وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هەڤپەیڤین

ڤادیم ماكارینكۆ: كوردی سووریا دەبێ‌ رێگەی شام بگرنەوەبەر

لەلایەن دلبخوین دارا 6/9/2018
د. ڤادیم ماكارینكۆ،  پرۆفیسۆر لە زانكۆی مۆسكۆ بۆ (رووداو): ئەمریكا دەیتوانی رێگە لە كەوتنی عەفرین بگرێت
د. ڤادیم ماكارینكۆ، پرۆفیسۆر لە زانكۆی مۆسكۆ بۆ (رووداو): ئەمریكا دەیتوانی رێگە لە كەوتنی عەفرین بگرێت

رووداو - هەولێر

تەمەنی قەیرانی سووریا لە هەشت ساڵ نزیك دەبێتەوە، بەڵام هێشتا ئاسۆیەكی روون بەدی ناكرێ‌ بۆ چارەسەری ئەو قەیرانە، د.ڤادیم ماكارینكۆ، پرۆفیسۆر لە زانكۆی مۆسكۆ لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ (رووداو) باسی رێگەی هەرە باش و مەنتیقی بۆ چارەسەری قەیرانی سووریا دەكات.

د.ڤادیم پێیوایە هۆكاری درێژەكێشانی قەیرانی سووریا ئەوەیە كە "وڵاتانی زلهێز بە شێوەی ناڕاستەوخۆ، واتە لە رێگەی وەكیلەكانیان هاتوونەتە نێو قەیرانەكە، بۆیە پەلەیان نییە لە چارەسەركردنی".

لە شەڕی حەوت ساڵەی سووریادا نزیكەی 500 هەزار كەس بوونەتە قوربانی، بەڵام شەڕەكە هێشتا بەردەوامە، پێشبینی دەكرێ‌ بەهۆی شەڕی رژێمی سووریا و ئۆپۆزیسیۆن لە ئیدلیبەوە كە مەزەندە دەكرێ‌ 60 هەزار چەكداری ئۆپۆزیسیۆنی تێدابێ‌، ژمارەی قوربانیانی شەڕ زۆر بەرزترببێتەوە.

رژێمی سووریا لە لێواری مەرگدابوو، كاتێك لە 2015 رووسیا فریای كەوت، هەر بەهۆی هێرشی ئاسمانی فڕۆكەكانی رووسیا و هەروەها میلیشیاكانی سەر بە ئێرانەوە، توانی زۆربەی خاكەكەی لە گرووپە توندڕەوەكان، لەوانەش داعش، وەربگرێتەوە. 

د.ڤادیم ماكارینكۆ ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە رووسیا دەیەوێت ئەو قەیرانەی ئێستا لە سووریا هەیە، كۆتایی پێ بهێنێ، لەمەشدا چەند ئامانجێكی هەیە، یەكەم: "بەلای رووسیاوە، سووریا بناغەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و نایەوێ‌ ئەو بناغەیە تێكبچێ‌". ئامانجی دووەمی رووسیا وەك ڤادیم ئاماژەی بۆ دەكات ئەوەیە كە "بە هەموو جیهان بڵێت وەكو پێشتر هێشتا وڵاتێكی زلهێزە، كە هیچ كەس ناتوانێت بەبێ ئەو كێشەكان چارەسەر بكات، بۆ هەموو جیهانیشی نیشاندا كە ئەو خاوەنی هەموو دەرفەتێكە بۆ ئەوەی بتوانێت قەیرانی سووریا چارەسەر بكات".

د.ڤادیم پێیوایە هەڵەی لایەنەكانی دیكە، لەوانەش ئەمریكا، ئەوە بوو كە دەیانویست ئەسەد لە كورسی دەسەڵات دووربخەنەوە، بەبڕوای ئەو، ئەگەر ئەمە روویدابایە، ئێستا لە سووریا داعش دەسەڵاتدار دەبوو.

سەبارەت بە مانەوەی ئەسەد لە دەسەڵات د.ڤادیم دەڵێت "رووسیا وای نابینێت كەوتنی بەشار ئەسەد هەنگاوێكی باش بێت بۆ سووریا. رووسیا لە دژی گۆڕینی رژێم نییە، رووسیا بە مافی خۆی دەزانێت چونكە یەكەم وڵات بوو كەوا بەشێوەیەكی فەرمی لەلایەن حكومەتی یاسایی سووریاوە میوانداری كرا".

لە قەیرانی سووریادا رووسیا لەگەڵ ئێران و توركیایە، چونكە قەیرانی سووریا رووسیا و ئێران و توركیای لە یەكدی نزیك كردەوە، هەندێك لە شرۆڤەكاران ئەم نزیكبوونەوەیە بە تەكتیك و هەندێكیشیان بە ستراتیژیی دەزانن. بەڵام د.ڤادیم دەڵێت: "لێرەدا هەردوو بابەتەكە هەن، چونكە رووسیا نەیدەتوانی بچێتە نێو خاكی سووریاوە ئەگەر هێزەكانی ئێران و توركیای لەبەرچاونەگرتایە، چونكە لایەنی جوگرافیاكەی وەهایە بۆ ئەوەی سەربازەكانمان بتوانن بچنە نێو خاكی سووریاوە، یان دەبوو لەڕێگەی خاكی ئێران و عێراق، یان لە رێگەی توركیاوە خۆیان بگەیەننە سووریا".

قەیرانی سووریا لەنێو زلهێزاندا خەریكە لە بەرژەوەندیی رووسیا یەكلادەبێتەوە، هەرچەندە دۆناڵد ترەمپ چەند جارێك رایگەیاندووە كە هێزەكانیان لە سووریا دەكشێننەوە، بەڵام بەرپرسانی ئەمریكا دەڵێن تا میلیشیاكانی ئێران لە سووریا بمێننەوە، مانەوەی هێزەكانی ئەمریكاش لە سووریا درێژەدەكێشێت‌.

لە ماوەی رابردوودا وەزیری دەرەوەی رووسیا گوتبووی پێویستە ئەمریكا لە سووریا بچێتە دەرەوە. ئەمریكاش دەڵێت تاوەكو ئێران و تیرۆر لە سووریا نەچنە دەرەوە ئێمەش لە سووریا ناچینە دەرەوە. 
سەبارەت بە هەڵوێستی رووسیا لەبارەی مانەوەی هێزەكانی سەر بە ئێران، د.ڤادیم دەڵێت: "هۆی ئەوەی ئێران لە سووریایە پەیوەندی بە دۆخی حكومەتی بەشار ئەسەدەوە هەیە، رووسیا وای دەبینێت، هەركات دۆخی سووریا ئاسایی بووەوە، با هێزەكانی ئێران لەنێو خاكی سووریا بچنە دەرەوە".

داواكاریی رووسیا بۆچوونە دەرەوەی هێزەكانی ئێران لە سووریا لە كاتێكدایە كە توركیاش لە سووریا هێزی هەیە و تەنانەت ناوچەیەكی ستراتیژی وەكو عەفرینی داگیركردووە، كوردیش رووسیا بەوە تۆمەتبار دەكات كە پشتی تێكرد و عەفرینی فرۆشت.

بەڵام د.ڤادیم رەتیدەكاتەوە كە رووسیا هۆكاری كەوتنی عەفرین بووبێ و دەڵێت: "لە عەفرین رووسیا پێشنیازی بۆ كورد كرد بەفەرمی بڵێن دەسەڵاتی بەشار ئەسەد قەبووڵ دەكەین. لەڕاستیدا بەشار ئەسەد هیچ هێزێكی نەبوو بچێت لە عەفرین بمێنێتەوە. لە وەها دۆخێكدا، ئەو دەڤەرە ئەگەر لەژێر دەسەڵاتی حكومەتی بەشار ئەسەد بووایە، دەرفەتێك بۆ رووسیا دروست دەبوو بۆ ئەوەی ئەو ناوچەیە بپارێزێت. دەیتوانی بە توركیاش بڵێت ئێوە ناتوانن بێنە ئەو ناوچەیەوە".

ڤادیم پێیوایە ئەوە ئەمریكا بوو كە عەفرینی رادەست كرد نەك رووسیا "ئەمەریكا دەیتوانی لەوێ هەر كارێك بكات كە رێگری لە هێزەكانی توركیا بكات بۆ ئەوەی نەچنە نێو عەفرینەوە، چونكە هاوپەیمانی ناتۆن، هێزی ئاسمانییان هەیە، هەموو دەرفەتێكیان هەبوو، بەڵام رووسیا نەیدەتوانی ئەمە بكات، ئەگەر رووسیا رێی لە توركیا گرتبا پێویست بوو لەگەڵی بەشەڕبێ‌، لە كاتێكدا لەهەموو روویەكەوە رووسیا پێویستی بە توركیایە".

د.ڤادیم ئامۆژگاری كورد دەكات لە رژێمی بەشار ئەسەد نزیك ببنەوە و دەڵێت:"بە بڕوای من پارتەكەی ساڵح موسلیم دەبێت ئەو هێزە لەخۆیدا ببینێت كە خاڵی هاوبەشی پێكهاتن لەگەڵ حكومەتی بەشار ئەسەد بدۆزێتەوە. دەبێت ئەوان بەشێوەیەكی فەرمی دان بە دەسەڵاتی بەشار ئەسەددا بنێن كە لەنێو خاكی كوردستانی سووریادا بێت، بەڵام دەبێت داوای مافی ئۆتۆنۆمی بكەن و مافەكانیان بپارێزن و رووسیاش بە داواكارییەكی گەورەوە هاوكارییان بكات".

بە بڕوای د.ڤادیم ماكارینكۆ، هێشتا زۆر دەرفەت لەبەردەم كوردی سووریا هەن، بەڵام دەبێت كوردی سووریا لەوە تێبگەن كە ئەوە یارییەكی دوو لایەنە نییە. چونكە قەیرانی سووریا فرەلایەنە، ئەوانیش بەشێكی ئەو قەیرانەن، بۆیە پێیوایە باشترین چارەسەر ئەوەیە رێگەی شام بگرنە بەر و دانوستاندن لەگەڵ بەشار ئەسەد بكەن "ئەگەر یارییەكی زۆر ورد نەكەن ئەوا كورد ئەو یارییە دەدۆڕێنێ. لە دۆخێكی وەهادا نابێت داوای یان هەموو یان هیچ بكرێت".

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : رۆژئاوای کوردستان
964 ژمارەی بینین

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/09/2018 01:10:21 م
به‌ ته‌ئكید شیعه‌ و ئێران مه‌لا به‌ختیاریان پێ باش نیه‌ له‌تیف ره‌شیدیان پێ زۆر باشه‌..!!! به‌رهه‌میش تازه‌ بگه‌ڕێته‌ ناو یه‌كیه‌تی یان نه‌ هه‌ر وه‌ك...
لە بەربژێرەکانی یەکێتی بۆ سەرۆککۆماری عێراق دوو کەس مانەوە
| 16/9/2018 | (1)
dara hama | 15/09/2018 03:51:53 م
ئه‌گه‌ر بۆ بانگه‌شه‌ نییه‌ 2 مانگ پێش ئێستا بۆ ئه‌و قسه‌یه‌ نه‌كرا ؟؟
دڵشاد شەهاب: پلانی حکومەتە لە نزیکترین کاتدا پاشەکەوتی مووچە بەیەکجاری نەمێنێت
| 15/9/2018 | (1)
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 12:20:20 م
پرسیارێك؛ بۆ تەنها لە کوردستان دۆڕاو هەردەم وتوویەتی تەزویر کراوە!!
چوار لایەنی کوردستانی: نوێنەرە دڵسۆز و راستەقینەكانتان بنێرنە پەرلەمان
| 15/9/2018 | (1)
Azad Azad | 15/09/2018 08:07:39 ص
كاك موسه‌نا امین والله‌ به‌راستی وه‌ حه‌ق و عه‌داله‌ت ئێوه‌ حه‌قی هیچ پۆستێكی سیادیتان نیه‌ له‌ په‌ڕه‌مانی كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه‌ له‌ كاتی...
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 09:19:52 ص
شایستەیەتی دوکتۆر موسەنا
موسەننا ئەمین: بە بەرکەوتەی نیشتمانی پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان مافی یەکگرتووە
| 15/9/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

عەترێک دەبێتە چارەسەرێکی نوێی قژڕووتانەوە 5 کاژێر لەمەو بەر |

عەترێک دەبێتە چارەسەرێکی نوێی قژڕووتانەوە

هانی گەشەی چیکڵدانەی مووەکان دەدات زۆرتر
قەڵەوی ئەگەری تووشبوون بە میزەچرکە زیاددەکات 9 کاژێر لەمەو بەر |

قەڵەوی ئەگەری تووشبوون بە میزەچرکە زیاددەکات

کێش دابەزاندن توانای کۆنترۆڵکردنی میزڵدان زۆرتر
لە عەممان کۆنفرانسێك لەبارەی دۆخی تەندروستی بەندیخانەکان بەڕێوەچوو 12 کاژێر لەمەو بەر |

لە عەممان کۆنفرانسێك لەبارەی دۆخی تەندروستی بەندیخانەکان بەڕێوەچوو

"هیچ گومانێك نییە کە دۆخی تەندروستی هەموو زۆرتر
0.25 seconds