وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هەڤپەیڤین

راوێژکاری هەڵمەتی هەڵبژاردنی ترەمپ: ئەمریکا پشتگیریى گشتپرسى دەکات و ئەنجامەکەشى قبوڵ دەکات

لەلایەن نامۆ عەبدوڵڵا 3/7/2017
د.وەلید فارس: ئەمریکا هاوکار دەبێ لە دانوستاندنى هەولێر و بەغدا
د.وەلید فارس: ئەمریکا هاوکار دەبێ لە دانوستاندنى هەولێر و بەغدا

رووداو- واشنتن

خاوەنى 14 کتێبە، پێشتر سەرۆکى پارتى سۆسیال دیموکرات بووە کە حیزبێکی سۆشیالیستی مەسیحی بوو لە لوبنان. د.وەلید فارس، دوو خولى هەڵبژاردنى ئەمریکایە کۆمارییەکان راوێژى پێدەکەن، ساڵى 2011 راوێژکارى میت رۆمنى بوو، ساڵى رابردووش یەکێک بوو لە راوێژکارانى دۆناڵد ترەمپ بۆ سیاسەتى دەرەوە، بەڵام دواى کەمپەینى هەڵبژاردن، گەڕایەوە بۆ کەرتى تایبەت. ئەمەی خوارەوە بەشێکە لە هەڤپەیڤینێک لەگەڵ د.وەلید کە میوانی ستۆدیۆی رووداو بوو لە بەرنامەی (لە واشنتنەوە لەگەڵ نامۆ عەبدوڵڵا) و شەوى سێشەممە تەواوی هەڤپەیڤینەکە لە تەلەڤزیۆنی (رووداو) بڵاودەبێتەوە.

رووداو: دۆناڵد ترەمپ لەکاتی هەڵمەتی هەڵبژاردن، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ واشنتن پۆست، ئاماژەی بە ناوی ئێوە کرد، گوتی د.وەلید راوێژکارمە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. دەتوانن باسی رۆڵی خۆتان بکەن؟

د.وەلید فارس: ساڵی 2011 و 2012 راوێژکاری باڵای ئاسایشی نیشتمانی میت رۆمنی بووم. نەریتی پاڵێوراوە کۆمارییەکان بەو جۆرە بوو، لە ساڵی 2015 و 2016 دەبووایە چاویان بەو پسپۆڕانە بکەوێت کە لە هەڵمەتەکانی پێشتر بەشدارییان کردبوو. لە پایزی 2015 چاوم بە پێنج شەش پاڵێوراوی کۆمارییەکان کەوت. دوایینیان دۆناڵد ترەمپ بوو. گفتوگۆی درێژمان لەبارەی رەوشی ناوچەکە کرد. کتێبەکانی خۆم پێشکەشکرد، قسەمان لەسەر سووریا، لیبیا و عێراق کرد. گفتوگۆکانمان بۆ ماوەیەک بەردەوام بوون، کۆتایی مانگی ئادار، بەڕێز ترەمپ، منى وەک یەکێک لە راوێژکارانی سیاسەتی دەرەوە ناساند. تەواوی ساڵی رابردووم لە خزمەتی هەڵمەتی هەڵبژاردندا بەسەربرد. لە ئاستی جیاوازدا کارم کرد، ئاستی یەکەم سەردانی باڵیۆز و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان بوو بۆ روونکردنەوەی ئەجێندای دۆناڵد ترەمپ. دووەم، کاتی زۆرمان بە وەڵامدانەوەی میدیای دەرەکی بەسەربرد کە زۆر توند بوو، زۆر دژی هەڵمەتەکەی ترەمپ بوو. ئێمە بەشێوەیەکی عەقڵانی لێیان نزیک بووینەوە و ئەجێنداکەمان رووندەکردەوە. سێیەم: هەندێ کاتمان لەگەڵ پێکهاتە رۆژهەڵاتییەکانی نێو ئەمریکا بەسەربرد، هەوڵی خۆمان دا بۆ ئەوەی ئەوانیش لە ئەجێندای تڕەمپ تێبگەن. لەگەڵ سەرکەوتنی سەرۆک ترەمپ و گواستنەوەی دەسەڵات، من گەڕامەوە نێو کەرتی تایبەت. بەڵام بێگومان لە خزمەتی سەرۆک و ئیدارەکەیدام ئەگەر پێوستیان پێم بێت.

رووداو: کاتێک هەنگاوەکانی ئەمدواییەی سەرۆک ترەمپتان بینی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەرامبەر داعش و قەتەر، هەروەها ناوچەکە بەگشتی، ئایا ئەو کارانە لەگەڵ پێشبینییەکانی کاتی بانگەشە دەگونجێن؟

د.وەلید فارس: لەسەر بنەمای چەند زەمینەیەکی جیاواز، دەتوانم بڵێم بەڵێ. پێشتر ترەمپ باسی پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکی زۆر گەورەی لە نێوان وڵاتانی عەرەبی و موسوڵمان کردووە و دەیگوت هاوپەیمانێتییەک پێکدەهێنین دژی دوو شت بێت: یەکەم بەرفراوانبوونی رژێمی ئێران، بەرفراوانبوونی هێزی سەربازی و ئەمنی و کارە تیرۆرستییەکانی رژێمەکە لە ناوچەکەدا. ئێستا کار لەسەر ئەم خاڵە دەکات. دووەم: پاشەکشە بە داعش و قاعیدە و جیهادییەکان و گرووپە ئیسلامییەکانی دیکە. هەروەها ئەو رێکخراوانەش کە پەرە بە ئایدیۆلۆژیای توندئاژۆیی دەدەن. بەم دواییە کە سەردانی ریازی کرد، لەگەڵ 15 سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی و موسوڵمان کۆبووەوە، ئەوە جێبەجێکردنی بەڵێنی کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردن بوو. سیاسەتی نوێی ئەمریکا لە سووریا و عێراق بریتییە لە لەنێوبردنی داعش، لەهەمانکاتدا پشتگیریکردنی هێزە لۆکاڵییە میانڕەوەکان، جا کورد بن، عەرەب بن، سوننە یان کەمینەی دیکە. بۆ ئەوەی شوێنی داعش بگرنەوە.

رووداو: کورد هیواخوازن ئیدارەی ترەمپ لە گشتپرسییەکەى 25ى سێپتێمبەر پشتگیرییان بکات. پێتانوایە کاردانەوەی سەرۆک ترەمپ چی دەبێت بەرامبەر سەربەخۆیی کوردستان، ئەگەر دوای گشتپرسی رایبگەیەنن؟

د.وەلید فارس: جیاوازی هەیە لە نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن کە ئێستا سەرۆک ترەمپە، لەگەڵ دەسەڵاتی یاسادانان کە کۆنگرێسە. ئەمانە دوو شتی جیاوازن.
لەبارەی ئیدارەی تڕەمپ، بەڵێ، لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردن جەختی لەسەر پێویستیی پشتگیریکردنى هەموو هاوپەیمانانمان کردەوە، هەروەها پەراوێزنەخستنی هیچ لایەک، بەتایبەتی ئەوانەی شەڕی داعش و جیهادییەکان دەکەن. بەتایبەت ئاماژەی بە نێوی کورد کرد، ئەگەر گوێ لە قسەکانی بگرینەوە، ئەوا وەک پرەنسیپێکی گشتگیر پشتگیریی ئەوانە دەکات کە شەڕی داعش و جیهادییەکان دەکەن. هەروەها باسی پاراستنی کەمینەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی کردووە. کوردی عێراق، زۆر پێش دەستبەکاربوونی ئیدارەی ترەمپ، دانپێدانانی زۆریان بەدەستهێنابوو. دەبێ لە یەک شت بڕوانین، عێراق دەوڵەتێکی فیدراڵییە، پێگەی هەرێمی کوردستانیش بە یاسا چەسپێنراوە، کەواتە لە هیچەوە نەهاتووە. کورد بەرەو ئەنجامدانی گشتپرسی دەڕوات. ئەوە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان قبوڵکراوە، هەر پێکهاتەیەک دەتوانێ داوای ئەوە بکات.

رووداو: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا نیگەرانیی دەربڕیوە لەهەمبەر کاتی ئەنجامدانی گشتپرسییەکە، لەکاتێکدا دەڵێ خواستەکانی کورد شەرعین. ئێوە چی لەو پەیامە دژبەیەکە تێدەگەن؟

د.وەلید فارس: ئەم پەیامە ئاماژەیە بۆ رەوشی ئێستای واشنتن. وەزارەتی دەرەوە بە تەنیا هەنگاو نانێت بۆ پشتگیریکردنی گشتپرسی، بێ ئەوەی کۆشکی سپی بە هەمان ئاڕاستە هەنگاو بنێت، وەزارەتی دەرەوە نایەوێت لە پێش کۆشکی سپی هەنگاو بنێت. ئەوەی کە دەبێ لە کوردستان تێیبگەن ئەوەیە، ئێمە بڕوامان بە پرەنسیپی بڕیاردان لە چارەنووس و ئەنجامدانی گشتپرسی هەیە، ئەمە ئەو ئازادییەیە کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دانی پێدانراوە. بۆئەوەی پرسەکە ببێتە بەشێک لە سیاسەتی ئەمریکا، دەبێ کۆشکی سپی هەنگاو بنێت. بەڕای من هەوڵی هاوبەشی کۆنگریس و ئیدارەی ئەمریکای دەوێت کە دوای ئەنجامدانی گشتپرسییەکە بەپێی نۆرمە نێودەوڵەتییەکان دەبێت.

رووداو: دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان چ گرنگییەکی دەبێت بۆ شەڕی جیهانی لەدژی تیرۆریزم؟ چونکە کورد وەک دەگوترێ گرنگترین رۆڵیان هەبووە لەدژی داعش. پێتانوایە دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان گرنگیی زۆرتری دەبێت بۆ ئەو شەڕە؟

د.وەلید فارس: کورد، بەتایبەتی لە عێراق، هەروەها لە ناوچەکە و جیهانیشدا، سەلماندوویانە کە هاوپەیمانن و لایەنێکی گرنگی شەڕی دژی داعشن. دەبینین چەند کورد بوونەتە قوربانی، چەند پێشمەرگە بوونەتە قوربانی، هەروەها کەمینەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی، هەمووان لەوێ قوربانییان داوە. کەواتە لەو روانگەیەوە، شەرعیەتی هەیە، بەڵام جگە لەوەش، ئەگەر پێکهاتەیەکی نەتەوەیی هەست بکات پێویستی بەوەیە بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات، بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان هیچ شتێک ناتوانێ رێگر بێت. لەبەرئەوە گرنگە هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتی کورد بە جیهانی بسەلمێن کە ئەوە خواستی گەلی کوردە. دوای ئەوە، پێویستە دانوستاندن بکرێت. لەبیرمان بێت، کوردستان بەشێکە لە دەوڵەتێکی خاوەن سەروەری کە ئەندامی نەتەوەیەکگرتووەکانە. کەواتە، تاوەکوو ئەو کاتەی هیچ شتێک دژی یاسای نێودەوڵەتی نەبێت و پێشێلکاری نەکرێت، پێموانییە هیچ کێشەیەک لە ئەنجامدانی گشتپرسیدا هەبێت. تاوەکو ئەو کاتەی پرۆسەکە دیموکراسیانە بێت و بە گوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان بێت، خاوەنی شەرعییەتە.

رووداو: گرژی لەنێوان تورکیا و کوردی سووریا هەیە کە ئەمریکا پشتگیرییان دەکات. لەبەرئەوەی ئەولەویەتی ئەمریکا لە سووریا لەنێوبردنی داعشە، ناڕەزایەتییەکانی تورکیای پشتگوێخستوون، تورکیا دەڵێ گروپێکی تیرۆرستین و نابێ پشتگیری بکرێن. ئایا پێتوایە ئەگەر کوردی عێراق سەربەخۆیی رابگەیەنێت، ئەمریکا بەهەمانشێوە قسەی تورکیا لەبەرچاو ناگرێت و دانی پێدا دەنێت، بەهۆی پێگەی ستراتیژی و گرنگی بۆ ئەمریکا؟

د.وەلید فارس: پێموانییە لە شەو و رۆژێکدا هەولێر و بەغدا لێک جیاببنەوە. ئەمە بەشێکە لە پرۆسەکە، کاتێک خەڵک دێنە سەر سندوقی دەنگدان و دەڵێن حەزدەکەین دەوڵەتی سەربەخۆمان هەبێت، پێموانییە هیچ کەس لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بڵێ ئەمە شتێکی نایاساییە و نابێ بیکەن. پێموایە ئەمریکاش پشتگیری گشتپرسی دەکات و ئەنجامەکەشی قبوڵ دەکات. ئەوەی پێویستە دواتر ئەنجامبدرێت، دانوستاندنی نێوان هەولێر و بەغدایە. بەمجۆرە ئەمریکا هاوکار دەبێت. لەبارەی ئەکتەرە هەرێمییەکانی دیکەش، هەریەکەیان هەڵوێستی خۆی دەبێت. تورکیا هاوپەیمانی ناتۆیە، نیگەرانە لەوەی ترەمپ گوێ لە کورد بگرێت، ئێران نەیاری ئەمریکایە، ئەگەری زۆرە دژایەتی سەربەخۆیی بکات،   لەترسی کێشەکانی خۆی. رژێمی ئەسەدیش لە پێگەیەکی دیکەدایە. من دەڵێم ئەوەی لەم کاتەدا کە دەبێ لە خەمیدا بن سەرکەوتنی گشتپرسییەکە و بەشداریی هەموو حیزبە سیاسییەکان و یەکگرتوویی کوردە، بەجۆرێک نیشانی جیهانی بدەن کە چیتان دەوێت، دواتر هەنگاوی دانوستاندن بنێن لەگەڵ بەغدا و پایتەختەکانی دیکە.


 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Ahoora | 23/11/2017 11:19:19 م
گوران باشتر وایه پروژه و پلانی هبی بو هلوشانوه و راست و دروست بوونی خویی، هلوشینیتوه و دستی هاوکاری بو حکومتی کوردی دریژ بکا و پشت و متمانه یی...
گۆڕان پرۆژەکەی بۆ حکومەتی کاتی بڵاودەکاتەوە
| دوێنێ کاژێر 08:29 | (1)
ره شید | 23/11/2017 10:05:10 م
نه ته وه یه کگرتوه کان له ژیر هه ژموونی ئه مریکا دایه و سیاسه تی زلهیزه کان وه ک به رژه وه ندیه کانیان عه ینی حه لقه کانی زنجیر به یه ک به ستراونه ته...
یان کوبیش: ئەو هێزانەی هاتنە کەرکووک هێزی فیدراڵی عێراق بوون
| دوێنێ کاژێر 09:50 | (1)
bawer | 23/11/2017 05:44:03 م
kura aw flimana dameka hana
Rondek Be Dang | 23/11/2017 09:33:18 م
پیڕۆز به‌ت و به‌ هیواێ ژیانه‌ک خۆش بۆ هموو کورده ک و کوردوستانیک و ئه‌وانه‌ی کوردیان و کوردوستانیان خۆش ده‌ۆه‌ت۰
بەهۆی كچێكی نەمسایی بە ئاواتی خۆی دەگات
| دوێنێ کاژێر 05:51 | (2)
Azad Azad | 23/11/2017 06:42:15 م
ته‌نیا ڕێگا بۆ حكومه‌تی كوردستان ئه‌ویش ده‌بێت پارتی بیكات ئیعلانی مقاوه‌مه‌ بكات بۆ ئه‌وه‌ی گۆمه‌كه‌ بشڵقێنێت نه‌ێڵن ئه‌مانه‌ جێی پێی خۆیان قه‌یم...
جەواد یارئەحمەدی | 23/11/2017 08:21:26 م
کاربەدەستانی هەرێم باش دەزانن کە تاکه کەسێکی دەزگای فیدراڵی باوەڕی بەو دەستوورە نیە کە ئەمان هەموو ڕۆژێک پەنای بۆ ئەبەن. دەستوور تەنیا هێزە، لە...
حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی لێدوانه‌‌كانى عه‌‌بادی دەداتەوە
| دوێنێ کاژێر 08:02 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە رۆژئاوای کوردستان ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن بەردەوامە 2 کاژێر لەمەو بەر |

لە رۆژئاوای کوردستان ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن بەردەوامە

بە کوردی و عەرەبی و ئاشووری بانگەشە دەکرێت زۆرتر
بەهۆی بەفربارین رێگای 407 گوندی وان و دەوروبەری داخراوە 2 کاژێر لەمەو بەر |

بەهۆی بەفربارین رێگای 407 گوندی وان و دەوروبەری داخراوە

20 سانتیمەتر بەفر باریوە زۆرتر
0.187 seconds