وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کولتوور و ستایل

فێستیڤاڵە جیهانییەكانی فیلم دەرگا بەڕووی كورددا دەكەنەوە

لەلایەن رووداو 22/3/2014
وێنە: وەرگیراوە
وێنە: وەرگیراوە

ئەلێكساندرا دی ستێفانۆ 
رووداو - بەرشەلۆنە

فیلمسازانی كورد سینەما وەكو پەنجەرەیەك دەبینن كە لێیەوە تاڵی و ناخۆشییەكانی ژیانیان نیشاندەدەن، بەڵام ئەوان چیرۆكەكان بەشێوەیەك دەگێڕنەوە كە گەرموگوڕییەكی جیهانییان پێدەبەخشێ. 

شەوكەت ئەمین كۆركی، دەرهێنەری كوردی خەڵكی باشووی كوردستان دەڵێت "دەرهێنەرانی كورد دەیانەوێت ئازاری گەلەكەیان نمایش بكەن، زۆربەیان بۆ خۆیان ئەو ئازارانەیان چەشتووە و شەڕ و دەربەدەرییان بینیوە، ئەمەش لە فیلمەكانیاندا رەنگی داوەتەوە". 

لە مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵدا، لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ترۆمسۆ لە نەرویج چەند فیلمێكی دەرهێنەرانی كورد نمایشكران، لەوانە فیلمی یەڵماز گیونای، كۆركی، بەهمەن قوبادی و فیلمی دەر‌هێنەرێكی كوردی نیشتەجێی نەرویج بەناوی هیشام زەمان.

مارتا ئۆتە، بەڕێوەبەری فێستیڤاڵەكە بە (رووداو)ی راگەیاند كە "دەرهێنەرانی كورد توانای بەرهەمهێنانی فیلمی سەرنجڕاكێشیان هەیە". گوتیشی "لە زۆر لەو فیلمە كوردیانەی كە تەماشام كردوون گەرموگوڕی دەبینیم. زۆر جار كۆمیدیاش لەخۆدەگرن. ئەمەش وای لە چیرۆكی فیلمەكانیان كردووە كە حەزێكی جیهانی بەلای خۆیاندا رابكێشن".

لە فێستیڤاڵەكانی ترۆمسۆ، لەندەن، مۆنتریال، كان و شوێنەكانی دیكە، فیلمی دەرهێنەرانی كورد و فیلم لەسەر كورد دەرگایان بەڕووی ئەم نەتەوە 40 ملیۆنییە بێ دەوڵەتەدا كردووەتەوە كە لەسایەی رژێمەكانی عێراق، توركیا، سووریا و ئێراندا مەینەتی زۆریان چەشتووە. 

بیرۆكەی تەرخانكردنی بەشێك بۆ فیلمە كوردییەكان لەم فێستیڤاڵەدا دوای ئەوە هات كە ئۆتە بەشداری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆكی كرد "پێشتر چەند فیلمێكی كوردیم بینیبوو، بەڵام دواتر زیاتر سەرنجم بەلای دۆزی كورددا چوو، ئەوەی كە لە سووریاش روودەدا كاریگەری هەبوو لەسەرم". ئۆتە وادەڵێت. 

لە فێستیڤاڵەكەی ترۆمسۆ، 10 فیلمی كوردی نمایشكران. لەوانە (1001 سێو)ی تەها كەریمی كە ساڵی رابردوو لە رووداوێكی هاتوچۆدا گیانی لەدەستدا. كەریمی چیرۆكی ژیانی فەرەج دەگێڕێتەوە كە رزگاربوویەكی هەڵمەتی ئەنفالە.

فیلمی "دایكانی من" چیرۆكی ئەو ژنانە دەگێڕێتەوە كە لە سەردەمی رژێمی سەددام حوسەیندا خێزان و خۆشەویستانیان لەدەستداوە. "پەڕینەوە لە تۆز"، فیلمێكی دەرهێنەر شەوكەت كۆركییە كە باس لە ژیانی دوو شەڕڤانی ئازادی دەكات دوای لە ناوچوونی سەدام حوسێن. فیلمەكە مەینەتییەكانی ژیانی كورد و عەرەب لە ژێر دەسەڵاتی سەددامدا نیشان دەدات. 

هەر لەو فێستیڤاڵەدا فیلمی "ساتێك بۆ مەستی ئەسپەكان" نمایش كرا. بەهمەن قوبادی، دەرهێنەری ئەو فیلمە دەڵێت "من فیلمم دروست نەكردووە، من دووبارە ژیانی راستەقینەم وێنا كردووەتەوە". 

قوبادی لە چاوپێكەوتنێكدا بۆ فیستیڤاڵی فیلمی ترایبێكا دەڵێت "فیلمەكانم ئاوێنەی ژیانی خۆمن".
كۆركی دەڵێت كە سینەمای كوردی بەزۆری رووی لە غەیرە كورد كردووە "ئەمەش لەبەرئەوەیە كە تا ئێستا لە كوردستان پیشەسازیی سینەما نییە".

هیشام زەمان كە خەڵكی كەركووكە و ئێستا لە نەوریج نیشتەجێیە، فیلمەكانی زیاتر لە 20 خەڵاتی نەتەوەیی و نێونەتەوەییان بردووەتەوە. لە فیلمی نامەیەك بۆ پاشا، زەمان چیرۆكی كۆمەڵێك پەنابەری كورد دەگێڕێتەوە كە بە سەردانێك دەچنە ئۆسلۆ.

ئۆتە دەڵێت بەلای ئەوەوە گرنگە نە تەنیا هەر بارودۆخی ژیانی كورد بخاتەڕوو، بەڵكو نەرویجییەكانیش تێبگەیەنێت كە ئەو ئازادیەی هەیانە، بێ بەها تەماشای نەكەن. 

ئەو بە (رووداو)ی راگەیاند "بۆ من زۆر گرنگە سەرنجی خەڵكی بۆ ئەو راستیە راكێشم كە گەلی كورد دەوڵەتی خۆی نییە، دەستووری خۆی نییە، دەزگای خۆی نییە". 

ئێستا فێستیڤاڵی وەكو ترۆمسۆ و دهۆك هاوكاری بەرەو پێشبردنی فیلمی كوردی دەكەن. فێستیڤاڵەكەی ترۆمسۆ هەماهەنگی لە نێوان فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی دهۆك و فێستیڤاڵی فیلمی گەنجانی سكەندەناڤیا لە ترۆمسۆ دروستكردووە. 

ئۆتە دەڵێت چوار گەنجی كورد و چوار دەرهێنەری لاوی نەرویجی لە كاتی وۆركشۆپێكی فێستیڤاڵەكەی ترۆمسۆ یەكدییان ناسی و كورتە فیلمێكیان پێكەوە بەرهەمهێناوە. 

كۆركی دەڵێت "لە فیلمی كوردیدا ئێمە هێشتا هەمەڕەنگیمان لە بابەت نییە، بەڵام پێموایە لە چەند ساڵی دادێ هەمەڕەنگی زیاتر لە فیلمە كوردییەكاندا دەبینرێن".

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
سرهد | 22/01/2019 08:30:35 ص
لێکدانەوەیەکى واقیعبینانەیە، دەست خۆش برا.
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (2)
Azad Azad | 21/01/2019 08:38:25 م
ده‌ست خۆش بۆ بۆچونه‌كانت كاك مه‌جید گلی، به‌قه‌ناعه‌تی من ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت توركیا راگرێت به‌ ئارامی وه‌ك هاو په‌یمان به‌ڵام له‌ راستیدا بۆ...
سیناریۆ و نهێنییەكانی پشت ناوچە ئارامەكەی سووریا
| 21/1/2019 | (1)
Azad Azad | 21/01/2019 07:25:55 م
تاوانی هه‌ر گه‌وره‌ و درندانه‌ منداڵ كوشتنه‌ ...!!! حه‌قی وایه‌ له‌هه‌ر كۆی دونیابێت بی هێنرێته‌وه‌ دادگای بكرێت و سزای هه‌ڵواسینی بۆ ده‌ركرێت.
وردەکاریی کوژرانی باوک و کوڕە سێ ساڵانەکەی لە حاجیاوا
| 21/1/2019 | (1)
Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
Rizgar Khoshnaw | 21/01/2019 05:08:48 م
خوێندنه وه ی شته کانی ڕێبوار تامێکی زۆر تایبه تی هه‌ یه ، هه‌ رچه نده له وانه یه ڕێک وه کو ئه و بیر نه که یته وه ، به ڵا م ئه وه نده ورده کاری به...
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 21/1/2019 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری 3 کاژێر لەمەو بەر |

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری

نەشتەگەری لووت، فیلەر و بۆتۆکس زۆرتر
بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن 15 کاژێر لەمەو بەر |

بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن

دەیانەوێ لە زۆربەکارهێنانی دەرمان رزگاریان ببێت زۆرتر
لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات 16 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات

د. گێما کوخ: زوودەستنیشانکردنی کەمبیستن زۆرتر
0.328 seconds