وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هەڤپەیڤین

محەممەد رەئوف: ئارام قادر کاریزمایە

لەلایەن زانا کایانی 11/2/2019
محەممەد رەئوف: هیچ بارەگایەكی بەرهەم ساڵح-مان لەلا نەماوە


رووداو - هەولێر

حیزبەكەی پێشووی حەزدەكات بگەڕێتەوە لایان، بەڵام ئەو قەناعەتەی وای لێكرد یەكگرتوو جێبهێڵێ‌ هەروەك خۆیەتی. محەممەد رەئوف لە كۆنگرەكانی یەكگرتوودا چاوی لەوە بوو ببێتە ئەمیندار، بەڵام ئێستا لە حیزبێكدا كار دەكات كە ئایندەی دیارنییە. لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ (رووداو) باسی ئایندەی هاوپەیمانی و هۆكاری وازهێنانی د. بەرهەم ساڵح لە هاوپەیمانی دەكات. محەممەد رەئوف باسی ئارام قادر، سەرۆکی هاوپەیمانی دەکات و دەڵێت "جۆرێك لە كاریزمای تەنزیمی هەیە و لەناو گەنجەكاندا خۆشەویستە".

رووداو: دوای بەستنی كۆنگرە چیتان كردووە بۆ خۆڕێكخستنەوە؟

محەممەد رەئوف: ئەگەر دكتۆر بەرهەم بمایەتەوە، باوەڕی هەبووایە بەوەی هاوپەیمانی بەردەوام بێت بۆ ئامانجەكانی، پێویستمان بەو كۆنگرەیە نەدەبوو، بەڵام كە سەرۆك رۆیشت، نیزامی كارەكەش لەسەر نیزامی سەرۆكایەتییە، ئێمە ناچار بووین كۆنگرە بكەین، چەند كەسێكیش لە دەستەی دامەزرێنەری پێشوو لەگەڵ د.بەرهەم ساڵح رۆیشتن. كۆنگرەمان كرد و سەرۆكێكی نوێمان هەڵبژارد. بە ماوەیەكی كەم دوای كۆنگرە توانیمان دەزگاكان رێكبخەینەوە. نزیكەی 90%ی پەیڕەومان جێبەجێ‌ كردووە. دوا ئیشمان بریتی بوو لەوەی كە لە سەرەتای ئەم مانگە لە سلێمانی كۆنفرانسێكمان بەست بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی سیاسی، لە هەڵبژاردنێكی شەفافدا لەبەرچاوی هەموو هاودیدان كە زیاد لە 230 كەس بوون، ئەنجوومەنەكەمان هەڵبژارد؟

رووداو: زۆرینەی دەستەی دامەزرێنەران رۆیشتوون یان ماونەتەوە؟

محەممەد رەئوف: تەقریبەن رۆیشتوون، هەندێكیان نەچوون لەگەڵ د.بەرهەم و نەشماونەتەوە، لەو نێوانەدان جارێ. ئێمەش تا ئێستا ئەوەی خۆی نەهاتبێتەوە، زۆر گوشارمان نەخستووەتە سەریان و رووگیرمان نەكردوون. زۆربەی ئەوانەش كە لەگەڵمان نین بە كردار، بەڵام بە قەناعەت و بە دڵ لەگەڵ پرۆژەكەدان.

رووداو: لە دوای جێهێشتنی یەكێتییەكان پرسیار لەسەر شوناسی هاوپەیمانی دروستبووە كە ئایا دەبێتە حیزبێكی ئیسلامی؟

محەممەد رەئوف: هەموویان نەڕۆیشتوون، ئێستاش زۆر لە یەكێتییەكەمان لەگەڵدان. كوڕە شەهیدی یەكێتیمان لەگەڵدایە. هاوپەیمانی یەكێتی تێدایە، پارتی تێدایە، گۆڕانمان لەگەڵە، یەكگرتوو و كۆمەڵمان لەگەڵە. خەڵكێكی زۆری بێلایەن كە هەرگیز سیاسەتی نەكردووە، بەڵام باوەڕی بە پرۆگرامی هاوپەیمانی هەیە و بەردەوامن.

رووداو: ئێستاش كاروبارەكان لە نێو بارەگاكانی پێشووی بەرهەم ساڵحدا دەكەن؟

محەممەد رەئوف: نەخێر هیچ بارەگایەكی پێشوومان لا نەماوە. كە د.بەرهەم گەڕایەوە ناو یەكێتی تەنیا بارەگای هەولێر مابوو، هەموو بارەگاكانیان گێڕابووەوە لای خۆیان. بڕیاریان دابوو، كەلوپەلی بارەگاكانیش بە كورسی و تەپڵەكەكانەوە بگەڕێننەوە.

رووداو: د.بەرهەم پێش ئەوەی بگەڕێتەوە نێو یەكێتی ئێوەی ئاگادار كردەوە؟

محەممەد رەئوف: ئێمە تازە هاوپەیمانیمان دامەزراندبوو د.بەرهەم گوشارێكی زۆری لەسەر بوو لەلایەن یەكێتییەوە. خۆم ئەو یەكێتیانەم دەبینی لە ئاستی باڵادا لە ماڵی مام جەلال لە مەكتەب سیاسی كە دەهاتن بۆ لای گوشاریان لێدەكرد ئەو ئیشە نەكات و داخوازی چییە بۆی جێبەجێ بكەن. ئەویش پرۆژەیەكی هەشت خاڵی بۆ نووسیبوون. پرۆژەكە زۆر گونجاو بوو بۆ یەكێتی و دۆخی كوردستان.

د.بەرهەم پرۆژەكەی پێشانی من دا و گوتی: تۆ یەكەم كەسی دەیبینی، رات چییە لەسەری؟ گوتم ئەگەر یەكێتی جێبەجێی بكات، هەموو رێككەوتنێك لەگەڵ یەكێتی بە نیسبەت ئێمەوە ئاسانە و دەتوانین بیكەین، بەڵام دواجار گوتم یەكێتی موستەحیلە پرۆژەكە جێبەجێ‌ بكات. پرۆژەكەی نارد، بەڵام هیچیان نەكرد. ئەوەندەی من بزانم درێژەی كێشا و وای لێهات هەوڵەكان بێ ئەنجام بوون. ئێمە هاوپەیمانیمان دروستكرد لە دواییشدا چووینە هەڵبژاردن، پێش هەڵبژاردنی عێراق چەند جارێك هاتبوونە سەر خەت لەگەڵی، ئەمە قسەی خۆیەتی، 24 كاژێر پێش هەڵبژاردنی عێراق جارێكی دیكە هاتوونەتەوە سەرخەت لەگەڵی، ئەگەر هاوپەیمانی هەڵبوەشێنێتەوە لە ئایندەدا دەیكەن بە سەرۆك كۆمار. ئەویش پێیگوتبوون من بە تەنیا نیم، شەریك و هاوكارم هەن، بەبێ‌ ئەوان ناتوانم بڕیار بدەم. مەبەستی من و كاك ئارام بوو. ئێمەش لەو 24 كاژێرە بەبێ بەرنامەیەكی پێشوەخت و پرۆژەیەكی ستراتیژی قووڵ ناتوانین بڕیاری ئاوا بدەین.
دوای هەڵبژاردن خۆی بێ ئومێد بوو، دیار بوو ئەوانیش حەزیان دەكرد، ئەمیش شل بوو، جارێكی دی گفتوگۆ دەستیپێكردەوە، نێوەندگیریش هەبوون، گەیشتە ئەو قەناعەتەی كە باشترین رێگە گەڕانەوەیە بۆ نێو یەكێتی، بەڵكو لەوێوە بگات بە كورسی سەرۆك كۆمار.

رووداو: داوای لە ئێوە كرد بچنە ناو یەكێتی؟

محەممەد رەئوف: گوتی مادام من دەڕۆم حەز دەكەم ئێوەش بێن، هەرچەندە دڵنیاشم نایەن. شوێنی شایستەتان دەدرێتێ‌، بەڵام دڵنیام كە ئێوە نایەن، بەتایبەتی مەبەستی من و كاك ئارام بوو. بەڵام گوتی دەتوانین شتێكی دیكە بكەین، ئەویش رێككەوتنێكی سیاسی لەگەڵ یەكێتی. ئێمەش گوتمان زووە بۆ رێككەوتن. 

رووداو: بۆچی لە دوای كۆنگرە هیچ چالاكیەكتان نییە و كۆنابنەوە؟

محەممەد رەئوف: لەبەر دوو هۆكار، یەكەم هاوپەیمانی بەپێی یاسا و رێنماییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رێكدەخرێتەوە، ئەوەش پێویستی بە كات هەبوو. دووەم، باوەڕمان بە هەندێ شتی حیزبی نەماوە، وەك سەردانی زۆر و كۆبوونەوەی بێ بەرنامە، بێ‌ بڕیار و ستراتیژ. هاتوچۆی ئەحزاب زۆر كرا، ئەوە شتێكی تەقلیدییە. كاتی خۆی كە حیزب دروست دەبوو، بە هەموو دنیادا دەگەڕا خۆی بناسێنێ. هاوپەیمانی پێویستی بە خۆناساندن نییە.

رووداو: دوو پەرلەمانتارتان لە بەغدا وەك كەسانی نزیك لە د.بەرهەم قسە دەكەن، ئایا هاوپەیمانی رێگە بەوە دەدات؟

محەممەد رەئوف: دوای رۆیشتنی د.بەرهەم، یەكێك لە پەرلەمانتارەكانم بینی، گوتی ئێمە بێلایەن دەبین تا ئەم ئیشە بە لایەكدا دەكەوێت. ئەگەر هاوپەیمانی هەڵوەشایەوە ئێمە ئازاد دەبین. پروپاگەندەیەك كرابوو گوایە پارتی هاوپەیمانی دادەمەزرێنێتەوە، یان ئەگەر جائیز بێ‌ بڵێم ئەو درۆیە كرابوو، ئەوانیش قەناعەتیان وابوو، چونكە لە سلێمانی هەرایەك دروست كرابوو كە هاوپەیمانی هەڵدەوەشێتەوە یاخود دەبێتە دووان. پەرلەمانتارەكە گوتی ئەگەر دوو بێت، تەرەفگیری هیچ لایەك نابین. ئەوان ناتوانن هاوپەیمانی نەبن، بۆچی؟ چونكە بەدەنگی هاوپەیمانی چوونەتە بەغدا، بەڵام ئەگەر نەیەنەوە نێو هاوپەیمانی، ئەوا دەبنە دوو پەرلەمانتاری یەكێتی.

رووداو: حیزبەكانی پێشووتان داوایان لێنەكردوون بگەڕێنەوە نێویان؟

محەممەد رەئوف: بە فەرمی نەخێر، بەڵام پێیانخۆشبووە بگەڕێینەوە، بەڵام قەناعەتی ئێمە بەرامبەر شێوازی كاركردنی یەكگرتوو و كۆمەڵ نەگۆڕاوە. ئینجا كە د.بەرهەم رۆیشتووە خەڵكی دیكە ماوە. پرۆژەكەش هێشتا دەستیپێنەكردووە لەسەر چ ئەساسێك ئاشبەتاڵی لێبكەین.

رووداو: هاوپەیمانی بە سەركردایەتی ئارام قادر دەتوانێت ببێتە حیزبێكی كاریگەر لە كوردستان؟

محەممەد رەئوف: من قەناعەتم وایە كاك ئارام خۆی شەخسیەتێكە جۆرێك لە كاریزمای تەنزیمی هەیە و لەناو گەنجەكاندا خۆشەویستە، تا ئێستاش زۆر لە گەنجانی ئیسلامی خۆشیان دەوێت، بەتایبەت كۆمەڵ و ئەوانی كە زوو ناسیویانە. لای سەركردەكانی كوردستانیش جۆرێك لە متمانەی هەیە بە حوكمی ئەوەی لەگەڵ ئەوان بووە لە كاری سیاسی. بە توانایە و مەجالی هەبێ قەڵەمی هەیە، توانای قسەكردنی هەیە، ناترسێ لە سیاسەت، ئینجا لەوەش گرنگتر ئەوەیە كاك ئارام تەنیا نییە و بەتەنیاش نامێنێتەوە. خەڵكێكی زۆر باشی لەگەڵە. من ئومێدی زۆرم پێی هەیە، هەتا تاقەتم مابێت هاوكاری دەكەم.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : هاوپەیمانی
4759 ژمارەی بینین

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
کەریم | 14/02/2019 09:43:37 ص
زۆر سپاس بۆ کاک بۆکانی بەڕێز بۆ ئەم کارە گەورەیە دەست خۆش و سەرکەوتوبیت.
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (2)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
omer salem | 13/02/2019 08:33:21 م
slaw
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (2)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)
Adnan sherwani | 11/02/2019 12:16:27 م
كاك قوباد باسی لیڤەرپول دەكات لە بەر ئەوەی زۆر دەناڵێنن لە دەستی گەورەكەی ئینگلتڕا ولە 24 مانگ دوبارە لێتان دەبەینەوە لە ناو ئۆلتڕافۆرد
قوباد تاڵه‌بانی: سندان له‌ لیڤه‌رپوول
| 10/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 ئەمڕۆ نەخۆشخانەی گشتیی بلێ یادی سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەکاتەوە 5 کاژێر لەمەو بەر |

ئەمڕۆ نەخۆشخانەی گشتیی بلێ یادی سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەکاتەوە

نەخۆشخانەکەیان چەندین پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە زۆرتر
جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین دوێنێ کاژێر 01:48 |

جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین

"کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان لەگەڵ راوێژکاری زۆرتر
خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات 14/2/2019 |

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات

سیستەمی بەرگری وەڵامدانەوەی باشترە زۆرتر
0.234 seconds