وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هەڤپەیڤین

ئاراس حەسۆ میرخان: پارتی گفتوگۆ لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن ناكات

لەلایەن نەوزاد مەحموود 6/8/2018
ئاراس حەسۆ میرخان: ئەگەر دۆسیەی هەڵبژاردن بچێتە پەرلەمانەوە زۆرینە دەنگ بە دواخستنی دەدەن
ئاراس حەسۆ میرخان: ئەگەر دۆسیەی هەڵبژاردن بچێتە پەرلەمانەوە زۆرینە دەنگ بە دواخستنی دەدەن

رووداو - سلێمانی 

هەفتەی رابردوو برێت مەكگۆرك، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە هەرێمی كوردستان بوو، دوو رۆژ دوای كۆبوونەوەكەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد. ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەركردایەتی پارتی لەم هەڤپەیڤینەدا لەگەڵ (رووداو) ئاشكرای دەكات كە برێت مەكگۆرك لەسەر داوای یەكێتی و بزووتنەوەی گۆڕان، داوای لە پارتی كردووە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دوابخرێ‌، بەڵام ئاراس حەسۆ میرخان دەڵێت هەڵبژاردن لە دەست ئەوان دەرچووە و گفتوگۆی لەسەر ناكەن.
 
رووداو: ئێستا هەموو لایەك باسی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكەن، ئایا ئەمە گفتوگۆی جددی نێوان حیزبەكانیشە یان میدیایە گەرمی كردووە؟ 

ئاراس حەسۆ میرخان: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 30ی ئەیلوول، بڕیارێكە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە دراوە، پێشتر راوێژ لەگەڵ حیزبەكان كراوە. بێگومان ئەوەی ئێستا هەیە و بەوشێوە چڕوپڕە باسی لێوەدەكرێت، یەكێتی و بزووتنەوەی گۆڕان هەوڵی بۆ دەدەن، دەیانەوێ بیكەنە بابەتی گفتوگۆ بۆ ئەوەی هەڵبژاردن دوابخرێ، بەڵام ئێمە گوتوومانە ناكرێ دیسانەوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دوابخرێتەوە.

رووداو: بەڵام ئێستا باس لە هەوڵی برێك مەككۆرگ، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكاش دەكرێت بۆ دواخستنی هەڵبژاردن؟

ئاراس حەسۆ میرخان: مەككۆرگ لەگەڵ ئێمە باسی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كرد، بەڵام لەسەر داوای یەكێتی و گۆڕان ئەو داوایەی كردووە. ئەوان بە مەكگۆركیان گوتووە ئەگەر لەم كاتەدا هەڵبژاردن بكرێت، پەیوەندی نێوان حیزبەكان لە كوردستان خراپتر دەبێ و كاتەكە گونجاو نییە و كاریگەری دەبێت لەسەر پرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراقیش.

رووداو: ئەی وەڵامی ئێوە بۆ مەككۆرگ چی بوو؟

ئاراس حەسۆ میرخان: ئێمە تاوەكو ئێستا تەنیا ئەوەمان پێگوتووە كە حكومەت و كۆمسیۆن كاری خۆیان دەكەن و ئەوان لایەنی پێوەندیداری هەڵبژاردنن و بەردەوامن لە ئامادەكاریی خۆیان.

رووداو: واتە ئێوە وەڵامێكی دروستتان بە مەككۆرگ نەداوەتەوە؟

ئاراس حەسۆ میرخان: مەككۆرگ بە ئێمەی نەگوتووە با هەڵبژاردن دوابخرێ، بەڵكو ئەوان داوایان لە مەككۆرگ كردووە. بۆیە وەڵامی ئێمە بەگشتی ئەوەیە كە دەبێت هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بكرێ‌ و ناكرێ دوابخرێت. پاشان بۆچی هەڵبژاردن كێشە دروستدەكات، یان نێوانی لایەنەكان خراپتر دەكات؟ ئێمە لەگەڵ یەكێتی بڕیارمان داوە پێكەوە بە هەماهەنگی و یەكهەڵوێستی مامەڵە لەگەڵ پرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق بكەین. چوار لایەنەكەی دیكەش ئەگەر ئێستا نەتوانن لەگەڵ ئێمە و یەكێتی بن، زۆر ئاساییە دەتوانن دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بێنە نێو گفتوگۆكانی ئێمە و یەكێتی بۆ ئەوەی پێكەوە بچینە بەغدا و دانوستاندن بكەین. هەرچۆن بێت، ئێمە پێمانوایە ئێستا گۆڕان و یەكێتی حەزناكەن لەم كاتەدا هەڵبژاردن بكرێ‌ و هەوڵی دواخستنی دەدەن.

رووداو: تۆ وەك بۆچوونی خۆت دەڵێی داوایان لە مەككۆرگ كردووە یان ئەوە زانیارییە و داواكاری ئەوانی پێبووە؟

ئاراس حەسۆ میرخان: نا، ئەوە بۆچوون و رای شەخسیی خۆم نییە. ئەو بابەتە لەگەڵ مەككۆرگ باسكراوە و ئەویش هاتووە لە دانیشتنی لەگەڵ پارتی باسی كردووە.

رووداو: دانیشتنەكەی ئەمدواییەی مەككۆرگ لەگەڵ بارزانی، بەتایبەتی بۆ ئەوە بوو كە ئەو داواكارییە بگەیێنێ؟

ئاراس حەسۆ میرخان: نەخێر. باسی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق و هەوڵی گفتوگۆی نێوان لایەنەكان كراوە. لە چوارچێوەی ئەو پرسانەدا، باسی ئەوەشی كردووە كە ئەو لایەنانە پێیانوایە بەهۆی ئەو رەوشەی ئێستای عێراق و پێكهێنانی حكومەت، رەنگە هەڵبژاردن لەم كاتەدا كاریگەری لەسەر یەكهەڵوێستیی كورد بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق هەبێت.

رووداو: تاوەكو ئێستا بە فەرمی ئەو داوایەیان لە ئێوە كردووە؟

ئاراس حەسۆ میرخان: نەخێر، تاوەكو ئێستا بە فەرمی ئەو داوایە لە ئێمە نەكراوە. خۆ ئەگەر داواشمان لێبكرێت، ئێمە بە فەرمی رای خۆمان لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنەوە راگەیاندووە و ئەم پرسە لە دەستی ئێمە دەرچووە و گفتوگۆكردن لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردن سوودی نییە. بۆیە هیچ لایەنێك نابێ هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردن بدات بە پارتیشەوە.

رووداو: ئەگەر پرسی هەڵبژاردن لە دەست حیزبەكان دەرچووە، ئێستا قسە لەسەر ئەوە دەكرێ بخرێتە بەردەم پەرلەمان و پەرلەمان بڕیاری لەسەر بدات؟

ئاراس حەسۆ میرخان: ئێمە بۆیە نامانەوێ ئەو بابەتە بخرێتە بەردەم پەرلەمان، چونكە  زۆرینەی پەرلەمانتاران دەنگ بە دواخستنی دەدەن.

رووداو: كەواتە بڕیارتانداوە نەچێتە پەرلەمانەوە؟

ئاراس حەسۆ میرخان: تاوەكو ئەم كاتەی قسە لەگەڵ تۆ دەكەم، بڕیاری ئێمە ئەوەیە نەچێتە پەرلەمان و هەڵبژاردن دوانەخرێ. دواخستنی هەڵبژاردن كاری پەرلەمان نییە، چونكە بڕیاری لەسەر دراوە و پارەی بۆ خەرجكراوە و ئامادەكاریی بۆ كراوە و جارێكی دیكە ئێمە موناقەشەی ئەو مەسەلەیە ناكەین.

رووداو: ئەوان داوا دەكەن بۆ ماوەی چەندە دوابخرێ؟ ئایا هەر قسە لەسەر دواخستنە یان وادەكەش قسەی لەسەر دەكرێ؟

ئاراس حەسۆ میرخان: قسەی جۆراوجۆر بە نافەرمی دەكرێن. هەندێك لایەن پێیانخۆشە 2020 بكرێ، بەڵام ئێستا دەڵێن با لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق بكرێ‌. ئێ خۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق هەر دیار نییە دەكرێ یان ناكرێ. چەند مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كراوە و هێشتا ئەنجامەكانی رانەگەیێندراون، بێجگە لەوەش هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان هیچ پەیوەندی بە پەرلەمانی كوردستانەوە نییە. هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان، كۆمسیۆنی عێراق دەیكات و هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، كۆمسیۆنی كوردستان سەرپەرشتی دەكات و حكومەتی هەرێمی كوردستان پارەی بۆ خەرج دەكات. ئێمە هەر گومانمان هەیە بەهۆی رەوشی پێكهێنانی حكومەتی عێراق و كێشەكانی نێوان لایەنە عێراقییەكانەوە، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە مانگی 12دا بكرێ‌.

رووداو: ئەی رای لایەنە عێراقییەكان چییە لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان؟

ئاراس حەسۆ میرخان: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، هیچ پەیوەندی بە لایەنە عێراقییەكانەوە نییە.

رووداو: ئایا ئەوان دەستێوەردان دەكەن؟ 

ئاراس حەسۆ میرخان: ئێستا لایەنە عێراقییەكان خەمی ئەوەیانە چۆن و كێ فراكسیۆنی گەورە دروستبكات بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق و كێ ببێتە سەرۆك وەزیران و كێ لەگەڵ كێ هاوپەیمانی بكات. ئێستا كێشەی بنەڕەتی ئەوان ئەوەیە و  كێشەكان ئەوەندە ئاڵۆز بوون، دەرفەتی ئەوەیان نییە لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە رای خۆیان دەرببڕن یان قسەی تێدا بكەن. هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كراوە، ئێستا ئەوان دەزانن گەورەترین كوتلەی كوردی كێیە و پاشتر كێیە، هەر بۆیە كاتێك گفتوگۆ لەگەڵ كورد دەكەن، دەزانن لەگەڵ كێ قسە بكەن.




 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Dunya | 14/01/2019 05:42:50 م
ئةوى يةكةم ودووم وسيةم دادةمةزرين جى سالك ؟ سالى ٢٠١٧ _۲۰۱۸ شمولى ئةوان دةكات
لبنى ماجد جوامير | 15/01/2019 09:34:25 م
Supas
 بەبڕیاری نێچیرڤان بارزانی یەکەم و دووەم و سێیەمی زانکۆکان دادەمەزرێندرێن
| 14/1/2019 | (2)
Hazan Goran | 15/01/2019 08:30:02 م
دەستان خۆشبێ بابەتێکی جوانە
چیرۆکی گەنجە چووک شکاوەکە!
| 22 کاژێر لەمەو بەر | (1)
ره شید | 13/01/2019 11:19:13 ص
ده س خوش ، ئه م پرسه پیداویستی به لیکولینه وه ی ئاکادمیک وزانستی و ئالوگوری قوولی فه رهه نگی و فکری و... هه یه پیم باشه ریکخراویکی به ناو بانگی وه...
رێکان گوێزڵینگەی | 15/01/2019 01:51:34 م
دەستەکانت خۆش بێت ، سوپاس بۆ ڕووداو کە دەرفەتی بڵاوکردنەوەی ئەو بابەتە گرینگەی رەخساندووە.
 راپۆرته‌كه‌ی‌ (رووداو)و كێشه‌ی‌ منداڵ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ ئێمه‌دا
| 13/1/2019 | (2)
khshi tahyr | 15/01/2019 11:52:10 ص
گیانی پاکی خوالێخش بوو شاد و ئارام بی
نێچیرڤان بارزانی: محەممەد مەلا قادر نموونەیەكی خۆڕاگری بوو
| دوێنێ کاژێر 02:18 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

رێكخراوی تەندروستی جیهانی پلانی ساڵی 2019ی رادەگەیێنێت 7 کاژێر لەمەو بەر |

رێكخراوی تەندروستی جیهانی پلانی ساڵی 2019ی رادەگەیێنێت

لەژێر ناونیشانی تەندروستی چوونییەک بۆ هەمووان زۆرتر
چیرۆکی گەنجە چووک شکاوەکە! 22 کاژێر لەمەو بەر |

چیرۆکی گەنجە چووک شکاوەکە!

چووک لە چی پێکدێت، ئایا چووک ئێسکی تێدایە؟ زۆرتر
روونکردنەوەی وەزارەتی تەندروستی لەبارەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکی کوشندە دوێنێ کاژێر 10:32 |

روونکردنەوەی وەزارەتی تەندروستی لەبارەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکی کوشندە

نێرگەلە و جگەرە هۆکاری چەندین نەخۆشیین زۆرتر
0.562 seconds