وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کولتوور و ستایل

ساڵی 2018 چالاکییە هونەرییەکان لە هەرێمی کوردستان زیادیکرد

لەلایەن رووداو 31/12/2018
رووداو پانۆرامای چالاکییە هونەرییەکان بڵاودەکاتەوە

رووداو - هەولێر 

ئەمساڵ لە چاو ساڵانی رابردوو چالاکییە هونەرییەکان زیادبوون و چەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەڕێوەچوون.


لە مانگی شووباتی 2018 ، هەردوو دەفژەنی ناودار، هەژار زەهاوی و عەسەل مەلیکزادە، بە سپۆنسەری تۆڕی میدیایی رووداو ڤیدیۆکلیپێکی میوزیکی تایبەت بە دەفیان بڵاوکردەوە.

لە شاری سلێمانی لە رۆژی 1-4-2018، یەکەمین دیداری کاریکاتێری کوردی بەسەرپەرشتی گرووپی حەوت رەنگە و بە ئامادەبوونی هونەرمەندان و کاریکاتێریستی هەر چوار پارچەی کوردستان بەڕێوەچوو، کە 42  کاریکاتێرست بە 177 بەرهەم بەشداریان لەم دیدارەدا کردبوو.

هەر لە شاری سلێمانی 21ـەمین خولی فێستیڤاڵی ئەدەب و رۆشنبیری گەلاوێژ سازکرا، کە چەندین ئەدیب و رۆشنبیری هەر چوار پارچەی کوردستان بەشداریان تێیدا کردبوو.

فیلمی ئاگا، یەکەمین فیلمی ئەنیمەیشنی دوو رەهەندییە، کە بەرهەمی کۆمپانیای ئەدیابینە و بەسپۆنسەری تۆڕی میدیایی رووداو بەرهەمهاتووە، ئەم فیلمە چیرۆکی ئەنفالی کوردستان دەگێڕێتەوە، لە سینەماکانی هەولێر و سلێمانی نمایشکرا.

لە سەرەتای مانگی پێنجی ساڵی 2018 سێیەمین فێستیڤاڵی شانۆی مۆنۆدراما لە هەولێر بەڕێوەچوو، کە 10 گرووپی شانۆ لە هەرێمی کوردستان  بەشداریان تێداکرد.

بەسەرپەرشتی هونەرمەندی ناوداری کورد هەژار زەهاوی، گرووپی میوزیکی نیشتمان کۆنسێرتێکی گەورەیان لە فێستیڤاڵی تایبەت بە جەژنی میوزیک لە وڵاتی فەرەنسا ئەنجامدا، کە چەندین گۆرانی و میوزیکی کوردیان پێشكەشکرد.

شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک لە رۆژی 20ـی ئۆکتۆبەر بەسپۆنسەری تۆڕی میدیایی رووداو بەڕێوەچوو، لە فێستیڤاڵەکەدا 105 فیلم لە 50 وڵاتی جیهانەوە بەشداریان کرد.

هەر لە چوارچێوەی کۆنفرانسی تێدێکس نیشتمان گرووپی میوزیکی راستاک، بەسپۆنسەری تۆڕی میدیایی رووداو بەشداری کرد، کۆمەڵێک لە گۆرانی رەسەنی کوردی و ئێرانی پێشکەشکرد.

لە سەرەتای مانگی ئەیلوولی ساڵی 2018 هەفتەی نمایشی جلوبەرگی کوردستان بەسپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو بەڕێوەچوو، کە کولێکشنی 35 دیزاینەر و براندی کوردی نمایشکران.

سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو لە رۆژی 10-10-2018 لە تەلاری هونەر لە شاری سلێمانی، بەڕێوەچوو.  

لە ماوەی هەفتەیەکی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکە 122 فیلم لە 52 وڵاتەوە لە چوار هۆڵی جیاواز لە سلێمانی نمایشکران.

لە رۆژی 1-11-2018ـدا، 12ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سینەمایی مێردین بەڕێوەچوو، کە لەو فێستیڤاڵەدا 22 فیلمی درێژ و 10 فیلمی کورت و بەڵگەفیلم نیشاندران.

لە رۆژی 21ـی نۆڤەمبەری ساڵی 2018ـدا لە شاری هەولێر، یەکەمین خولی فێستیڤاڵی میوزیک و گۆرانی کوردستان بەڕێوەچوو، کە لە ماوەی سێ رۆژدا هەشت گرووپی میوزیک لە هەر چوارپارچەی کوردستان، میوزیک و گۆرانیان پێشکەشکرد.

پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی هەولێر بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو بەڕێوەچوو، لە ماوەی پێنج رۆژدا هەشت شانۆگەری نێوخۆیی و عەرەبی و جیهانی نمایشکران و چەند دیدار و پانێڵێکیش بەڕێوەچوون.

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
سرهد | 22/01/2019 08:30:35 ص
لێکدانەوەیەکى واقیعبینانەیە، دەست خۆش برا.
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (2)
Azad Azad | 21/01/2019 08:38:25 م
ده‌ست خۆش بۆ بۆچونه‌كانت كاك مه‌جید گلی، به‌قه‌ناعه‌تی من ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت توركیا راگرێت به‌ ئارامی وه‌ك هاو په‌یمان به‌ڵام له‌ راستیدا بۆ...
سیناریۆ و نهێنییەكانی پشت ناوچە ئارامەكەی سووریا
| 21/1/2019 | (1)
Azad Azad | 21/01/2019 07:25:55 م
تاوانی هه‌ر گه‌وره‌ و درندانه‌ منداڵ كوشتنه‌ ...!!! حه‌قی وایه‌ له‌هه‌ر كۆی دونیابێت بی هێنرێته‌وه‌ دادگای بكرێت و سزای هه‌ڵواسینی بۆ ده‌ركرێت.
وردەکاریی کوژرانی باوک و کوڕە سێ ساڵانەکەی لە حاجیاوا
| 21/1/2019 | (1)
Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
Rizgar Khoshnaw | 21/01/2019 05:08:48 م
خوێندنه وه ی شته کانی ڕێبوار تامێکی زۆر تایبه تی هه‌ یه ، هه‌ رچه نده له وانه یه ڕێک وه کو ئه و بیر نه که یته وه ، به ڵا م ئه وه نده ورده کاری به...
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 21/1/2019 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری 3 کاژێر لەمەو بەر |

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری

نەشتەگەری لووت، فیلەر و بۆتۆکس زۆرتر
بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن 15 کاژێر لەمەو بەر |

بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن

دەیانەوێ لە زۆربەکارهێنانی دەرمان رزگاریان ببێت زۆرتر
لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات 16 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات

د. گێما کوخ: زوودەستنیشانکردنی کەمبیستن زۆرتر
0.296 seconds