وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هەڤپەیڤین

سەربەست لەزگین: بەغدا لەوە گەیشتووە كە ئیبراهیم خەلیل و پێشخابوور رادەست ناكەین

لەلایەن مەحموود یاسین کوردی 7/11/2017
حکومەتی عێراق پێداگرییەکی زۆر لەسەر کۆنترۆڵکردنی دەروازەی پێشخابوور دەکات
حکومەتی عێراق پێداگرییەکی زۆر لەسەر کۆنترۆڵکردنی دەروازەی پێشخابوور دەکات

رووداو- هەولێر

سەربەست لەزگین، بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ (هەفتەنامەی رووداو) دەڵێت پەیامیان بۆ بەغدا ناردووە كە پیشخابوور و ئیبراهیم خەلیل رادەست ناكەن، هەروەها رەتیدەكاتەوە لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە هەڵوەشابنەوە و دەڵێت: "رێكدەخرێنەوە". سەربەست لەزگین كە هاوكات ئەندامی سەركردایەتی پارتیشە، ئاماژە بەوە دەكات كە سوپای عێراق هێزەكانی لە رۆژئاوای ئەنبارەوە بەرەو سەنگەرەكانی پێشمەرگە كۆدەكاتەوە.

  ئاگربەستی فەرمی لە نێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكاندا نییە


رووداو: ئێستا پێشمەرگە و سوپای عێراق لەسەر چی دانوستاندن دەكەن؟

سەربەست لەزگین: دانوستاندن كراوە، چاوەڕێی وەڵامی بەغدا دەكەین. ئەوان باش لە پەیامی ئێمە تێگەیشتوون كە  ئیبراهیم خەلیل و پیشخابوور و هەندێك ناوچەی ستراتیژی لەوانەی كاریگەریی راستەوخۆیان لەسەر ئاسایشی شارەكانی هەرێمی كوردستان هەیە، تەسلیم ناكەین. بەڵام ئامادەین لە چوارچێوەی دانوستاندنێكی سیاسی لە نێوان وەزارەتە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستان و بەغدا، بە هاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانان ئیدارەیان بكەین.

رووداو: ئاگربەست تاكەی بەردەوام دەبێت؟

سەربەست لەزگین: بە فەرمی هیچ ئاگربەستێك نییە، ئەگەر ئەوان هێرش نەكەن ئاگربەستەكە بە واقیعی هەیە، چونكە پێشمەرگە دەستپێشخەریی شەڕ ناكات. لە دانوستاندنەكان داوامان كرد لە هەموو شوێنەكان ئاگربەست رابگەیەنرێ‌، بەڵام وەڵامیان نەداوەتەوە.

رووداو: هەڵوێستی ئەمریكییەكان لەم دانوستاندنە چییە؟
 
ژمارەیەك پێشمەرگەی یەكەی 70 فەرمانی كێشانەوەیان جێبەجێ نەكرد


سەربەست لەزگین: ئەمریكییەكان وەكو چاودێر و لایەنی سێیەم بەشداری گفتوگۆكانن و دەیانەوێ‌ بگەینە رێككەوتن، ئەمریكییەكانیش لە مەترسی داواكاریی حەشدی شەعبی تێگەیشتوون بۆ كۆنترۆڵكردنی ئەو ناوچانە.

رووداو: بارزانی لە گوتارەكەیدا سەرسوڕمانی خۆی لە هەڵوێستی ئەمریكا دەربڕی، ئێوە لەم دانوستاندنانە گلەیی و رەخنەتان لە هەڵوێستی ئەمریكا گرت؟

سەربەست لەزگین: ئەمریكا بە چاوی خۆی دەبینێت كە حەشدی شەعبی بە چەكی ئەوان هێرش دەكەن، لە كاتێكدا ئەوان مەترسین لەسەر هەمووان، بەداخەوە ئێستا كۆنترۆڵی سوپای عێراق لە دەستی حەشدی شەعبیدایە. نەك سوپای عێراق، بەڵكو حەیدەر عەبادیش لەژێر كۆنترۆڵی حەشدە.

رووداو: فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند پێشمەرگە فێڵیان لێكردووین و سەرقاڵی توندوتۆڵكردنی سەنگەرەكانیانن، ئەمە راستە؟
 لیوا هاوبەشەكان رێكدەخەینەوە


سەربەست لەزگین: بەپێچەوانەوە ئەوانیش سوودیان لە دانوستاندن وەرگرتووە بۆ هێنانی هێزی زیاتر و تەواوكردنی شەڕی قائیم و راوە و عانە لە رۆژئاوای ئەنبار بۆ ئەوەی زیاتر خۆیان یەكلابكەنەوە بۆ شەڕی كوردستان. ئەوان ئەو مەبەستەیان هەبووە بۆیە لە بەیاننامەكە باسیان كردووە. ئێمە بە شاندی سەربازیی عێراقیمان راگەیاندووە پێویستە ئەو دانوستاندنانە لە سەربازییەوە بگۆڕدرێن بۆ دانوستاندنی سیاسی، بەڵام ئەوان دەڵێن فەرمان جێبەجێ دەكەن و پەیوەندییان بە پرسی سیاسییەوە نییە.



رووداو: ئەو گرووپانەی حەشدی شەعبی بەرامبەر پێشمەرگە وەستاون كێن؟ ناتوانن سوود لە مەرجەعیەتی ئەو هێزانە و پەیوەندیی كورد و شیعە وەربگرن بۆ دوورخستنەوەی شەڕ؟

سەربەست لەزگین: ئەوان ستراتیژیی خۆیان هەیە و لەژێر كاریگەریی هەژموونی ئێرانن، ئەوان بڕوایان بە هەناردەكردنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی هەیە، ستراتیژەكەیان لە عێراق، سووریا، یەمەن، بەحرێن و لوبنان دیارە. هەندێك گرووپی حەشدی شەعبی دەیانەوێ‌ كورد خزمەتكاریان بێت، ئەگەر هەندێك كورد ئەوە قبوڵ بكەن، بەڵام ئێمە وەكو پارتی مومكین نییە قبوڵی بكەین، لە ئێران و توركیا و عێراق خزمەتكاریی كەس ناكەین، ئەوان چەند بەهێزبن ناگەنە سوپای سەدام حوسێن، ئێمە چۆكمان بۆ سەدام دانەدا، بۆ خەڵكی دیكەش دانادەین.
 
یارمەتییەكانی ئەمریكا بۆ پێشمەرگە بەردەوامن

رووداو: پێشبینی دەكەی دوای ئۆپەراسیۆنی قایم حەشدی شەعبی و سوپا هێرش بكەن؟

سەربەست لەزگین: كۆكردنەوەی هێز و هێنانی هێزی زیاتر بۆ رۆژئاوای دیجلە مەبەستی باشی لە پشتەوە نییە، ئەگەر ئەوان بڕیاری هێرشیان دابێت بۆ ئەوەی باشووری و كوردستان و رۆژئاوا لە یەكدی داببڕن و لەگەڵ توركیاش رێكبكەون بۆ ئەوەی بەهێز پیشخابوور و ئیبراهیم خەلیل بگرن، بێگومان بە توندی وەڵامیان دەدەینەوە و بەرگری دەكەین. 

رووداو: ئەمرییەكان بە رێگای پیشخابوورەوە كۆمەكی سەربازییان گەیاندووەتە رۆژئاوای كوردستان، هەڵوێستیان چییە؟

سەربەست لەزگین: دابڕینی رۆژئاوا و باشووری كوردستان گورزێكی كوشندەیە بەر ئێمە دەكەوێ‌، بۆیە قبوڵ ناكەین بەهێز بێنە ئەو ناوچانە، بێگومان هاوكارییە سەربازییەكانی ئەمریكا بە رەزامەندیی هەرێمی كوردستان لە رێگای پیشخابوورەوە گەیەندراونەتە رۆژئاوای كوردستان، ئێمە راشكاوانە بە بەغدامان گوتووە بەهیچ شێوەیەك رێگا نادەین سوپا و حەشدی شەعبی بێنە ئەو ناوچانە، بێگومان ئەوانیش قسەی خۆیان دەبێت.

رووداو: هەندێك دەڵێن بەهۆی تێكشكاندنی دوو تانكی ئەبرامزی ئەمریكی لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە، پارسەنگی هێز گۆڕانی بەسەردا هاتووە و عێراق ترساوە لە هەندێ چەك كە لەدەستی پێشمەرگەیە؟
 
ئەمریكا بە پیشخابووردا كەرەستەی سەربازی دەناردە رۆژئاوا


سەربەست لەزگین: سوپای عێراق سەرقاڵی لێكۆڵینەوەیە لەوەی كە چۆن چەكی پێشمەرگە ئەو تانكە پێشكەوتووەی شكاندووە، ئێمە زۆر مووشەكی دژە تانك و مووشەكی دیكەمان هەیە، بەڵام دووبارە دەیڵێمەوە چەك ئامرازە بۆ سەركەوتن لە شەڕدا، لای ئێمە ئەو شەڕە شەڕی بەرگری و بیروباوەڕە.

رووداو: لە دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر باسی هەڵوەشاندنەوەی لیوا هاوبەشەكانی هێزی پێشمەرگە دەكرێ‌، ئەم قسانە تا چەند راستن؟

سەربەست لەزگین: تاوەكو ئێستا هیچ لیوایەك هەڵنەوەشاوەتەوە، بەڵام بەداخەوە دوای رووداوەكانی كەركووك هەندێك لیوا كە هێزەكانی سەر بە یەكەی 70 بوون، كشانەوە و ئەركەكانیان بەجێهێشت، بەڵام پێشمەرگەكانی یەكەی 80 ماون و ئەركیان لە شوێنی دیكە وەرگرتووە، ئێستا دیراسەی ئەوە دەكەین كە چۆن لیواكان رێكبخەینەوە، بەڵام هیچ بڕیارێك بۆ هەڵوەشاندنەوەی لیوا هاوبەشەكان نەدراوە، جگە لەوە هەندێك هێزی سەر بە یەكەی 70 سەنگەرەكانیان جێنەهێشت، هەندێك هێز لە دوبس ئامادە نەبوون بكشێنەوە و بە ئێمەیان گوت تا دوا خولەك شەڕ دەكەین. هەروەها یەكەی 70 لە باشیكن و لە ئەركەكانیان بەردەوامن. كاك كۆسرەت و كاك شێخ جەعفەر سەرقاڵی رێكخستنەوەی هێزەكانی یەكەی 70ن، ئێمەش چاوەڕێ دەكەین بۆ ئەوەی هەردوولامان لیوا هاوبەشەكان رێكبخەینەوە.
 
عێراق هێزەكانی لە ئەنبارەوە بەرەو سەنگەرەكانی پێشمەرگە كۆدەكاتەوە


رووداو: ئەمریكییەكان بۆ پشتگیریی پێشمەرگە مەرجیان ئەوە بووە كە دەبێ‌ هێزەكان یەكگرتووبن، ئەو یارمەتیانە ئێستاش بەردەوامن؟

سەربەست لەزگین: بەڵێ‌ بەردەوامن.

رووداو: ئێوە زانیاری پێشوەختەتان نەبوو لەبارەی پیلانی 16ی ئۆكتۆبەر تا شوێنی ئەو هێزانە بگرنەوە كە پاشەكشەیان پێكرا؟

سەربەست لەزگین: بەڕاستی ئێمە ئاگاداری بەرنامەیەكی پێشوەختە نەبووین، بەیانییەكەی كاژێر 4 كاك كۆسرەت و كاك شێخ جەعفەریشم بینی گوتیان زۆر بە جدی چاودێری دۆخەكەیان دەكرد، كاك شێخ جەعفەر پێیگوتین پاشەكشە لە یەك شوێن بەشێوەی تەكتیكی كراوە و خەندەقێك لە چواردەوری كەركووك لێدەدرێ، بەڵام دواتر دەركەوت هێزەكان پاشەكشەیان پێكراوە، رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر ئامادەكاریی پێشوەختەی بۆ كرابوو كە كاریگەری لەسەر هەموو شوێنەكان هەبوو، كۆمەڵێك بەرەی دیكەی شەڕ بەرامبەر پێشمەرگە كرانەوە، بەداخەوە ئەگەر بەرگری بكرابایە دۆخی ئێستا وا نەدەبوو. لە مەحموودییە و پردێ‌ دەركەوت بەرگری چەند گرنگە.

35485 ژمارەی بینین

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

گەلاوێژ قادری | 25/02/2018 07:10:03 م
دەستتان خۆش بێت، ڕۆحیان شاد بێ و یادیان بەرز بێ
ئیبراهیم یونسی و خەونێكی گەورە بۆ گۆڕانی كولتووری
| دوێنێ کاژێر 05:23 | (1)
ره شید | 25/02/2018 12:00:57 م
خه لکی به شه ره فی کوردستان ماموستایانی به ریز تکاتن لیده که م خه باتی پیروز و رووناکیده رو خودایی خوتان تیکه لاوی سیاسه ت مه که ن و مه بنه دارده...
 مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی جارێکی دیکە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا
| 17 کاژێر لەمەو بەر | (1)
سارا شا | 25/02/2018 08:14:15 ص
به‌ بۆنه‌ی ساڵڕۆژی شه‌هید بوونی ڕۆژنامه‌نووسی بوێر و کوردپه‌روه‌ری کورد شیفا هه‌ردی دلۆڤان یادی پیرۆزیان به‌رز ده‌نرخێنین هه‌زاران سڵاو بۆ گیانی...
welat barzani | 25/02/2018 08:34:33 ص
ڤیدویێکی گرنگم ناردوە لە بەشێ رووداوی تو دلنیام بە دلتان دەبێت سەیری بکەن کەلو پەلی شیفا گەردی لە موزە خانەیك دانراوە
رووداو بە چەند چالاکییەک ساڵیادی شەهیدبوونی شیفا گەردی بەرزڕادەگرێت
| 20 کاژێر لەمەو بەر | (2)
سارا | 21/02/2018 05:03:02 ص
هه‌زاران سڵاو بۆ گیانی پاکی شه‌هید شیفاهه‌تا هه‌تایه‌ یادی بۆ هه‌میشه‌ یادی له‌ دڵماندا زیندووه‌. سه‌ری ڕێز و نه‌وازش داده‌نێن بۆ بنه‌ماڵه‌ی...
بارزان | 24/02/2018 12:32:01 م
نیوی ئه مسالی وه کو شه هید شیفا مایه ی شه هامه ت و تیکوشه ری ژنانی قه ره مانی گه لی کورده شیفا وه کو روله کورده کانی کوبانی و عه فرین هه ر زیندو و...
ساڵیادی شەهید شیفا
| 22 کاژێر لەمەو بەر | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

قەڵەوی منداڵان هەشت هێندە زیادیکردووە 9 کاژێر لەمەو بەر |

قەڵەوی منداڵان هەشت هێندە زیادیکردووە

کالۆری زۆرتر وەردەگردن و کەمتر دەجووڵێن زۆرتر
ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لەبارەی کردنەوەی رێگاکان نووسراوێک ئاراستەی بەغدا دەکات 11 کاژێر لەمەو بەر |

ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لەبارەی کردنەوەی رێگاکان نووسراوێک ئاراستەی بەغدا دەکات

هەمان داواکاری ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش زۆرتر
پشکنینێکی نوێ 193 گرفتی بۆماوەیی لە منداڵدا دەردەخات 14 کاژێر لەمەو بەر |

پشکنینێکی نوێ 193 گرفتی بۆماوەیی لە منداڵدا دەردەخات

لە ئەمریکا هەموان دەتوانن بیکڕن زۆرتر
0.516 seconds