وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هەڤپەیڤین

عوسمان ئۆجەلان: ئامانجی یەكەمی پەكەكە سۆسیالیزم بوو نەك كوردایەتی

لەلایەن کاوە ئەمین 3/10/2018
عوسمان ئۆجەلان، برا بچووكی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری بەندكراوی پارتی كرێكارانی كوردستانە
عوسمان ئۆجەلان، برا بچووكی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری بەندكراوی پارتی كرێكارانی كوردستانە
بەشی یەكەم
رووداو – هەولێر

برا بچووكی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری بەندكراوی پارتی كرێكارانی كوردستانە، لە نەوەی دووەمی ئەوانەیە كە چوونە ریزەكانی پەكەكە. ئەوان لە نێو پەكەكە بە گروپی كوردستان ناسرابوون، لە بەرامبەردا بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان و كەمال پیر و حەقی كارەر دەگوترا گروپی ئەنقەرە. عوسمان ئۆجەلان، برای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ئەندامی پێشووی كۆنسەی سەرۆكایەتی پارتی كرێكارانی كوردستانە و ساڵانێكە وازی لە پەكەكە هێناوە، لە بەرنامەی پەنجەمۆری تەلەڤزیۆنی رووداوەوە شاهیدی لەسەر چەندین رووداو دا كە پەیوەندیدار بوون بە باكووری كوردستان و توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان.

رووداو: ئەگەر لە گوندی ئامارا-وە دەستپێبكەین، ئێوە خۆتان خەڵكی گوندی ئاماران، یان لە دەڤەرێكی دیكەی كوردستانەوە هاتوونەتە ئەو ناوچەیە؟

عوسمان ئۆجەلان: باوكم لە چیای قەرەجداخ لە ناوچەی ئامەد هاتووەتە ئامارا. بەرەبابی دوو كەسین، یەكێكیان پاشناوی یڵدرم و كەسەری هەڵگرتووە، ئەوەی دیكەش ئۆجەلان. ئێمە لە قەرەجداخ سەر بە عەشیرەتی میللی بووین. ئێستا بووینەتە بەشێك لە عەشیرەتی بێسكی. باب و باپیرم هەندێكیان باری ئابوورییان باش بووە، بەشێكیان وەكو ئاغا خاوەن ماڵ و موڵكن. نێوانیان لەگەڵ بەگەكانی توركیا باش نەبوو. بەگە توركەكانی قەزای خەلفەت هەمیشە هەوڵیان داوە بەگ و ئاغای كورد لاواز بكەن. بەهۆی ئەو سیاسەتەوە باب و باپیری ئێمەش لاواز بوون.

رووداو: زۆرجار باس لەوە دەكرێ‌ كە دایكی ئێوە یان داپیری ئێوە توركە. 
 داپیری ئۆجەلان توركە

عوسمان ئۆجەلان: لە توركیا دەڵێن خەڵكی ئەنادۆڵ مۆزایكە. لە ناوچەكەی ئێمەش توركمان هەبوون، ئەرمەنی هەبوون، ئاشووری و كورد هەبوون. بۆیە لەو ناوچەیە هیچ ماڵباتێك بە سافی نە كوردە، نە توركە، نە ئەرمەنە، نە ئاشوورییە. ژن و ژنخوازی زۆرە. داپیری منیش خەڵكی گوندێكی دراوسێمانە و توركە. 

رووداو: زمانی قسەكردنتان لە گوند زمانی كوردییە؟

عوسمان ئۆجەلان: بەڵێ‌ كە منداڵ بووین، لە گوند جگە لە زمانی كوردی، زمانێكی دیكە بەكارنەدەهات. 

رووداو: ئەی خوێندن چۆن بوو لە گوندی ئێوە؟

عوسمان ئۆجەلان: سیستمی ئاغایەتی لەلای ئێمە لاواز بووە. رێگە بە خوێندن دراوە. بەهۆی ئەوەی خەڵكی تورك لە ناوچەكەمان هەبوو، هەر زوو قوتابخانەمان بۆ دروستكراوە، بەڵام لە گوندی توركەكان نەك گوندی كورد، بۆیە برا گەورەمان عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ خوێندن چووەتە قوتابخانەی گوندێكی دراوسێمان كە تورك بوون، دواتر لە گوندەكەی ئێمەش قوتابخانە دروستكرا.

رووداو: عەبدوڵڵا ئۆجەلان برایەكی چۆن بوو بۆ ئێوە؟
 لە نێو خێزانەكەماندا دایكم دەسەڵاتدار بوو

عوسمان ئۆجەلان: ئێمە گوزەرانمان زۆر باش نەبووە، باوكم جوتیار بوو. لە ماڵدا دایكم زیاتر دەسەڵاتدار بوو. فەلسەفەی ژیانی دایكم وەها بوو رێگەی نەدەدا هیچ كەسێك زوڵم لە منداڵەكانی بكات. بۆیە كاتێك لە نێوان منداڵەكانی ئەو و منداڵێكی دیكە شەڕ دەبوو، ئەگەر منداڵەكە لە منداڵی ئەوی بدابا، دەیگوت هەتا تۆڵەی خۆت نەكەیتەوە خواردنت نادەمێ‌. باوك دەسەڵاتی نەبوو منداڵ بێدەنگ بكات. بۆیە دەتوانم بڵێم منداڵی خێزانەكەی ئێمە، ئازاد بوون، بەڕێز ئاپۆش كە كوڕی گەورە بوو، ئەم دەرفەتەی دایكمی قۆستبووەوە، منداڵێكی ئازاد بوو، بەڵام من برای بچووك بووم، هەموو ئیشەكانیان بە من دەكرد، بۆیە منداڵیی ئێمە كەمێك زەحمەت بوو. محەممەد و عەبدوڵڵا لە من گەورەتر بوون، هەموو ئیشەكانی خۆیان بە من دەكرد.

رووداو: ئۆجەلان لە نووسینەكانیدا دەڵێت دایكم دیكتاتۆر بوو، وابوو؟

عوسمان ئۆجەلان: من ناڵێم دایكم دیكتاتۆر بوو، ئێمەی زۆر خۆشدەویست. دایكێكی دەسەڵاتدار بوو. دەسەڵاتەكەشی بۆ ئەوە بەكاردەهێنا كە منداڵەكانی بە ئازادی بژین.

رووداو: ئۆجەلان دەڵێت ئەو لە منداڵییەوە هەستی بەوە كردووە كە سیفەتی كەسی سەرۆك لەودا هەن، وابوو؟

عوسمان ئۆجەلان: باوكم دوو ژنی هێناون، لە ژنی یەكەم چەند منداڵی بوون، مردوون، تەنیا یەك كچی ژیاوە. لە ناوچەی ئورفاش ئەگەر ماڵێك كوڕیان نەبێ‌، وەكو ئەوە وایە ئەو خێزانە كۆتایی هاتووە. لە ژنی دووەمیشی سەرەتا دوو كچی بوون و مردوون. ئینجا منداڵی سێیەم عەبدوڵڵا ئۆجەلان بووە. ئەوكات بە لە دایكبوونی عەبدوڵڵا ئۆجەلان زۆر دڵخۆش دەبن. 
 ئۆجەلان پێشنوێژی بۆ منداڵانی گوند دەكرد

هەموو ماڵبات خزمەتی ئۆجەلان دەكەن. ئەو پەروەردە و گەورەكردنەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بووە بنەمایەك بۆ دواڕۆژی ئەو. ئەوكاتەشی كە دەچووە قوتابخانەی گوندی دراوسێمان، نزیكەی 15 منداڵی لەگەڵ بوو، ئەو بەردەوام پێشنوێژی بۆ دەكردن. ئیمام و مەلای ئەوان بوو. عادەتێكیشی هەبوو سووربوو لەسەر بەدیهێنانی ئامانجەكانی. كاتێك دەچووین بۆ سەر زەوییەكانمان، كارەكانی دابەش دەكرد، ئەو بەر لە هەموومان ئیشەكانی خۆی تەواو دەكرد و دەگەڕایەوە ماڵەوە.

رووداو: تۆ چیت خوێند؟

عوسمان ئۆجەلان: من سەرەتاییم لە گوند خوێند، پەیمانگای مامۆستایانم لە ئورفا تەواو كرد، بەڵام بەهۆی شۆڕشەوە نەمتوانی مامۆستایەتی بكەم.

رووداو: ئەی چۆن تێكەڵی سیاسەت بووی، تۆش هەر لە چەپەوە دەستتپێكرد؟

عوسمان ئۆجەلان: ئەوكات بزاڤی خوێندكاران هەبوون. هەندێكیان شۆڕشگێڕ بوون، هەندێكیشیان دژی شۆڕشگێڕان بوون. ساڵی 1972 ژمارەیەك شۆڕشگێڕی توركیا شەهید كران. لەوانە یوسف ئەسڵان و حوسێن ئینان و دەنیز.. لەسێدارەدانی ئەوان، كاریگەری لەسەر هەموو گەنجان هەبوو. خەڵك دەیپرسی ئەوان چی بوون، بۆچی لەسێدارەدران؟ ئەم رووداوانە كاریگەریان لەسەر كەسایەتی ئێمەش هەبوو. بێجگە لەوە ئێمە لە شوێنێك دەمانخوێند زۆرتر قوتابییەكانی تورك بوون. 

ئەوان حەزیان نەدەكرد هاوڕێیەتی قوتابیانی كورد بكەن. بۆ ئێمە جێی پرسیار بوو، بۆچی هاوڕێیەتی ئێمە ناكەن. رۆژێكیان عەبدوڵڵا ئۆجەلان كە لە زانكۆ دەیخوێند، جلێكی بۆ كڕیم و بۆی ناردم، منیش زۆرم پێخۆشبوو، چونكە وا تێگەیشتبووم كە جلوبەرگی منداڵانی كورد باش و جوان نەبوون، بۆیە توركەكان هاوڕێیەتیمان ناكەن. رۆژێك چووم بۆ قوتابخانە، قوتابییەكی تورك هەبوو ناوی عەدنان دەنیز بوو، دواتر زانیم بووەتە فاشیست. كاتێك منی بینی، هاواری كرد سەیری بكەن بزانن كوردیش فێر بوون وەكو ئێمە جل لەبەر بكەن. 

رووداو: ئەوان چۆن دەیانزانی ئێوە كوردن؟

عوسمان ئۆجەلان: توركییەكەمان باش نەبوو، هەر كەسێك بە كوردی قسەی بكردایە، مامۆستا سزای دەدا. بە توركییەكی شكاو قسەمان دەكرد. ئەوان دەیانزانی كە ئێمە كوردین و فێری توركی بووین، بۆیە هاوڕێیەتییان نەدەكردین. ئەو رۆژەی ئەو جلەم لەبەر كرد، زۆر پەشیمان بوومەوە. قوتابییەك هات گوتی تۆ كوردی؟ گوتم بەڵێ‌. گوتی لێرە چی دەكەی بۆ ناچی بۆ لای بارزانی؟ پێمگوت بارزانی لە كوێیە؟ نەیدەزانی لە كوردستانە، دەیگوت لە پاكستانە. من گریام و چوومە لای مامۆستا گوتم ئەو قوتابییە پێمدەڵێ‌ بڕۆ بۆ لای بارزانی. مامۆستا چەند زللەیەكی لە قوتابییەكە دا، منیش زۆر پەشیمان بوومەوە. بەردەوام بیرم لەوە دەكردەوە، بارزانی كێیە، لە كوێیە؟ كاتێك ساڵی 1975 شۆڕش تێكچوو، رۆژنامەكان باسی شەڕیان دەكرد. منیش بەردەوام بەدواداچوونم دەكرد بزانم بارزانی كێیە؟ بۆیە دەڵێم وڵاتپارێزیی من سەرەتایەكی هەیە و پەیوەندی بە بارزانییەوە هەیە.

رووداو: واتە بارزانی كاریگەری لەسەر كۆمەڵگەی كوردی لە توركیا هەبوو؟

عوسمان ئۆجەلان: كاریگەری لەسەر زۆر كورد هەبوو، رێگەی بۆ زۆر كورد دانا كە بەدوای ناسنامەی خۆیاندا بچن. سەبارەت بە خۆم دەتوانم بڵێم ئەوەی وایكرد بەدوای كوردێتی خۆمدا بگەڕێم، دەنگوباسی بارزانی بوو. هەمیشە حەزم دەكرد بگەم بە بارزانی. لەو كاتەدا عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەستی بە خەباتی سیاسی كردبوو، لەلایەك چەپ و لەلایەك كوردایەتی.

رووداو: عەبدوڵڵا ئۆجەلان باسی خەباتی خۆی بۆ دەكردن؟

عوسمان ئۆجەلان: نا ئەوكات هەر دەهاتە ماڵ و دەردەچوو. باش لەبیرمە ساڵی 1973 هاتەوە گوند لەوێ‌ رەزێكمان هەبوو، كۆمەڵێك كتێبی پێبوون هاوین لە نێو رەزەكەدا دەیخوێندنەوە. پاییز قسەی لەگەڵ باوكم كرد و گوتی من خۆم ئامادە دەكەم دەست بە خەباتێكی نەتەوەیی بكەم. بیرمە باوكم پێیگوت من كەسێكی موسوڵمانم و دژی كۆمۆنیزمم، بەڵام پێتدەڵێم كۆماری توركیا كۆمۆنیزم قبوڵ دەكات، بەڵام كوردایەتی قبوڵ ناكات. بۆیە ببە كۆمۆنیست و مەبە بە كورد، كورد هیچ دواڕۆژێكی نییە، بەڵام ئۆجەلان سوور بوو لەسەر دەستپێكردنی بزاڤێكی نەتەوەیی.

رووداو: ئەوكات هیچ رێكخراوێكی كوردی نەبوون؟ ئۆجەلان دەیویست رێكخراوێك دروست بكات، خۆی سەرۆكی بێ‌؟

عوسمان ئۆجەلان: ئەوكات رێكخراوی (DDKD) هەبوو، رێكخراوێكی كوردی بوو، بەڵام زۆر سیاسی نەبوو، زۆرتر كولتووری بوو. ئۆجەلان دەیویست رێكخراوێكی سیاسی دابمەزرێنێ‌ و خەباتی بۆ بكات.

رووداو: بەڵام ئەوكات زۆرتر مەسەلەی چەپ زاڵ بوو لەسەر مەسەلەی نەتەوەیی؟

عوسمان ئۆجەلان: ئەوكات لە توركیا چەپ مۆدێل بوو، ئەگەر كەسێك هەڵوێستی لە دژی دەوڵەت وەربگرتایە، پێویست بوو ببێتە چەپ. كێ‌ زۆرتر چەپ بووایە، ئەو قبوڵكراوتر بوو. لەلایەكی دیكەش ئەوكات لە باشووری كوردستان بزاڤی نەتەوەیی تووشی شكست بووبوو. ئەویش وایكرد كە چەپ پێش بزاڤی نەتەوەیی بكەوێ‌.

رووداو: تۆ یەكەمجار تێكەڵی كام گروپ و رێكخراو بووی؟

عوسمان ئۆجەلان: زۆر گروپ دروست بوون، لەوانە شۆڕشگێڕانی چەپ، رێگای شۆڕشگێڕان، رووناهی. بەڵام یەكەم گروپ كە باسی مەسەلەی كوردی هێنایە پێش گروپی رووناهی بوو، سەرۆكەكەی دۆغو پەرینچەك بوو كە ئێستا سەرۆكی پارتی وەتەنە. ئێستا پارتێكی نەتەوەپەرستی توركە.

رووداو: لە نێو ئەو رێكخستنە كورد هەبوون؟

عوسمان ئۆجەلان: بەڵێ‌ هەبوون. ئەوان لە نووسینەكانیان باسی كێشەی گوندنشینان و كێشەی كوردیان دەكرد. دەیانگوت كورد بەشێكن لە توركیا، ئەوكات بەرنامەی ئەوان بۆ ئێمە زۆر گرنگ نەبوو، ناو گرنگ بوو. نزیكەی ساڵێك لەگەڵ ئەوان كارمان كرد، بەڵام ساڵی 1975 گروپی ئاپۆچی (گروپی شۆڕشگێڕانی كوردستان) تازە خۆی رێكخستبوو، چووینە نێو گروپی ئاپۆچی.

رووداو: گروپی ئاپۆچی كێ بوون؟ 

عوسمان ئۆجەلان: پێویستە باسی سێ‌ كەس بكرێ‌: عەبدوڵڵا ئۆجەلان، حەقی كارەر و كەمال پیر. ئەوانە بەڕاستی دامەزرێنەری پەكەكەن. دەتوانم بڵێم بە پێشەنگی كوردێك، بزووتنەوەیەكی شۆڕشگێڕی دروستبوو، عەبدوڵڵا ئۆجەلانی كورد، حەقی كارەری لاز و كەمال پیری جۆرجی. ئەو سێیە هاوڕێیەتییەك بە ناوی شۆڕشگێڕی لە ئەنقەرە دروست دەكەن. بڕیار دەدەن بزووتنەوەیەكی شۆڕشگێڕی بەناوی كورد دروست بكەن. ئەو بزووتنەوەیە سەرەتا بە ئاپۆچی ناسرابوون، دواتر ناوەكەیان گۆڕی بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان.

رووداو: كەواتە پەكەكە لە ساڵی 1978 دامەزرا؟

عوسمان ئۆجەلان: خەبات لە ساڵی 1975 دەستیپێكرد و 1978 بوو بە پارتی. واتە ئەو سێ‌ ساڵە ئامادەكارییەكی فیكری و ئایدیۆلۆژی كراوە.

رووداو: لە نێو ئەدەبیاتی پەكەكە بەو سێ‌ كەسە دەڵێن گروپی ئەنكەرە. راستە؟

  جەمیل بایك داوای لە كەمال پیر كردبوو كەسیرە بكوژێ‌

عوسمان ئۆجەلان: بەڵێ‌، بەڵام خەڵكی دیكەش هەبوون، لەوانە خەیری دورمووش، مازن دۆغان. دوران كاڵكان، عەلی حەیدەر قەیتان و جەمیل بایك و..... وەك دەزانن پەكەكە سەرەتا دوو گروپ بوو، گروپی ئەنقەرە و گروپی كوردستان. گروپی ئەنقەرە زۆرتر بە خەباتی ئایدیۆلۆژییەوە سەرقاڵ بوون. ئەوانەی كوردستانیش زۆرتر گروپێكی نەتەوەیی بوون و خەباتی سیاسییان دەكرد.

رووداو: لەمێژووی پەكەكەدا زۆر باسی كەسێك دەكرێ‌ بەناوی پیلۆت نەجاتی، دەگوترێ‌ ئەو كەسە میت بووە، میت ویستوویەتی لە رێگەی ئەوەوە پەكەكە كۆنتڕۆڵ بكات؟

عوسمان ئۆجەلان: ساڵانی حەفتا كە گروپی شۆڕشگێڕی دروست دەبن. هەواڵگریی توركیا خۆی دەخزێنێتە نێو هەموو گروپەكان. لە نێو پەكەكەشدا هەوڵی میت هەبوو. یەكێك لەوانە پیلۆت نەجاتییە كە خەڵكی ئاگری بوو. دەرچووی ئەكادیمیای سەربازی بوو، دەبێتە فڕۆكەوان. ئاپۆ سەرەتا دەیزانی كەسێكی مەترسیدارە، میت دەیویست لە رێگەی نەجاتییەوە كۆنترۆڵی پەكەكە بكات، ئۆجەلانیش دەیویست بەهۆی نەجاتییەوە هێرشی دەوڵەت بۆ سەر كورد رابگرێ‌. هەردوولا دەیانویست پیلۆت بۆ خۆیان بەكاربهێنن. بەڵام كاتێك لە ساڵی 1978 پەكەكە دادەمەزرێ‌، ئۆجەلان پەیوەندی لەگەڵ پیلۆت دەپچڕێنێ‌. چیدی رێگە نادات كاریان لەگەڵ بكات.

رووداو: باسی كەسێكی دیكەش دەكەن، ئەویش كەسیرە ئۆجەلانە (هاوژینی ئۆجەلان) دەڵێن خێزانەكەی سەر بە دەوڵەت بوون، راستە؟

عوسمان ئۆجەلان: راستە، ئەوان خەڵكی دێرسیمن، باوكی كەسیرە (عەلی یڵدرم) پیاوی ئیستخبارات بوو، بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە كە كەسیرەش كاری بۆ دەوڵەت كردووە. كەسیرە كەسێكی زیرەك و تێگەیشتوو بوو، بەڵام لەبەر ئەوەی ژن بوو، هێرشیان دەكردە سەری، چونكە پەكەكە ئەوكات هێزێكی پێشكەوتوو نەبوو، ژن لە نێو پەكەكەدا هەبوون، بەڵام قەدەغەكارییان لەسەربوو.

رووداو: ئەی كەسیرە چۆن شووی بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان كرد؟

عوسمان ئۆجەلان: لەبەر ئەوەی ئەوكات كۆمەڵگە بەشداربوونی ژنی لە خەبات بە شتێكی ئاسایی نەدەبینی، بۆ ئەوەی كەسیرە لەو رووەوە ئازادبێ‌، ئۆجەلان هاوسەرگیرییەكی شكڵی لەگەڵ كرد. واتە بەڕاستی نەبوو. كەسیرەش هەر ئەو جۆرە هاوسەرگیرییەی دەویست بۆ ئەوەی درێژە بە خەباتی خۆی بدات. بەڕاستی ئافرەتێكی چالاك و تێگەیشتوو بوو، لەڕووی ئایدیۆلۆژییەوە پێگەیشتوو بوو، بەڵام چواردەورەكەی حەزیان لێنەدەكرد. بە تایبەتی جەمیل بایك.

رووداو: بۆچی؟

عوسمان ئۆجەلان: چونكە دەترسا بەهۆی ئەو هاوسەرگیرییەی لەگەڵ ئۆجەلان پێگەی بەرزببێتەوە و پێگەی ئەوان لەق بكات، بۆیە هێرشی دەكردە سەر. جەمیل بایك بۆ خۆی دەڵێت داوام لە كەمال پیر كرد كەسیرە ئۆجەلان بكوژێ‌. ئەوە تاوانە، پێویستە جەمیل بایك لەسەر ئەوە دادگایی بكرێ‌. 

رووداو: كەسیرە بۆچی وازی لە پەكەكە هێنا؟

عوسمان ئۆجەلان: پێشكەوتنی كەسیرە شوێنی زۆر كەسی تەنگ كردبوو، بۆیە هەر كەسێك بە جۆرێك پروپاگەندەی بۆ دەكرد و دژایەتی دەكرد، دژایەتیكردنی كەسیرە گەیشتە قۆناغێك كە یەك چارەسەر لەبەردەم ئۆجەلان مایەوە، ئەویش پچڕاندنی پەیوەندی بوو لەگەڵی.

رووداو: واتە ئۆجەلان بەدڵی خۆی وازی لە كەسیرە نەهێنا؟

عوسمان ئۆجەلان: نەخێر، لەژێر كاریگەری دەوروبەر بوو. من لێرەوە دەڵێم كەسیرە سیخوڕی دەوڵەت نەبوو، كەسێكی شۆڕشگێڕ بوو. پێویستە رێزی لێبگیرێ‌.

رووداو: كە پەكەكە دامەزرا، حیزبی دیكەی كوردی هەبوون؟

عوسمان ئۆجەلان: زۆر حیزبی دیكە پێش پەكەكە دروستبوون، لەوانە پارتی سۆسیالیستی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستانی توركیا. پاش پەكەكە رزگاری و كوك و كاوە دروستبوون. پەكەكەش سەرەتا بەناوی شۆڕشگێڕانی كوردستان دامەزرا، لە نێو خەڵك بە ئاپۆچی ناسرابوو. هەموو ئەو حیزبانە بەرنامەی تایبەت بە خۆیان هەبوو، هەندێكیان لەگەڵ خەباتی سیاسیدا بوون، هەندێكیشیان چەكداری، بەڵام پەكەكە لە هەموویان زیاتر دەیگوت بەبێ‌ چەك سەركەوتن بەدەست نایەت.

رووداو: ئێوە نەوەی دووەمی پەكەكە بوون لە كوردستان، كێ بوون ئەوانەی لە كوردستان خەباتیان دەكرد؟

عوسمان ئۆجەلان: زۆر بوون، لەوانە ساڵح كامدار، خەلیل چاوگون. مەعسووم كۆركماز، عەگید، جومعە تەك، ئەوانە قارەمانی سەرەتایی بوون. ئێستا لە نێو پەكەكە بەڕێز موراد قەرەیڵان ماوە، عەبدولڕەحمان چادرچی ماوە. هەندێكیشیان لە دەرەوەی پەكەكەن، لەوانە من، نیزامەددین تاش. خەلیل ئاتاش. ئەوانەی زۆرتر لە نێو پەكەكەدا خەباتیان كردووە، گروپی دووەمینن، ئەوانەی كوردستانن. ئەوەی پەكەكەی بەهێز كرد گروپی كوردستان بوو. 

رووداو: بەڵام گروپی كوردستان لە كۆنگرەی یەكەمی پەكەكە بەشدار نەبوون؟

عوسمان ئۆجەلان: نەخێر، ئەوانەی بەشداربوون گرووپی ئەنقەرە بوون، زۆربەیان لە ئەنقەرە قوتابی بوون. 

رووداو: لەوێ‌ باسی دەوڵەتی كوردی كرابوو؟

عوسمان ئۆجەلان: لەوێ‌ زۆرتر باسی سۆسیالیزم كرابوو، بە چ رێگایەك بگەین بە سیستمێكی سۆسیالیستی، كورد چۆن خزمەتی ئەم سیستمە بكات. ئامانجی یەكەم سۆسیالیزم بوو، نەك دروستكردنی كوردستانێكی ئازاد و دیموكرات. 

رووداو: بۆچی پەكەكە ئەوكات شەڕی كوردی دەكرد؟

عوسمان ئۆجەلان: پەكەكە دەیویست لە رێگەی چەكەوە بگاتە ئامانجەكانی، جا ئەوكات هەندێك لە بەكرێگیراوانی دەوڵەت كە زۆرتر ئاغا بوون، رێگر بوون لە خەبات، بۆیە پەكەكە بە پێویستی زانی ئەوانە بداتە لایەك.

رووداو: ئەوكات چەكتان هەبوو؟

عوسمان ئۆجەلان: پەكەكە خەباتی خۆی بە دابینكردنی چەك دەستپێكرد، رێنمایی سەرەتایی ئەوە بوو كە دەبێ‌ هەر كەسێك چەكێك پەیدا بكات. ماوەیەكی زۆر ئیشم كرد، لە گوند هەندێك نیسكم فرۆشت، تا توانیم دەمانچەیەك بكڕم.

رووداو: ئەوكات خەڵكێكی زۆر هەم لە پەكەكە هەمیش لە حیزبە كوردییەكان تیرۆركران، بۆچی؟

عوسمان ئۆجەلان: پەكەكە سەرەتا تەماشای راست و چەپی نەدەكرد، هەر كەسێك ئاستەنگی بۆ دروستكردبا، لە دژی دەوەستایەوە، تەنانەت ئەوانەشی كە لەنێو پەكەكە ئاستەنگیان دروست دەكرد. پەكەكە لەسەر ئەو فەلسەفەیە دروستبووە. لە فەلسەفەی پەكەكەدا پێكەوەژیان نییە. 

رووداو: تۆش بۆ خۆت یەكێك بووی لەوانە؟

عوسمان ئۆجەلان: من سیاسەتی پەكەكەم دانەناوە، سیاسەتی پەكەكە لە كۆنگرەی یەكەم دانراوە. ئێمە سەرەتا ئەو سیاسەتەمان قبوڵ كرد، چونكە پێمانوابوو بەبێ‌ شەڕی چەكداری هیچ شتێك بەدەستناهێنین. توندوتیژیی دەوڵەت وای كردبوو كە جگە لە چەك شتێكی دیكە هەڵنەبژێرین. 

رووداو: بەڵام ئەوكات لە توركیا هەڵبژاردن هەبوو، پەكەكە بەشداری هەڵبژاردنی كرد، وابزانم لە باتمان دەنگی هێنا.

عوسمان ئۆجەلان: راستە، بەڵام ئەوە بە بەرنامە نەبوو، برادەرێك بەناوی ئەدیب سۆڵماز بوو بە سەرۆكی شارەوانی، نزیك بوو لە پەكەكە. پەكەكە دەیگوت خەباتی یاسایی لەگەڵ خەباتی چەكداری ناگونجێ‌، بۆیە خەباتی یاسایی رەتكردەوە. زۆری نەبرد میت ئەدیب سۆڵمازی كوشت.

کۆمێنتەکان

 
peyam Gundî
peyam Gundî | 29/10/2018
گەلو بو ڤیدیوی چاوپێکەوتنەکە نییە؟ لە گەل رێزم
نیشانەکردن : عوسمان ئۆجەلان
5031 ژمارەی بینین

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:03:40 ص
هه‌ زار ڕه حمه ت له گۆڕتان بەشیر موشیر و مامۆستا نه به ز .
Rebwar | 10/12/2018 12:48:56 م
Ruhhy ba bahasht shadbet
رەسمەن ئینفیسالی بوو
| 10/12/2018 | (2)
Hawas kakaey | 10/12/2018 10:20:17 ص
توركمانه كان پشتيان به توركيا قايمه ،مه سيحيه كان پشتيان به ئه مريكا قايمه ، ئه ى كاكه يى داماو پشت به كى ببه ستيت بو ئه وه ى وزاره تى ...
رووداو پشکی پارتی و یەکێتی و گۆڕان لە کابینەی نۆیەم ئاشکرا دەکات
| 10/12/2018 | (1)
كاميران بامه رنى | 09/12/2018 01:52:07 ص
وهگرتنی خه لاتی روزنه مه وانی UN پیروزت بئت هه رسه رکه وتوییت. بابه ته که ت زور گرنگ و له جئگا و کاتی خویدایه هیفیدارم لایه نه به رپرس و هه مو کوردیک...
فرهاد | 10/12/2018 09:28:46 ص
كاك مةجيد دةستت خوش بةراستي ئةوةى جنابت و نامو لةو جةند سالةى رابردوو كردتان تايبة ت لة ماوةى شةرى داعش بة ناسان\نى كور ئةو بة ناو فةرمانكةى...
ئەو دەرفەتەی کە کورد خەریکە لەدەستی دەدات
| 5/12/2018 | (9)
ئەختیار یارئەحمەد بەگ | 09/12/2018 10:26:56 ص
زۆر بە داخەوە بۆ دواماڵئاوایی گەورە پیاو مامۆستای خەمخۆری ڕاستەقینەی خەباتی کوردایەتی دکتۆر جەمال نەبەز. هەموومان مەبەستم نوخبەی ڕۆشنفکر، خەمخۆرانی...
Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:11:52 ص
بلیمه تێک ماڵ ئاوایی لێ کردین ، ڕۆحت شاد .
پرۆفیسۆر د.جەمال نەبەز کۆچی دواییکرد
| 8/12/2018 | (4)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات 11 کاژێر لەمەو بەر |

پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات

ژمارەی بەشداربووان 9000 کەسی تێپەڕاندووە زۆرتر
 ئەمساڵ لە ئەمریکا ژمارەی حاڵەتەکانی ئیفلیجی منداڵان زیادیکردووە دوێنێ کاژێر 02:55 |

ئەمساڵ لە ئەمریکا ژمارەی حاڵەتەکانی ئیفلیجی منداڵان زیادیکردووە

د. تۆماس کلاک: نەخۆشیی ئیفلیجی منداڵان دەگمەنە، زۆرتر
 نەخۆشخانەی چارەسەری قوربانییانی کیمیابارانی هەڵەبجە دەکرێتەوە 10/12/2018 |

نەخۆشخانەی چارەسەری قوربانییانی کیمیابارانی هەڵەبجە دەکرێتەوە

لە مانگی داهاتوو دەستبەکارکردن لە نەخۆشخانەکە زۆرتر
0.313 seconds