وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هەڤپەیڤین

عەبدولستار مەجید: یەكگرتوو بڕیارێكی باشی نەدا بوو بە ئۆپۆزیسیۆن

لەلایەن رووداو 3/12/2018
عەبدولستار مەجید، ئەندامی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی: پێمانباشە حكومەت لەسەر بنەمای خاڵ پێكبهێنرێت
عەبدولستار مەجید، ئەندامی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی: پێمانباشە حكومەت لەسەر بنەمای خاڵ پێكبهێنرێت

رووداو - هەولێر

عەبدولستار مەجید، ئەندامی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان دەڵێت هێشتا پارتی بۆ مەسەلەی پێكهێنانی حكومەت قسەی لەگەڵ نەكردوون و پێشبینیش دەكات پێكهێنانی كابینەی نوێ‌ زۆر دوابكەوێ‌.

ئەم كابینەیەی حكومەت هەشت مانگی پێچوو هەتا پێكهێنرا، عەبدولستار مەجید لەو باوەڕەدایە پێكهێنانی كابینەی نوێ‌ زیاتر لەم كابینەیەی ئێستا دوابكەوێ‌، هۆكارەشی دەگەڕێنێتەوە بۆ "پەیوەندیی ساردوسڕی حیزبەكان، بەشێكیشی پەیوەندی بە كێشەی ناوخۆی حیزبەكانەوە هەیە".
پەرلەمانی كوردستان لە رۆژی 6/11/2018 كۆبووەوە، بەڵام بەهۆی رێكنەكەوتنی لایەنەكان لەسەر پێكهێنانی حكومەت، كۆبوونەوەكەی پەرلەمان بە كراوەیی هێڵدرایەوە، عەبدولستار مەجید پێیوایە فراكسیۆنەكانی پەرلەمان بەرپرسن لەو دۆخە، چونكە رازی بوون بە هێشتنەوەی كۆبوونەوەی پەرلەمان بە كراوەیی.

فراكسیۆنی كۆمەڵ لەگەڵ ئەو یاداشتەدا نەبوو كە لە یەكەم رۆژی كۆبوونەوەی خولی نوێی پەرلەمان هێنرابووە نێو پەرلەمان بۆ هێشتنەوەی كۆبوونەوەكە بە كراوەیی. عەبدولستار مەجید دەڵێت: "ئێمە لەگەڵ هێشتنەوەی كۆبوونەوەكانی پەرلەمان بووین بۆ ماوەیەكی دیایكراو، پێموابوو یەك مانگ مۆڵەت بدەینە لایەنەكان، ئەگەر لەو ماوەیەدا رێكنەكەوتن سەرۆكایەتی پەرلەمان كۆببێتەوە و سەرۆكایەتی هەڵبژێرێ‌ و لێژنەكان دابنێ‌".

كۆمەڵی ئیسلامی هەرزوو سەرۆكی فراكسیۆنەكەی لە پەرلەمان دیاری كرد، لە خولی رابردوودا سۆران عومەر، سەرۆكی فراكسیۆن بوو، لەو خولەدا ئەگەرچی سۆران عومەر زۆرترین دەنگی لیستەكەی هێنا. بەڵام بە بڕیاری حیزب، عەبدولستار مەجید كرایە سەرۆكی فراكسیۆن. عەبدولستار مەجید لەوبارەیەوە دەڵێت: "بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی حیزب دانانی سەرۆكی لیست بۆ هەڵبژاردنەكان لەلایەن سەركردایەتییەوە یەكلادەكرێتەوە. دیاریكردنی سەرۆكی فراكسیۆنیش هەر لە سەركردایەتی یەكلادەكرێتەوە".

كابینەی رابردوو بنكەفراوان بوو، بەڵام كۆمەڵ و گۆڕان لە نیوەی رێگا بەجێیانهێشت، یەكگرتووی ئیسلامیش بەدوای ئەواندا، بەرپرسانی پارتی لە لێدوانەكانیاندا دەڵێن حكومەتێكی بنكەفراوان دروست ناكەن، بەڵام حكومەتی زۆرینەش نابێ‌.

بەرپرسەكەی كۆمەڵی ئیسلامی دەڵێت: "حكومەتی بنكەفراوان پێكنایەت، چونكە دوو فراكسیۆن لە ئێستاوە رایانگەیاندووە كە دەبنە ئۆپۆزیسیۆن، كەواتە حكومەتی داهاتوو زۆرینە دەبێ‌" بەڵام دەڵێت :"هەڵەیە كە بگوترێ‌ حكومەتی بنكەفراوان شكستخواردوو بووە، هۆكاری دیكە هەبوون كە سەركەوتوو نەبوو، لەوانەش حیزبی دەسەڵاتدار دەستی لە كاروباری حكومەت و پەرلەمان وەردەدا". 

عەبدولستار مەجید نایشارێتەوە كە ئەوانیش ئەوكاتەی لە حكومەت بوون، بایی ئەوەندە دەستیان لە كاروباری حكومەت وەرداوە: "بەڵام كۆمەڵ پەرلەمانی دانەخستووە، یان وەزیرەكانی حیزبێك لە حكومەت دەربكات".

كۆمەڵ چ جۆرە كابینەیەكی دەوێت؟ عەبدولستار مەجید دەڵێت: "ئێمە پێمانباشە ئەو حكومەتەی پێكدەهێنرێ‌، حكومەتێكی خزمەتگوزاری بێ‌، ئەگەر ئێمە تێیدابین یان تێیدا نەبین، حەز دەكەین حكومەتەكە سەركەوتوو بێ‌". 

عەبدولستار مەجید كە لەو كابینەیە وەزیری كشتوكاڵ بوو، بەهۆی بڕیاری حیزبەكەیەوە ناچار بوو دەست لەكار بكێشێتەوە، ئەو پێیوایە هەرچەندە باری ئابووریی كوردستان جیاوازە لە رابردوو، بەڵام حیزب لێناگەڕێ‌ حكومەت سەركەوتوو بێ‌ "ئەگەر حكومەت لە چنگی حیزب رزگاری نەبێ‌، پەرلەمانیش كارا نەبێ‌، ئەو حكومەتە وەكو رابردوو حیزب ئاراستەی دەكات".

هەریەك لە نەوەی نوێ‌ و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایانگەیاندووە كە بەشداری حكومەتی نوێ‌ ناكەن و دەبنە ئۆپۆزیسیۆن، بەڵام كۆمەڵ هێشتا خۆی یەكلایی نەكردووەتەوە. عەبدولستار مەجید پێیوایە "یەكگرتوو بڕیارێكی باشی نەدا كە بوو بە ئۆپۆزیسیۆن".

سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ دەڵێت: "تا ئەم لەحزەیە بڕیارمان نەداوە بەشداری حكومەت بكەین، بڕیاریشمان نەداوە ئۆپۆزیسیۆن بین. هەر كاتێك ئەو لایەنەی كە رادەسپێردرێ‌ بۆ پێكهێنانی حكومەت سەردانی كۆمەڵی ئیسلامی كرد و داوای لێكرد بەشداری بكات و بەرنامەی خۆی هێنا بۆ چوار ساڵی داهاتوو، ئەوكات بڕیار دەدەین".

سەبارەت بە ئیستیحقاقی كۆمەڵی ئیسلامی لە كابینەی داهاتوو، عەبدولستار مەجید دەڵێت :"جارێ‌ گفتوگۆ نەكراوە، بەڵام دوو رێگە هەیە، یان رێككەوتنی سیاسی، یان خاڵ، ئێمە ئەوەی دووەمیان بە گونجاو دەزانین، چونكە ئەم رێگەیە لە دادگەرییەوە نزیكە".

كۆمەڵی ئیسلامی و بزووتنەوەی گۆڕان لە رابردوودا لە زۆر پرسدا هاوڕابوون، بە یەكەوە بڕیاریاندا لە حكومەت بكشێنەوە، ئێستاش دەگوترێ‌ یەك پاكێجیان هەیە بۆ ئەوەی بەشداری لە حكومەت بكەن، یان ببنە ئۆپۆزیسیۆن.

عەبدولستار مەجید لەوبارەیەوە گوتی: "بۆ بارودۆخی ئێستا هەماهەنگیمان هەیە، بەڵام هیچ رێككەوتنێكمان نییە بۆ بەشداریكردن لە حكومەت یان ببینە ئۆپۆزیسیۆن. لێكتێگەیشتنمان هەیە كە رەنگە وا باش بێ‌ بەیەكەوە بەشداری حكومەت بكەین، یان ببینە ئۆپۆزیسیۆن".


 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئۆکراینا بەڕێوەدەچێت 16 کاژێر لەمەو بەر |

گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئۆکراینا بەڕێوەدەچێت

ئەمریکا: هەرکەسێک لەلایەن خەڵکەوە هەڵبژێردرێت، زۆرتر
هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر هاوکاریی بەسرە دەکات دوێنێ کاژێر 11:37 |

هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر هاوکاریی بەسرە دەکات

بەسرە بووەتە ناوەندی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە زۆرتر
یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان رەخنە لە حکومەت دەگرن  18/4/2019 |

یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان رەخنە لە حکومەت دەگرن

1197 یەکەمی زانکۆ و پەیمانگەکان دامەزرێندراون زۆرتر
0.453 seconds