وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کولتوور و ستایل

ئەردیان بیوپی: لە ئەڵمانیا لە گەڕەكێكی كوردیدا گەورە بووم

لەلایەن ئاڵا شاڵی 26/12/2018
ئەردیان بیوپی: هێڵی لەڤ دەنگێكی نەرمی وەكو ریهانای هەیە
ئەردیان بیوپی: هێڵی لەڤ دەنگێكی نەرمی وەكو ریهانای هەیە

رووداو - ئەڵمانیا

ئەردیان بیوپی، گۆرانیبێژێكی ئەڵمانی- كۆسۆڤییە. دوای ئەوەی بووە سێیەمی بەرنامەی بەهرەكانی ئەڵمانیا لە 2011 دا ناوبانگی پەیداكرد. ئەردیان بە شێوازی پۆپ گۆرانی دەڵێت و تا ئێستا چوار ئەلبوومی بڵاوكردووەتەوە لەگەڵ شەش ڤیدیۆ كلیپ. یەكەمین گۆرانیشی‌  "This is My Time" بوو كە لە ماوەی  هەفتەیەكدا زیاتر لە یەك ملیۆن بینەری لە یوتیوب هەبوو. هەروەها كلیپێكی بەناوی چیكا چیكا زیاتر لە 67 ملیۆن و 700 هەزار بینەری لە یوتیوب هەبووە. 


ئەردیان ساڵی 1991 لە كۆسۆڤۆ لەدایكبووە، ساڵێك دواتر خێزانەكەی چوونەتە ئەڵمانیا. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لە شاری هایدڵبێرگ تەواو كردووە. هەفتەی رابردوو كلیپێكی بەناوی (گوڵ و گوللە) لەگەڵ خانمە گۆرانیبێژی كورد هێڵی لەڤ بڵاوكردەوە.

رووداو: چۆن بوو بیرتان لەوە كردەوە لەگەڵ هێڵی لەڤ، ئەم دوێتە بكەن؟

ئەردیان بیوپی: چیرۆكی ئەمە درێژە، خەڵكی كوردستان دەناسم و ناسیاویم لەگەڵ هێڵی لەڤیش سێ ساڵ لەمەوبەر دەستیپێكرد، ئەویش بەهۆی میوزیكەوە بوو. هەموو كەس لێرە چیرۆكی هێڵی لەڤ دەزانێ. دواتر بینیم، ئەو حەزی لە میوزیكی منە. ئیدی ئەوە بوو كە فۆڵۆی یەكدیمان كرد و دوای ئەوە پەیوەندیمان بەردەوام بوو، باسی خەونەكانی خۆمان دەكرد، بیرمان لەوە دەكردەوە پێكەوە گۆرانییەك بڵێین. كارگێڕی كارەكانی من سەردانی كوردستانی كرد و لەگەڵ كارگێڕی كارەكانی ئەودا كۆبووەوە. پاشان یەكدیمان بینی. كارەكان زۆر بە خێرایی و جوانی بەڕێوەچوون.

رووداو: پێش ناسینی هێڵی لەڤ پەیوەندیت لەگەڵ كورد هەبوو؟

ئەردیان بیوپی: من لێرە لە هایدڵبێرگ لەگەڵ كورد گەورە بووم، لە باشووری ئەڵمانیا خەڵكی كوردمان زۆرە، من لەگەڵ كورد هەست بە هاوبەشی دەكەم، چونكە خەڵكی كۆسۆڤۆم، ئێمە و كورد هەمان كێشەمان هەیە، كۆسۆڤۆش هەتا شەش ساڵ لەمەوبەر بە تەواوەتی دەوڵەت نەبوو. ئینجا من هەموو هاوڕێكانم كوردن، بۆیە زۆر وشەی وەكو "چۆنی، باشی، مامۆ، چ دكەی" دەزانم. رێزێكی زۆرم بۆ خەڵكی كورد هەیە.

رووداو: كاركردن لەگەڵ هێڵی لەڤ سەخت نەبوو؟

ئەردیان بیوپی: كاتێك كارێكی هاوبەش لەگەڵ پیاواندا دەكەیت، شتەكان ئاسانترن، چونكە پیاو زۆر گوێی لەوە نییە چۆن دەردەكەوێ، هەر ئەوەندەیە دەچینە بەردەم كامێرا و دەستپێدەكەین. بەڵام هێڵی ئافرەتە و پێویستی بە كاتە، بەڵام زۆر بە باشی لەبەردەم كامێرادا دەجووڵێتەوە و دەیەوێ هەموو شتێك لەوپەڕی باشیدا بێت. بە نیوە رازی نابێ، بەڵكو كارەكە دەبێ سەتاسەت باش بێ. ئێمەش لەگەڵ ئەوە راهاتین. هەموو جارێك لە كاتی خۆماندا لەوێ دەبووین، ئەگەر راستیت دەوێ هەندێكجار من دوادەكەوتم، بەڵام ئەو هەموو جارێك لە كاتی خۆیدا لەوێ بوو، ئەمەش پێچەوانەی چاوەڕوانییەكانی ئێمە بوو. جلوبەرگی تەواو بوو، زانیارییەكی باشی لەسەر ستایل هەبوو، لەوانەش ستایلی دەركەوتنی لە ڤیدیۆكاندا. ئەو زۆر حەزی لە ئیشەكە بوو، بۆیەش كاركردن لەگەڵی زۆر خۆش بوو، ئەوەش بڵێم كە ئەو زۆر میهرەبانە.

رووداو: دەنگ و ستایلی هێڵی لەڤت پێ چۆنە؟

ئەردیان بیوپی: دەنگی هێڵی زۆر تایبەتە، هەتا نەهاتە ناو ستۆدیۆ نەمدەزانی چۆن دەنگی ئەو لەگەڵ دەنگی مندا دەگونجێ. زۆر سەرنجڕاكێش بوو، چونكە كاتمان هەبوو بۆ ئەوەی ستایلی میوزیكی ئەو بدۆزینەوە، ماوەی سێ ساڵ دەبوو ئەو خۆیشی هیچ میوزیكێكی ئامادە نەكردبوو، بۆیە خۆیشی دەبووایە ستایلی خۆی بدۆزێتەوە. هەندێك یارمەتیمان دا، دواجاریش گۆرانییەكی زۆرباشمان بە ستایلێكی زۆر باش ئامادە كرد. دەنگێكی زۆر سەرنجڕاكێشی هەیە، دەنگێكی نەرمی وەكو دەنگی ریهانا، ئێستا دەنگی ئەوم زۆر پێخۆشە و ئەو كارەشم خۆشدەوێ كە پێكەوە كردمان. 

رووداو: تۆ دەڵێی زۆربەی هاوڕێكانت كوردن، فێری زمانی كوردی نەبووی؟

ئەردیان بیوپی: چەند وشەیەك فێر بووم، وەكو :چ دكەی مامۆ"، "بژی بژی كوردستان"، "سڵاو بۆ كوردستان"، "چۆنی، باشی". ئەم وشانە و هەندێكی دیكەش دەزانم.

رووداو: چاوەڕێی ئەوە دەكەی، كلیپەكەتان پێشوازییەكی باشی لێ بكرێت؟

ئەردیان بیوپی: كە دەستمان بە پڕۆژەكە كرد، بیرمان لە پڕۆژەیەكی گەورە دەكردەوە، واتە دەمانویست ڤیدیۆ كلیپەكە و دەنگی گۆرانییەكە لە ئەوروپا باشترین بێ، بۆیەش هاتینە كۆستا ستودیۆ لە ئەڵمانیا كە یەكێك لە باشترین ستودیۆكانی ئەڵمانیایە. ویستمان ئەو لە كوردستانەوە بهێنینە ئاستێكی نوێ، هیوادارین خەڵك هەست بەمە بكەن، هەموو توانای خۆمان بۆ كواڵیتی بەرهەمەكە خستووەتەگەڕ، هیواداریشم ئێوە لە كوردستان بە دڵتان بێت، چونكە ئێمە خۆمان زۆرمان پێخۆشە. 

رووداو: پەیامی گۆرانییەكە چییە؟

ئەردیان بیوپی: پەیامی گۆرانییەكە ئەوەیە كە تۆ هیچت نەبێ و ئەگەر بە جدی هەوڵبدەی دەتوانی بە شتێك بگەیت. هەردووكمان لە دەرەوەی وڵاتی خۆمان دەستمانپێكردووە، ئەو لە فینلاند و من لە ئەڵمانیا. من وەكو پەنابەرێك دەستمپێكرد، لە كاتێكدا هەموو خێزانەكەمان لە ناو یەك ژووردا دەژیان، هەموومان لەسەر زەوی دەخەوتین. دەمانویست ئەو پەیامە بگەیەنین كە ئەگەر مرۆڤ بڕوای بە خەونەكانی هەبێ‌، پێیدەگات.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
4105 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
سرهد | 22/01/2019 08:30:35 ص
لێکدانەوەیەکى واقیعبینانەیە، دەست خۆش برا.
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (2)
Azad Azad | 21/01/2019 08:38:25 م
ده‌ست خۆش بۆ بۆچونه‌كانت كاك مه‌جید گلی، به‌قه‌ناعه‌تی من ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت توركیا راگرێت به‌ ئارامی وه‌ك هاو په‌یمان به‌ڵام له‌ راستیدا بۆ...
سیناریۆ و نهێنییەكانی پشت ناوچە ئارامەكەی سووریا
| دوێنێ کاژێر 09:49 | (1)
Azad Azad | 21/01/2019 07:25:55 م
تاوانی هه‌ر گه‌وره‌ و درندانه‌ منداڵ كوشتنه‌ ...!!! حه‌قی وایه‌ له‌هه‌ر كۆی دونیابێت بی هێنرێته‌وه‌ دادگای بكرێت و سزای هه‌ڵواسینی بۆ ده‌ركرێت.
وردەکاریی کوژرانی باوک و کوڕە سێ ساڵانەکەی لە حاجیاوا
| دوێنێ کاژێر 08:50 | (1)
Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
Rizgar Khoshnaw | 21/01/2019 05:08:48 م
خوێندنه وه ی شته کانی ڕێبوار تامێکی زۆر تایبه تی هه‌ یه ، هه‌ رچه نده له وانه یه ڕێک وه کو ئه و بیر نه که یته وه ، به ڵا م ئه وه نده ورده کاری به...
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| دوێنێ کاژێر 01:19 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

دیالۆگی هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بارسێلۆنا 5 کاژێر لەمەو بەر |

دیالۆگی هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بارسێلۆنا

سەرەتا من (ئەحمەد سەنگاوی) بە یەکەم پرسیار زۆرتر
وەرزشکردن ئەگەری نەخۆشییەکانی دڵ دووهێندە کەمدەکاتەوە 12 کاژێر لەمەو بەر |

وەرزشکردن ئەگەری نەخۆشییەکانی دڵ دووهێندە کەمدەکاتەوە

لەو کەسانەی فاکتەری مەترسیداریان هەیە زۆرتر
تەندروستترین پێکهاتەکانی ژەمی بەیانی چین؟ 12 کاژێر لەمەو بەر |

تەندروستترین پێکهاتەکانی ژەمی بەیانی چین؟

پێکهاتەکانی رەنگاورەنگ و هەمەجۆر بن زۆرتر
0.297 seconds