وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هەڤپەیڤین

رایان دیلن: تاوەکو کۆتاییهاتنی داعش لە عێراق و سووریا دەمێنینەوە

لەلایەن دیار کوردە 6/4/2018
رایان دیلن، گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق و سووریا

رووداو-هەولێر

گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دەڵێت، ئێمە پابەندین بە تێکشکاندنی داعش لە سووریا و هیچ کاتێکی دیاریکراو بە وەزارەتی بەرگری نەدراوە. گوتیشی، دابینکردنی ئاسایش و رێگریکردن لە گەڕانەوەی داعش، پێویستییەکە بۆ هەموو عێراق، پێویستە لەسەر پێشمەرگە و هەروەها لەسەر هێزە ئەمنییەکانی عێراقیش.


رایان دیلن، گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق و سووریا لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو وەڵامی چەند پرسیارێکی دایەوە لەبارەی هەنگاوەکانی داهاتووی هاوپەیمانی لە عێراق و سووریا، بەردەوامبوونی هاوکاریی لەگەڵ پێشمەرگە و مانەوەی ئەمریکا لە سووریا بۆ ماوەی 6 مانگی دیکە دایەوە.

دەقی هەڤپەیڤینەکە

رووداو: جموجۆڵ و هێرشەكانی داعش لە دەوروبەری كەركووك زیاتربووە. بەپێی زانیارییەكانی ئێوە هێزی داعش زیادبووەتەوە لە دەوروبەری كەركووك و عێراق بەگشتی؟

رایان دیلن: بەر لە هەموو شتێک، ئێمە دەزانین کە داعش هەوڵیداوە بگەڕێتەوەو جارێکی دیکە بێتەوە، زانیارییە هەواڵگیرییەکانی ئێمە و عێراقیش دەریانخستووە کە چەند شانەیەکی بچووکیان ماون، هاوکات هێزە ئەمنییەکانی عێراقیش لە دژی ئەم شانانە ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامداوە بۆ ئەوەی دوای ئەم شانانە بکەون تاوەکو نەتوانن دانیشتووانی عێراق تیرۆر بکەن."

رووداو: هادی عامری سەرۆكی رێكخراوی بەدر رایگەیاند كە بڕیاردراوە كە حەشدی شەعبی و سوپای عێراق پێكەوە رێگەی كەركووك-بەغدا بپارێزن . ئایا ئێوە ئاگاداری ئەو بڕیارەن؟

رایان دیلن: یەکەم، من قسە لەسەر هیچ ئۆپەراسیۆنێک لە داهاتوودا ناکەم، دووەم، ئەنجامدانی هەرجۆرە ئۆپەراسیۆنێک لە عێراق لە دەسەڵاتی حکومەتی عێراقدایە، ئێمە سەنتەری ئۆپەراسیۆنمان هەیە و هاوئاهەنگیمان لەگەڵ هێزە عێراقییەکان هەیە".

رووداو: لەساڵی 2014دا سوپای عێراق لەبەردەم داعش رایكرد لە كەركووك و زۆر شوێنی پارێزگای دیالە و سەلاحەدین و، پێشمەرگە ئەو ناوچانەی پاراست. ئایا ئێستا بەڕای ئێوە پێویستە پێشمەرگە بەشداربێت لە پلان و سیستەمی بەرگری ئەو ناوچانەدا؟

رایان دیلن: تۆ بەتەواوەتی راستدەکەی لەوەی کە هێزەکانی پێشمەرگە لەماوی سێ ساڵی رابردوودا و زیاتریش رۆڵێکی گرنگیان بینیوە بۆ دابینکردنی ئاسایش بۆ خەڵکی باکووری عێراق و دەوروبەری. بەشێوەیەکی گشتی دابینکردنی ئاسایش و رێگریکردن لە گەڕانەوەی داعش، پێویستییەکە بۆ هەموو عێراق، شتێکە پێویستە لەسەر پێشمەرگە و هەروەها لەسەر هێزە ئەمنییەکانی عێراقیش، ئێمەش وەک هاوپەیمانان کار لەگەڵ هەردوو هێزەکە دەکەین، هەم لەگەڵ هێزە عێراقییەکان و هەمیش لەگەڵ پێشمەرگە بۆ هاوکاربوون لە دابینکردنی ئەم ئاسایشە"

رووداو: هیچ پلانێك هەیە كە هاوپەیمانان لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە بە رێككەوتن لەگەڵ حكومەتی عێراق ببەنە شنگال و كەركووك و خورماتوو؟

رایان دیلن: ئێمە بڕیار لەسەر ئەوە نادەین کە هێزە عێراقییەکان، یانیش هەر هێزێکی دیکە لە نێو وڵاتەکەدا بەرەو کوێ دەجووڵێن، ئێمە راوێژکارمان هەیە لە سەنتەرەکانی ئۆپەراسیۆن لە سەرانسەری وڵاتدا، بەڵام ئەم بڕیارە لە دەسەڵاتی عێراقە کە هەر هێزێکی عێراقی لە کوێ جێگیرببن بۆ دابینکردنی ئاسایش، ئێمە پەیوەستین بە پلانەکانی ئەوان. 

رووداو: هیچ پلانێكی ئەمریكی هەیە بۆ بەهێزكردنی هاوكاری لەگەڵ هێزە عێراقییەكان بۆ رێگرتن لە بەهێزبوونەوەی داعش، ئەوە تاوەكو چەند هاوكاریكردنی پێشمەرگە دەگرێتەوە؟

رایان دیلن: بەڵێ، وەک پێشتریش گوتم: هەموو پێکهاتەکانی هێزە عێراقییەکان لە نێویاندا هێزەکانی پێشمەرگە کە رێگری دەکەن لە گەڕانەوەی داعش، ئێمە وەک هێزەکانی هاوپەیمانان یەکێک لەو شتانەی کە دەتوانین بیکەین هاوکاریکردنی هێزە عێراقییەکانە لە نێویاندا، سوپا، هێزی ئاسمانی، دژە تیرۆر و پێشمەرگە و هەتا پاسەوانی سنووریش. هەموو ئەو هێزانە پێویستە کار بەیەکەوە بکەن، کە کار بەیەکیشەوە دەکەن بۆ دۆزینەوەی ئەو پاشماوانەی (داعش) و هەروەها رێگریکردن لە گەڕانەوەیان، بەڵێ بۆ ئەو پرسیارەی کردت.

رووداو: پێشتر ئەمریكا لەهەوڵدابوو بۆ چۆڵكردنی شنگال لە گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان ، ئایا هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە شنگال كشاونەتەوە؟

رایان دیلن: من دەتوانم بە نوێنەرایەتی هاوپەیمانانەوە قسە بکەم، دەمەوێت بزانیت کە ئێمە زانیاری هەواڵگری بە هێزە عێراقییەکان دەدەین، بەڵام سەبارەت بە جموجۆڵی هەر هێزێکی دیکە بە دەر لە داعش لە سەر سنوورەکان، پێویستە ئەم پرسیارە لە حکومەتی عێراق بکەیت، بۆ وەڵامەکەی.

رووداو: وەزیری بەرگریی رووسیا رایگەیاند كە هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی هیچ هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزەكانی رووسیا ناكەن لە سووریا و ئەوەش ئاڵۆزی و مەترسی شەڕێكی تووندتری ناوخۆیی دروستكردووە. ئایا ئەوە راستە؟

رایان دیلن: من لەگەڵ راگەیێندراوەکە هاوڕا نیم، وەزارتی بەرگری رووسیا زۆرجار شتی هەڵەیان راگەیاندووە، ئەوەی من دەتوانم بیڵێم ئەوەیە کە هاوتاکانمان لە سووریا زۆر پرۆفێشناڵ بوونە، ئێمە بەریەکنەکەوتنمان لەگەڵ هاوتا رووسەکانمان هەیە، هەروەها زانیاریان لەگەڵ دەگۆڕینەوە ئەگەر بزانین داعش لەو ناوچانەی کە ئەوان ئۆپەراسیۆنی لێ ئەنجامدەدەن بوونیان هەیە، بۆیە دەیڵێمەوە وەزارەتی بەرگری رووسیا زۆرجار شتی بێ بنەما و زانیاری هەڵەیان بڵاوکردووەتەوە، بەڵام لە هێڵی بەریەکنەکەوتن ئەوەی ئێمە لەگەڵ هاوتاکانمان لە سووریا دەیکەین زۆر پرۆفێشناڵانەیە و هاوکات بەهۆی پێوەرەکانی بەریەکنەکەوتنیشە توانیوومانە شوێن داعش بکەوین".

رووداو: بڵاوكراوەتەوە كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رازیبووە هێزەكانی ئەمریكا بۆ ماوەی 6 مانگی دیكە لە سووریا بمێننەوە ئایا ئەوە راستە؟

رایان دیلن: ناتوانم ئەمە پشتڕاستبکەمەوە، ئەویشم نەبینیوە کە شتێکی لەم جۆرە بڵێت، من دەزانم کە تۆ ئەو راپۆرتەی خاتوو دانا وایت، گوتەبێژی پێنتاگۆن و هەروەها ژەنەراڵ مەککێنزیت لەبەردەستە، ئەوان دوێنێ زۆر بە راشکاوانە رایانگەیاند، یەکەم ئێمە پابەندین بە تێکشکاندنی داعش لە سووریا، هیچ کاتێکی دیاریکراو بە وەزارەتی بەرگری نەدراوە، هاوکات ئێمە بەردەوامین لە چوارچێوەی پرۆسەی جنێڤ، ئەو راگەیێندراوانەی دوێنێ شەویش بڵاوکرایەوە جەختکردنەوەیە کە هێزە هاوبەشەکان و هێزەکانی ئێمە لە سووریا لەگەڵ هاوبەشەکانمان و هێزە ئەمنییە نێوخۆییەکانمان بەردەوامدەبین لە شوێنکەوتنی داعش لەو شوێنانەی کە تاوەکو ئێستا لێی ماون.

رووداو: بوونی داعش لە سووریا بەوشێوەیە كە هێزەكانی ئەمریكا ماوەیەكی زیاتر لە سووریا بمێننەوە؟

رایان دیلن: وەک پێشتریش گوتم، ئێمە بەبەردەوام گوتوومانە ئێمە هیچ سەربازێک و ئەندامێکی هاوپەیمانی لە سووریا و عێراق ناهێڵینەوە کە پێویست نەبێت بۆ ئامانجەکەمان، پێشتر باسم لە راگەیێندراوەکەی پێنتاگۆن کرد، ئێمە پابەندین بە تێکشکاندنی داعش و کارکردن لەگەڵ هاوبەشەکانمان بۆ ئەوەی دڵنیابین کە بەیەکجاری تێکدەشکێت."

رووداو: ئایا جموجۆڵەكانی داعش لە سووریا زیاتربوونەتەوە، بەتایبەتی دوای هێرشی توركیا بۆ سەر عەفرین؟

رایان دیلن: من دەڵێم، لە رۆژهەڵاتی فورات، ئێمە وەک هاوپەیمانان و هاوبەشەکانمان وەک پێش ئۆپەراسیۆنی عەفرین گوشار ناخەینە سەر داعش، داعش لەو شوێنە بە دیاریکراوی وەک خۆیان ماون، بەڵام لە هەمان کاتدا لە بەشی رۆژئاوا لەو شوێنانەی کە هێزەکانی سەر بە رژێم بە پشتیوانی رووسیا ئۆپەراسیۆنی لێ ئەنجامدەدەن بینیوومانە کە داعش چالاکییەکانی لە ئەبوکەمال و مەیادین زیادبووە، هەروەها چەند راپۆرتێکیش هەن کە باس لەوە دەکەن کە داعش دەستی بەسەر چەند گەڕەکێک داگرتووە، ئەوەش دەزانین کە داعش وەک هەڕەشەیەکی گەورە هێشتا لەسەر سووریا ماوە، بۆیە ئێمە بڕیارێکی زۆر زۆر گرنگمان داوە کە کار لەگەڵ هێزە ئەمنییە نێوخۆییەکان بکەین بۆ ئەوەی داعش نەتوانێت جارێکی دیکە دەرکەوێتەوە."

رووداو: ئایا ئەمریكا و هێزەكانی هاوپەیمانان بەردەوامن لە یارمەتیدانی ئیدارەی ناوچەكانی رۆژهەڵاتی فورات بۆ دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان؟

رایان دیلن: بەڵێ، ئێمە وەک هاوپەیمانێکی گەورە کە پێکهاتووە لە 75 هاوبەش و وڵات و رێکخراوی نێودەوڵەتی، بەشێکی زۆریان لە رووی چاودێرییەوە هاوکاری پێشکەش بە هەوڵەکانی سەقامگیری و گەڕانەوەی خەڵک و خزمەوتگوزارییەکانی دیکە دەکەن وەک دابینکردنی ئاو و کارەبا، ئێمە دەزانین کە ئەم هەوڵانە بەردەوامن، هاوپەیمانانیش هاوکارن لە دامەزراندنی هێزی ئەمنی نێوخۆیی و مەشق و راهێنان پێکردنیان بۆ پووچەڵکردنەوەی مینەکان بۆ لابردنی هەموو ئەو مین و تەقەمەنیانەی لە دوای داعشەوە جێماون."

رووداو: هاوئاهەنگی و یارمەتیدانی ئەمریكا و هاوپەیمانان بۆ هێزەكانی سووریای دیموكرات بەردەوامە؟

رایان دیلن: ئێمە لەسەر پرۆگرامەکەمان بەردەوامین کە زیاتر سەرنجی لەسەر تێکشکاندنی داعشە لە دوایین ناوچەکانی نزیک دۆڵی رووباری فورات، لەگەڵ ئەمەشدا وەک پێشتر گوتم هاوکارین بۆ دامەزراندن و مەشق و راهێنان پێکردنی هێزە ئەمنییە ناوخۆییەکان، کە سەرکەوتووبوونە لە پاراستنی ناوچە ئازادکراوەکان لە سووریا، هاوکات داعش نەیتوانیوە بگەڕێتەوە هیچ یەکێک لەو شوێنانە کە ئێمە لەوێوە پشتیوانی لە هاوبەشەکانمان دەکەین، کە پێمان وایە ئەمەش زیاتر بەهۆی هەوڵەکانی ئەم هێزە ئەمنییە نێوخۆییانەیە.

نوێدەکرێتەوە...


 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:03:40 ص
هه‌ زار ڕه حمه ت له گۆڕتان بەشیر موشیر و مامۆستا نه به ز .
Rebwar | 10/12/2018 12:48:56 م
Ruhhy ba bahasht shadbet
رەسمەن ئینفیسالی بوو
| 10/12/2018 | (2)
Hawas kakaey | 10/12/2018 10:20:17 ص
توركمانه كان پشتيان به توركيا قايمه ،مه سيحيه كان پشتيان به ئه مريكا قايمه ، ئه ى كاكه يى داماو پشت به كى ببه ستيت بو ئه وه ى وزاره تى ...
رووداو پشکی پارتی و یەکێتی و گۆڕان لە کابینەی نۆیەم ئاشکرا دەکات
| 10/12/2018 | (1)
كاميران بامه رنى | 09/12/2018 01:52:07 ص
وهگرتنی خه لاتی روزنه مه وانی UN پیروزت بئت هه رسه رکه وتوییت. بابه ته که ت زور گرنگ و له جئگا و کاتی خویدایه هیفیدارم لایه نه به رپرس و هه مو کوردیک...
فرهاد | 10/12/2018 09:28:46 ص
كاك مةجيد دةستت خوش بةراستي ئةوةى جنابت و نامو لةو جةند سالةى رابردوو كردتان تايبة ت لة ماوةى شةرى داعش بة ناسان\نى كور ئةو بة ناو فةرمانكةى...
ئەو دەرفەتەی کە کورد خەریکە لەدەستی دەدات
| 5/12/2018 | (9)
ئەختیار یارئەحمەد بەگ | 09/12/2018 10:26:56 ص
زۆر بە داخەوە بۆ دواماڵئاوایی گەورە پیاو مامۆستای خەمخۆری ڕاستەقینەی خەباتی کوردایەتی دکتۆر جەمال نەبەز. هەموومان مەبەستم نوخبەی ڕۆشنفکر، خەمخۆرانی...
Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:11:52 ص
بلیمه تێک ماڵ ئاوایی لێ کردین ، ڕۆحت شاد .
پرۆفیسۆر د.جەمال نەبەز کۆچی دواییکرد
| 8/12/2018 | (4)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات 13 کاژێر لەمەو بەر |

پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات

ژمارەی بەشداربووان 9000 کەسی تێپەڕاندووە زۆرتر
 ئەمساڵ لە ئەمریکا ژمارەی حاڵەتەکانی ئیفلیجی منداڵان زیادیکردووە دوێنێ کاژێر 02:55 |

ئەمساڵ لە ئەمریکا ژمارەی حاڵەتەکانی ئیفلیجی منداڵان زیادیکردووە

د. تۆماس کلاک: نەخۆشیی ئیفلیجی منداڵان دەگمەنە، زۆرتر
 نەخۆشخانەی چارەسەری قوربانییانی کیمیابارانی هەڵەبجە دەکرێتەوە 10/12/2018 |

نەخۆشخانەی چارەسەری قوربانییانی کیمیابارانی هەڵەبجە دەکرێتەوە

لە مانگی داهاتوو دەستبەکارکردن لە نەخۆشخانەکە زۆرتر
0.406 seconds