وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کولتوور و ستایل

نارین ئالان: هێشتا زووە بۆ بەزاندنی سنوورەكان لە فیلمی كوردیدا

لەلایەن هیوا سەڵاح 28/11/2018
نارین ئالان، کچە ئەکتەری کورد دەڵێت، كۆمەڵگای ئێمە نەگەیشتووەتە ئەو ئاستەی ماچ و باوەش لە فیلمدا قبوڵ بكات
نارین ئالان، کچە ئەکتەری کورد دەڵێت، كۆمەڵگای ئێمە نەگەیشتووەتە ئەو ئاستەی ماچ و باوەش لە فیلمدا قبوڵ بكات
 
رووداو- هەولێر 

سلێمانی لەدایكبووە، لە سوێد گەورە بووە و ئێستا لە دوبەی دەژی. نارین ئالان، دەمێك بوو خەونی بەوەوە دەبینی لە فیلمێكی كوردیدا رۆڵ ببینێ‌. خەونەكەی لەڕێگەی فیلمێكی سینەماكاری كورد شوان عەتووفەوە هاتەدی و ئێستا دەستیان كردووە بە وێنەگرتنی  فیلمەكە. نارین كە لەگەڵ هونەرمەند هەڵوێست محەممەد و نزار سەلامی رۆڵی سەرەكی لە فیلمی "پەیكەری دڵ"دا دەبینێ، لەبارەی ئەو فیلمەوە قسە بۆ (رووداو) دەكات. 


رووداو: چۆن بوو بڕیارت دا بەشداری لە فیلمێكی كوردی بكەی؟ 

نارین: هەر لە منداڵییەوە خەونم بەوەوە بینیوە ببمبە ئەكتەر. چەندینجار لە دوبەی هەوڵمدا فیلم دروست بكەم، بەڵام لەبەر چەند هۆكارێك نەمتوانی. دوای ئەوەی وەكو پێشكەشكار بەشداریم لە هەفتەی نمایشی جلوبەرگی كوردستان كرد، داوایان لێكردم بەشداری لە فیلمێكی كوردیدا بكەم كە لە دەر‌هێنانی سینەماكار شوان عەتووفە. بەخۆشحاڵییەوە ئەو داوایەم قەبوڵكرد، بەڕاستی جێی شانازییە بۆ من لەگەڵ هونەرمەندانی وەك شوان عەتووف و هەڵوێست و نزار سەلامی رۆڵ لە فیلمێكی كوردیدا ببینم، ئەوان لە بواری هونەردا زۆر ناسراون و كاری زۆر باشیان كردووە. 

رووداو: لەم فیلمەدا تۆ چ رۆڵێك دەبینی؟ 

نارین: من لە فیلمەكە رۆڵی سەرەكیم هەیە، كارەكتەری كچێكی دەوڵەمەند كە حەز لە كوڕێك دەكات، بەڵام باوكی رازی نابێت و بە زۆر دەیدات بە شوو. دواتر لەلایەن مێردەكەی و باوكییەوە زۆر ئازار دەدرێ. ئەمە چیرۆكی فیلمەكەیە. 

رووداو: حەز دەكەی وەكو كامە ئەكتەری كورد یان بیانی ناوبانگ دەربكەیت؟ 

نارین: بەداخەوە زۆر زانیاریم لەسەر خانمە ئەكتەرە كوردەكان نییە و باش نایانناسم، چونكە بەڕاستی فیلمی كوردی زۆر بەكەمی بڵاودەبێتەوە و بەهۆی ئەمەشەوە ئەكتەری ناودار و ئەستێرە دەرناكەوێت، بەڵام لە ئەكتەرە ناودارەكانی جیهان زۆر سەرسامی سۆفیا ڤێرگارام، كارەكتەرێكی زۆر جوانی لەنێو فیلمدا هەیە، حەز دەكەم لەو فێربم. هەروەها خانمە ئەكتەری ناوداری جیهانی ئەنجلینا جولیم زۆر خۆشدەوێت و شەیدای رۆڵەكانی ئەو خانمەم. 

رووداو: كاركردن لەگەڵ شوان عەتووف سەخت نییە؟ 

نارین: بەڕاستی كاك شوان بۆ خۆی قوتابخانەیەكە، ئەو بەدڵ و گیان ئیش دەكات، ئەو بەلایەوە گرنگ نییە خۆی بەناوبانگ بێت و خۆی بەرێتە پێشەوە، بەڵكو حەز دەكات ئەو كەسەی لەگەڵی كار دەكات هەمیشە پێشبكەوێ‌، ئەمەش گوڕوتینێكی زۆری بە ئێمە داوە. من یەكەمجارمە لە فیلمێكدا رۆڵ دەبینم، بەڕاستی سەبرێكی زۆری لەگەڵ من هەبوو، وەكو مامۆستایەك هەموو شتێكی دەربارەی فیلم، سینەما، رۆڵ و ئەكتەر فێركردووم. هەروەها كاك هەڵوێستیش یەكەمجارە لە فیلمێكدا بەشداری دەكات، كاك شوان زۆر هاوكار و پاڵپشتمان بووەو لەگەڵمان زۆر ماندووە بووە، باوەڕ بكە، ئەو لەگەڵ كاری دەرهێنان زیاتر لە 10 كەس فێری هونەری سینەما دەكات، راستە تووڕە دەبێ، بەڵام تووڕەبوونەكەشی بۆ ئێمە سوودی هەبووە. 



رووداو: هەمیشە دەرهێنەرانی كورد گلەیی دەكەن كە لە نێو سینەمای كوردیدا كچێكی بوێر نەبووە سنوورەكان بشكێنی، تۆ دەتوانی ئەو سنوورانە بشكێنی؟ 

نارین: باوەڕ ناكەم ئەو سنوورانە بشكێنم، چونكە خەڵك بە چاوێكی دیكە سەیرت دەكەن. رەنگە فیلمەكەی ئێمە دەستگرتن و باوەشێكی تێدا بێت، ئەمەش بۆ ئەوەیە كە ئەو هەستە بدەیتە بینەر كە رۆڵەكە وەكو خۆی دەبینی. بینەریش دەبێت تێبگات و لەگەڵ ئێمەدابێت، بەڵام هێشتا كۆمەڵگای ئێمە نەگەیشتووەتە ئەو ئاستەی ماچ و باوەش لە نێو فیلمی كوردیدا هەزم بكات. بۆ ئایندەش نازانم چۆن دەبێت، بەهەرشێوەیەك بێت جارێ بۆ ئەم كارانە لە كۆمەڵگای ئێمە زووە. 



رووداو: ئەم فیلمە چی وای تێدایە لە فیلمە كوردییەكانی دیكە جیاواز بێت؟ 

نارین: بەڕای من ئەم فیلمە سەركەوتنێكی باش بەدەستدەهێنێ، چونكە فیلمێكی میوزیكاڵییە و گۆرانیی تێدایە كە لە فیلمە كوردییەكانی دیكەدا ئەوەم نەدیوە. رەنگە كاك شوان لەوبارەیەوە باشتر بزانێت، بەڵام ئەم فیلمە كۆمیدی و رۆمانسی و گریانیشی تێدایە كە وا دەكات بینەر زیاتر بۆ خۆی رابكێشێت. 

رووداو: كارەكتەری ئەو كچە لە كەسایەتی ئاسایی خۆت نزیكە؟ 

نارین: بەڕاستی كەسایەتی ئەم كچە زۆر لە كەسایەتی و كارەكتەری خۆم نزیكە، دەتوانم بڵێم رێك خۆمم، بۆیە لە رۆڵبینیندا هیچ ماندوو نەبووم و هەمووی وەكو ژیانی نۆرماڵی خۆم كردوومە. لەم فیلمەدا ئەم كچە زۆر عەجولە، منیش ئەو عەجولیەم تێدایە، بەڵام چیرۆكی فیلمەكە و رۆڵی كچەكە لەناو فیلمەكە لە من ناچێت، تەنیا كارەكتەرەكەی لە من دەچێ. 

رووداو: رۆڵبینین لەگەڵ گۆرانیبێژێكی وەكو هەڵوێست چۆنە، چی لەو فێربوویت؟ 

ارین: كاركردن لەگەڵ كاك هەڵوێست زۆر خۆشە، چونكە كەسێكی زۆر پرۆفیشناڵە و زۆر هاوكار و یارمەتیدەری من بووە. گوڕوتینم پێ دەبەخشێ، باوەڕ بكە رۆژ هەیە زیاتر لە 18 كاژێر كاردەكەین، ئەو دێتە لای من و دەڵێت سەبرت هەبێت، كارەكان زۆر لەبەرچاوم ئاسان دەكات. كەسێكی زۆر هێمن و لەسەرخۆیە، بەشداری ئەو وەكو گۆرانیبێژ لە فیلمەكەدا زۆر گرنگە، چونكە تەنیا هەوادارانی ئەو بێنە سینەما بەسە.


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : نارین ئالان
4084 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rawand | 12/12/2018 10:16:46 م
پشکنین بۆئەوانە دەکرێت کەوازیان هێناوە یان ئەوانەی دەیانەوێ واز بێنن
فەرەیدون | 16/12/2018 09:41:00 ص
تکایە بۆ ناوی من نەهاتۆتەوە ناویشم تۆمار کردوە وازم لە جگەرە هێناوە
پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات
| 12/12/2018 | (3)
Azad Azad | 15/12/2018 03:52:47 م
كێشه‌ی شه‌نگال كێشه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆیانه‌ هه‌ندێكی په‌كه‌كه‌ی هێناوه‌ بۆ شه‌نگال هه‌ندێكی تریشیان بونه‌ته‌ حه‌ژدی شه‌عبی ماڵ و منداڵه‌كانیشیان له‌...
ئەردۆغان: چووینە شنگال و بەردەوامیش دەبین
| 15/12/2018 | (1)
دلشاد رمضات جمعه | 15/12/2018 10:03:58 ص
من هيج جكاری ناكيشم
پشکنین بۆ بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ لەدهۆک ئەنجامدەدرێت
| 15/12/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

  ئەمساڵ لە نەخۆشخانەی رزگاریی هەولێر زیاتر لە 8000 هەناوبینی ئەنجامدراون 6 کاژێر لەمەو بەر |

ئەمساڵ لە نەخۆشخانەی رزگاریی هەولێر زیاتر لە 8000 هەناوبینی ئەنجامدراون

هەناوبینی بۆ دەستنیشانکردن و چارەسەری گرفتەکانی زۆرتر
لە چیلی سوورێژە بڵاودەبێتەوە 19 کاژێر لەمەو بەر |

لە چیلی سوورێژە بڵاودەبێتەوە

داوادەکرێت خەڵکی کوتان دژی نەخۆشییەکە ئەنجامبدەن زۆرتر
کەمخەوی ئارەزووی خواردنی خۆراکە خێراکان زیاددەکات 22 کاژێر لەمەو بەر |

کەمخەوی ئارەزووی خواردنی خۆراکە خێراکان زیاددەکات

کەسێک خەوی رێک نەبێت بەدرێژایی رۆژ خۆراکە زۆرتر
0.25 seconds