وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هەڤپەیڤین

ئاڵدار خەلیل: سیناریۆی عەفرین لە ناوچەكانی دیكەی رۆژاڤا دووبارە نابێتەوە

لەلایەن ڤیڤیان فەتاح 5/11/2018
ئاڵدار خەلیل، بەرپرسی پەیوەندییە دیبلۆماسییەكانی تەڤگەری دیموكرات (تەڤدەم)
رووداو - قامشلۆ

هێرشەكانی توركیا بۆ سەر سنووری رۆژئاوای كوردستان بەردەوام دەبن یان دەوەستێنرێن؟ پێگەی كورد لە نووسینەوەی دەستووری سووریادا چی دەبێت؟ ئایا دەروازەی دانوستاندن لەگەڵ شام داخراوە؟ مەترسی هەیە سیناریۆی عەفرین لە ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان دووبارە ببێتەوە و چارەنووسی رۆژئاوای كوردستان بەرەو كوێ دەچێت؟ ئاڵدار خەلیل، بەرپرسی ناوەندی پەیوەندییە دیبلۆماسییەكانی تەڤگەری دیموكرات (تەڤدەم) وەڵامی ئەو پرسیارانە و  چەند پرسیارێكی دیكەی (رووداو) دەداتەوە.

رووداو: ئێستا توركیا هێرش دەكاتە سەر منبج و كۆبانێ و گرێسپی، ئەوە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

ئاڵدار خەلیل: هێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان شتێكی نوێ نین. دەوڵەتی تورك بەردەوام لە دژی ئیرادەی كورد وەستاوە. لە ساڵی 2011 بەدواوە توركیا دژی هەموو گۆڕانكارییەك بووە لەم هەرێمەدا. سەرەتا لە رووی راگەیاندن و دواتر لە رووی سیاسی پاشان لە رووی سەربازییەوە، بە شێوازی جیاواز هێرشی كردووەتە سەرمان. ساڵی 2012 گرووپی چەكداری رەوانەی سەرێكانیێ كرد، دوای ئەوە هەندێك گرووپی رەوانەی عەفرین و دەوروبەری كرد. پاشان هێرشیان كردە سەر كۆبانێ، هەڵبەتە ئەو گرووپانە بە رێنمایی توركیا هێرشیان كرد. كاتێك لە باشووری كوردستان ریفراندۆم بەڕێوەچوو پێش هەموو وڵاتێك توركیا دژی وەستایەوە. واتە توركیا لە ناوچەكەدا لە دژی ئیرادە و ستاتۆی گەلانە و توركیا تووشی فۆبیای كوردی بووە.

رووداو: رەنگە ئەمە سەرەتای ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوان بێت، یانیش لەو ئاستەدا دەوەستێ؟ 

ئاڵدار خەلیل: ئەمە پەیوەندی بە پێشكەوتن و ئامادەكاری و ئەو هەڵوێستانەوە هەیە كە نیشان دەدرێن. واتە ئەگەر ئێمە بتوانین وەكو گەلی كورد و تەواوی گەلانی ناوچەكە لەناو ئەو پڕۆژەیەدا هەموومان بەیەكەوە خەباتێك بكەین و دەست بە چالاكی بكەین لە رووی دبلۆماسی و بتوانین رای گشتی دروست بكەین، ئەوە دەبێتە گوشارێك. لە روویەكی دیكەش لە ناوخۆ كاتێك توركیا ببینێت ئامادەكاریمان هەیە و گەلەكەمان خاوەن بڕیارە و خۆڕاگرە، ئەوكاتە بێگومان ناچارە تەواوی ئەو شتانە لەبەرچاو بگرێت.

رووداو: وڵاتانی هاوپەیمان دەربارەی وەستاندنی ئەو هێرشانەی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان هیچ بەڵێنێكیان پێداون؟ بەتایبەت ئەمەریكا؟

ئاڵدار خەلیل: ئەو وڵاتانە بەرژەوەندی خۆیان هەیە لە هەرێمەكەی ئێمە و لە سووریاش، هەریەك بەپێی بەرژەوەندی خۆی نزیك دەبێتەوە. رەنگە بۆ ماوەیەكی كەم بەرژەوەندییەكانیان لە هەرێمەكە باش بێت و لەگەڵ ئێمەش باش بن، بەڵام ئەوەش هەیە كە سبەی بەرژەوەندییەكانیان گۆڕانكاری بەسەردا هات، ئەوانیش سۆز و بەڵێنەكانی خۆیان بخۆنەوە و نەیبەنەسەر. بۆیە هەرچەندە ئێمە هەوڵدەدەین پەیوەندییەكانمان باش بكەین. كاتێك لەنێوان ئێمە و توركیادا سیاسەت بكەن، هەوڵدەدەین بەلای ئێمەدا بن، بەڵام ئەوەش دەزانین كە پێویستە خۆمان رادەستی سۆز و بەڵێنەكانی ئەوان نەكەین. 

رووداو: كارتی ئێوە چییە، بۆ ئەوەی هاوپەیمانان ناچار بە جێبەجێكردنی بەڵێنەكانیان بكەن؟ ئایا شەڕی دژی داعشە، بۆ نموونە؟

ئاڵدار خەلیل: شەڕی داعش راستیەكە لەسەر زەمین هەیە. لە دەوروبەری دێرەزوور دوایین مۆڵگەكانی داعش لەلایەن شەڕڤانان گەمارۆ دەدرێن و هەسەدە هێرشیان دەكاتە سەر. وەكو دیكەش 30%ی خاكی سووریا لەلایەن ئێمەوە بەڕێوە دەبرێت. هێزی ئەوەمان هەیە كە لە دواڕۆژی سووریادا خاوەنی رۆڵ بین. ئەوانەی ئەوە دەزانن ناچارن بۆ پرۆسەی سیاسی دوای نەمانی داعش شتێك بكەن. ئەگەر بیانەوێت شتێك بكەن یان پارێزگاری لە بوونی خۆیان بكەن، ئەوە ناچارن لە پرۆژەی سیاسیدا ئێمە بناسن، ئەوە ببینن كە ئێمەش هێزێكین.

شتێكی دیكەش هەیە كە ئێمە لێرە بەتەنیا نین، بەڵكو عەرەب و سریان و تەواوی پێكهاتەكانمان لەو شۆڕشەدا بەشدار كرد، واتە: هەموومان بەیەكەوەین. ئەگەریش بیانەوێت غەدرێك لە كورد بكەن ئەوكاتە ناهەقی بەرامبەر پرۆژەكە دەكەن، ئەگەر غەدرێكیان لە پڕۆژەكە كرد ئەوا دەبێتە ناهەقی بەرامبەر پڕۆژەكانی دیكەش.

دەمانەوێت پرسی كورد چارەسەر بكەین، بەڵام ناڵێین لە پێكهاتەكانی ناوخۆش رابكەین. ئێمە دەڵێین كێشەكانی خۆمان چارەسەر دەكەین، بەڵام لەگەڵ گەلانی دیكە. وەكو ئەو نموونانە ناكەین كە لە هەندێك وڵاتانی دیكە هەن، ئەوانیش تەواوی راستییەكان دەبینن و ناچارن ئەو پرۆژەیە لەبەرچاو بگرن.

رووداو: تۆ دەڵێی ئێوە خاوەنی هێزێكی كاریگەرن و 30%ی خاكی سووریا لەدەستی ئێوەدایە، لە عەفرین ئێوە خاوەنی هەمان هێز بوون. چ رێوشوێنێكتان هەیە بۆ ئەوەی ئەزموونی عەفرین لە ناوچەكانی دیكە دووبارە نەبێتەوە؟ 

ئاڵدار خەلیل:  دۆخی عەفرین هەندێك جیاواز بوو. هێزە كاریگەرەكانی ناوچەكە و هێزی نێودەوڵەتی و ئەو هاوسەنگیانەی هەن جیاواز بوون. هەتا لەنێوان عەفرین و رۆژئاوا، تورك ناوچەیەكی زۆر فراوانیان گرتبوو، هەندێك زەحمەتی لەو لایەنەوە هەبوو. لەبەرامبەر عەفریندا لە رۆژهەڵاتەوە تورك هەبوو. كاتێك هێرشكرایە سەر عەفرین لە سێ لاوە هێرشی كرایە سەر. لەڕووی سیاسیش زیاتر لەژێر كۆنتڕۆڵی رووسیادا بوو، بەڵام لێرە رووسیا بەتەنیا ناتوانێت بڕیار بدات. بۆ ئەوەی رێككەوتنێك لەدژی ئێمە بكەن، پێویستە ئەو وڵاتانە هەموویان هەڵوێستەكانیان یەك بخەن.

رووسیا بۆ ئەوەی هاوكاری توركەكان بكات ئاستەنگی دەبینی، لێرە لە رۆژهەڵاتی چەمی فورات دەیان زەحمەتی دێتە پێشیان. ئێرە لە رووی جوگرافی و سیاسی و هێزەوە ناوچەیەكی بەرفراوانە، لەلایەكی دیكەوە ئەو هێزانەی لێرەن، هەموویان وڵاتی خاوەن كاریگەرین. رووسیا خاوەنی كاریگەری نییە، دەتوانین بڵێین رووسیا لێرە وجودی نییە. لەو هەرێمانەدا بنكەی ئەمنیی رژێمیش هەن، هێزی عەرەب و سریان و ئاشووری و كوردیش هەن. واتە دۆخێكی زۆر جیاواز لەوەی عەفرین هەیە و دەكرێت ئەو فاكتەرانە بەیەكەوە كۆبكەیتەوە تابلۆیەكی جیاواز ببینی. بەس ئەوەش بەو واتایە نایەت بڵێین هەموو شتێك تەواوە و هێرش ناكرێ‌. دەبێ‌ ئامادەكاری بكەین.

رووداو: ئەو بنكانەی ئەمەریكا كە لە كۆبانی هەن هیچ كاریگەرییەكیان لەسەر دۆخەكە دەبێت؟

ئاڵدار خەلیل: بێگومان كاریگەرییان هەیە. تاوەكو ئەمریكییەكان لەكۆبانێ بن، ئەوە دەبێتە ئاستەنگی بەردەم تورك و رووسەكان و رژێمیش، بەڵام كاتێك ئەوان رێكبكەون و بارەگاكانیان چۆڵ بكەن، ئەوە شتێكی دیكەیە، بۆیە ناتوانین بڵێین مادام ئەوان لێرەن تەواو هیچ شتێك روونادات.

رووداو: ئێوە بیر لەوە دەكەنەوە داوای هاوكاری لە حكومەتی سووریا بكەن تاوەكو رێگا لەبەردەم ئەنقەرە بگیرێت لەوەی بچێتە ناو رۆژهەڵاتی فوراتەوە؟

ئاڵدار خەلیل: ئێستا رێژم لە نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەنجوومەنی ئاسایشدا نوێنەرایەتی هەیە. نەتەوە یەكگرتووەكان نایەتە شوێنێك تاوەكو رەزامەندی لە رژێمی حكومەتی سووریا وەرنەگرێت.

بۆیە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا مادام رژێم نوێنەرایەتی سووریا دەكات، دەتوانێت داوای وەستاندنی هێرش بۆ سەر خاكەكەی بكات، یان هیچ دەڤەرێك لە سووریا پارچە نەكرێن یان هێرشی توركەكان بوەستێنرێ. ئەگەر بەڕاستی سووریاش لەناو پلانەكەدا نەبێت، نابێت چاوپۆشی لەو پلانە بكات. 

ئەگەر هەڵوێستی خۆی دیاری كرد، لەڕووی فەرمییەوە بۆ سووریا هەڵوێستێكە، خۆ ئەگەر هەڵوێستی نەبوو، ئەوكاتە ئیسپات دەبێت كە ئەویش لەگەڵ رووسەكان رێككەوتووە بۆ هێنانی توركیا.

رووداو: ئێوە بۆ نووسینی دەستووری نوێی سووریا بانگهێشتكراون، ئەگەر بەشداربن لەو پڕۆژەیە داواكاریەكانتان چی دەبێت؟

ئاڵدار خەلیل: بەبێ دەستوورێكی نوێ بۆ سووریا رێگای تێناچێ چارەسەر پێشكەوتن بەخۆیەوە ببینێ، ئارامیش دروست نابێت. هیچ داوەتنامەیەكمان پێنەگەیشتووە. هێشتا لە گفتوگۆداین و زۆر شت روون نەبوونەتەوە. نوێنەری تازەی نەتەوە یەكگرتووەكان هەر كە دەستی بە گفتوگۆكرد، ئەو بابەتەش دەبێتە رۆژەڤ. هەوڵەكانی راستكردنەوەش دەست پێدەكەن، بەڵام  لێرەدا راستییەك هەیە، ئێمە نزیكەی 30%ی ئەو وڵاتە بەڕێوەدەبەین، كاتێك بابەت بابەتی دەستوورە، پێویستی بە رێككەوتنی ئەو گەل و پێكهاتانەیە كە بەیەكەوە دەژین. بۆیە رێگەی تێناچێ دەستوورێك دابڕێژرێت ئێمەی لەناودا نەبین.

رووداو: بۆ كورد داواكاریتان چی دەبێت، جیا لە برایەتی گەلان؟

ئاڵدار خەلیل: مافی گەلی كورد، بێگومان ئازادی و چاندی گەلی كورد، مێژوو، ناسنامەی كورد و ئەو جوگرافیایەی لەسەری دەژیێت لە رۆژئاوای كوردستاندا، ئەوانە راستین و ناتوانرێ‌ نكۆڵیان لێ بكرێ‌. بەڵام  سیستەمێكی دیموكرات و رۆژاوای كوردستان مسۆگەر نابێ‌، ئەگەر ئێمەی كورد، گەلانی دیكەش لەگەڵ خۆمان هاوبەشی پێنەكەین.

شتێكی دیكەش هەیە سووریاش دیموكراتی نابێت ئەگەر مافی كورد نەدات، ئێمە تەواوی ئەو پڕۆژەیە لەژێر سایەی سیستەمێكی فیدڕاڵیدا، چارەسەرییەكەی دەبینین. واتە هەرێمەكانمان ببێتە بەشێكی فیدڕاڵی لەنێو هەموو سووریادا، واتە هەرێمێكی فیدڕاڵ. نامانەوێت خۆمان تەنیا لە سنووری رۆژئاوای كوردستان قەتیس بكەین، دەبا باكووری سووریا هەمووی ببێتە هەرێمێكی فیدڕاڵ، هەرێمی جیاواز و كانتۆنی جیاواز لەنێو هەرێمەكەدا خۆیان رێكبخەن و خۆیان بەڕێوەببەن.

رووداو: رۆژئاوای كوردستان ئەو كاتە لەكوێ دەمێنێت! ئەگەر بووە هەرێمێك كە ناوی باكووری سووریا بێت؟

ئاڵدار خەلیل: رۆژئاوای كوردستان هەرێمێك دەبێت لەناو هەرێمە فیدڕاڵییەكەدا. هەرێمی فیدڕاڵ بەگشتی هەمووی وەكو جوگرافیا كە باكووری سووریایە، بەڵام لە باكووری سووریادا هەندێك هەرێم هەن كە رۆژئاوای كوردستان نین، ئەوكاتە تۆ ناتوانی هەمووی ناو بنێی رۆژئاوا.

رووداو: واتە، ئێوە ئەو پڕۆژەیە پێشكەشدەكەن. ئەگەر بەشدار بوون هەرێمی فیدڕاڵ لە باكووری سووریا لەنێویشیدا رۆژئاوای كوردستان، ئەمە مەبەستی تۆیە؟

ئاڵدار خەلیل: راستە، سیستەمێكی فیدڕاڵ دروست دەبێت ئەو سیستەمەش بەپێی پێكهاتنە، هەرێمی ئاوی هەن، هەرێمی ناوەند هەن، هەرێمی باكووری سووریا هەن و هەرێمی باشووری سووریا هەن. هەموو ئەمانە دەبنە هەرێمی فیدڕاڵ. لەناو ئەو هەرێمە فیدڕاڵەدا سیستەمێك هەیە كە سیستەمی بەڕێوەبەرایەتیی فیدڕاڵە. لە سیستەمی بەڕێوەبەرایەتیی فیدڕاڵدا سیستەمێكی بەڕێوەبردن ساز دەكرێت و رۆژئاوای كوردستانیش پارچەیەكە لێی.

رووداو: عێراق لەگەڵ حكومەتی سووریاوە دەیەوێت دەروازەی سێمێلكا دابخرێت، ئەگەر ئەو دەروازەیە بگیرێت رۆژئاوای كوردستان دەكەوێتە ناو گەمارۆیەكی دیكە، هیچ لایەك لەو بارەیەوە لەگەڵ ئێوە قسەی كردووە؟

ئاڵدار خەلیل: تەنیا لە میدیاكانەوە ئەوەمان  زانیوە.

رووداو: باشە ئەگەر گیرا چ هەڵوێستێكتان دەبێت؟

ئاڵدار خەلیل: بەگشتی نامانەوێت دەوروبەرمان گەمارۆ بدرێت كە پێشتریش گەمارۆ هەیە، بەڵام پێویستە ئەو هەرێمە نەكەوێتە نێو ئابلۆقەدانەوە. لەو بوارەش هەڵوێستی پێویست و دبلۆماسی دەنرێت بۆ ئەوەی ئەو هەرێمە دەروازەیەكی دانوستاندنی هەبێت.

رووداو: ئەگەر ئەو دەروازەیە گیرا ئەلتەرناتیڤی دیكەتان هەیە؟

ئاڵدار خەلیل: بۆ تەلكۆچەریش هەندێك هەوڵی وا هەن كە ئەو دەروازەیە بكرێتەوە، لە ناوخۆی سووریا كاتێك داعش لە هەرێمەكە هەبوو، پەیوەندیمان لەگەڵ هەرێمەكانی دیكە پچڕا بوو. ئێستا ئەو دەروازانەش هەن، بەرووی حەلەب و ناوچەكانی دیكەدا، بەڵام دیسان ئەوە گرنگە هەوڵبدرێ دەروازە بەرەو رووی دەرەوە كراوەبێت.

رووداو: باشە ئەگەر بگەڕێمەوە سەر پەیوەندییەكانی مەجلیسی سووریای دیموكرات (مەسەدە) لەگەڵ حكومەتی سووریا، دوای دوو كۆبوونەوەی بێ ئەنجام، هیچ هیوایەك ماوە لەگەڵ شام رێكبكەون؟

ئاڵدار خەلیل: بەڵێ دیدار لەماوەی داهاتوودا بەڕێوەدەچن. هەنگاو دەنرێت و دەتوانین رێگەیەك ببینینەوە و پێویستە ئەو دیالۆگە  بكرێ‌. هەرچەندە زەحمەتی هەبێت، بەڵام ئەمڕۆ بێت یان سبەی یان ساڵێكی دیكە بێت، پێویستە دیالۆگ بكرێت و ئەو پڕۆژەیە پێشكەوێت.

رووداو: ئەو خاڵە ناكۆكانە چی بوون كە لە شام رێككەوتنی لەسەر نەكرا؟

ئاڵدار خەلیل: گفتوگۆی سەرەتا پەیوەندی بە چارەسەرییەوە نەبوو، بەڵكو ئەو گفتوگۆیە بۆ ئەوە بوو دەست بە گفتوگۆ بكەین یان نا. كۆبوونەوەی دووەمیش هەندێك بابەت كەوتە ئەجێندا ئەویش ئەوەبوو نوێنەری مەسەدە پڕۆژەی خۆی بردوو دایە ئەوان و تێڕوانینی خۆیان لەبارەوە گوت لەسەر بنەمای ئەوەی كۆبوونەوەكان درێژەیان هەیە.

بەپێی ئەوەی ئێمە لێی تێگەیشتین رژێمی سووریا هێشتان وا بیر دەكاتەوە كە بیر لەوە ناكاتەوە لەسەر دەستوورێكی نوێ كار بكات. دەیەوێت دۆخەكە وەكو پێش 2011 بێت، بەڵام ئەوەش دەڵێت: بۆ كورد هەندێك بەتایبەت نزیك دەبم و هەندێك مافی بچووكی ئاسایی كە مرۆڤ وەكو پێكهاتە ژیان دەكات بیدەم، واتە: هێشتا نەگەیشتووەتە ئەو ئاستەی بڵێت: پێویستە دەستوور و سیستەمی سووریا بگۆڕدرێ‌. بەپێچەوانەوە دەیەوێت بەگوێرەی ئەو رەوشەی هەیە بەپێی بارودۆخ لە هەندێك شت بەولاوە شتی دیكە نەكات.

رووداو: 52 نووسینگەی ئەنەكەسە لە سەرانسەری رۆژئاوای كوردستان داخراون، بۆچی ئێوە هەنگاو بەرەو پارتی دیكەی كوردی نانێن بەقەد ئەوەی هەنگاو بەرەو عەرەب و سریانییەكان دەنێن؟

ئاڵدار خەلیل: شتێك كە دەیزانم ئەوەیە كەس دەرگای لێ دانەخستوون. ئێستاش دەتوانن نووسینگەكانیان بكەنەوە و تەنیا سەردانی فەرمی بكەن، واتە: لە هەموو وڵاتێكی دیموكراتیدا ئەوە هەیە. كاتێك یەكێك بیەوێت نووسینگەی خۆی بكاتەوە سەردانی لایەنی پەیوەندیدار دەكات و زانیاری دەدات ناوەندەكەی لە كوێیە. ئێستاش ئێوە وەكو تەلەفزیۆن نووسینگە و بارەگاتان لێرە هەیە. ئێوە چیتان كرد، چوون سەردانی ئەنجوومەنی راگەیاندنتان كرد و نووسینگەی خۆتان كردەوە.

رووداو: ئێمە دەزگایەكی راگەیاندنین، بەڵام ئەوان لایەنی كوردین بۆچی مافی ئەوەیان نییە كاری سیاسی لێرە بكەن؟

ئاڵدار خەلیل: مافیان هەیە كار بكەن، بەڵام ئەوەتا پەیەدەش لەلای كۆمیتەی پارتەكان مۆڵەتی وەرگرتووە. رووخست چییە، هیچ پەیوەندییەكی بە بەرنامە و پەیڕەوی ناوخۆوە نییە، تەنیا پێویستە ئەوە بڵێت، من پارتێكم ناوەندەكەم لە فلانە شار و لە فلانە دەڤەرە، دەمەوێت دەست بەكار و خەباتی خۆم بكەم. بەرنامەكەی خۆی پێشكەش دەكات و كۆمیتە واژووی لەسەر دەكات و پارێزگاری لێدەكات، چەندینجار داوایان لێكراوە سەردان بكەن، بەڵام ئەوان نەچوون. با سبەی بچن سەردان بكەن ئەگەر رووخسەتیان نەدانێ ئێمە لە پشتیان دەبین و بە بەڕێوەبەرایەتی باكووری سووریا  دەڵێین بۆچی مۆڵەتیان نادەنێ‌؟

رووداو: ئێوە ئەندامانی داعش ئازاد دەكەن، بۆچی ئەوانەی ئەنەكەسە ئازاد ناكەن؟

ئاڵدار خەلیل: راستییەكە زانیاریم لەبارەوە نییە كە یەكێكە دووانن، دەن یان چەندن، ئەو ژمارەیەی لە راگەیاندن باس دەكرێ‌ راست نین. رەنگە ئەو هۆكارەی لەسەری دەستگیركراوە پەیوەندی بە ئەنەكەسەوە نەبێت. واتە تاوانی دیكە ئەوەش پەیوەندەی بە دادگاوە هەیە. دەتوانن پارێزەر بگرن، بزانن دۆسیەكەیان لە دادگا بە كوێ‌ گەیشتووە.

رووداو: دوای 58 رۆژ بەرگری ئێوە لەناكاو لە عەفرین كشانەوە، ئایا رێككەوتنێكی نێودەوڵەتی هەبوو، یان یان شتی دیكە؟

ئاڵدار خەلیل: نەخێر، نەخێر بۆ ئەو بابەتە هیچ رێككەوتن و شتێكی دیكە نەبوو. تەنیا بابەتێكی مەیدانی و بابەتێكی سەربازی بوو، پەیوەندی بە فەرماندارانی سەربازی و ئەو هێزەی ئەوێوە هەبوو كە لەسەر زەمین شەڕیان دەكرد. دۆخی گەل بووە هۆكاری وەرگرتنی بڕیاری دەرچوون لە شار، مرۆڤ كاتێك لەناو شەڕبێت دەزانێت چی دەگوزەرێت و پێویستە چی بكات. ئەوەی روویدا شتێكە پەیوەندی بەشەڕەوە هەیە نەك بابەتێكی سیاسی و رێككەوتن.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : ئاڵدار خەلیل
1238 ژمارەی بینین

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

کاوە | 18/11/2018 02:17:58 ص
ئەو سمێل زلە جەمانە لەسەرە لەناو خوپیشاندانەکەدا دەرکەوت ناوی مام خدر بو لە کوردستان، نازانم چ ناویکی بوخی داناوە وەک دیارە ناوە نویەکەی کردووە بە ی...
حەوت هەزار کورد لە بەریتانیا گرفتی نوێکردنەوەی پاسپۆرتیان هەیە
| دوێنێ کاژێر 10:24 | (1)
Azad Azad | 17/11/2018 06:02:02 م
ترامپ ڕاست ناكات ترامپ كابراێكی زۆر مه‌كار ه‌ چاوه‌ڕێی ئابلۆقه‌ی ئێران ده‌كات به‌ته‌واو بونی ئێران ئۆردوغان له‌ حوكم نامێنێت.
ترەمپ ستایشی ئەردۆغان دەکات: پیاوێکی بەهێز و عاقڵە
| 17/11/2018 | (1)
ئالان عزیز | 17/11/2018 06:18:13 ص
دەست خۆشی لەو کەسانە ئەکەم کەئەو بیرۆکە جوانەیان بەمێشکدا هاتوە وە ئەوانەشی کە کاری تێدا دەکەن، ژنانی کورد ئیتر دەبێ پارێزگاری لەخۆیان بکەن لە جیاتی...
ئەمریكییەك كچانی كورد فێری بەرگری لەخۆكردن دەكات
| 17/11/2018 | (1)
Azad Azad | 16/11/2018 07:36:07 م
با شیعه‌ پاداشتی ئه‌مه‌ریكا بداته‌وه‌..!!! ئه‌مه‌ریكا باباش تێبگات له‌ شیعه‌ و عه‌رب نه‌ختێك قه‌دری گه‌لی كورد بزانێت.
لە بەغدا خۆپیشاندەران ئاڵای ئەمریکا و ئیسرائیلیان سووتاند
| 16/11/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پیاوێك لەبەر خۆشەویستەکەی بە فیلەر چووکی گەورە دەکات 21 کاژێر لەمەو بەر |

پیاوێك لەبەر خۆشەویستەکەی بە فیلەر چووکی گەورە دەکات

بیرۆکەکەی 100% سەرکەوتوو بووە زۆرتر
هەفتەی هۆشیارییە لەبارەی دەرمانە دژەزیندەکان دوێنێ کاژێر 10:23 |

هەفتەی هۆشیارییە لەبارەی دەرمانە دژەزیندەکان

بۆ دوورکەوتنەوەیە لە خراپبەکارهێنانی دەرمانەکان زۆرتر
شیردانی سرووشتی مەترسی جەڵتەی مێشک کەمدەکاتەوە 17/11/2018 |

شیردانی سرووشتی مەترسی جەڵتەی مێشک کەمدەکاتەوە

ئەگەری تووشبوونیان بەجەڵتەی مێشک بەرێژەی %23 زۆرتر
0.234 seconds