وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هەڤپەیڤین

بێرت سیگەر: 1000 كوردی ئێزدی بێسەروشوێنن

لەلایەن رووداو 5/9/2018
بێرت سیگەر: جیاوازیمان لە نێوان دۆسیەی مەسیحی و ئێزدییەكان نەكردووە
بێرت سیگەر: جیاوازیمان لە نێوان دۆسیەی مەسیحی و ئێزدییەكان نەكردووە

رووداو - هەولێر

بێرت سیگەر، راوێژكاری سیاسی لە كۆمسیۆنی نێودەوڵەتی كاروباری بێسەروشوێنان، مانگی رابردوو لە كوردستان بوو بۆ بەشداری لە كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی جینۆسایدی ئێزدیان كە لەلایەن ناوەندی لێكۆڵینەوەی رووداو رێكخرابوو. سیگەر لەم هەڤپەیڤینەدا لەگەڵ (رووداو) باسی چۆنیەتی كاركردنی كۆمیسیۆنەكەیان دەكات بۆ بەدواداچوونی چارەنووسی ئەو كەسانەی لە شەڕی داعشدا بێسەروشوێن بوونە، بە تایبەتی ئێزدییەكان.

رووداو: چەند بەڵگەتان كۆكردووەتەوە لەسەر ونبووەكانی شەڕی داعش، بە تایبەتی كوردی ئێزدی؟

بێرت سیگەر: زانیاری و بەڵگەی زۆر لەبەردەستن لەبارەی بێسەروشوێنان، بەڵام بێگومان زۆر گرنگە هەموو زانیاری و بەڵگەكان كۆبكرێنەوە. خەڵك پێویستە بزانن، لێكۆڵەرانیش پێویستە بزانن كێ ون بووە، چ زانیارییەك لەبارەی ئەو كەسانە لەبەردەستە. ئەوە شتێكی زۆر گرنگە و بەشێكە لە كاری كۆمسیۆنی نێودەوڵەتی بێسەروشوێنان كە قسە لەگەڵ خێزانی بێسەروشوێنان بكات. لەهەمان كاتدا بۆ زامنكردنی مافەكانی كەسوكاری بێسەروشوێنان، دڵنیابوون لەوەی پرۆسەیەك هەیە بۆ لێپێچینەوە و دادگایی تاوانباران. 

رووداو: ئێوە چۆن بەڵگە كۆدەكەنەوە بۆ ئەوەی بزانن كێ ون بووە؟ چۆن ون بووە و كەی ون بووە؟

بێرت سیگەر: ئێمە سیستمێكمان داناوە نەك تەنیا بۆ كۆكردنەوەی زانیاری، بەڵكو بۆ پاراستن و هەڵگرتنیشی. بۆئەوەی بتوانین لە پرۆسەكەدا بەكاری بهێنین. داتابەیسێكمان هەیە كە بەباشی پارێزراوە، زانیارییەكەمان لەلایەن خەڵكەوە بۆ دابینكراوە.

پرسیار: زانیاریتان هەیە لەبارەی ژمارەی بێسەروشوێنان؟

بێرت سیگەر: ژمارەكە نازانم گەیشتووەتە چەند، بەڵام ئەوەی من ئاگادارم سەتان ناون، بگرە بێسەروشوێنانی ئێزدی نزیكەی هەزار كەس دەبن. 

رووداو: ژمارەیەكی زۆر گۆڕی بە كۆمەڵ لە شنگال هەن، سەردانی ئەو گۆڕانەتان كردووە؟ ئەو گۆڕانە چەند كەسیان تێدایە؟ خەڵكی كوێن؟ هیچ ئاستەنگتان بۆ دروستبووە لە هەڵدانەوەی ئەو گۆڕە بەكۆمەڵانە، بۆ ئەوەی دەستنیشانی بكەن ئەمانە كێن؟

بێرت سیگەر: ئێمە بەپێی توانا بەدواداچوونمان كردووە، بەڵام پێویستمان بەوەیە لەگەڵ دەسەڵات كار بكەین، هەروەها لەگەڵ خێزانی ئەو كەسانە هەماهەنگی بكەین. باشترین شت كە كردوومانە پەرژینكردنی هەندێك لە گۆڕە بەكۆمەڵەكانی ئێزدییەكانە، ئەوە هەنگاوێكی گرنگە لە پرۆسەكەدا بۆ ئەوەی دڵنیابین لەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان پارێزراون. وەك دەزانرێت، سەقامگیری سیاسی زۆر باش نییە. بەهۆی داعش و بەردەوامیی شەڕی نێوخۆی سووریا، كە چەندین میلیشیا و هێزی جیاواز تێیدا بەشدارن. بۆیە ئاسان نییە بڕۆین و دەستبەكار بین. پێویستە قسە لەگەڵ هەموو ئەوانە بكەین كە دەخوازن بەدواداچوون بۆ پرسی بێسەروشوێنان بكرێت.

پرسیار: ئەو ملیشیایانە كێن كە رێگەتان لێدەگرن بۆ ئەوەی ئیشوكاری خۆتان بكەن لە هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان؟

بێرت سیگەر: بۆ ئێمە سەختە ئاماژە بە ناوی هیچ لایەنێك بكەین، پێویستە بێلایەنی خۆمان بپارێزین. ئێمە تەنیا دەتوانین بڵێین ئەگەر بۆ نموونە لە شنگال رێگەمان پێنەدرێ كار بكەین، هەوڵ دەدەین قسە لەگەڵ ئەو لایەنانە بكەین كە لەوێ دەسەڵاتیان بەدەستە بۆ ئەوەی هەر چۆنێك بێت ئەو كارە بكەین، چونكە دواجار لەبەرژەوەندی خەڵكی ئێزدی و هەرێمی كوردستانە بە گشتی كە ئێمە كارەكەمان بكەین.

رووداو: وەڵامی ئەوان چی بووە كە داواتان كردووە یارمەتیتان بدەن بۆ هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان؟

بێرت سیگەر: كێشەكە ئەوەیە كە سەختە رێگەیەك بدۆزینەوە بۆ ئەوەی هەموو ئەو لایەنانەی پەیوەندیدارن، هەموو ئەو وەزارەتانەی پەیوەندیدارن، حكومەتە لۆكاڵی و هەرێمییەكان كە ستراتیژێك دابنێن هەموویان لەسەری هاوڕابن، بۆ ئەوەی دڵنیابین لەوەی پرۆسەكە بەباشی بەڕێوە دەچێت. ئێستا كار لەسەر ئەوە دەكەین بۆ ئەوەی دڵنیابین لەوەی هەمووان رازین بە رێگەیەك بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی باش بەدواداچوون بكەین و بەشێوەی كرداریش دەستبەكاربین. 

رووداو: زیاتر كام بنەماڵەی قوربانیانتان بینیوە؟ ئەوانەی لە كوردستانن یان لە دەرەوەی كوردستان، لەبەر ئەوەی ژمارەیەك لە كوردی ئێزدی كۆچیان كردووە بۆ وڵاتانی ئەوروپا؟

بێرت سیگەر: پێموایە ئەوە پرسیارێكی نایابە. وەڵامەكە ئەوەیە بەڵێ ئێمە هەوڵ دەدەین پەیوەندی بكەین بەو ئێزدیانەوە كە لەدەرەوە دەژین و ئەو رووداوانە كاریگەرییان لەسەریان هەبووە. ئەو كارە تەنیا لە رێی هاوكارەكانمانەوە ناكەین كە لە ئەوروپان، بەڵكو لەسەر  وێبسایتەكەمان بەشێكمان هەیە بەناوی ناوەندی بەدواداچوون، هەموو كەسێك دەتوانێت بیكات، لەسەر ئینتەرنێت دەتوانن زانیاری لەبارەی بێسەروشوێنەكان بنووسن. ئەگەر سەردانی وێبسایتەكەمان بكەن  www.icmp.int  لەوێ زانیاری هەیە لەسەر كەسانی بێسەروشوێن. ئەوە ئامرازێكی زۆر بەهێزە چونكە وەك باسمانكرد، دەمانەوێت دەستمان بگاتە هەموو ئێزدییەك كە قوربانی رووداوەكانە. 

رووداو: ئێوە داواتان لێكراوە هەندێك لە زانیارییەكانتان ببەخشن بۆ ئەوەی ئەو كەیسانە ببنە یارمەتیدەرێك بۆ ناساندنی تاوانەكان بە جینۆساید. ئایا داواتان لێكراوە یاخود ئێوە بۆخۆتان چوونەتە پێش بۆ ئەوەی ئەو كەیسانە بدەن بە كۆمیتەی بە جینۆسایدناساندن؟

بێرت سیگەر: شێوازی كاری ئێمە هەمیشە پشت بە یاساكان دەبەستێت، واتە لەبەرچاوگرتنی مافەكانی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەكان. ئەوەی دەیكەین خزمەت بە پرۆسەی بەجینۆسایدناسینی كەیسی ئێزدییان دەكات.

رووداو: لەو خێزانانەی كە بینیوتن چ چیرۆكێك زۆر سەرنجڕاكێش بووە، یان كاریگەری لێكردووی لەبارەی ونبوونی كەسوكاریانەوە؟

بێرت سیگەر: باوكی كەسێك كە هێشتا بێسەروشوێنە، كوڕەكەی زۆر ئازایانە لێرە لەبەردەم خەڵك قسەی كرد و باسی ئەوەی كرد كە هەندێ لە خزمەكانی كوژراون، هەندێكیان هێشتا بێسەروشوێنن، بە باوكیشییەوە. ئەو جۆرە چیرۆكانە وات لێدەكەن نەتوانیت شەو بنووی. شتێكی خەمناكە كە دوای چەند ساڵێك هێشتا خەڵك بێسەروشوێنن، نزیكەی هەزار كەس دەبن. ئەو چیرۆكانە كاریگەریی گەورەمان لەسەر دادەنێن.

رووداو: جیا لە كوردی ئێزدی، لە دەشتی نەینەوا بە هەزاران كریستیانیش بە زۆر دەركراون، ماڵەكاكانیان وێرانكراوە و كوژراون. ئایا لەسەر ئەمانە هیچ زانیارییەكت دەستكەوتووە؟

بێرت سیگەر: ئێمە جیاوازی ناكەین لەنێوان پێكهاتەكاندا . بەلای ئێمەو كۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە، هەموو كەسێك بەهای خۆی هەیە و بە هەمانشێوەش هەمان مافی هەیە. شێوازی كاری ئێمە و ئەو چارەسەرەی بۆ كێشەكە هەمانە رێگە دەدات هەموو كەس وەك یەك مامەڵەی لەگەڵ بكرێت. ئەگەر كەسێك كریستیان بێت یان ئێزدی  یان هەر ئاینێك بێت یان بێباوەڕ بێت، بێسەروشوێنبێت، ئەوە بەپێی شێوازی كاری ئێمە هیچ كات لەبەرچاوناگیرێت.

رووداو: داعش دەڵێت ئێزدی كافرن، بەڵام كریستیان ئەهلی كتابن، بۆیە جیاوازیان لەنێوانیاندا كردووە بۆیە ئێستا لە كۆڕ و كۆبوونەوە نێودەوڵەتییەكان كاتێك كەیسی ئێزدییەكان باسدەكرێت لەگەڵ كریستیانەكان هەست دەكرێت جیاوازی دەكرێت لە بەرەوپێشچوونی كەیسەكانیان؟

بێرت سیگەر: لە ماوەی كاری خۆماندا نەخێر، بەڵام بۆ نموونە ئێمە دەتوانین بە تایبەت نزیك بینەوە لەو پێكهاتانەی كە زیانیان پێگەیشتووە. بە هەمانشێوە لە ئێزدییەكان نزیكبووینەوە، بێگومان هاوكارەكانم لەگەڵ خێزانەكان دانیشتوون و باسی پرۆسەی كاركردنی ئێمەیان كردووە. كە چۆن ئێمە دەتوانین هاوكاری ئەوان و دەسەڵاتی ئێرە بكەین


 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

کاوە | 18/11/2018 02:17:58 ص
ئەو سمێل زلە جەمانە لەسەرە لەناو خوپیشاندانەکەدا دەرکەوت ناوی مام خدر بو لە کوردستان، نازانم چ ناویکی بوخی داناوە وەک دیارە ناوە نویەکەی کردووە بە ی...
حەوت هەزار کورد لە بەریتانیا گرفتی نوێکردنەوەی پاسپۆرتیان هەیە
| 17/11/2018 | (1)
Azad Azad | 17/11/2018 06:02:02 م
ترامپ ڕاست ناكات ترامپ كابراێكی زۆر مه‌كار ه‌ چاوه‌ڕێی ئابلۆقه‌ی ئێران ده‌كات به‌ته‌واو بونی ئێران ئۆردوغان له‌ حوكم نامێنێت.
ترەمپ ستایشی ئەردۆغان دەکات: پیاوێکی بەهێز و عاقڵە
| 17/11/2018 | (1)
ئالان عزیز | 17/11/2018 06:18:13 ص
دەست خۆشی لەو کەسانە ئەکەم کەئەو بیرۆکە جوانەیان بەمێشکدا هاتوە وە ئەوانەشی کە کاری تێدا دەکەن، ژنانی کورد ئیتر دەبێ پارێزگاری لەخۆیان بکەن لە جیاتی...
ئەمریكییەك كچانی كورد فێری بەرگری لەخۆكردن دەكات
| 17/11/2018 | (1)
Azad Azad | 16/11/2018 07:36:07 م
با شیعه‌ پاداشتی ئه‌مه‌ریكا بداته‌وه‌..!!! ئه‌مه‌ریكا باباش تێبگات له‌ شیعه‌ و عه‌رب نه‌ختێك قه‌دری گه‌لی كورد بزانێت.
لە بەغدا خۆپیشاندەران ئاڵای ئەمریکا و ئیسرائیلیان سووتاند
| 16/11/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

کاتی گەڕانەوەی خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی دیاریکرا 13 کاژێر لەمەو بەر |

کاتی گەڕانەوەی خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی دیاریکرا

"دەبێت كچان تاوەكو كاژێر 05:00 و كوڕانیش تاوەكو زۆرتر
پیاوێك لەبەر خۆشەویستەکەی بە فیلەر چووکی گەورە دەکات دوێنێ کاژێر 09:54 |

پیاوێك لەبەر خۆشەویستەکەی بە فیلەر چووکی گەورە دەکات

بیرۆکەکەی 100% سەرکەوتوو بووە زۆرتر
هەفتەی هۆشیارییە لەبارەی دەرمانە دژەزیندەکان دوێنێ کاژێر 10:23 |

هەفتەی هۆشیارییە لەبارەی دەرمانە دژەزیندەکان

بۆ دوورکەوتنەوەیە لە خراپبەکارهێنانی دەرمانەکان زۆرتر
0.312 seconds