وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هەڤپەیڤین

سەرکردەیەکی پارتی: توركیا و ئێران سنوور داناخەن

لەلایەن مەحموود یاسین کوردی 1/8/2017
ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان
ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان

رووداو- هەولێر

لە ماڵەكەی خۆی لە پیرمام بە دیار هەواڵی كۆبوونەوەی كۆمیتەی باڵای گشتپرسییەوە قسەی بۆ (رووداو) دەكرد و دەیگوت "پەرلەمان كارا بكرێتەوە یان نا، ریفراندۆم و هەڵبژاردن دەكەین". د.ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان باسی دوایین هەڵوێستی حیزبەكەی لەبارەی گشتپرسی و ئاساییكردنەوەی پەرلەمان دەكات. هەر لە رێگای ئەم هەڤپەیڤینەوە لەگەڵ (رووداو) وردەكاریی سیستەمی نوێی مووچە لەسەر زاری نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە ئاشكرا دەكات.

  گشتپرسی بەبێ‌ گۆڕان و كۆمەڵیش دەكرێت

رووداو: نوێترین سیناریۆ بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان كە لایەنەكان پێی رازیبن چییە؟

ئاراس حەسۆ میرخان: پێشتر ئێمە لەگەڵ یەكێتی رێككەوتبووین بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم. دواتر لە كۆبوونەوەی لایەنەكان و جەنابی سەرۆك بە بەشداریی كاك كۆسرەت و كاك مەلابەختیار، رۆژی ریفراندۆم دیاریكرا، ئێمە دەمانزانی گۆڕان و كۆمەڵ نایەن، بەڵام پرۆسەكە بەبێ‌ ئەوانیش دەكرێ‌. قەناعەتمان وایە گۆڕان چاوەڕێی دەمی یەكێتی دەكرد، زانیاریمان هەبوو كە پێش هەڵبژاردنی رێكخەری گشتی لە كۆبوونەوەی یەكێتی و گۆڕان، هەروەها لە كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕاندا باس لەوە كراوە بە تەنیا دژایەتیكردنی ریفراندۆم داهاتووی سیاسییان تێكدەدات. خۆیان باسیانكرد ئەگەر یەكێتی بەشداری ریفراندۆم بكات، ئێمە بە تەنیا نابێت دژی ریفراندۆم بین. بە بۆچوونی من گۆڕان دەیەوێ‌ ریفراندۆم نەكرێ‌، بۆیە بیانوو دەدۆزێتەوە، ئەگەرنا ئێمە رازی بووین بە كاراكردنەوەی پەرلەمان بەبێ‌ مەرج.
 
بۆ ئایندەی ئەم وڵاتە باش نییە كۆمەڵ بەشداریی پرۆسەی سیاسی بكات

رووداو: هەرچی گۆڕانە پێیوایە جەوهەری كێشەكان یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانە كە ماوەی یاسایی تەواو بووە، بۆیە ئەگەر پەرلەمانیش كارا بكرێتەوە و یاساش دەربكات، بۆ كێی بنێرێت؟

ئاراس حەسۆ میرخان: مەرجی گۆڕان بۆ پشتگیری لە ریفراندۆم كاراكردنەوەی پەرلەمانە، ئێمە رازی بووین با پەرلەمان كارا بكرێتەوە، بەڵام مەرج نییە یاسا دەربكات، بەڵكو دەكرێت پەرلەمان بە زۆرینەی دەنگ پشتگیریی بكات یاسای بۆ دەرنەچێت. رێكاری زۆر هەیە مەرج نییە یاسای بۆ دەربچێت. سەبارەت بە گۆڕان دوو بۆچوون لە نێو پارتی دروستبووە، بەشێكمان پێمانوایە كە گۆڕان بڕوای بە سەربەخۆیی كوردستان و جیابوونەوە لە عێراق نییە، بەشێكی دیكەمان بڕوایان وایە مادام بە مەرج پشتگیریی ریفراندۆم دەكات، با مەرجەكانیان جێبەجێ‌ بكەین.

رووداو: چۆن كێشە یاساییەكە چارەسەر دەكەن، گۆڕان چۆن رازی دەبێ‌ پەرلەمان كارا بكرێتەوە تەنیا بۆ دەستبەرزكردنەوە؟

ئاراس حەسۆ میرخان: هێشتا نەگەیشتووینەتە ئەو قۆناغە، دوای دیاریكردنی رۆژی ریفراندۆم ئەو پرسانە هاتوونەتە پێش، بەڵام دەكرێ‌ چارەسەری ئەو كێشانە بكەین. كۆمەڵێك شارەزای یاسا بهێنن، زۆرینەی سەركردایەتی پارتی پێی وایە گۆڕان پشتگیریی ریفراندۆم ناكات، ئەوەی بۆچوونی جیاوازیشی هەیە دەڵێ‌ با ئەم دەرفەتەش بدەینە گۆڕان.
 
تەلەفۆنەكەی بارزانی و عومەر سەید عەلی دەروازەیەكی نوێ‌ دەكاتەوە

رووداو: گۆڕان دەڵێ‌ پەرلەمان بۆ جێبەجێكردنی ئەجێنداكانی پارتی كارا ناكەینەوە، هەر كاتێك بیەوێت دایبخات و هەر كاتێك بیەوێت كارای بكاتەوە. چ گەرەنتییەك دەدرێتە گۆڕان؟

ئاراس حەسۆ میرخان: پارتی پەرلەمانی پەكنەخستووە، ئەوان كۆبوونەوەی 23ی حوزەیران و 19ی ئابیان كرد و كۆبوونەوەی پێنج قۆڵیش هەبوو كەچی پارتی پەرلەمانی پەكنەخست، بەڵكو ئەو كاتەی خەڵكیان هاندا هێرش بكەنە سەر بارەگاكانی پارتی لە دەڤەری سلێمانی و هەڵەبجە. ئەو كات پارتی پەرلەمانی پەكخست، چونكە پەرلەمانتارەكانیان لەولا خەریكی هاندان و بەشداریكردن بوون لە خۆپیشاندان، لێرەش خەریكی دانیشتن بوون.

ئێمە قەناعەتمان وایە كە حیزبێك نەتوانێت دەنگی زۆرینە بە دەستبهێنێ‌ و ببێتە حیزبی یەكەم، ناتوانێت یاساكان بە كەیفی خۆی دەربكات، هەتا پارتی حیزبی یەكەم بێت لە كوردستان یاساكان بەو شێوەیە دەبێت كە پارتی دایدەڕێژێت. هەر كاتێك گۆڕان بووە حیزبی یەكەم با بەكەیفی خۆی یاسا دەربكات. پێویستە گۆڕان خۆی ساغ بكاتەوە، ئەو ناكۆكی و جیاوازیی لەگەڵ پارتی هەیە، یان دژایەتی شەخسی كاك مەسعود بارزانی دەكات، پێویستە خۆیان لە كێشەی بارزانی رزگار بكەن، ئێمە پێمانوایە ئەم خولەش نەبێ‌ دوو سێ‌ خولی دیكەش هەر بارزانی سەرۆكە.
 پەرلەمان كاراش نەكرێتەوە ریفراندۆم و هەڵبژاردن دەكەین

رووداو: بە نیازن بارزانی كاندید بكەنەوە بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان؟

ئاراس حەسۆ میرخان: زۆر ئاساییە كاك مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان نەبێ‌، كاك نێچیرڤان بارزانی یان كاك مەسروور بارزانی سەرۆك بێت، مەبەستم ئەوەیە هەر كەسێكی بنەماڵەی بارزانی سەرۆك دەبێت.

رووداو: پارتی 38%ی دەنگەكانی هێناوە، متمانەتان بە خۆتان هەیە جارێكی دیكە بە تەنیا ئەو پۆستە بەدەست بهێننەوە؟

ئاراس حەسۆ میرخان: ئاساییە ئەگەر ئەو لایەنانە كاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەرچوو پیرۆزباییان لێدەكەین، بەڵام سبەی پارتی هەر كەسێكی كاندید كرد و دەنگی هێنا با پیرۆزبایی لێبكەن.

رووداو: با بێینەوە سەر پرسی كاراكردنەوەی پەرلەمان، ئێوە تەنیا بۆ گشتپرسی پەرلەمان كارا دەكەنەوە لە كاتێكدا 6/11ی ئەمساڵ ماوەی یاسایی تەواو دەبێ‌؟
 
لە نێو پارتی دوو بۆچوون لەبارەی گۆڕان هەیە

ئاراس حەسۆ میرخان: نەخێر زۆر كاری گرنگ هەیە پەرلەمان لەم قۆناغەدا دەتوانێت بیكات، بۆ نموونە حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بانكی نێودەوڵەتی سەرقاڵی لابردنی پاشەكەوتی مووچە و سیستەمێكی نوێی مووچەیە. ئەمە پێویستی بە یاسا هەیە، پەرلەمان دەتوانێت یاسای مووچە هەموار بكاتەوە كە لە بەرژەوەندیی خەڵكە. پەرلەمان هیچ كارێك نەكات تەنیا ئەمە بكات، گەورەترین خزمەتی خەڵكی كوردستان دەكات. یان ئەگەر یاساشی بۆ دەرنەكات با چاودێریی بكات و بەشداربێت لەو هەنگاوە.

رووداو: سەرۆكی حكومەت كە جێگری سەرۆكی حیزبەكەتانە، هیچ زانیاری لەبارەی ئەو سیستەمە تازەیەی مووچە داوە بە ئێوە؟

ئاراس حەسۆ میرخان: بژێویی خەڵك و مووچەی فەرمانبەران نابێ‌ بە ریفراندۆمەوە ببەسترێتەوە. حكومەتی هەرێمی كوردستان كەوتبووە نێو قەیرانێكی دارایی، ئێستا دۆخەكە باشتر بووە، ئەوپەڕی دوو مانگی دیكەیە سیستەمی نوێی مووچە جێبەجێ‌ دەكرێ‌ كە لەسەر بنەمای مووچەی بنەڕەتی دەبێت لەگەڵ هەژماركردنی بڕوانامە، خزمەت و خێزان و چەند پێوەرێكی دیكە و ئەو پاشەكەوتە نامێنێ‌، ئێستا خەڵك رێژەی 25% و 30%ی مووچەكەی وەردەگرێت، ئەوكات هیچ فەرمانبەر و مووچەخۆرێك لە 70%ی مووچەكەی كەمتر وەرناگرێت. راستە ناگاتەوە مووچەی پێشوو، بەڵام لەو دۆخە گۆڕانكاریی زۆر باش لە بژێویی خەڵك دەكات. بۆ ئەوەی ئەو پرۆژەیە سەركەوتوو بێت و كەس دژی نەبێت، گرنگە پەرلەمان كارا بكرێتەوە، ئەوانیش بەشدار بن.
 تا دوو سێ‌ خولی دیكەش هەر بارزانییەك سەرۆكە

رووداو: كێ‌ دەستی ئێوە و گۆڕانی گرتووە بژێویی خەڵك چاكبكەنەوە، بۆچی كۆنابنەوە؟

ئاراس حەسۆ میرخان: وا خەریكین لەگەڵ گۆڕان كۆبینەوە. پێمانوایە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی جەنابی سەرۆك و بەڕێز كاك عومەری سەید عەلی دەروازەیەكی نوێ‌ دەكاتەوە، پەیوەندییەكە زۆر دۆستانە بوو، هەردوولا جەختیان لەسەر ئەوە كرد كە دەبێ‌ لاپەڕەیەكی نوێ‌ هەڵبدرێتەوە و پەیوەندییەكی دۆستانەمان هەبێ‌، هەرچی پێویستە بكرێت بۆ ئاشتەوایی نیشتمانی.

رووداو: وادەی كۆبوونەوەكە دیاریكراوە؟

ئاراس حەسۆ میرخان: نەخێر چاوەڕێی گۆڕان دەكەین هەر كاتێك پێمان بڵێن ئێمە ئامادەین.

رووداو: دوای چەند كاژێرێك لە هەڵبژاردنە نێوخۆییەكانی گۆڕان، بارزانی پەیوەندی بە رێكخەری گشتییەوە كرد، بۆ بەیانییەكەی شاندێكی باڵای پارتی بە سەرۆكایەتی شێخ ئەدهەم بارزانی سەردانی گردی زەرگەتەیان كرد، ئەمە چ پەیامێكی تێدابوو؟

ئاراس حەسۆ میرخان: ئێمە پێشوازیمان لە هەڵبژاردنی رێكخەری نوێی گۆڕان كرد. ئێمە پێمانوایە دەتوانین لاپەڕەیەكی نوێ‌ هەڵبدەینەوە.
 
دوو مانگی دیكە دەستكاریی سیستەمی مووچە دەكرێت

رووداو: ئێوە دەزانن كە دەسەڵات لە نێو گۆڕان لە دەستی رێكخەری گشتی نییە، ئێوە بە چی گەشبینن؟

ئاراس حەسۆ میرخان: پێمانوایە ئەو خانەی راپەڕاندنە دەتوانێت بڕیار بدات، ئێمە دەزانین لە نێو پارتی، یەكێتی و گۆڕان بۆ هەموو بڕیارێك مەكتەبی سیاسی و خانەی راپەڕاندن ناگەڕێتەوە سەركردایەتی حیزب، بەڵكو زۆر بڕیار هەیە یەكلایی دەكاتەوە، بەپێی ئەو ناسینانەی ئێمە بۆ ئەندامانی خانەی راپەراندنی گۆڕان، ئەوان بڕیار بەدەستن. ئەو سەركردایەتییە سیاسیەی گۆڕان لە دوای كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو كاك نەوشیروان دەتوانێت لاپەڕیەكی نوێ‌ لەگەڵ پارتی هەڵبداتەوە. كە بەداخەوە لە ماوەی ئەو دوو ساڵە بەهۆی نەخۆشی و زۆر بابەتی دیكە نەتوانرا ئەو بابەتە یەكلایی بكرێتەوە. ئێستا باشترین بژارە رێككەوتنە. ئێمەش پێمانخۆشە رێبكەوین. لەوانەشە لە ئایندەدا ئەو هەڵەیەی كردمان دووبارەی نەكەینەوە، مەرج نییە هەموو حیزبەكان بەشداریی حكومەت بكەن. مادام دوو حیزب لە بەرنامەی سیاسی و دیدگا و زۆر بابەت جیاوازن، مەرج نییە لە یەك حكومەتدا بەشداربن، بەڵكو كێ‌ لە هەڵبژاردن بردییەوە با حكومەت دروست بكات و هێزەكەی دیكە ببێتە ئۆپۆزسیۆن.

رووداو: پارتی هیچ پرۆژەیەكی ئامادە كردووە بۆ درێژكردنەوەی ماوەی هەر سێ‌ سەرۆكایەتییەكە تاوەكوو هەڵبژاردن یان بۆ ماوەی یەك ساڵ؟
 
هەر مووچەخۆرێك نزیكەی 70%ی مووچەی جارانی وەردەگرێت

ئاراس حەسۆ میرخان: نەخێر هیچ پرۆژەیەكمان نەداتەوە لایەنەكان، پێمانوایە دەتوانرێت هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بكرێ‌، ئەوپەڕی ئەگەر هەڵبژاردن یەك مانگ دوابخرێ. پەرلەمان كارا بكرێتەوە یان نا، ئێمە ریفراندۆم و هەڵبژاردنەكان لە دوو كاتی جیاوازدا دەكەین. ئەو دوو پرسە تێكەڵی یەكدی ناكەین، ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستانە و تێكەڵی ململانێی سیاسی ناكەین.

رووداو: 25ی ئەیلوول وادەیەكی جێگیرە بۆ گشتپرسی، قابیلی گفتوگۆ نییە؟

ئاراس حەسۆ میرخان: ئێمە ناڵێن قابیلی گفتوگۆ نییە، ئەو رۆژە لە كۆبوونەوەی جەنابی سەرۆك و لایەنە سیاسییەكاندا دیاریكراوە، هەر لەوێش دەتوانرێت جارێكی دیكە گفتوگۆی لەسەر بكرێت.

رووداو: یەكێتی 10ی مانگی داهاتووی بە دوا وادە دیاریكردووە بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان، تا ئەو ماوەیە پەرلەمان كارا دەكرێتەوە؟

ئاراس حەسۆ میرخان: دەكرێ‌ پێش ئەو وادەیەش كارا بكرێتەوە، دەستەی سەرۆكایەتی بانگهێشتی پەرلەمانتاران بكات بۆ كۆبوونەوە.
 
كێشەی سیاسیی ئەم وڵاتە یەكێتییە نەك گۆڕان

رووداو: ئەی ئەگەر گۆڕان ئامادە نەبێ‌ پەرلەمان كارا بكاتەوە، ئێوە لەگەڵ یەكێتی بە زۆرینەی رەها پەرلەمان كارا دەكەنەوە؟

ئاراس حەسۆ میرخان: لە دوایین كۆبوونەوە ئەوەمان بە یەكێتی گوتووە، ئەوان گوتوویانە ئەگەر گۆڕان ئامادەنەبێ‌ دوای لابردنی مەرجەكان سەرۆكایەتی پەرلەمان بكاتەوە، ئەوكات بڕیاری خۆیان دەدەن. یەكێتی چاوەڕێی كۆبوونەوەی گۆڕان و پارتی دەكات. یەكێتی دوو رێگای لە بەردەمە یان بەبێ‌ كاراكردنەوەی پەرلەمان پشتگیریی ریفراندۆم دەكات، یان لەگەڵ ئێمە پەرلەمان كارا دەكاتەوە.
  وەكو حیزب ناتوانرێت پشت بە یەكێتی ببەسترێ

رووداو: ئێوە لە یەكێتی دڵنیان تا كۆتایی پشتگیری ریفراندۆم دەكات؟ چونكە بەشێكی زۆری سەركردایەتی یەكێتی قسەی جیاواز دەكەن، پارتی ترسی نییە هەمان سیناریۆی لێسەندنەوەی متمانە لە مالیكی دووبارە ببێتەوە؟

ئاراس حەسۆ میرخان: ئەوكاتە ئێمە لەگەڵ یەكێتی تەرەف نەبووین، بەڵكو لەگەڵ مام جەلال بووین، ئێستا یەكێتی وەكو حیزب ناتوانرێ پشتی پێ ببەسترێت. یەكێتی وەكو كۆمەڵێك كاراكتەر ماون. هەر یەكە بە ئەندازەی قەبارەی خۆی رۆڵ دەبینێ‌، بە قەناعەتی من ئەگەر یەكێتی دژی ریفراندۆم بێ‌، هەموو خەڵكەكەی خۆی لەگەڵ نابێ‌. یەكێتی ئەگەر لەگەڵ ریفراندۆمیش بێ‌، دیسان هەموو خەڵكەكەی لەگەڵ نابێت، بەڵام زۆرینەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەگەڵ ریفراندۆمن. ئێمە پێمانوایە كێشەی سیاسی ئەم وڵاتە ئەوەندەی یەكێتییە ئەوەندە گۆڕان نییە، لە هیچ دونیا نەبووە هێزێك بەشداری خۆی بە بەشداریی حیزبێكی دیكە لە حكومەت ببەستێتەوە.
 
دەتوانرێت تا پێش 10ی ئاب پەرلەمان كارا بكرێتەوە

رووداو: هەڵوێستی شاندی یەكێتی لە تاران چۆن بوو بە لای پارتییەوە؟

ئاراس حەسۆ میرخان: سەردانی یەكێتی بۆ ئێران زۆر گرنگ بوو. هەڵوێستی یەكێتیش باش بوو، یەكێتی بە راشكاوانە بە ئێرانی گوتووە كە ئەوان لە كۆدەنگیی نیشتمانی دەرناچن و لەگەڵ ریفراندۆمن.

رووداو: بازاڕ شڵەژانێكی بەخۆیەوە بینیوە بەهۆی ترسی داخستنی سنوور و نزیكبوونەوەی گشتپرسی، ئێوە هیچ دڵنیاییەكی تەواو دەدەنە ئەم خەڵكە؟

ئاراس حەسۆ میرخان: توركیا و ئێران سنوور داناخەن، هەندێك كەس و لایەن پێیوایە ئێمە 26ی ئەیلوول دەوڵەت رادەگەیەنین، ئێمە لەگەڵ بەغدا، تاران و ئەنقەرە گفتوگۆ دەكەین كە ئایا لە رۆژی راگەیاندنی دەوڵەت سنوورەكان دادەخرێن یان نا.

رووداو: پەیوەندیتان لەگەڵ كۆمەڵی ئیسلامی ئاسایی بووەتەوە؟
 
هەڵوێستی یەكێتی لە ئێران باش بوو

ئاراس حەسۆ میرخان: بەبڕوای خۆم حیزبێكی ئیسلامیی جیهادیی توندڕەوی وەكو كۆمەڵ كە كەمتر لە 5%ی دەنگەكانی هێناوە، هیچ پێویست ناكات لە پرۆسەی سیاسی بەشداری بكات. ئەمە پەیوەندی بەوە نییە كۆمەڵ پەیوەندی باشە یان خراپە لەگەڵ پارتی، بەڵكو لەڕووی ستراتیژییەوە بۆ ئایندەی ئەم وڵاتە باش نییە كۆمەڵ بەشداری پرۆسەی سیاسی بكات. گۆڕان دەسەڵاتیش بگرێتە دەست هیچ مەترسییەك لەسەر كوردستان دروست ناكات، بەڵام كۆمەڵ مەترسی دروست دەكات.

رووداو: دیارە پارتی بە نیازە لەگەڵ گۆڕان رێكبكەوێت تاوەكوو كۆمەڵ قەدەغە بكەن؟

ئاراس حەسۆ میرخان: نا قەدەغەی ناكەین، دەكرێ‌ پەیوەندییە شەخسی و كۆمەڵایەتییەكانمان لەگەڵ كۆمەڵ بەردەوام بێت، بەڵام لە رووی مەبدەئییەوە هیچ پێویست ناكات حیزبێكی چەند كورسیی وەكو كۆمەڵ لە پرۆسەی سیاسی بەشداری بكات.


 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ئه حمه د ره شيدي بانه | 19/10/2017 08:20:45 م
بژيت بارزاني نه مر
بارزانی: هیچ کەسێک بۆی نییە کۆسرەت رەسول دەستگیربکات
| دوێنێ کاژێر 08:10 | (1)
Ahmad Jamel
Ahmad Jamel | 16/10/2017 09:02:59 م
خیانەت هەموو گەلی کوردی و پیشمەرگەی گریاد
پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەقی رێککەوتنی بافڵ تاڵەبانی و ھادی عامری بڵاودەکاتەوە
| 16/10/2017 | (1)
Kori Boukan | 16/10/2017 03:57:51 م
من ته نيا داواكارم كه ئاگاتان له سنوره كانى روژئاوا بىت. هىندىك جولانه وه ى مه ترسىى دار له پيرانشار ديتراوه.
هاشمی: ئەوەی لە کەرکووک روودەدات بە هاوئاهەنگی بافل تاڵەبانی و قاسم سولەیمانییە
| 16/10/2017 | (1)
rzgar | 16/10/2017 01:53:16 م
خودابی پارێزیت
Kardo | 16/10/2017 03:12:53 م
سه لا مه تى بو كاک کوسره ت و هه موو پیشمه رگه ی کوردستان .به نه فره ت بن ئه وانه ی خیانه تیان له کورد و له که رکووک کرد
 برینداربوونی کۆسرەت رەسول رەتدەکرێتەوە
| 16/10/2017 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رووداو: داوا لە بەغدا و هەولێر دەکەین هاوئاهەنگی بکەن 13 کاژێر لەمەو بەر |

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رووداو: داوا لە بەغدا و هەولێر دەکەین هاوئاهەنگی بکەن

"پێویستە رێگە لە پێکدادانی زیاتر بگیرێت" زۆرتر
مامۆستایەکی ئایینی: گشتپرسی باشترین کار بوو 13 کاژێر لەمەو بەر |

مامۆستایەکی ئایینی: گشتپرسی باشترین کار بوو

گشتپرسیش نەبا حەشدی شەعبی هەر هێرشی دەکرد زۆرتر
0.343 seconds