وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کولتوور و ستایل

رووداوە هوونەرییەکانی ساڵی 2016 لە جیهاندا

لەلایەن زانا بەهرام 1/1/2017
....

رووداو- هەولێر

لە سەرەتای ساڵی 2016 لەندەن بە فێستیڤاڵی هونەری دەستیپێکرد، دواتریش بە بەشداریی دەیان وینەکێشی جیهانی دەستکرا بە نەخشاندنی دیواری شوێنە گشتی و باڵەخانەکان بە نیگاری هونەری. ئەمەش هەوڵێک بوو بۆ راکێشانی سەرەنجی گەشتیاری بیانی لەو وڵاتەدا. 

 
لە مانگی شوباتی 2016 نیگارکێش و پەیکەرتاشەکانی زیمبابۆ داوایان لە حکومەتی وڵاتەکەیان کرد پارێزگاری لە بەرهەمەکانیان بکات لە دزین.

زیمبابۆ کە بە هوونەری شوێنەوارە بەردینەکان بەناوبانگە و مێژووی 12 هەزار ساڵ کاری دەستی تیدایە، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوود بەشێک لەو شوێنەوارە مێژوویانە کەوتنە بەر پەلاماردان و تێکشکاندن.

لە ئەمستردامیش لە ساڵی 2016 بابەتی بەشێکی زۆر لە پێشەنگا هونەرییەکان تایبەت کران بە دیاردەی بازرگانیکردن بە لەشی ئافرەتانەوە، ئەمەش بەهۆی بوونی شوێنی زۆری لەشفرۆشان لەو شارەدا. کاری هونەرمەندانی هۆڵەندی کاریگەری زۆری هەبوو لەسەر نیگارکێشەکانی دیکەی ئەوروپا و ئەوانیش وێنەی ئافرەتانی لەشفرۆشیان نەخشاندبوو لەکاتی کارکردندا.

هەر لە ساڵی 2016 لە مانگی شوباتدا، ئەنیستیتۆی هونەری شیکاگۆ وێنەی ژوورێکیان نەخشاند کە لەسەر هەمان کاری بەناوبانگی ڤان کۆڤ بوو لە ڤینس و بەڕووی گەشتیاران و هەوادارانی ئەو هونەرمەندەدا کرایەوە، کە نرخی شەوێک نوستن لەو ژوورەدا تەنیا 10 دۆلاری ئەمریکی بوو.

لە مانگی تەمووز لە بەرلین، لە پێشەنگایەکدا لە رێگەی کاری نەخشەکێشانەوە چیرۆکی ژیان لە رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا لە ژێر قەڵەمڕەوی سۆڤیەتدا باسکرا. لە پێشەنگاکەدا ژیان لە ماوەی ساڵانی نێوان 1976 بۆ 1989 نیشاندرا، بەڵام لە رێگەی سەیریکردنی بەشێک لە وینەکانەوە، بینەر هەستی بە لایەنگری و دژبەری هوونەرمەندەکان دەکرد بەرامبەر بە سیاسەتی یەکێتی سۆڤیەت.

تەنیا مانگێک لە دوای بومەلەرزەکەی مانگی ئاب لە ئیتاڵیاش، کە ناوەڕاستی ئەو وڵاتەی گرتەوە، دیمەنی کارە هونەرییەکانی تایبەت بە ئایینە جیاوازەکان بڵاوکرایەوە کە بەهۆی بومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتبوو.

لە کۆتایی ساڵی 2016 ل مانگی نۆڤەمبەر کۆشکی پاشایەتی بەریتانیا کە بە بێکینگنهام پالاس ناسراوە، پەردەی لەسەر پێشەنگایەکی هونەری لادا کە تایبەت بوو بە هەموو جۆرەکانی کاری هونەری نیگارکێشان، لە نێو وینەکاندا کە بە دیوارەوە هەڵواسترابوون، وێنەی بنەماڵەی پاشایەتی بەریتانیا دەبیندران. 

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

نیشانەکردن : ساڵی 2016 , هونەر
6948 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

mustafa | 20/07/2017 01:42:50 م
بەرێز کاک ابراھیم..بەداخەوە کە ھیچ لە ولاتانی دراوسێی کوردستان ھەست بەمەترسیی لەناوبردنی گەلی کورد ناکات کە سەدەیەک زیاترە روبەروی ئەوگەلە ستەم...
سەرۆکایەتیی تورکیا: گشتپرسی لە بەرژەوەندی عێراقدا نییە
| 8 کاژێر لەمەو بەر | (1)
احمد حسن زێڕۆ | 20/07/2017 10:47:21 ص
چاوی په‌نجا نه‌خۆشیان كوێر كرد ڕۆژانه‌ش ئه‌م حاله‌تانه‌ ڕوده‌ده‌ن وه‌زیری ته‌ندروستی له‌ بری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ونه‌خۆشانه‌ی كه‌ كوێر بوون...
لە هەولێر ژنێک بەهۆی
| دوێنێ کاژێر 02:39 | (1)
شيروان مستةفا سمايل | 19/07/2017 06:45:47 م
ئةى قوربانى دةست و مةجةكت بم كاكة مسعود هةتا تؤمان هةبيت شةرف و كةرامةتمان باريزراوة
hamza kocher | 20/07/2017 08:33:39 ص
qorbant bm sarok Giyan
بارزانی: ئەو سەردەمە بەسەرچوو بە زمانی هەڕەشە دژی گەلی كوردستان بوەستنەوە
| دوێنێ کاژێر 04:32 | (5)
كوره بالدار | 20/07/2017 06:59:29 ص
خواى گةوره يارمةتيان بدات 😢
فریای ئەم كچە بكەون
| 7/7/2017 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

خوێی چێشت هەڕەشەیە بۆ بۆڕییەکانی خوێنی نەوجەوانان 21 کاژێر لەمەو بەر |

خوێی چێشت هەڕەشەیە بۆ بۆڕییەکانی خوێنی نەوجەوانان

پزیشکانی ئەڵمانی هۆشداریدەدەن زۆرتر
رۆژانە دوو خولەک راکردن ئێسکی خانمان بەهێزدەکات دوێنێ کاژێر 11:00 |

رۆژانە دوو خولەک راکردن ئێسکی خانمان بەهێزدەکات

توێژینەوەیەکی بەریتانی دەریخستووە زۆرتر
ئازاری ئافرەتانی میسر لە نێو ئۆپێڕایەک نمایش دەکرێت دوێنێ کاژێر 03:58 |

ئازاری ئافرەتانی میسر لە نێو ئۆپێڕایەک نمایش دەکرێت

چیرۆکی ئۆپێڕاکە لە کتێبێکی نەوال سەعداوی زۆرتر
0.485 seconds