وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هەڤپەیڤین

ڤۆیچخ كۆزاك: گرنگە لەگەڵ بارزانی رووبەڕوو گفتوگۆ بكەین لەسەر پرسە ئابوورییەكان

لەلایەن نەوزاد مەحموود 5/1/2017
جێگری سەرۆكی هەرێمی مالۆپۆڵسكای پۆڵەندا بۆ (رووداو): میواندۆستی خاڵی هاوبەشی نێوان ئێمە و كوردە
جێگری سەرۆكی هەرێمی مالۆپۆڵسكای پۆڵەندا بۆ (رووداو): میواندۆستی خاڵی هاوبەشی نێوان ئێمە و كوردە

رووداو- كراكۆڤ

جێگری سەرۆكی گەشەسەندووترین هەرێمی پۆڵەندایە كە پێیدەگوترێ ماڵۆپۆڵسكا. خۆی وەك دۆستی نزیكی كوردستان دەناسێنێ . پێیوابوو مادام پەیوەندی نێوان هەرێمی كوردستان و هەرێمەكەیان لە پەیوەندیی زانكۆكانەوە دەستی پێكردووە، داهاتوویەكی رۆشنتر و بناغەیەكی پتەوتری دەبێ. ڤۆیچخ كۆزاك، جێگری سەرۆكی هەرێمی ماڵۆپۆڵسكا هیوای خواست مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، دەرفەتی ئەوەی هەبێ سەردانی هەرێمەكەیان بكات "بۆ ئەوەی لە نزیكەوە باسی پەیوەندییەكانمان بكەین نەك ئاوها دوور بە دوور". كۆزاك لەو هەڤپەیڤینەدا لەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئاوارەكان و چەند پرسێكی دیكەوە، وەڵامی پرسیارەكانی (رووداو)ی دایەوە.


رووداو: هەرێمەكەتان، پۆڵەندای بچووك یان ماڵۆپۆڵسكا لەسەر نەخشەی دەوڵەتی پۆڵەندا، چ رۆڵێكی هەیە؟

ڤۆیچخ كۆزاك: مالۆپۆڵسكا یەكێكە لە 16 هەرێمەكەی پۆڵەندا، 8% دانیشتووانی پۆڵەندا لەم هەرێمە دەژین. بەرهەمی ئەم هەرێمی دەگاتە 12– 14%ی هەموو بەرهەمی وڵات. مالۆپۆڵسكا هەرێمێكی گەشەسەندووە، بیست و سێ ناوچەی ئابووریی تێدایە كە بە تەواوی پارەدار كراون لە لایەن بودجەی وڵات و بودجەی یەكێتیی ئەوروپا. تا چەند ساڵی داهاتوو هیچ مەترسییان لەسەر نییە. بودجەی وڵاتمان جێگیرە، كاتێك ئەوروپا دووچاری قەیرانی دارایی بوو، پۆڵەندا بە سەلامەتی لێی دەرچوو، ئەوەش لەبەر ئەوەی كارگە و كۆمپانیاكان بەردەوام بێ كێشە كەلوپەلەكانیان بەرهەم دەهێنن.

رووداو: دەمەوێ خەڵكی كوردستان باشتر هەرێمەكەتان بناسن، ئایا ئێوە دەتوانن بەشێوەی راستەوخۆ پەیوەندی ئابووری و بازرگانی و دیبلۆماسی لەگەڵ هەرێمەكان و وڵاتان ببەستن؟

 ڤۆیچخ كۆزاك: هەرچی دروستكردنی پەیوەندی ئابوورییە لەگەڵ وڵاتان و هەرێمان، ئەوا بێگومان پەیوەندیمان دروست كردووە بە مەرجێك وەزارەتی دەرەوە مۆڵەت بدات كە هەمیشە رێگە دەدات. ئەگەر بچینە ناو مێژوو، بۆ ماوەی 123 ساڵ پۆڵەندا لەسەر نەخشەی جیهان نەبوو، هەوڵی سەربەخۆییمان دەدا. دوای رووخانی دیواری بەرلین 26 ساڵ پڕ لە خێر و گەشەكردن، توانیمان نەك تەنیا سوود لە سامانی خۆمان ببینین و وەبەرهێنان بكەین، بەڵكو گرنگی زۆرمان دا بە چاودێری و خزمەتكردنی كۆمەڵایەتی.

رووداو: لەسەر یەكێك لە تابلۆكانی نێو بازاڕ بینیم نووسرابوو "ماڵۆپۆڵسكا.. پایتەختی رەحمەتی خودا" ئەوە لە چییەوە هاتووە؟ ئایا لەوەوە هاتووە كە خەڵكەكەی هەست بە دڵخۆشی زۆر دەكەن؟

ڤۆیچخ كۆزاك: ئێستا ئێمە ئیلتیزماتمان هەیە بەرامبەر ئەوروپا و جیهان، بۆ ئەوەی كراوە بین و یارمەتی ئەوانی دیكە بدەین، هاوكاری مرۆیی پێشكەش بكەین، هیچ كارەساتێكی سروشتی وەكو بومەلەرزە یان تسونامی لە هیچ شوێنێك رووی نەداوە ئەگەر ستافێك لە هەرێمی مالۆپۆڵسكاوە نەچووبێت بۆ هاوكاری و بەهاناوەچوون. لە رووی ئابوورییەوە ئەوها بەهێز نین، بەڵام دەتوانین پارچە نانێك بەش بكەین لەگەڵ ئەوانەی كە پێویستیان پێیە.

رووداو: پەیوەندییەكانتان لەگەڵ كورد باس دەكەین، بیستوومە لەو ماوەیە داوەتنامەتان بۆ مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ناردووە تاوەكو سەردانی ماڵۆپۆڵسكا بكات، ئەو داوەتنامەیەتان كەی نارد؟

 ڤۆیچخ كۆزاك: لە كۆڕبەندی ئابووری، گرنگی و بایەخی زۆری دەبوو ئەگەر رووبەڕوو گفتوگۆ بكەین لەسەر پرسە ئابوورییەكان، نەك هەر ئەوها دوور بە دوور، بەڵكو رووبەڕوو. نەك تەنیا بانگهێشتكردن بۆ كۆڕبەندی ئابووری، بەڵكو لە دەرفەتی دیكەدا بۆ دروستكردنی پەیوەندی و هاوكاری و لێكتێگەیشتنی ئابووری و گۆڕینەوەی قوتابیان و لایەنی زانستی كە لە سەردانەكەم بۆ كوردستان باسمان كرد. دەكرێ و تەنانەت پێویستیشە لە هەر كاتێكدا سەرۆكی هەرێمی مالۆپۆڵسكا و هەرێمەكانی دیكەش بۆ كوردستان بانگهێشت بكرێن.

رووداو: ئێستا پرسی گرنگ چییە كە بتانەوێ لەگەڵ بارزانی باسی بكەن؟

 ڤۆیچخ كۆزاك: هیوام وایە لە ماوەیەكی نزیكدا لە كوردستان ئاشتی بەرقەرار ببێت بە تەواوی، پێویستە كوردستان بەشێوەیەكی ورد و زیرەكانە لەڕووی ئابوورییەوە دەست بە گەشە بكات. كە لە كوردستان بووم سەرسام بووم بەوەی پڕۆگرامێكی پەروەردەیی گرنگ هەبوو بۆ فێركردن، بەڵام هەنگاوی دووەم بۆ كوردستان دەبێت كار كردن بێت لەسەر لایەنی ئابووری و بازرگانی. هەرێمی مالۆپۆڵسكا توانای زۆری هەیە لەڕووی پیشەسازی و تەكنیكییەوە، دەتوانین دەستی زۆرمان هەبێت لە دووبارە بونیادنانەوەی كوردستان كە هیواخوازم لە زووترین دەرفەتدا ببێتە دەوڵەت.

رووداو: لەماوەی رابردوودا سەردانی هەرێمی كوردستانتان كرد، لەوێ چیتان بینی، دیمەنەكان بەگشتی چۆن هاتنە بەرچاوتان؟

ڤۆیچخ كۆزاك: هەستەكانی من دوای سەردانەكەم بۆ كوردستان، لە لایەكەوە زۆر شتی هاوشێوەمان هەیە وەكو دوو نەتەوە، هەروەك پێشتر باسم كرد كە زیاتر لە 123 ساڵ ئێمە لەسایەی داگیركاریدا ژیاین. دیتم لە كوردستان نەتەوەیەك هەیە دەیەوێ هەناسە بدات و بڕیار لە ناسنامەی خۆی بدات. لەلایەكی دیكەوە ئەو كاولكارییەم دیت كە لەسەردەمی پێشووتر رووبەڕووی كوردستان بووەتەوە. لەگەڵ سەرۆك زانكۆكان دانیشتم و گفتوگۆم كرد كە چۆن ئەو هەرێمە دووبارە چاك بكرێتەوە و ببوژێنرێتەوە و سەوزایی و جوانییەكەی بگەڕێندرێتەوە. هەروەها میواندۆستی كوردم لە یادە، كە خاڵی هاوبەشی نێوان خەڵكی مالۆپۆڵسكا و كوردستانە.

رووداو: دەمەوێ بزانم دەوڵەتی پۆڵەندا بەگشتی لەسەر ئاستی دەوڵەت پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە چ ئاستێكدایە؟

ڤۆیچخ كۆزاك: ئێمە رۆڵمان هەبوو لە ئازادكردنی عێراق و كوردستان، هەروەها ئامادەییمان هەیە لە دووبارە بونیادنانەوە و هاوكاریی كوردستان. 

رووداو: بەبڕوای ئێوە پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا و وڵاتانی دیكە، دەرگایەكی باش دەكاتەوە تاوەكو لەوێوە پەیوەندی دیبلۆماسی بەهێز دروستبكات لەگەڵ دەرەوەی خۆی؟

ڤۆیچخ كۆزاك: ئێستا هەلومەرجی هاتن و چوون ئەوەندە ئاسان بووە كە لە ماوەی چەند كاژێرێك دەتوانی بچیتە ئەوبەری دونیا. پێموایە ئاڵوگۆڕی كولتووری شتێكی گرنگە، من هەموو ساڵێك ئاهەنگی نەورۆز دەبینم، بە باشی دەزانم زیاتر بڵاوبكرێتەوە بۆ ئەوەی ژمارەیەكی زۆرتری خەڵك بیبینێ. هەرچی ئاڵوگۆڕی ئابوورییە، هەرێمی ئێمە دەوڵەمەندە بە بەرهەمی خۆراك، بەتایبەتی گۆشتی ئامادەكراو. بەرهەمی خۆماڵیی پۆڵەندا زۆر زۆرە، لایەنی سەرەكی بۆ كڕینی بەرهەمی ئێمە بریتیە لە ئەڵمانیا. لەڕووی بازرگانیی خۆراكەوە لە تواناماندا هەیە بازاڕی كوردستانیش پڕ بكەینەوە. هەروەها گۆشتی مانگای پۆڵەندا زۆر هەرزانتر و كواڵیتی باشترە لە گۆشتی توركی، دەكرێ لێرەش سوودمان لێوەربگرن. لە بەرهەمهێنانی مریشك یەكەمین لە ئەوروپا بەشێوازی ئەمریكایی. دەتوانین سەرمێزی خوانی كوردستان بە مریشك و گۆشتی سووری پۆڵەندی دەوڵەمەند بكەین.
 
رووداو: حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پۆڵەندا نوێنەرایەتی هەیە، پەیوەندیتان چۆنە لەگەڵ نوێنەرایەتی حكومەت؟

ڤۆیچخ كۆزاك: دەرفەتم بوو پێشتر بچمە ناو كێشە و پرسی كورد، لە پەیوەندییەكانم لەگەڵ زیاد رەئووف، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان زۆرجار گفتوگۆمان كردووە، هەروەها دەرفەتم بوو باڵیۆز بناسم. پێموابێ لەڕێگەی ئەو نوێنەرایەتییە دەكرێ هەنگاوی دیكە بنێین. سەردانی راستەوخۆی ئێمە بۆ كوردستان زۆر گرنگی هەبوو بۆمان. سەیركردنی راستەوخۆی هەرێمەكە وای كرد كە هاوكاریی پێشكەش بكەین، ئەگەرچی هاوكارییەكە كەمیش بوو بەڵام ئەوە هەمووی لەڕێگەی ناسینی هەرێمی كوردستان و دەستكەوتنی زانیاری لە بارەی هەرێمەكە بوو.

رووداو: پەیوەندییەكانتان ئێستا تەنیا لەگەڵ هەرێمی كوردستانە یان لەگەڵ پارچەكانی دیكەی كوردستانیش هەروا؟

ڤۆیچخ كۆزاك: نەخێر كۆنتاكتی لەو شێوەیەمان نییە، تەنیا رێككەوتنی هاریكاریمان هەیە لەگەڵ هەرێمی كوردستانی عێراق لە بواری هاریكاریی دووقۆڵی و گۆڕینەوەی زانستی و ئابووریی. وەك هەموو رێككەوتنێك خاڵی جۆراوجۆری تێدایە، دەكرێ كاریان لەسەر بكرێت و جێبەجێ بكرێن. دەكرێ هەروەها وردەكاریی زۆرتری بخرێتە ناو، چانسی ئەوەش هەیە. 

رووداو: پێنج ساڵ لەمەوبەر رێككەوتنێكی گرنگی ئابووری و بازرگانی لەنێوان ئێوە و هەرێمی كوردستان واژۆكرا، ئایا ئێستا ئەو رێككەوتنە جێبەجێ كراوە؟

ڤۆیچخ كۆزاك: رێككەوتنەكە زۆر فراوانە و باسی هەموو لایەنێكی كولتووری و ئابووری تێدایە، بەڵام كاتی ئەوە هاتووە پاشكۆیەكی بۆ زیاد بكەین و خاڵی تازەی بخەینە سەر. كە لەگەڵ شاندەكە بووین دەرفەتمان بوو گفتوگۆ بكەین لەبارەی دۆخی زانستی و ئاڵوگۆڕی قوتابیان، ئەوكات سەرۆكی زانكۆیەكی كراكۆڤ ئامادەبوو، لە پۆڵەندا توانا هەیە بە زمانی ئینگلیزی بخوێنرێت لە زۆربەری بەشەكان. پۆڵۆنیا دەتوانێت پێشوازی لە قوتابیانی كورد بكات، هەروەك چۆن لە بەریتانیا و وڵاتانی دیكەی ئەوروپا دەخوێنن.

رووداو: پێتوایە دەبێ رێككەوتنەكە چۆن ئاكتیڤ بكرێ؟ یان بەجۆرێكی چالاكتر لەبواری جێبەجێكردن بێ؟ ئەمە چۆن دەبێ؟ ئایا پێویستە جارێكی دیكە دانوستاندن لەگەڵ هەرێمی كوردستان بكەن؟

ڤۆیچخ كۆزاك: لە سەردانی شاندەكەمان باسی هاوردە و ناردەنیمان كرد لە نێوان پۆڵەندا و كوردستان، واتە كەلوپەلی هەردوولا بۆ یەكدی. ئێستا باشترین كاتە بۆ ئەوەی جێبەجێی بكەین. هەروەك پێشتر باسم كرد كە ئێمە توانای زۆرمان هەیە بۆ ناردن، بە هەمانشێوە ئێوەش زۆر سەرچاوەی ئابووریتان هەیە كە بۆ ئێمە گرنگە و دەتوانین وەریبگرین. ئەوەش ماندووبوون و كاری زۆری دەوێت. ئیشكردن لەسەر بوارەكانی ئاڵوگۆڕی كولتوری و زانستی و ئابووری زۆر گرنگە و پێویستە هەرچی زووە كاری لەسەر بكرێت. 

رووداو: ماوەی دوو ساڵە هەرێمی كوردستان بەهۆی جەنگێكی سەخت لەگەڵ چەكدارانی داعش، هەروەها بەهۆی ئەو گەمارۆ ئابوورییەی بەغدا خستییە سەری، لە قەیرانێكی سەختی داراییدایە. ئەوە جگە لەوەی كە زۆرتر لە ملیۆن و نیوێك ئاوارەی جەنگ روویان تێكردووە و پێشبینی دەكرێ ئاوارەی زۆرتر رووی تێبكەن. دەتانەوێ هاوكاریی زۆرتری مرۆیی پێشكەشی ئاوارەكان بكەن؟

ڤۆیچخ كۆزاك: بێگومان ئەو ئاوارانەی لە كوردستان نیشتەجێن زەحمەتی و قورسایی زۆریان بۆ سەر هەرێمی كوردستان دروست كردووە. كێشەی ئاوارەكان كێشەی ئەوروپایە، بڕیار وایە ئەوروپا ئاوارە كریستیانەكان وەربگرێت و بەردەوامە لە وەرگرتنیان. هەرچی پۆڵەندایە، بڕیارێكی ئەوها لەبەردەست نییە، ئەو ئاوارانەی لە پۆڵەندان دەیانەوێ هەرچی زووە بەرەو رۆژئاوا هەنگاو بنێن. ئاوارەكان قورسایی زۆر بۆ ئێوە دروست دەكەن، پێموایە لەسەر ئەوروپا پێویستە هاوكاری ئەو وڵاتانە بكات كە خۆیان كێشەی ئابووری و گەشەكردنیان هەیە، هاوكاری پێشكەش بكات و قورسایی ئاوارەكان كەم بكاتەوە. 

رووداو: ئێستا ژمارەیەكی زۆر خوێندكاری كورد لە پۆڵەندا بەگشتی و ماڵۆپۆڵسكا بەتایبەتی دەخوێنن، بەشێكی زۆریان بەبڕوانامەی بەرزەوە گەڕاونەتەوە كوردستان، پلانتان هەیە زەمالەی زۆرتری خوێندن بۆ خوێندكارانی كورد تەرخان بكەن؟

ڤۆیچخ كۆزاك: ناتوانم ئەوە هەڵسەنگێنم كە قوتابیانی كوردستان زۆرترن یان عێراقی، بەڵام ژمارەیەك قوتابی هەن لێرە. 

سیستەمی دیاریكردنی شوێنی خوێندن و دابینكردنی پارە بۆیان دەگەڕێتەوە بۆ لایەنی كوردی. هەموو زانكۆكان دەرگایان كراوەیە بۆ قوتابیان. دوای سەردانی سەرۆك زانكۆكان بۆ كوردستان، ئێستا دەكرێ وردەكارییەكان  جێبەجێ‌ بكرێن، بەڵام ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ لایەنی كورد. هەرێمی مالۆپۆڵسكا ساڵانە 8000 زەمالەی خوێندن بۆ قوتابیان تەرخان دەكات، دەكرێ قوتابیانی كوردیش سوودی لێ ببینن. هەرێمی ئێمە زۆر هاوكاری ئەوانە دەكات كە لە دەرەوە دێن بۆ خوێندن. 


 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Emir Doski | 21/02/2017 09:36:43 ص
Hîvîdarîn ew girê best ji di nava çaksazîyê dabît û horî dahatê wê bihête vegeandin bo nav xezîna hikûmeta herêmê
هەرێمی كوردستان و رووسیا گرێبەستێكیان واژۆكرد
| 2 کاژێر لەمەو بەر | (1)
كاوە | 20/02/2017 08:17:45 م
ئێران حسابی تەواوبووە لە ناوچەکەدا روژ دوای روژ بەرەو تەمەنی خۆرئاوابوون دەروات ناشتوانێت هیچ بکات دژ بە هەرێمی کوردستان تەنها ئەوە نەبێ قبولی بکات و...
سیروان | 21/02/2017 12:02:39 ص
ئێران پێش سەربەخۆیی کوردستان دەیهەوێ هەندێک ئیمتیاز وەربگرێ، چونکە پاش سەربەخۆیی دەستی ناکەوێ. وای دابنێین کوردستان سبەی سەربەخۆیی رابگەیەنێ، ئێران...
ئاڵای کوردستان لە تاران
| دوێنێ کاژێر 11:20 | (2)
كاوە | 20/02/2017 07:57:32 م
بە رای من ترامپ سەرکەوتوو نابێ جۆنکە، نەیزانی سیاسەت سیاسیی دەوێ نەك بزنسمان بە هیچ شتێکی سیاسی ئاشنا نیە تەنانەت نازانێت چۆن هاوسەنگی دەپارێزێت لە...
ترەمپ بەرامبەر دی سی
| دوێنێ کاژێر 01:10 | (1)
Azad Azad | 20/02/2017 07:54:25 م
به‌ڕاستی چیرۆگێگی دڵ ته‌زێنه‌ .....هه‌موڵاێك سوپاسی ڕوداوو ده‌كات بۆ كارێگی زۆر ئینسانی و كوردایه‌تی.
هاونیشتمانییەکی کەرکووک دوای 42 ساڵ لە سوودان دۆزرایەوە
| 17 کاژێر لەمەو بەر | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 قائیمقامی کەرکووک یەکەم نووسراو بە زمانی کوردی دەردەكات 1 کاژێر لەمەوبەر |

قائیمقامی کەرکووک یەکەم نووسراو بە زمانی کوردی دەردەكات

رۆژی زمانی دایک پیرۆزدەكات زۆرتر
دوای دوو ساڵ زیندانی باسیمە دەروێش بێتاوان دەرچوو 1 کاژێر لەمەوبەر |

دوای دوو ساڵ زیندانی باسیمە دەروێش بێتاوان دەرچوو

بەتۆمەتی پێدانی زانیاری هەڵە بە پێشمەرگە زۆرتر
هەرێمی كوردستان و رووسیا گرێبەستێكیان واژۆكرد 2 کاژێر لەمەو بەر | (1)

هەرێمی كوردستان و رووسیا گرێبەستێكیان واژۆكرد

روسنەفت سێ ساڵ نەوتی هەرێمی کوردستان دەکڕێت زۆرتر
0.187 seconds