وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هەڤپەیڤین

جەعفەر ئیبراهیم: تا مانگێكی دیكە پەرلەمان كارا دەكرێتەوە

لەلایەن رووداو 9/5/2017
 باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان، فۆتۆ: رووداو
باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان، فۆتۆ: رووداو
هەڤپەیڤین: دیار عادل
رووداو- هەولێر

د.جەعفەر ئیبراهیم، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، بە گوێرەی ئەو هەوڵە جددیانەی بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان لە ئارادان، رەنگە لە ماوەی مانگێكی دیكەدا پەرلەمان كارا بكرێتەوە.

جێگری سەرۆكی پەرلەمان هەر لەو هەڤپەیڤینەدا لەگەڵ (رووداو) باسی پەیوەندیی خۆی و د.یوسف سەرۆكی پەرلەمان دەكات كە لە مانگی 10ی 2015ەوە لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستان رێگری لێكرا بگەڕێتەوە پەرلەمان. جەعفەر ئیبراهیم دەڵێت: "پەیوەندیی نێوانمان كاری پەرلەمان بوو، ئێستا لە مەجالی كاردا یەكدی نابینین، بۆیە پەیوەندیمان نەماوە".
 
لە مانگی ئەیلولی داهاتوودا گشتپرسی دەكرێت

رووداو: نزیكەی 18 مانگە پەرلەمانی كوردستان كۆنەبووەتەوە، یان وا باشترە بڵێم پەكخراوە، هۆكاری كارانەكردنەوەی چییە؟ 

جەعفەر ئیبراهیم: هۆكاری كارانەكردنەوەی پەرلەمان دەگەڕێتەوە بۆ دانوستاندنی لایەنەكان كە وەكوو پێویست بەڕێوەنەچوو.

رووداو: چ لایەنێك بەرپرسە لە سستیی بەڕێوەچوونی دانوستاندنەكان؟

جەعفەر ئیبراهیم: ئێستا كەشوهەوایەكی ئیجابی هەیە، هەوڵی جددی هەیە بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان. بۆیە هیچ لایەنێك تۆمەتبار ناكەم. من دەڵێم ئەركێكی گشتی هەیە، پەرلەمان دامەزراوەیەكی نیشتیمانییە و دەبێت بە رۆحییەتێكی نیشتیمانی و دیدگایەكی نیشتیمانی، ئەو گرفتەی رووبەڕووی پەرلەمان بووەتەوە چارەسەری بكەین. ئەمە بە تەنیا ئەركی یەك لایەن نییە، هەموو لایەنەكان بەرپرسن لە كاراكردنەوەی پەرلەمان.
 
بە باشی دەزانین یاسایەك بۆ گشتپرسی لە پەرلەمان دەربچێ

رووداو: ئەو هەوڵە جددیانە چین بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان؟ 

جەعفەر ئیبراهیم: بێگومان پەیامەكەی سەرۆك بارزانی زۆر روون و ئاشكرا بوو، نەخشەڕێگاش بوو بۆئەوەی چۆن هەنگاوەكان یەك لەدوای یەك بهاوێین بۆ ئەم پرسە. بەڕاستی ناوەڕۆكی ئەو پەیامەش ئیشی زۆر لەسەر كرا كە متمانە بگەڕێتەوە بۆ لایەنەكان و كێشەكان چارەسەر بكەین و لە پەرلەمانەوە دەستی پێبكەین، چونكە كێشەكان لە پەرلەمانەوە دروستبوون. ئێستا كەشوهەوایەكی سیاسیی ئەرێنی هەیە لە كوردستان. هەر لە نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە هەوڵی هاوبەش ئیشی باش كراوە. لایەنی دیكەش بەشدار بوون، یەكگرتووی ئیسلامی رۆڵی زۆر ئیجابیی گێڕاوە. من وای دەبینم ئێستا لە هەموو كاتەكان نزیكترین لە چارەسەر.
 
ئێستا لە هەموو كاتەكان نزیكترین لە چارەسەر


رووداو: باسی ئەنجامدانی گشتپرسی دەكرێ‌، گشتپرسی هیچ پەیوەندییەكی بە پەرلەمانەوە هەیە، واتە پێویستی بە كاراكردنەوەی پەرلەمانە؟

جەعفەر ئیبراهیم: پەرلەمان كاری بنەڕەتی بۆ ریفراندۆم كردووە، یاسایەكی زۆر باشی دەركردووە، ئەویش یاسای كۆمیسیۆن و راپرسییە. ئەم یاسایە دەسەڵاتی بە كۆمیسیۆن داوە لە كاتی پێویست دەتوانن رێنمایی و سیستمی تایبەت بۆ راپرسی دەربكەن. كۆمیسیۆن دەسەڵاتی تەواوی هەیە بۆ ئەو پرسە. مامەڵەكردن لەگەڵ ریفراندۆم هەروەكو هەڵبژاردنی گشتی وایە، بەڵام بەشێوەیەكی سادەتر و ئاسانتر، هەر بۆیە چوارچێوە یاساییەكەی كێشەیەكی نییە. هەروەها لە ماددە 10ی بڕگەی 2 لە یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستاندا ئەو دەسەڵاتەی بە سەرۆكی هەرێم داوە كاتی ریفراندۆم و هەڵبژاردن دیاری بكات و كۆمیسیۆنیش رێنمایی هەڵبژاردن دەردەكات. بۆیە ئێمە گرفتی یاساییمان نییە، بەڵام ئەگەر پەرلەمان كارا بكرێتەوە ئێمە بەپێویستی دەزانین یاسایەكی دیكە بۆ گشتپرسی و هەڵبژاردن دەربكەین لە پەرلەمانی كوردستان.



د.جەعفەر ئیبراهیم، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان

رووداو: گشتپرسی تەنیا لە هەرێمی كوردستان دەكرێت، یان ناوچە كێشە لەسەرەكانیش دەگرێتەوە؟

جەعفەر ئیبراهیم: نەخێر. ئەوە ریفراندۆمی خەڵكی كوردستانە، نەك بە تەنیا هەرێمی كوردستان. هەر كوردێك لە هەر ناوچەیەكی عێراق بێََت، تەنانەت لە دەرەوەی عێراقیش، ئەوەی خەڵكی كوردستانی عێراق بێت دەتوانێت بەشدار بێت. پرسی ماددەی 140 یەكلایی بووەتەوە كە پەیوەست بوو بە ئاساییكردنەوەی ناوچە جێناكۆكەكان. ئێستا دەبینین ئەو ناوچانە چییان بەسەر هاتووە كە لەساڵی 2014 وە حكومەتی عێراق لێی كشایەوە و پێشمەرگە پاراستنی لە داعش. ئێستاش ئەو ناوچانە لەگەڵ هەرێمی كوردستان یەك پارچەن و یەك مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت. بۆیە ئاساییە ریفراندۆم لەو ناوچانە بكرێ‌. 
 
پەیوەندیم لەگەڵ د.یوسف محەممەد نەماوە

رووداو: بۆ گشتپرسی لەو ناوچانە هیچ گفتوگۆیەكتان لەگەڵ حكومەتی عێراق كردووە؟

جەعفەر ئیبراهیم: بۆ ئەم پرسە دەكرا گفتوگۆ و رێككەوتن بكرێت لە نێوان هەرێم و بەغدا. هەروەك نموونەی سوودان كە رێككەوتن هەبوو لە نێوان باشوور و باكووری سوودان. ئێستا رێككەوتنێكی لەو چەشنە و لەم كاتەدا و لەم بارودۆخەدا مومكین نییە لەگەڵ عێراق بكرێت، بەو بێ‌ متمانەییەی لە نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا هەیە ناكرێ رێككەوتنێكی وەها بكرێ‌. كەواتە دەبێت بگەڕێینەوە بۆ بۆچوونی خەڵكی كوردستان، بەڵام بریا عەقڵیەتێكی وەها لە بەغدا زاڵ با كە رێزیان هەبووایە بۆ دەستووری هەمیشەیی عێراق. رێزیان هەبووایە بۆ ریفراندۆم. ئەو كاتە ئەم جۆرە رێككەوتنانە زۆر ئاسان دەبوون.

رووداو: گشتپرسی جگە لە رووە یاساییەكەی پێویستی بە كۆمیتەی هاوبەش هەیە لە نێوان لایەنەكان، پێكهێنانی ئەو كۆمیتەیە بەكوێ‌ گەیشت؟ 

جەعفەر ئیبراهیم: ریفراندۆم پێویستی بە كۆمیسیۆنە، كۆمیسیۆن خۆی هەموو شتێكە، بەڵام كێ كەمپینی راگەیاندن و پشتیوانی ریفراندۆم بەڕێوەدەبات بۆ بەڵێ بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان؟ لە بەرامبەردا رەنگە خەڵكانێك بڵێن نەخێر. بۆیە كۆمیتەی سیاسی پێویستە بۆ زانینی بۆچوونی هەر لایەنێك. ئەم كۆمیتەیە تەنیا لایەنە سیاسیەكەی پرۆسەكە بەڕێوەدەبات، لایەنە تەكنیكییەكە ئیشی كۆمیسیۆنە.
 
هیچ حیزبێك دژی گشتپرسی نییە


رووداو: سەردانی پارتی و یەكێتی بۆ لای حیزبەكان تەنیا گومانە لەسەر بۆچوون و هەڵوێستی ئەوان بۆ سەربەخۆیی؟ یان تەنیا رێوڕەسمێكی رووكەشی و تەشریفاتییە؟ 

جەعفەر ئیبراهیم: سەردانی لایەنەكان زۆر پێویستە، لە رووی تێگەیشتن، هاندان و رێزگرتن لە یەكدی. ئەم سەردان و نزیكبوونەوانە زیاتر متمانەی بە خەڵك بەخشییەوە. هەروەها من هیچ كاتێك گومانم نییە هیچ هێزێكی سیاسی كوردستان هەبێت دژی ریفراندۆم بێ‌، بەڵام بۆچوونی جیاواز هەیە لە نێوان لایەنەكان. ئەو جیاوازیی بۆچوونەش تەنیا لەسەر كاتی بەڕێوەچوونی ریفراندۆمە.

رووداو: جگە لە كۆمیسیۆن چ رێكخراوێكی نێودەوڵەتی ئاگادارن یان چاودێریی پرۆسەی بەڕێوەچوونی گشتپرسی دەكەن؟

جەعفەر ئیبراهیم: هەر لایەنێك بیەوێ‌، بۆی هەیە چاودێریی پرۆسەكە بكات. ئێمەش خۆشحاڵین هەر رێكخراو و ئۆرگانێكی نێودەوڵەتی كە پەیوەست بن بە هەڵبژاردن و ریفراندۆم، تەشریف بهێنن بۆ هەرێمی كوردستان و چاودێریی ئەم پڕۆسەیە بكەن. بەلای ئێمەوە زۆر گرنگە بانگێشتی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بكرێت كە سەرپەرشتی و چاودێریی پڕۆسەكە بكەن. تەنانەت لایەنە سیاسییەكانی عێراقیش بێن چاودێر بن. 

رووداو: هیچ پەیوەندییەك لە نێوان تۆ و د.یوسف محەممەد، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ماوە؟

جەعفەر ئیبراهیم: راستییەكەی پەیوەندی ئێمە تەنیا پەیوەندی بە كاری پەرلەمانەوە هەبوو، ئێستا لە مەجالی كاردا یەكدی نابینین، بۆیە پەیوەندیشمان نەماوە .

رووداو: پێتوایە ئەمساڵ پەرلەمانی كوردستان كارا بكرێتەوە؟ 

جەعفەر ئیبراهیم: لێكتێگەیشتنی باش هەیە بۆ ئەم پرسە، من وای دەبینم لە مانگێكی تردا پەرلەمان كارا بكرێتەوە .

رووداو: ئەی ئەمساڵ گشتپرسی دەكرێ‌ ؟ 

جەعفەر ئیمنكی: بەڵێ وای دەبینم لە مانگی ئەیلولدا بكرێت.


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Farhad Karim Abas | 25/05/2017 08:31:42 ص
یەکەمی بێ رکابەرە
رووداو دەچێتە شوێنی دەرکەوتنی رۆناڵدۆ نازاریۆ دالیما
| 24/5/2017 | (1)
Rudawi | 25/05/2017 06:34:20 ص
Tkaya am hawala la bash englisi Rudawa blaw bkanawa. Sipas
وردەکاری کوژرانی 23 کەسی خێزانێکی کورد بە دەستی داعش
| 25/5/2017 | (1)
که ریم | 24/05/2017 09:49:29 م
1. پیش هه مو شتیک هاوراتم که ئه مریکا یان هه ر ولاتیکی دیکه راسته وخو رولیان هه بوبی.به لام شتیکی دیکه ش هه یه ؛ ئه مریکا دوای روخانی به عس ، رولیکی...
Azad Azad | 24/05/2017 10:37:28 م
واقعی ئه‌مرۆ و مێژووی ١٩١٦زۆر زۆر جیاوازه‌ له‌ دارشتن و پیلان و سیاسه‌ت و ململانه‌ی زل هێزه‌كانی جهان.....!!! كاك مه‌جید هیچ پیلانێگیش نه‌بۆ بۆ...
قەیرانی سووریا و چارەنووسی هەرێمی كوردستان
| 24/5/2017 | (4)
کرێکار | 24/05/2017 08:26:49 م
زۆر کەمن ئەو کەسانەی بەڕاستی دەستی نوسینیان هەیە،ئەم بەڕێزە یەکێکە لەو کەسانەی کەبەڕاستی ئەم وتارەی خوان نوسیوە نەک لەبەر ئەوەی وتارەکەی لەسەر...
چی لەگەڵ نەوشیروان مستەفادا نامرێ؟
| 22/5/2017 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ئەلێكساندەر دووگین: كەس ناتوانێ‌ رێ لە دروستبوونی دەوڵەتی كوردستان بگرێ‌ 4 کاژێر لەمەو بەر |

ئەلێكساندەر دووگین: كەس ناتوانێ‌ رێ لە دروستبوونی دەوڵەتی كوردستان بگرێ‌

زەلكاوەكەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە قازانجی كوردە زۆرتر
ئیگزیمای پێستی منداڵ چییە؟ 13 کاژێر لەمەو بەر |

ئیگزیمای پێستی منداڵ چییە؟

لە کوردەواریدا پێیدەگوترێ (وشکە بیرۆ) زۆرتر
0.25 seconds