وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کولتوور و ستایل

لە هەولێر نوێترین فیلمی هونەر سەلیم نیشاندرا

لەلایەن دەرباز یونس 27/11/2018
.

رووداو- هەولێر

نوێترین فیلمی سینەمایی "کێ خانم وێنزڵ-ی کوشت"، کە ماوەکەی ٩٠ خولەکە و لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد هونەر سەلیمە، لە سینەماکانی ئیمپایەر لە هەولێر بە بەشداری ژمارەیەک کەسایەتی کورد و بینانی نمایشكرا.

فیلمەکەی هونەر سەلیم فیلمێکی جیهانییە و بەرهەمی بەلجیکا و فەڕەنسایە، لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا لە سینەماکانی ئەوروپا و چینیش نمایش دەکرێت.

لە سینەماکانی ئیمپایەر لە هەولێر، فیلمێکی سینەمایی ژمارەیەک کەسایەتی کورد و بیانی لە توێژی جیاواز کۆکردووەتەوە، هەموو هاتوون بۆ ئەوەی لە یەکەم کەسەکانی دونیا بن، کە فیلمی سینەمایی "کێ خانم وێنزڵ-ی کوشت" ببینن، کە فیلمێکی جیهانییەو لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد هونەر سەلیمە.

فیلمەکە لە سەرەتای ساڵی داهاتوو لە سینەماکانی ئەوروپا و تەنانەت چین-یش نمایشدەکرێت، ئەم نمایشەش لە هەولێر تایبەتەو لەلایەن ئەنستیوتی فەرەنسی بۆ چەند کەسایەتییەک و سینەماکارێک ئامادەکراوە.

هونەر سەلیم  دەرهێنەری فیلمەکە لەمبارییەوە گوتی" Who Killed Lady Winsley، فیلمێکی پۆلیسی درامییە، بەرهەمی ساڵی ٢٠١٨-یە، بەلجیکا و فەرەنسا بودجەی بەرهەمهێنانیان دابینکردووەو دەرهێنەری فیلمەکە، دوورگەیەکی نزیک ئیستەنبووڵی بۆ وێنەگرتنی فیلمەکەی هەڵبژاردووە، چیرۆکی فیلمەکەش باس لە رۆماننووسێکی ئەمەریکی دەکات، کە لەو دوورگەیە دەکوژرێت، بەهۆی ئەوەی کە خەریکی نووسینی رۆمانێکە لەسەر کوردێک، کە لە دەیەکانی رابردوو لە لایەن کەسێکی تورک لەو دوورگەیە کوژراوە".

سیاسییەکان کەمتر لە سینەما دەبیندرێن، بەڵام بەشێک لە کەسایەتییە سیاسییەکانیش بۆ بینینی فیلمەکە هاتوون، عەدنان موفتی دەڵێت، یەکەم جارییەتی لە کوردستان بێتە سینەما، بیەرانی دیکەی فیلمەکەش سەرسامی خۆیان پیشاندا.

سەرۆکی ئەنیستویتی فەرەنسی لە هەولێر بەرووداوی گوت"زۆر خۆشحاڵم کە ئێمە توانیمان ئەم نمایشە تایبەتە بۆ فیلمەکەی دەرهێنەری کوردی فەرەنسی جیهانی هونەر سەلیم رێکبخەین، هونەر سەلیم داهێنەرە، بەراستی فیلمەکەی زۆر سەرنجراکێش و تایبەت بوو لە هەموو روویەکەوە".

هونەر سەلیم، سینەماکاری کورد، هەڵگری رەگەزنامەی فەرەنسییە، لە ساڵی ١٩٦٤ لە دایکبووە، خاوەنی چەندین فیلمی سینەماییەو فیلمەکانی لە بەناوبانگترین فێستیڤاڵەکانی دونیا، وەکو فێستیڤاڵی کان، ڤینیس و فێستیڤاڵەکانی دیکە پیشاندراون، دەیان خەڵاتی سینەمایی جیهانی بەهۆی فیلمەکانی بەدەستهێناوە.
نیشانەکردن :
1591 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (1)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (1)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)
Adnan sherwani | 11/02/2019 12:16:27 م
كاك قوباد باسی لیڤەرپول دەكات لە بەر ئەوەی زۆر دەناڵێنن لە دەستی گەورەكەی ئینگلتڕا ولە 24 مانگ دوبارە لێتان دەبەینەوە لە ناو ئۆلتڕافۆرد
قوباد تاڵه‌بانی: سندان له‌ لیڤه‌رپوول
| 10/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین 5 کاژێر لەمەو بەر |

جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین

"کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان لەگەڵ راوێژکاری زۆرتر
خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات 14/2/2019 |

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات

سیستەمی بەرگری وەڵامدانەوەی باشترە زۆرتر
دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەری خەمۆکی پەسند دەکرێت 14/2/2019 |

دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەری خەمۆکی پەسند دەکرێت

بەشێوەی سپڕای لووت بەکاردەهێنرێت زۆرتر
0.421 seconds