وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هەڤپەیڤین

جۆن سكاكۆ: سەنگاپوور بۆیە پێشكەوت چونكە سەرۆكەكەیان ئینگلیزیی كردە زمانی فەرمی

لەلایەن ئەیوب نووری 1/12/2017
جۆن سكاكۆ، بەرپرسی پەرەپێدانی زمانی ئینگلیزی لە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا
جۆن سكاكۆ، بەرپرسی پەرەپێدانی زمانی ئینگلیزی لە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا

رووداو - هەولێر 

گەورەترین باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە بەغدایە كە رووبەرەكەی لە وڵاتێكی وەكو ڤاتیكان گەورەترە. لەوێ‌ كەسێك سەرپەرشتی پەرەپێدانی زمانی ئینگلیزی دەكات بەناوی بەڕێز جۆن سكاكۆ. ئەمریكا تەنیا 24 كەسی وەكو سكاكۆی هەیە كە هەر یەكێكیان سەرپەرشتی ئەو پرۆگرامە لە 5- 10 باڵیۆزخانە دەكات، بەڵام سكاكۆ تەنیا بۆ ئەو پرۆگرامە دانراوە لە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا. جۆن سكاكۆ لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ (رووداو) زانیاریی زۆرتر لەبارەی پرۆگرامەكەی ئاشكرا دەكات.


رووداو: تۆ بەرپرسی بەشی زمانی ئینگلیزیت لە باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە بەغدا، هەموو باڵیۆزخانەیەك ئەم بەشەی هەیە یان تەنیا چەند وڵاتێكن؟

جۆن سكاكۆ: راستییەكەی تەنیا چەند دانەیەكی دیاریكراو هەن. تەنیا 24 دانە لەم بەشە هەن لەسەرتاسەری دنیا. باڵیۆزخانەكانمان لە زۆربەی وڵاتان ئەم بەشەیان نییە كە پێیدەڵێین ریلۆ. بەشێوەیەكی گشتی ئەوانەی كە هەن لە ناوچەیەكی جیهان كار دەكەن و بەرپرسن لە پرۆگرامەكانی 5- 10 وڵات.

رووداو: عێراق یەكێكە لەو وڵاتانەی كە ئەم بەشەی تێدایە، هۆكار چییە كە عێراق ئەم بەشەی هەیە؟

جۆن سكاكۆ: لێرە پرۆگرامی زۆرمان هەن و عێراق بەلای ئێمەوە وڵاتێكی گرنگە. هیواداریشین سەبارەت بە زمانی ئینگلیزی كاری زیاتر لێرە بكەین. زۆر ئاسانترە كە كەسێك لێرە سەرپەرشتی كارەكان بكات لەنێو وڵات تا بەرپرسی ناوچەیی بیت. بۆ نموونە یەكێك لە هاوكارەكانم لەئەفریقا بەرپرسی 25 وڵاتە و لەساڵێكدا یەكجار بۆی دەكرێ بڕواتە نێو باڵیۆزخانەكان. لەو كاتەشدا كە ساڵی جارێك و تەنیا بۆ چەند رۆژێك لەوێی، ناتوانی پرۆگرامی زۆر جێبەجێ بكەیت. بەڵام كە من لێرەم، دەتوانم تا رادەیەك بەعێراقدا هاتوچۆ بكەم و لەئەنجامدا پرۆگرامی زیاتر جێبەجێ بكەین.

رووداو: مانای وایە تۆ بەرپرسی چەند وڵاتێكی ناوچەكەی یان تەنیا لەعێراق كار دەكەیت؟

جۆن سكاكۆ: من تەنیا لە عێراق كار دەكەم. كەواتە ناونیشانەكەم بەرپرسی ناوچەیی نییە، بەڵكو تەنیا بەرپرسی بەشی زمانی ئینگلیزیم لە عێراق.

رووداو: دەتوانی پێمان بڵێی بۆچی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هانی فێربوونی زمانی ئینگلیزی دەدات لە عێراق؟

جۆن سكاكۆ: ئێمە لەكۆتایی ساڵانی پەنجاوە ئەم كارە دەكەین. هانی فێر بوونی زمانی ئینگلیزی نادەین تەنیا لەبەرئەوەی كە ئینگلیزییە. ئێمە هەوڵدەدەین خەڵك فێری ئینگلیزی ببن بۆ ئەوەی لەئەمریكا بخوێنن. پەروەردە و خوێندن بەشێكی سەرەكین لە ئەمریكا و باوەڕمان وایە زانكۆی زۆ باشمان هەن. بێگومانیش ئەگەر بتەوێ لە ئەمریكا بخوێنی پێویستت بە ئینگلیزی دەبێ. ئەوە یەك لە هۆكارەكانە. لایەنێكی دیكەش ئەوەیە كە لەم سەردەمەدا وەدەسهێنانی زانیاری زۆربەی بە زمانی ئینگلیزییە گرنگ نییە لەكوێ بی. 95%ی ئینتەرنێت بەزمانی ئینگلیزییە. كەواتە چانسێك دەدەیت بەخەڵكی وڵاتانی دیكە تا دەربارەی وڵاتانی دیكە فێر ببن و بزانن و لەئەنجامدا زیاتر كراوە بن و پێمانوایە ئینگلیزی بۆ ئەو كارە گرنگە.

رووداو: باسی ئەوەت كرد كە دەتانەوێ خەڵكان بتوانن درێژە بە فێربوونی زمانی ئینگلیزی و خوێندن بدەن لە ئەمریكا. بەڵام ئێوە چۆن ئەم كەسانە هەڵدەبژێرن بۆ بەشداری لەم پرۆگرامانە. بۆ نموونە بۆ بەشداری لە بەرنامەی مامۆستای ئەلیكترۆنیی ئەمریكی كە لەسەر ماڵپەڕەكەتان هەیە؟

جۆن سكاكۆ: ئێمە ئەو كۆنتاكتانە بەكاردێنین كە لێرە هەمانن. كەسانێكیش هەن كە پێشتر بەشداری بەرنامەكانمان بوون. هەروەها پرۆسەیەكی هەڵبژاردنی تۆكمەمان هەیە، چونكە بۆ نموونە، بەرنامەی مامۆستای ئەلیكترۆنی لەئاستی خوێندنی ماستەردایە بەزمانی ئینگلیزی. هەروەها بە ئۆنلاین دەكرێ كە مانای وایە لایەنێكی تەكنیكیشی هەیە. ئەو رێگایانە بەكاردێنین و لەلایەن وەزارەتەكانیشەوە ناومان بۆ دێ.

رووداو: وەك ئاماژەتان بۆ كرد، زۆربەی پرۆگرامەكانتان ئۆنلاینە، من لێرە دەبینم كە بابەتی دیكەی وەك پەرتووك و میوزیك و بابەتی فێربوون و رێبەری مامۆستاتان هەیە لەسەر ماڵپەڕ. بەپێی ئەزموونی خۆت لەو چەند مانگەی لە عێراق بووی، پێتوایە كەسانی ئەكادیمی و مامۆستا و قوتابیان سوودیان لەو بابەتانە وەرگرتووە كە ئێوە لەئۆنلاین داتانناوە؟

جۆن سكاكۆ: ئەو كەسانەی كە ئاگاداری ئەم پرۆگرام و بابەتانەن سوودیان لێوەرگرتووە و مامۆستا و قوتابیشمان دیوە لە سەرتاسەری وڵات كە پێیانگوتووین بابەتەكان بەكاردێنن. بەڵام پێویستە باشتر خەڵك ئاگادار بكەینەوە كە ئەم مادانە هەن و هەمووی بەخۆڕاییە و مافی كۆپیكردنیان هەیە و دەتوانن داونلۆدی بكەن و لەگەڵ هاوڕێكانیان شەیری بكەن، هەروەها بزانن كە ئەمانە سەرچاوەی زۆر بەكەڵكن بۆ فێربوون و فێركردنیش.

رووداو: ئەم بابەتانە چۆن هەڵدەبژێردرێن؟ بۆ نموونە ئێستا لە عێراق و كوردستان چەندین قوتابخانە و زانكۆ و سەنتەری فێربوونی ئینگلیزی هەن، مانای وایە پەرتووك و پرۆگرامی زۆریش هەن كە دەبنە هۆی سەرلێشێوان. ئایا تیمی شارەزاو كەسانی وەك خۆتن ئەم بڕیارانە دەدەن لەسەر جۆری ماددەكان؟

جۆن سكاكۆ: ئێمە تیمێكمان هەیە لە واشنتن كە ماددەكانمان بۆ ئامادە دەكەن. هەروەها مامۆستا و پرۆفیسۆری تایبەت بەكاردێنین لە ئەمریكا و وڵاتانی دیكە كە ماددەمان پێدەبەخشن. بۆ نموونە گۆڤارەكەمان كە تایبەتە بەزمانی ئینگلیزی و ئەمە پەنجاوچوارەمین ساڵی بڵاوكردنەوەیەتی، ساڵانە لەلایەن نزیكەی یەك ملیۆن كەسەوە دەبینرێت. ئەو گۆڤارە پشت بەو بابەتانە دەبەستێت كە لەلایەن مامۆستایانی زمانی ئینگلیزییەوە دەنووسرێت لە سەرتاسەری دنیا، لەناویشیاندا عێراق. كەواتە ئێمە لە ئەمریكا و لە وڵاتانی دیكەوە بابەت و ماددەمان بۆ دێ.

رووداو: لەم سەردەمەدا دەستگەیشتن بە زانیاری زۆر ئاسانە بەتایبەت لەسەر ئینتەرنێت، بەڵام ئەمە لەهەمانكاتدا كێشەیەك دروست دەكات، ئەویش ئەوەیە كە هێندە زانیاری لەسەر ئینتەرنێت هەن كارێكی ئاسان نییە بتوانی زانیاری راستت دەستبكەوێ. ئێوە چۆن خەڵك تێدەگەیەنن كە ئەم پرۆگرامانەتان هەیە؟ ئایا لەڕێی سۆشیال میدیاوە ئەو كارە دەكەن یان دانیشتنی رووبەڕوو؟

جۆن سكاكۆ: هەردوو ئەو كارە دەكەین. هەموو پرۆگرامەكانمان لەسەر سۆشیال میدیا ریكلامی بۆ دەكەین. هەروەها لەسەر ماڵپەڕی باڵیۆزخانەش. سەبارەت بە وەدەسهێنانی زانیاری دروستیش، ئێمە پرۆگرامێكمان لەم رۆژانەدا تەواو بوو كە ئێستا دووبارەی دەكەینەوە. ئەویش بریتییە لە كۆرسی مەزنی ئۆنلاین كە دەزگای كۆرسێرا جێبەجێی دەكات و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا فەندی دەكات و زانكۆی پەنسلڤانیا كۆرسەكەی دابین دەكات، دەربارەی خوێندەواریی میدیایی. ئامانج لەم پرۆگرامەش ئەوەیە هاوكاریت بكات كە بەچاوی رەخنەگرانەوە لەمیدیا بڕوانی و بزانی سەرچاوەی ئەم زانیارییە كوێیە و ئایا هیچ لایەندارییەك لەم میدیایەدا هەیە. شتی لەم شێوەیە. ئەمە شتێكە كە خەڵك تەنانەت لە ئەمریكاش هەندێجار ئاگاداری نین، بۆ نموونە هەواڵی سەر فەیسبووك.

رووداو: كەواتە پێویستییەك هەبوو كە بووە هۆی هێنانی پرۆگرامێكی لەمشێوەیە. بۆ نموونە نەك تەنیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بگرە لەئەمریكاش خەڵك هەن كە ناتوانن بەئاسانی هەواڵی هەڵە بناسنەوە كە لەم رۆژانەدا زۆر باوە؟

جۆن سكاكۆ: بەڵێ رێك وایە. ئێمە 20 هەزار بەشداربوومان هەبوو لە خولی یەكەمی پرۆگرامەكە كە عێراق زۆرترین بەشداربووی هەبوو. 2000 كەس لێرەوە بەشدار بوون كە دەكاتە 10%ی بەشداربووان و ئەمەش  نیشاندەری ئەوە بوو كە لێرە ئارەزوو هەیە بۆ ئەو بابەتە.

رووداو: پرۆگرامەكانتان تەنیا تایبەتن بە كەسانی بواری پەروەردە وەك ئەكادیمی و مامۆستا و قوتابی یان كەسانی ئاساییش دەتوانن سوود لە پرۆگرامەكانتان وەربگرن؟

جۆن سكاكۆ: زۆربەی ماددەكان بۆ مامۆستا و قوتابی زمانی ئینگلیزین. بەڵام پرۆگرامی مووك بۆ بواری پەروەردە نییە بە تەنیا. چەند پرۆگرامێكمان هەیە بۆ نموونە دەربارەی راگەیاندن، بیركردنەوەی كریتیكانە و بواری داهێنان. ئەوانە كراوەن، بەڵام ئاستی ئینگلیزییەكە ئاستی مامناوەندە و هەموو كەسێ ناتوانێ تێیدا بەشداربێ. كۆرسمان نییە بۆ كەسانی ئاستی سەرەتا یان ئەو كەسانەی حەزیان لەوەیە فێری ئینگلیزی ببن. تاكە شتی جیاواز بەرنامەی سكوڵەرشیپی بچووكە كە لە عێراق هەمانە و زۆرترین ژمارەی لە كوردستانە و حاڵی حازر پێنج پرۆگرامن. ئەمانە پرۆگرامن بۆ كەسانی گەنج تا لەدوای كاتی قوتابخانە یان لەكۆتایی هەفتە فێری ئینگلیزی ببن. هەروەها فێری بەهرەی بوون بەسەركردە دەبن یان توانای هاوكاریكردنی كۆمەڵگاكەیان. ئەم پرۆگرامانەمان لە هەموو كوردستان و عێراقیش هەن. قوتابیەكانی ئەو پرۆگرامانەش لەتەمەنی 13 -15 ساڵن. لەبەرئەوەی لەو تەمەنەدان، ئینگلیزییەكەیان زۆر پێشكەوتوو نییە و رەنگە لەئاستی دەسپێكدا بن.

رووداو: لە ئەنجامی مامەڵەكردنتان لەگەڵ كەسانی ئەكادیمی و مامۆستا و قوتابی لە كوردستان یان عێراق، توانا و حەز بۆ زمانی ئینگلیزی چۆن هەڵدەسەنگێنی؟ ئایا ئارەزوو هەیە لێرە بۆ فێربوونی ئەو زمانە؟

جۆن سكاكۆ: بەڵێ بەدڵنیاییەوە. هەموو ئەو كەسانەی لێرە بینیومن و قسەم لەگەڵ كردوون، زۆر بە پەرۆشن بۆ فێربوون و دڵخۆشن بە پرۆگرامەكانمان. ئەگەر بمانەوێ بەو هەموو خواستەدا بگەین 10 كەسی وەك منمان پێویستە.

رووداو:  پێتوایە زمانێك كە خەڵك لە وڵاتی جیاواز و تەنانەت كیشوەری جیاوازیش قسەی پێدەكەن دەتوانێ گەلان و كولتوورەكان لێك نزیك بكاتەوە و باشتر لەیەكتر تێبگەن؟

جۆن سكاكۆ: بەڵێ بنەمای لێكتێگەیشتن كۆمیونیكەیشنە و بەبۆچوونی من توانای قسەكردن بە ئینگلیزی هاوكاریی ئەو پرۆسەیە دەكات. باشترین نموونە لای من سەنگاپوورە كە ساڵانی پەنجا ئەو هەلەی هەبوو ئینگلیزی یان چینی بكاتە زمانی فەرمیی وڵات. سەرۆكەكەیان بڕیاری دا ئینگلیزی بكاتە زمانی یەكەم. هەندێ لە هۆكارەكە ئەوە بوو كە خۆی بە ئینگلیزی خوێندبووی و گەورە بووبوو. خۆش دەبوو بزانین سەنگاپوور ئەمڕۆ چۆن دەبوو ئەگەر زمانی چینی هەڵبژاردایە. تۆ بڵێی وەك ئێستا پێشكەوتوو بووایە و یەكێك بووایە لە رێبەرەكانی جیهان؟ چینی زمانێكی مەزنە و لە هەموو زمانێكی دیكە زیاتر قسەی پێدەكرێ، بەڵام بەبۆچوونی من سەنگاپوور ئەو وڵاتە نەدەبوو كە ئێستا هەیە ئەگەر چینی زمانیان بووایە.

رووداو: لە ئەمریكا بەتایبەت و لە ژاپۆنیش كە ساڵی رابردوو سەردانم كرد، پرۆگرامیان هەیە بۆ بردنی دیپلۆمات و ئەندامانی پەرلەمان و كارمەندانی دەوڵەت تاوەكو ببینن لەوێ بوارە جیاوازەكان چۆن كار دەكەن. ئایا ئەم پرۆگرامانەی ئێوەش كارمەندانی دەوڵەت یان گوتەبێژی دەزگاو فەرمانگەكان لەخۆ دەگرێ بۆ باشتركردنی توانای ئینگلیزییان؟ 

جۆن سكاكۆ: ئێمە پرۆگرامی تایبەتمان نییە بۆ دیپلۆماتكاران، بەڵام پرۆگرام هەیە بۆ ناردنی نوێنەری دەزگاكانی حكومەت بۆ بینینی شێوازە باشەكانی پەروەردە و خوێندن كە ئەمەش بواری تایبەتمەندیی منە. بۆ نموونە دەیاننێرین بۆ زانكۆكان لە ئەمریكا تاوەكوو ببینن بابەتی زانستی ستێم چۆن دەگوترێتەوە. لەگەڵ بابەتی تەكنۆلۆژیا و ئەندازیاری و ماتماتیك بە زمانی ئینگلیزی. یان بۆ نموونە دەیانبەین بۆ قوتابخانەیەك لە كالیفۆرنیا تا بزانن لەوێ چۆن وانە بە كەسانێك دەڵێنەوە كە زمانی دووەمیان فێر دەبن. بەڵێ نوێنەری حكومەت و مامۆستا دەنێرین بۆ قوتابخانە و زانكۆكان لە ویلایەتە یەكگرتووەكان. مانگی ئادار هەندێ كەس دەنێرین بۆ كۆنفرانسی تیسۆل و هیوادارین هەندێ كەسی كوردستانیشی تێدابن.

رووداو: ئێستا لەناو ئەندامە گەنجەكانی خێزانەكەم و منداڵی هاوڕێكانم دەبینم كە زمانی ئینگلیزی باوە بە تابیەت ئینگلیزی ئەمریكی، ئەمە لە كوردستان و لە وڵاتی دیكەش تێبینیم كردووە. بە بۆچوونی تۆ هۆكارەكە هۆڵیوود و میوزیكە یان چییە كە لای گەنجان ئینگلیزی ئەمریكی زیاتر خوازراوە؟

جۆن سكاكۆ: هەر ئەوەیە كە خۆت گوتت، موزیك و فیلم و تەلەفزیۆنی ئەمریكی. هەروەها بەشێوەیەكی گشتی زانیاریی سەر ئینتەرنێت زیاتر بنكەكەیان لە ئەمریكایە و خەڵك حەزیان لەوەیە و رەنگە بیانەوێ دەنگیان وەك ئەكتەری هۆڵیوود وابێ كە بەلای منەوە ئاساییە. بەڵام هەروەك دەزانی جیاوازییەكی زۆر كەم هەیە لەنێوان ئینگلیزیی بەریتانی و ئەمریكی. بۆ من ئەوە گرنگە كە فێری ئینگلیزی ببن. راستە ئێمە پەرە بەئینگلیزی ئەمریكی دەدەین، بەڵام گوێی نادەمێ ئەگەر كەسێ فێری ئینگلیزی بەریتانی ببێ.

رووداو: پێتوایە زانینی زمانی ئینگلیزی چانسی كەسێك زیاتر دەكات لەبازاڕی كاردا، هەروەها وڵاتێكیش دەخاتە سەر نەخشەی جیهان. هەرچەند باسی ئەو لایەنەمان كرد لە كەیسی سەنگاپوور. بەڵام بۆ دۆزینەوەی كار، تا چەند گرنگە بۆ كەسانێك لە شوێنێك كە ئینگلیزی زمانی دایكیان نییە خۆیان فێری ئینگلیزی بكەن؟

جۆن سكاكۆ: ئەوە زۆر راستە. ئەگەر بڕۆی بۆ یەكێك لە زانكۆكان لە عێراق یان لە كوردستان كە ئینگلیزی تێدا دەگوترێتەوە،  لە قوتابییەكان بپرسی بۆچی لەو زانكۆیەن، زۆربەیان پێتدەڵێن لەبەرئەوەی تواناو هەلی كاریان زیاتر دەكات. ئامارەكانیش ئەوە نیشان دەدەن كە ئەو كەسانەی لەدنیادا ئینگلیزی دەزانن و لەهەر بوارێكدا كار دەكەن، هەمیشە ئاسانترە بۆیان كار بدۆزنەوە. من تازە لە ناوەڕاستی ئاسیاوە هاتووم و سێ ساڵ لەوێ بووم. ئەوەش ناوچەیەكی ئینگلیزی زمان نییە و زیاتر رووسی زاڵە. بەڵام هەر قوتابییەك بینیبێتم خەریكی فێربوونی ئینگلیزی بووە چونكە دەیانزانی لەگەڵ تەواوكردنی خوێندن كار دەدۆزنەوە. كارێكی باشتریش لەوەی كە بەبێ زمانی ئینگلیزی دەیدۆزنەوە. كەواتە ئەو لایەنی كارەش هۆكارێكی زۆرباشە بۆ فێربوونی ئینگلیزی.


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : جۆن سكاكۆ
2073 ژمارەی بینین

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 16/12/2017 11:09:20 م
Dastxosh
بكرحاجى محمد | 17/12/2017 08:10:31 ص
وةك هاو ولاتيةكى دةربةنديخان زورزور دةستخوشيمان بوكاك رةنج سةنكاوى وسةتةلايتى رووداو هةية,دةستانخوش ونمونةتان زوربيت.
قۆناخی یەکەمی هاوکارییەکانی کەمپەینی رووداوی دەربەندیخان
| 18 کاژێر لەمەو بەر | (2)
اوات | 17/12/2017 07:11:15 ص
ئه گه ر.........روژى ئالام دابگرى چى. ......... له روژى دوايى ده كه ى ئه گه ر.........سه وزى ئالام بسوتينى چى. ........... له سه وزى ره زوباخم ده...
ئەمڕۆ رۆژی ئاڵای کوردستانە
| 7 کاژێر لەمەو بەر | (1)
سكفان خالد | 16/12/2017 07:22:39 ص
موجه ي خانه نشينكان كي دابش دكرئ
صلاح | 16/12/2017 01:41:02 م
مانگی 3ی خانه‌نشین چووه‌ هین .
 خشتەی مووچەی مانگی نۆی سەرجەم وەزارەتەکان راگەیێندرا
| دوێنێ کاژێر 09:20 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

عەلی حەمەساڵح: بەشێوەیەکی رێکخراو گەندەڵی لە دەروازە سنوورییەکان دەکرێت 1 کاژێر لەمەوبەر |

عەلی حەمەساڵح: بەشێوەیەکی رێکخراو گەندەڵی لە دەروازە سنوورییەکان دەکرێت

"لە 2018 مووچە بەرەو کەمبوونەوە و نەمان دەڕوات" زۆرتر
 وەزیری گواستنەوە و گەیاندن: ناردنی ئەفسەران بۆ فڕۆکەخانەکان تەنیا دەنگۆیە 2 کاژێر لەمەو بەر |

وەزیری گواستنەوە و گەیاندن: ناردنی ئەفسەران بۆ فڕۆکەخانەکان تەنیا دەنگۆیە

"حکومەتی عێراق 29 ملیۆن دۆلاری فڕۆکەخانەکانمان زۆرتر
1.219 seconds