وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کولتوور و ستایل

مەریەم رۆد: لە دوبەی دەرفەتی كاركردنم زیاترە وەك لە كوردستان

لەلایەن دەرباز یونس 21/4/2017
مەریەم رۆد، خانمە نمایشكاری بەناوبانگی كورد
مەریەم رۆد، خانمە نمایشكاری بەناوبانگی كورد

رووداو- دوبەی

لە شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی كوردستان، لە باوكێكی كورد و دایكێكی فارس لەدایك بووە. بەڵام لە تەمەنی دوو ساڵییەوە لە ئوسترالیا ژیاوە. شوێنی كارەكەشی كە نمایشكاری جلوبەرگە، شاری دوبەیە لە ئیمارات، هەر بەهۆی كارەكەشیەوە ناوێرێ‌ بگەڕێتەوە زێدی خۆی. 

مەریەم رۆد، خانمە نمایشكاری كورد، لەبارەی هۆكاری هەڵبژاردنی دوبەی بۆ كاركردن دەڵێت، لەوێ‌ دەرفەتی كاركردن زیاترە، بەڵام خەون بەوەوە دەبینێ‌ ناوەندێكی فاشیۆن لە شاری هەولێر بكاتەوە. (رووداو) لەشاری دوبەی ئەم هەڤپەیڤینەی لەگەڵ رۆد سازكرد.

رووداو: چۆن بوو نمایشكاریت هەڵبژارد؟

مەریەم رۆد: هەر لە منداڵییەوە حەزم لە كاری نمایشكاری و جلوبەرگی جوان بوو، جلوبەرگم دەپۆشی و وێنەم دەگرت، هەمیشە بە دایكمم دەگوت دایكە دەمەوێت ببمە نمایشكاری جلوبەرگ.
رووداو: تۆ لە ئێران لەدایكبووی، دایك و باوكت تا چەند یارمەتیدەرت بوون بۆ ئەوەی ببی بە نمایشكار؟

مەریەم رۆد: دایكم هەمیشە یارمەتی دەدام، باوكم زۆر تاقەتی ئەو شتانەی نەبوو، بەڵام رێگریش نەبوو. دایكم هەمیشە جلوبەرگی بۆ دەدووریم و دەیزانی بەو كارە دڵخۆشم دەكات. واتە دەتوانم بڵێم بە پلەی یەك دایكم هاندەرم بوو بۆ ئەوەی ببمە نمایشكاری جلوبەرگ.

رووداو: لە ماوەی رابردوودا چەند وێنەیەكت بۆ رێكلامی دیۆر و كالڤین كڵاین بڵاوكردەوە، كە دوو براندی بەناوبانگی جیهانین، ئایا گرێبەستی فەرمیت لەگەڵ ئەو دوو براندە هەیە؟

مەریەم رۆد: گرێبەستی راستەوخۆ نا، بەڵام ئەو دوو براندە كار لەگەڵ ئاژانسێكی جیهانی دەكەن بۆ رێكلام و وێنەگرتن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. من گرێبەستی راستەوخۆم لەگەڵ ئەو ئاژانسە جیهانییەدا هەیە. ئێستا وێنەی كارەكانی من لە ماڵپەڕی فەرمیی دیۆر دانراون.

رووداو: بەهۆی دەركەوتنت بە جلوبەرگی نیمچە رووت هیچ كێشەیەكت لە ئێران بۆ دروست نەبووە؟ دەتوانی بگەڕێیتەوە ئێران؟

مەریەم رۆد: ماوەیەكی زۆرە نەچوومەتە ئێران و پلانیشم نییە سەردانی بكەمەوە، چونكە بچم ئەگەری زۆری هەیە تووشی كێشە بم، بۆیە ناتوانم بگەڕێمەوە.

رووداو: تۆ لە ئوسترالیا ژیاوی، ماوەیەك بەر لە ئێستاش هەر لە رێگەی رووداوەوە راتگەیاند كە دێیتە باشووری كوردستان، بەڵام نەهاتی، هۆكار چی بوو؟

مەریەم رۆد: بەڵێ پڕۆژەی ئەنجامدانی نمایشی جلوبەرگم هەبوو لە هەولێر، منیش بانگهێشت كرابووم، بەڵام دواتر پڕۆژەكە بێدەنگیی لێكرا، پێموابێ بەهۆی شەڕی داعش هەڵوەشێندرایەوە.

رووداو: بۆچی پرۆژەكانت ناگوازیتەوە هەولێر؟

مریەم رۆد: حەز دەكەم، بەڵام دەرفەتی كاركردن لە دوبەی زیاترە وەك لە هەولێر. جگە لەوەش لێرە دەتوانم زیاتر ناوبانگ پەیدا بكەم و كارەكانم بەرەو جیهانی دەڕۆن.

رووداو: خەونت چییە لە كارەكەتدا؟

مەریەم رۆد: حەز دەكەم ناوەندێكی نمایشی جلوبەرگ لە هەولێر بكەمەوە، ئەمە خەونی منە كە كارێك بۆ كوردستان بكەم.

رووداو: منداڵ بووی كە چوویتە دەرەوە. پێموایە تا ئێستا سەردانی هەرێمی كوردستانت نەكردووە، هیچ زانیارییت لەبارەی كوردستان هەیە؟

مەریەم رۆد: زانیاریم لەبارەی كورد زۆرە، بەڵام لەبارەی كوردستان زانیارییەكی ئەوتۆم نییە، حەز دەكەم سەردانی هەولێر بكەم. هاوڕێی زۆرم هەن لەوێ و زۆر بە باشی باسی ئەو شارەم بۆ دەكەن.


کۆمێنتەکان

 
سمکو | 21/4/2017
زور جوانه... سرکوتو بی خانمکم!
نیشانەکردن : مەریەم رۆد
4969 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Behrooz Shojai
Behrooz Shojai | 19/04/2018 07:25:01 ص
کاک رەشید، مەبەستی ئەم گوتارە پەیماننامەی کەجەکە و جەوهەری تۆتالیتەری پەکەکە بوو. بۆ هەڵداڕشتنەوەی گوتار و تیۆریی ناسیۆنالیزمی نەریتی کوردی لە...
هیرانی | 19/04/2018 11:49:52 ص
وتارێكی تەواو حیزبیانەیە و لەساتەوەختێکدا نووسراوە کە تیایدا کۆنگرەی نەتەوەیی زەرورەتێکی هەنووکەییە وەک وەڵامدانەوەی ئەو هەموو هێرشە قڕکەرانەی...
كۆنگرەی نەتەوەیی پەكەكە بەپێی كۆنفیدراڵیزمی دێموكراتیك
| 17/4/2018 | (5)
ره شید | 19/04/2018 07:34:26 ص
با خه لکی کوردستان ویرای شادبوون به م رووداوه دلخوشکه ره ؛ بیر له قاره مانانی راسته قینه ی خه باتی گه له که یان که له ریبازی پر له شانازی پارتی و...
Rebwar | 19/04/2018 08:40:26 ص
zor karigara, dastxosh
دوو برا دوای 60 ساڵ بەیەکدی شادبوونەوە
| 19/4/2018 | (2)
Rebwar | 18/04/2018 04:55:19 م
Dastxosh
سووریا و عێراق.. دوو سەرچاوەی پشێوی
| 18/4/2018 | (1)
Rebwar | 18/04/2018 06:03:13 ص
ganjeki bahramandu dastrangina, hiway sarkawtni bo axwazm la gsht karakan
گەنجێک لە سۆران هاوشێو‌ه‌ی چاپ وێنه‌ی دراوه‌كان ده‌كێشێته‌وه
| 17/4/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە زاخۆ 42 هەزار کەس کارتی دەنگدانیان بۆ دروستنەکراوە 5 کاژێر لەمەو بەر |

لە زاخۆ 42 هەزار کەس کارتی دەنگدانیان بۆ دروستنەکراوە

لە شارەکانی دیکەش دەیان هەزار کەس هەمان کێشەیان زۆرتر
لە هەولێر سەنتەرێکی ئەڵمانی بۆ کۆچبەرە دیپۆرتکراوەکان کرایەوە 6 کاژێر لەمەو بەر |

لە هەولێر سەنتەرێکی ئەڵمانی بۆ کۆچبەرە دیپۆرتکراوەکان کرایەوە

وەزیرێکی ئەڵمانیا: لە هاوکاریکردنی ئاوارەکان زۆرتر
راگەیێندراوێک لە فراکسیۆنی پارتی لەبارەی دەستکاریکردنی مووچەی پاسەوانان 7 کاژێر لەمەو بەر |

راگەیێندراوێک لە فراکسیۆنی پارتی لەبارەی دەستکاریکردنی مووچەی پاسەوانان

"بۆ دەستەبەرکردنی گشت مافەکانی مووچەخۆران لە زۆرتر
0.422 seconds