وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هەڤپەیڤین

گوتەبێژی هێزی هاوپەیمانان لەبارەی عەفرین و منبج قسە بۆ رووداو دەکات

لەلایەن رووداو 8/2/2018
رایان دیلن ، گوتەبێژی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا

دیار کوردە و گۆڤەند مستەفا

رووداو- هەولێر

لەدوای سەردانی فەرماندەی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا بۆ منبج ، گوتەبێژی ئەو هێزە رایدەگەیێنێت، سەردانەکەمان پەیامێک بوو بۆ سەربازەکانمان لەوێ دڵنیایان بکەینەوە گرنگ نییە چی روودەدات، هاوپەیمانان لەوێن بۆ پشتیوانیکردنیان.


لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو رایان دیلن ، گوتەبێژی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە لەبارەی سەردانەکەیان بۆ منبج کە رۆژی چوارشەممە ئەنجامدرا و هەروەها هێرشەکەیان بۆ سەر هێزێکی سەر بە حکومەتی سووریا لە هەمان رۆژدا.

دەقی هەڤپەیڤینەکە

رووداو: ئێوە دوێنێ بە کۆمەڵک ئاڵا و ئۆتۆمبێلەوە چوونە منبج، چ پەیامێک لە پشت ئەو سەردانەی ئێوە بۆ منبج هەبووە؟

رایان دیلن: بەر لە هەموو شتێک گەشتەکە هی فەرماندەکەمان بووە، ژەنەراڵ پاوڵ فەنک کە فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانانە لە عێراق و سووریا ئەو وەک شتێکی رۆتین ئەم گەشتانە ئەنجامدەدات کە ئێمە بە پەیوەندییەکانی مەیدانەکانی جەنگ ناوی دەبەین، ئەو دەچێت چاوی بە فەرماندەکان و سەربازەکان دەکەوێت کارەکانیان دەنرخێنێت، (گەشتەکە) پەیامێک بوو بۆ سەربازەکانمان لەوێ، کە سەرباری ئەو قسە و هەواڵانەی کە هەن دووپاتمانکردەوە بوونی ئەوان بۆ بوونی سەرنجیانە لەسەر داعش، هەروەها ویستمان پێیان رابگەیێنین و دڵنیایان بکەینەوە گرنگ نییە چی روودەدات، هاوپەیمانان لەوێن بۆ پشتیوانیکردنیان.

رووداو: هەندێک دەڵێن ئەو سەردانەی ئێوە بۆ منبج پەیامێک بووە بۆ تورکیا، وەکو جەنەراڵ پاوڵ فەنک لە منبج رایگەیاندووە کە ئەوەی لێمان بدات بە تووندی لێی دەدەینەوە؟

رایان دیلن: وەک گوتم دووبارەی دەکەمەوە، ژەنەراڵ فەنک لەماوەی پێنج بۆ شەش مانگی رابردوو کە لێرە بووە چەندین جار سەردانی منبجی کردووە. ئەمە سەردانێکی رۆتینییە بۆ ئەوەی بە سەربازەکانمان و هەروەها میدکانی ناوچەکە بڵێت کە ئێمە هەمیشە لێرەین بۆ ئەوەی بەرگری لە خۆمان بکەین لەبەرامبەر هەر هەڕەشەیەک، چ داعش بێت یانیش هەڕەشەیەکی دیکە. ئێمە لەسەر سەرنجەکەمان دەمێنینەوە، ئامانجی سەرەکیمان لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا تێکشکاندنی داعش بووە، ئەمەشمان بەشێوەیەکی باشکردووە لە رێگەی هاوبەشەکانمان لە عێراق و لە سووریا. هێشتا شت ماوە کە بکرێت، ئێمەش دەمانەوێت دڵنیابینەوە کە بەردەوام دەبین لەسەر ئەم کارە، تاوەکو بەیەکجاری داعش تێکدەشکێت و کۆتایی دێت."

رووداو: چاوەڕێی بەریەککەوتن لەنێوان هێزەکانی ئێوە و تورکیا لە منبج دەکەن؟

رایان دیلن: بەدڵنیاییەوە ئێمە نامانەوێت شتێکی لەم شێوەیە رووبدات، تورکیا هاوبەشێکی هاوپەیمانییەتییەکەیە و هەروەها هاوپەیمانی ناتۆیە و ئەفسەرەکانی ئەوان لە بارەگای سەرەکی هاوپەیمانی هەن و گفتگۆش هەم لەسەر ئاستی سەربازی و دیپلۆماسیش هەیە، ئەمە شتێکە کە ئێمە بەدڵنیاییەوە نامانەوێت رووبدات، ئێمەدەمانەوێت بتوانین سەرنجمان لەسەر هەوڵەکانمان و ئامانجەکەمان بەردەوامبێت کە تێکشکاندنی داعشە، کە تاوەکو ئێستا گەورەترین هەڕەشەیە بۆسەر تەواوی ناوچەکە بۆسەر عێراق و سووریا و، تورکیا و تەواوی جیهانیش."

رووداو: هیچ ئەپدەیتێک لەسەر ئۆپەراسیۆنی عەفرین لەلای ئێوە هەیە؟ ئایا لەو هەرێمەی رۆژئاوای کوردستان چی دەگوزەرێت؟

رایان دیلن: ئێمە وەک هاوپەیمانان، ئۆپەراسیۆن لە عەفرین ئەنجامنادەین، بەڵام چاودێری ئەوە دەکەین کە چی روودەدات و کاریگەرییەکانی چی دەبێت لەسەر هێزەکانی سووریای دیموکراتی هاوبەشمان لەسەر شەڕی دژ بە داعش، بەتایبەتیش لە دۆڵی فورات کە ئەوان رۆژانە بەردەوامن لەشەڕکردن دژ بە داعش بۆ تێکشکاندنی چەکدارەکانیان ، هەروەها ئەوان چەندین چەکداری داعشیان کوشتووە، یان دەستگیرکردووە کە هەوڵیانداوە ناوچەکە جێبێڵن، کە زۆربەیان چەکدارانی بیانین و هەوڵدەدەن یان بچن بۆ عێراق، یانیش بۆ تورکیا تاوەکو لەوێشەوە بچنە ئەوروپا و وڵاتانی دیکەش. بۆیە هەر شتێک کە لە عەفرین روودەدات و کاریگەری لەسەر شەڕی دژ بە داعش هەبێت جێگەی نیگەرانی زۆر دەبێت بۆ هاوپەیمانان کە ئەمە کاریگەری لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی ئێمە دەبێت بۆ تێکشکاندنی داعش."

رووداو: ماوەی چوار رۆژە فڕۆکەکانی تورکیا بەسەر ئاسمانی عەفرین نابینرێن، ئایا ئێوە هیچ رۆڵێکتان لەوبارەیەوە هەیە، بە تایبەتی لەسەر هێرشەکانی سەر عەفرین؟

رایان دیلن: جارێکی دیکە دەیڵێمەوە کە من دەتوانم لەبارەی کارەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا قسەبکەم، بەتایبەتیش لە سووریا، ئەو شتانەی کە لەدەورووبەری منبج و رەققە و دۆڵی فورات هەیە، دووپاتی دەکەمەوە ئێمە چاودێری دۆخی عەفرین دەکەین، بەڵام هیچ قسەیەکم لەسەر کردارەکەی تورکیا نییە کە چ کاریگەرییەکی لەسەر شەڕی دژ بە داعش دەبێت.

رووداو: دەگوترێت دوێنێ لە نزیک دێرەزوور هێرشتان کردووەتە سەر هێزەکانی بەشار ئەسەد، ئایا ئەو هێزانە سەر بە سوپای سووریا بوون یان ئەو ملیشیایانەبوون کە نزیکن لە بەشدار ئەسەد؟

رایان دیلن: ئەمە ئەوەیە کە ئێمە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەین، هەروەها ئێمە هێڵی نابەریەککەوتنمان لەگەڵ رووسیا هێشتووەتەوە کە هاوکاری هێزەکانی سەر بە رژێم دەکەن، بەڵام شەوی رابردوو لە کاژێرەکانی دواییدا، هێرشێکی ناڕاستەوخۆ ئەو ناوچانەی کردە ئامانج کە راوێژکارەکانی هاوپەیمانان و هێزەکانی سووریای دیموکراتی هاوبەشی ئێمەی لێبووە، ئێمە هەرزوو ئەم هێڵە نابەریەککەوتنەمان بەرکاهینا کە هیچ ئۆپەراسیۆنێک بوونی نییە لەلایەن هێزەکانی سەر بە حکومەت کە لەلایەن رووسیا پشتیوانیان دەکرێت، بۆیەش کاتێک ئەو هێرشانەمان کرایە سەر، وەک بەرگریکردن لە خۆمان، وەڵامی هێرشەکانمان دایەوە کە هەندێک تۆپ و تانکمان تێکشکاند."

رووداو: ئەو زیانانەی پێتان گەیاندوون لە نێوان هەردوولادا چی بوون؟

رایان دیلن: ئێمە هێشتا هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەین، بەڵام زیان هەبووە لە نێو هێرشکارەکان، بەڵام هیچ زیانێک بە ئەندامانی هاوپەیمانان نەکەوتووە و ئەوەی هەبووە تەنیا یەک ئەندامی هێزەکانی سووریای دیموکرات برینداربووە.

رووداو: فەرماندەکانی یەپەگە دەڵێن تاوەکو ئێستا تەنیا حکومەتی دیمەشق هاوکاری ئێمە دەکات، ئێوەش دەڵێن ئێمە هێرشمان کردووەتە سەر هێزەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق بۆ بەرگریکردن لە هێزە کوردییەکان، ئەمە واتای چی دەگەیێنێت، دەکرێت روونکردنەوەی زیاتر بدەن؟

رایان دیلن: ئەوەی دەتوانم بیڵێم ئەوەیە ئەو ناوچانەی لەدەستی داعش ئازادکراون کە بریتین لە رۆژهەڵاتی دۆڵی روباری فورات، ئێمە لەو ناوچانە هاوکاربووینە لە دامەزراندنی هێزی ئاسایشی نێوخۆیی، ئەو هێزانە پارێزگاری لە ئاسایشی ئەم ناوچانە دەکەن بۆ ئەوەی داعش نەتوانێت بگەڕێتەوە، ئێمە (رێککەوتووین) کە هێزەکانی سەر بە رژێمن و لەلایەن رووسیا پشتیوانیان دەکرێت بۆ کوێ بچن و هێزەکانی سووریای دیموکراتیش لە کوێ بن. ئەگەر جارێکی دیکە هێرش بکەنەوە، وەک بەرگریکردن لە خۆمان، ئەوە مافێکی خۆمانە کە وەڵامی هێرشەکە بدەینەوە. ئێمە شەڕمان لەگەڵ هێزەکانی سەر بە رژێم نییە، ئامانجی شەڕی ئێمە بەردەوامە لەسەر داعش، دڵنیاش دەبینەوە کە ئەمە بەردەوامدەبێت.

رووداو: کەواتە چاوەڕێی هێرش و پێکدادانی زیاتر دەکەن، لەکاتێکدا بەپێی راپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکان چەکی کیمیایی لە سووریا لەلایەن حکومەتی دیمەشقەوە بەکارهاتووە، ئێوەش بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بە هێڵی سوور دادەنێن.

رایان دیلن: جارێکی دیکە بە دڵنیاییەوە ئێمە نامانەوێت ئەمە رووبداتەوە، سەرنجی ئێمە لەسەر داعشە، لەبارەی ئەم رووداوەش کە دوێنی روویدا، هەڵوێستی ئێمە زۆر روونە کە ئێمە بەرگری لە خۆمان و هاوبەشەکانمان دەکەین، بۆیە ئەگەر بیرکردنەوەیەکی لەم جۆرە هەیە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ئەمە دووبارە بکرێتەوە، هەر لایەنێک بێت، هیواخوازین ئەوان دووجار بیر لە کردنی ئەمە بکەنەوە. ئامانجی ئێمە لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا نەگۆڕاوە و ئەوەشمان بە روونی گوتووە کە بەردەوامی شەڕە لە دژی داعش، ئێمە لێرە نین بۆ ئەوەی بەدەر لە داعش، شەڕی هیچ لایەکی دیکە بکەین.

رووداو: دوێنێ ئێوە هاوکاری سوپای عێراقتان کرد لە پاککردنەوەی ناوچەکانی دەورووبەری خورماتوو کە پاشماوەی داعشی لێیە، ئێوە چ زانیارییەکتان لەسەر ئەو ئۆپەراسیۆنە هەیە و ئەنجامەکەی چی بوو؟

رایان دیلن: ئەوەی من دەتوانم بیڵێم ئەوەیە هەموو ئۆپەراسیۆنێک لە عێراق ئەنجامدەدرێت، پلانی عێراقەو لەلایەن عێراقیشەوە سەرکردایەتی دەکرێت، هاوپەیمانانیش وەک ئەوەی لەماوەی سێ ساڵی رابردوو کردوومانە پشتیوانیکردن بووە لە هاوبەشەکانمان، بەشێوەیەکی گشتی لە پێنج رێگەوە، کە سەرەکییەکانیان پێدانی زانیاری هەواڵگری و پێدانی راوێژ بووە کە لەم ئۆپەراسیۆنەشدا کردوومانە، هەروەها هێرشی ئاسمانی دیاریکراو، ئێستا کە ئۆپەراسیۆنە سەرەکییەکە وەستاوە، هێرشە ئاسمانییەکان وەک جاران نین و عێراق خۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەنجامدەدات، بەڵام ئەگەر داومان لێبکرێت، هاوکاریان دەبین، هەروەها مەشق و راهێنانیش بە هێزە عێراقییەکان، لە نێویاندا پێشمەرگە دەکەین و لەماوەی سێ ساڵی رابردووشدا کردوومانە، ئەمانە هەموویان بەردەوامن وەک دەشبینین لە دووزخورماتوو و ناوچەکانی چیای حەمرین هێشتا ناوچە هەن کە شانەی داعشی لێن، ئامانجی ئێمەش ئەوەیە کە ئەو داعشانە بەجۆرێک لەناوببەین کە نەتوانن خۆیان رێکبخەنەوە و جارێکی دیکە دەربکەنەوە."

رووداو: هەر لەسەر ئەو ئۆپەراسیۆنەی دوێنێ باس لەوە دەکرێت کە حەشدی شەعبی لەو ئۆپەراسیۆنەدا بەشداربووە، مەبەستیان بووە کە رێگەیەکی ئاسان بدۆزنەوە بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە نەوت بە ئێران بفرۆشن، ئایا ئێوە لەوبارەیەوە هیچ زانیارییەکتان لەسەر ئەو بابەتە هەیە؟

رایان دیلن: من هیچ زانیارییەکی وام نییە، ئەوەی من زانیاریم لەبارەیەوە هەیە ئەوەیە ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن عێراقەوە سەرکردایەتی کراوە، کە چەندین هێزی جیاوازی تێدا بەشداربووە، وەک هێزە ئەمنییەکان، حەشدی شەعبی، سوپای عێراق و هەروەها هێزەکانی پێشمەرگەش، بۆیە من پێموایە ئەمە ئاماژەی باشن وەک ئەوەی ئێمە خەریکە دەگەڕێینەوە سەر ئەوەی کە لەسەر کەوتنە ئاشکراکەی دژ بە داعش لە ئۆپەراسیۆنە سەرەکییەکی موسڵ و تەلعەفەر و حەویجە بینیمان، کە هەموو هێزە ئەمنییەکانی عێراق پێکەوە کاریان کرد بۆ لەناوبردن و تێکشکاندی دووژمنی سڤیلەکان.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان



 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Hiwa | 19/08/2018 11:01:43 ص
ئەی مووچەی کارمەندانی سەر سندوق
دادگای فیدراڵی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی پەسندکرد
| دوێنێ کاژێر 01:36 | (1)
Khoshi Tahir | 18/08/2018 03:20:55 م
ئه وى چوو چوو ، لةمةودوا حةقة نةك هةر سةرةك كومار هةموو ئةوانةى دةبى نوينةرى كورد بن لة بةغدا دةبى چةشنى عارف قوربانى و تةحسين بةگ بن
فرهاد علاءالدين | 19/08/2018 10:02:42 ص
به‌ڕێز كاك عارف دوای رێز و سڵاو، ده‌ستخۆش بۆ وتاره‌ به‌ پێزه‌كه‌ت و بۆ ئاگاداری جه‌نابت، جه‌نابی سه‌رۆك كۆمار له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ هاتۆته‌ ده‌نگ و...
هاوارە، سەرۆك مەعسووم
| 18/8/2018 | (4)
Media | 18/08/2018 09:16:06 م
ئەگە زانیارییان دەوێ با بێن لێی وەرگرن، ئەو خۆشکە بەرێزە نەچێتەوە ئاڵمان باشترە. چۆن پۆلیس چل و پێنج رۆژ هیچی بۆ نەکردۆ و ئەو بێچارەیە لە ترس و...
داواکاری گشتیی ئەڵمانیا داوای گەڕانەوەی ئەشواق حەجی دەکات
| دوێنێ کاژێر 11:20 | (1)
Khallat Zrar | 18/08/2018 08:35:53 م
چەند قەوارەی سیاسی ڕاگەینراوە ؟
کۆمیسیۆن 200 هەزار ناوی لە تۆماری دەنگدەراندا دەرهێناوە
| دوێنێ کاژێر 11:10 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ماوەی بەشداریکردن لە ئەنتیتۆباکۆ درێژکرایەوە 7 کاژێر لەمەو بەر |

ماوەی بەشداریکردن لە ئەنتیتۆباکۆ درێژکرایەوە

لەسەر داواکاری رێکخراوی تەندروستی جیهانی زۆرتر
لە باکووری کوردستان نۆ رۆژ بۆ پشووی جەژنی قوربان راگەیێندرا 10 کاژێر لەمەو بەر |

لە باکووری کوردستان نۆ رۆژ بۆ پشووی جەژنی قوربان راگەیێندرا

هاتووچۆکردن لەنێوان شارەکاندا بەهۆی جەژنەوە زۆرتر
گەورە بەرپرسێکی داعش چیرۆکی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەغدادی دەگێڕێتەوە 11 کاژێر لەمەو بەر |

گەورە بەرپرسێکی داعش چیرۆکی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەغدادی دەگێڕێتەوە

لە ناوچەیەکی بیابانیی وشک لەدەرەوەی شاری مەیادین زۆرتر
1 seconds