وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

"كچانی شانازی" تابلۆی هیوا و شوناس ده‌نه‌خشێنن

لەلایەن رووداو 27/11/2018
2559 ژمارەی بینین

رووداو - سۆران

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی هەفتەی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژ بە ژنان، گرووپی "كچانی شانازی" لە زانکۆی سۆران چالاکییەکیان ئەنجامدا.

چالاکییەکە پڕۆژەیەکی هونەری بوو بەسەرپەرشتی هۆشەنگ دارا، مامۆستای بەشی
پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆکە ئەنجامدرا و نزیکەی 200 خوێندکاری کچی زانکۆکە تێیدا بەشداربوون.

لە چوارچێوەی ئەو پڕۆژە هونەرییەدا دوو تابلۆ بە دەست و پەنجەی خوێندکاران دروستکران. تابلۆی یەکەم بریتییە لە تابلۆیەکی شێوەکاری لەسەر شێوازی ئەبستراکت به‌ناوی "هیوا". تابلۆکە بە بۆیەی نینوکی کچان نەخشێندراوە، گوزارشت لە هیوا و ئازارەکانی ژنان دەکات، کۆی گشتی تابلۆکە ئەوە نیشاندەدات کە سەرەڕای ئاستەنگەکان بەڵام ژنان ئومێدەوارن بە ئایندەیان و هیوایان لەسەر داهاتوو هەڵچنیووە.

تابلۆی دووه‌م بەناوی "شوناس" به‌ پەنجەمۆری خوێندکاران دروستکرا، کە پەیامەکەی ئەوەیە کچان بەدەستی خۆیان شوناسی خۆیان دەنەخشێنن و مافی دیاریکردنی چارەنووسی خۆیانیان هەیە.

0.188 seconds