها لە نورجاندا هەیە، گوێچکەی رەها بە مانای ئەوە دێت؛ بێ ئەوەی خوولی میوزیک وەربگرێت، تەواوی نۆتە و دەنگەکانی پیانۆ بێ سەیرکردن دەناسێتەوە. ئەم تایبەتمەندییە تەنانەت لە کەسانی نۆرماڵیشدا دەگمەنە و لە ملیۆنێک کەس، یەک کەس ئەم بەهرەیەی هەیە. ئەم هاوڕێیەمان زۆر بە بەختە کە خاوەن تایبەتمەندییەکی وەهایە".

نورجان لەگەڵ هەموو ئەم تایبەتمەندییانەدا، خاوەن دەنگێکی ناوازەشە. محەمەد جاهید ئاڤاس، باوکی نورجان دەڵێ "پێشتر کە لە ماڵەوە بوو، کەسێک بوو  زیانی بەخۆی دەگەیاند، بەڵام لەوەتەی هاتووەتە ئێرە، دەوڵەمەندیی ئەو کچەمان بینی. بێگومان ئەمە لەسایەی شارەوانی و مامۆستاکانی ئێرەیە".

نورجان هاوشانی 500 خاوەن پێداویستیی تایبەت لە خولە جۆراوجۆرەکاندا سوودمەند دەبێت، لە میوزیکدا تەواو پێشکەوتووە و تەنانەت بووەتە جێی سەرنجی میوزیکژەنانیش.

 

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/03/2019 03:46:26 م
والله‌ وه‌بیلاهی گه‌ر پارتی نیوه‌ی پۆسته‌كانی خۆشیان بداته‌ یه‌كیه‌تی به‌ته‌ئكید یه‌كیه‌تی له‌ به‌ینی خۆیان ڕێك ناكه‌ون باشتر وایه‌ پارتی هه‌وڵ و...
یەکێتی: بەشداریمان لە کابینەی نوێی حکومەت پەیوەستە بەوەی هاوبەشێکی راستەقینە بین
| 16/3/2019 | (1)
ئیسماعیل عەبدوڵا | 16/03/2019 08:51:18 ص
چۆن بتوانم دەنگ بدەم؟
Azad Azad | 16/03/2019 08:57:23 ص
هونەری فیلمی دۆکیومێنتاری لەبارەی ئازارەکانی گه‌لی كورد به‌گشتیی به‌درێژای ١٠٠ ساڵی ڕابرد و کیمیا باران کردنی هەڵەبجە و ئەنفال و کۆمەڵکوژی کردنی...
لە بەریتانیا فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەبارەی کیمیابارانی هەڵەبجە نمایشکرا
| 16/3/2019 | (2)
mohammad kurdish kurdstan | 15/03/2019 03:25:34 م
أن شاءالله‌ بۆخاتری عه‌رشی په‌روه‌ردگاری پیرۆز به‌م رۆژی هه‌ینیه‌ هه‌رچی بكوژان و تاوانانی ئه‌م ڕووداوه‌ بوون سه‌رشۆر و ریسوا ودونیا و قیامه‌تبن أن...
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بەتووندی سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى نیوزلەندا ده‌كات
| 15/3/2019 | (1)
REALMADRIDCF | 15/03/2019 02:34:00 م
ئەگەرلەسەردەستی پێرێزڕیاڵ مەدریدهەڵنەستایەوەئەواهاندەران دەیان هەوێت دەست لەکار بکێشێتەوە
پلانێکی شاهانە لە یانەی شاهانە
| 26/2/2019 | (1)
0.218 seconds