وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئەو پرسیارانەی زۆر دەکرێن

پ. بۆچی دەڵێن پۆرتاڵی رووداو؟

مەبەستمان لە ووشەی پۆرتاڵ ئەوەیە کە رووداو لەسەر ئینتەرنێت لە ماڵپەڕێک زیاترە و چەندین ئەپلیکەیشن و خزمەتگوزاری دیکەی هەیە.  هەروەها رووداو نێت کۆکراوەی بەرهەمەکانی  تۆڕی میدیایی رووداوە کە لە تیڤی،رادیۆ،پۆرتاڵ،رۆژنامە و گۆڤار پێکدێت.


٢.خزمەتگوزارییەکانی پۆرتاڵی رووداو چین؟

پۆرتاڵی رووداو لە ماڵپەڕێکی هەواڵی بە زمانەکانی کوردی (سۆرانی و کورمانجی)، عەرەبی، ئینگلیزی و تورکی پێکدێت. هەروەها بۆ هەموو ئامێرێکی سمارت فۆ ، خزمەتگوزاری خۆی هەیە. پۆرتاڵی رووداو خزمەتگوزاری ئەلێرتەری هەیە کە هەموو کەس دەتوانێ لەسەر شاشەی کۆمپیوتەرەکەی دایبەزێ و دوایین هەواڵ وەربگرێ. لە پۆرتاڵی رووداو دەتوانی راستەوخۆ تەماشای تیڤی و گوێ لە رادیۆی رووداو بگریت. هەروەها "رووداوی تۆ" بەشێکە لە پۆرتاڵەکەمان کە هەموو کەسێک دەتوانێت بەرهەم وبابەت بنێرێ بۆ رووداو.


٣. خزمەتگوزاری رووداوی تۆ چیە؟

پۆرتاڵی رووداو خزمەتگوزاری رووداوی تۆی هەیە کە بریتیە لە نێوەندێک بۆ هەموو بەکارهێنەران و فانەکانمان تا بتوان لەوێ بابەت وڤیدیۆ و فۆتۆمان بۆ بنێرن وەک پەیامنیری رووداو ئاگادارمان بکەنەوە لە رووداوەکان. هەروەها دەتوانن هەر چیرۆکێکی خۆیان بڵاوبکەنەوە کە حەزبکەن لەگەڵ خەڵکی دیکە بەشی بکەن. 


٤. کێ بەڕێوبەری رووداوە؟

ئاکۆ محەممەد، بەڕێوبەری گشتی تۆڕی میدیایی رووداوە

بەشەکانی دیکەش بەم شێوەیە:

هێمن عەبدوڵڵا: بەڕێوەبەری نیوزگازەرین

هێمن لهۆنی: بەڕێوەبەری پۆرتاڵی رووداو

هەژار برنجی: بەڕێوەبەری تەکنیکی

بێستوون نووری: بەڕێوەبەری ئینتەیک

محەممەد خۆشناو: بەرێوبەری پەیوەندییەکان

سەلام سەعدی: سەرنووسەری رۆژنامەی رووداو

محەممەد تەها: بەڕێوبەری ئۆپەریشن

ساکار عەبدوڵڵا: بەڕێوبەری ئاسایمێنت


٥. رووداو بەنیازی پڕۆژەی نوێ هەیە؟

تۆڕی میدیایی رووداو بە نیازە خزمەتگوزارییەکان بەرفراوانتر بکات و تۆڕەکە لە داهاتوودا لە چەندین تیڤی و رادیۆ و بلاوکراوە پێکدێت. ئێستا رووداو لەم بەشانە پێکدێت: تیڤی، رادیۆی هەواڵی و میوزیک و رۆژنامە و پۆرتاڵی رووداو.


٦. رووداو بۆ کاژێر بەکاردێنێ؟

کاژێر ئاماژەیە بۆ کات، کاتژمێر ئاماژەیە بۆ ئەو ئامێرەی، کە کاتەکەی پێدەپێورێ و دیاریدەکرێت. هەروەها بە پێی بەشی زمانەوانی رووداو، زمانی کوردی لەو نموونانەدا دەوڵەمەندییەکەی زۆر زیاتر لە زمانی دیکە دەردەکەوێت. دەستەواژەی  (کاژێر) لە جیاتی (کاتژمێر)  پێشتریش بۆ ئاماژەکردن بە کات زیاتر لە لایەن شوکر مستەفا، زمانزانی کۆچکردووی کورد بەکاردەهێنرا.


قسەی تۆ

کاوە | 18/11/2018 02:17:58 ص
ئەو سمێل زلە جەمانە لەسەرە لەناو خوپیشاندانەکەدا دەرکەوت ناوی مام خدر بو لە کوردستان، نازانم چ ناویکی بوخی داناوە وەک دیارە ناوە نویەکەی کردووە بە ی...
حەوت هەزار کورد لە بەریتانیا گرفتی نوێکردنەوەی پاسپۆرتیان هەیە
| 17/11/2018 | (1)
Azad Azad | 17/11/2018 06:02:02 م
ترامپ ڕاست ناكات ترامپ كابراێكی زۆر مه‌كار ه‌ چاوه‌ڕێی ئابلۆقه‌ی ئێران ده‌كات به‌ته‌واو بونی ئێران ئۆردوغان له‌ حوكم نامێنێت.
ترەمپ ستایشی ئەردۆغان دەکات: پیاوێکی بەهێز و عاقڵە
| 17/11/2018 | (1)
ئالان عزیز | 17/11/2018 06:18:13 ص
دەست خۆشی لەو کەسانە ئەکەم کەئەو بیرۆکە جوانەیان بەمێشکدا هاتوە وە ئەوانەشی کە کاری تێدا دەکەن، ژنانی کورد ئیتر دەبێ پارێزگاری لەخۆیان بکەن لە جیاتی...
ئەمریكییەك كچانی كورد فێری بەرگری لەخۆكردن دەكات
| 17/11/2018 | (1)
Azad Azad | 16/11/2018 07:36:07 م
با شیعه‌ پاداشتی ئه‌مه‌ریكا بداته‌وه‌..!!! ئه‌مه‌ریكا باباش تێبگات له‌ شیعه‌ و عه‌رب نه‌ختێك قه‌دری گه‌لی كورد بزانێت.
لە بەغدا خۆپیشاندەران ئاڵای ئەمریکا و ئیسرائیلیان سووتاند
| 16/11/2018 | (1)
0.156 seconds