وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هەڤپەیڤین

بەڕێوەبەری رووداو: خەڵاتكردنی رووداو لەلایەن UNـەوە متمانەی رووداو زیاتر دەكات

لەلایەن رووداو 6/12/2018
خەڵاتەکە نیشانیدەدات كاری میدیایی رووداو جێگەی متمانە و رێزلێگرتنی گەورەترین دەزگای نێودەوڵەتییە لە جیهاندا
خەڵاتەکە نیشانیدەدات كاری میدیایی رووداو جێگەی متمانە و رێزلێگرتنی گەورەترین دەزگای نێودەوڵەتییە لە جیهاندا

رووداو – هەولێر

ئاكۆ محەممەد ، بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو ، رایگەیاند خەڵاتكردنی رووداو لەلایەن نەتەوەیەكگرتووەكانەوە "متمانەی رووداو بەشێوەیەكی گشتی لەسەر ئاستی جیهان زیاتر بەرزدەكاتەوە ".

بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو ، لە وەڵامی سێ پرسیاری بەشی ئینگلیزیی پۆرتاڵی رووداو دا ، وێڕای پیرۆزباییكردن لە عەبدولمەجید گلی ، پەیامنێری رووداو لە نەتەوەیەكگرتووەكان و ماندووبوونی لەپێناو جێبەجێكردنی پلانەكانی رووداو و دڵگەرمی نواندن لە گەیاندنی پرسیارەكانی خەڵكی كوردستان بە بەرپرسانی دەوڵەتان لە گەورەترین رێكخراوی نێوكۆیی نێودەوڵەتیدا ، هەروەها لەسەر ئەوە دەوەستێت كە ئەو خەڵاتكردنە ئیعتیباری جیهانیی رووداو هێشتا بەرز دەكاتەوە .

ئەمڕۆ كاژێر 04:00ـی بەرەبەیانی بەكاتی هەولێر ، هاوكارمان عەبدولمەجید گلی ، وەك پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە نەتەوەیەكگرتووەكان ، لە رێوڕەسمی نەتەوەیەكگرتووەكاندا لە نیویۆرك خەڵاتكرا ، لەسەر وشیاركردنی جیهان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە رووداوەكان و پێشێلكارییەكان لە ناوچەكەدا و هەوڵدان بۆ شكاندنی بێدەنگی جیهان لەسەر ئەو تاوانانە .

ئەوەش دەقی پرسیارەكانی كریس جۆهانسن لە بەشی ئینگلیزی پۆرتاڵی رووداو و وەڵامەكانی بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو :


رووداو : ئەو خەڵاتەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەخشییە مەجید گلی چ دەگەیێنێ بۆ تۆڕی میدیایی رووداو؟

ئاكۆ محەممەد : لە راستیدا ئەو خەڵاتكردنەی تۆڕی میدیایی رووداو لەلایەن نەتەوەیەكگرتووەكانەوە بۆ ئێمە مانایەكی زۆری هەیە . چونكە ئەوە نیشانیدەدات كاری میدیایی رووداو جێگەی متمانە و رێزلێگرتنی گەورەترین دەزگای نێودەوڵەتییە لە جیهاندا ، هەروەها جێگەی رێزلێگرتنە لەلایەن گەورەترین دەزگای نێودەوڵەتی كە كار و ئامانجی یەكەمی پاراستنی ئاشتی و كاركردنە لەپێناو مرۆڤایەتیدا ، لەبەرئەوە ئەو خەڵاتە بۆ ئێمە ئیعتیبارێكی زۆری هەیە و، ئەوەش ئیعتیبار و متمانەی رووداو بەشێوەیەكی گشتی لەسەر ئاستی جیهان زیاتر بەرزدەكاتەوە .


رووداو : چ خەسڵەتێکی مەجید گلی وایکردوە رۆژنامەڤانێكی باشی لێدەرچێت ؟

ئاكۆ محەممەد : دەبێ لێرەدا پیرۆزبایی لە هاوكارمان عەبدولمەجید گلی و هەموو هاوكارانی رووداو بكەین ، ئەو كارێكی باشی كردووە ، لەبەرئەوە بەڕاستی شایەنی ئەو خەڵاتكردنەیە . عەبدولمەجید گلی بەپێی پلانی رووداو كاریكردووە ، بەڵام لەبەرئەوەی ئەو تاكە رۆژنامەڤانی كوردستان و عێراقە كار لەنێو ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكاندا دەكات ، ئەوە دڵگەرمییەكی زۆری پێبەخشیوە بۆ كاركردنێكی زیاتر ، چونكە هەمیشە ویستوویەتی پرسیارەكانی خەڵكی ناوچەكە بگەێنێتە بەرپرسانی نەتەوەیەكگرتووەكان و نوێنەری وڵاتان لەپێناو دروستبوونی ئاشتی لەو ناوچەیەی ئێمەدا . هەروەها هۆكارێكی خەڵاتكردنی عەبدولمەجید گلی وەك پەیامنێری رووداو لە نەتەوەیەكگرتووەكانیش ئەوەیە كە جیهانی لەو رووداو و پێشێلكاریانە ئاگاداركردووەتەوە كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لێیان بێدەنگبووە یاخود بەشێوەی پێویست لێیان نەهاتووەتە پێشەوە . لەبەرئەوەش خەڵاتكردنی پەیامنێری رووداو لەسەر ئەوە، خۆی لەخۆیدا جیدیەتی نەتەوەیەكگرتووەكانیش لەسەر ئامانجە مرۆییەكان نیشاندەدات .

رووداو : ئایندەی رووداو چۆن دەبینیت لە کوردستان، رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و جیهان بەگشتی؟

ئاكۆ محەممەد : تۆڕی میدیایی رووداو ، ئەمساڵ تاكە دەزگای میدیاییە كە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لەلایەن نەتەوەیەكگرتووەكانەوە یەكێك لە خەڵاتەكانی پێبەخشرابێت ، ئەوەش هانماندەدات كە كاری گەورەتر بكەین . رووداو دەیەوێت فراوانتر ببێت ، بۆیەش پێش هەموو شتێك دەبێ بەكاری پرۆفیشنالانەی ، رۆژ لە دوای رۆژ ئیعتیباری نێودەوڵەتی خۆی هەر لەسەرەوە بهێڵێتەوە و بەرزتری بكات . هەموو هاوكارانی رووداو دەزانن كە دەبێ باشتر و زیاتر كاربكەین بۆ ئەوەی پێشكەوتنی بەردەواممان هەبن لەسەر ئاستی ناوخۆ و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و جیهان ، چونكە رووداو لەسەر ئەو روانگەیە دامەزراوە كە پێش هەموو شتێك بەوجۆرە كاركردنە كاریگەری و گەورەبوونەكەی زیاتر دەبێت . بۆیەش ئایندەیەكی باش بۆ رووداو دەبینم .

 



 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Zhino assad | 16/02/2019 10:06:03 م
شيكاريةكى زور واقعيانة ،،،،،،، نوسةريكى بةتوانا
حزبەكانی باشوور لەبەردەم وەرچەرخانی نەوەكاندا
| 15/2/2019 | (1)
Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
کەریم | 14/02/2019 09:43:37 ص
زۆر سپاس بۆ کاک بۆکانی بەڕێز بۆ ئەم کارە گەورەیە دەست خۆش و سەرکەوتوبیت.
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (2)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
omer salem | 13/02/2019 08:33:21 م
slaw
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (2)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پارتی و یەکێتی لەسەر کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رێکنەکەوتوون دوێنێ کاژێر 11:36 |

پارتی و یەکێتی لەسەر کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رێکنەکەوتوون

دەنگۆی ئەنجامنەدانی کۆبوونەوەکە بڵاوبووەتەوە زۆرتر
لە هەجین سێ هەزار خانوو رووخێنراون دوێنێ کاژێر 11:18 |

لە هەجین سێ هەزار خانوو رووخێنراون

هەسەدە: دۆسیەی دیلە کوردەکان، یەکێکە لە دۆسیە زۆرتر
0.328 seconds