وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هەڤپەیڤین

فازڵ میرانی: لەگەڵ یەكێتی رێككەوتووین كەسمان بەبێ‌ ئەویدی نەچێتە بەغدا

لەلایەن هێڤیدار ئەحمەد 11/6/2018
فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان

رووداو – پیرمام

حیزبەكەی لە هەموو ئەو هەڵبژاردنانەی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان كراون لەنێو حیزبە كوردستانییەكاندا یەكەم بووە. پارتی بە حیزبێكی دەوڵەمەند ناسراوە، بەڵام شوێنی دروستكردنی بڕیارەكانی پارتی كە مەكتەبی سیاسییە، شوێنێكی كۆنە. پێش ئەنجامدانی ئەم هەڤپەیڤینە، بە فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانم گوت، چۆن حیزبێكی دەسەڵاتدار و دەوڵەمەندی وەكو پارتی، مەكتەب سیاسییەكەی لە شوێنێكی وەها دەبێ؟ میرانی گوتی: "شت بە مەزهەر نییە، بە جەوهەرە".

 
پێمانخۆشە وەفدێكی هاوبەش بچێتە بەغدا


فازڵ میرانی، دوای راگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق كە لە 12/5/2018 بەڕێوەچوو، سەرۆكایەتی شاندی حیزبەكەی كرد بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان بە شیعە و سوننەوە. میرانی كاتێك لەگەڵ عەبادی كۆبووەوە، پێیگوتبوو "زۆر كەس گوتیان لەم هەڵبژاردنە نەخشەی سیاسی لە كوردستان دەگۆڕێ و پارتی هێزی خۆی لەدەست دەدات، بەڵام پارتی هەر هێزی یەكەم مایەوە و نەخشەكەش نەگۆڕا، لە هیچ مزگەوتێكیش پرسە بۆ پارتی دانەنرا".

میرانی لەم هەڤپەیڤینەدا باسی دەستپێشخەری حیزبەكەی دەكات بۆ كۆكردنەوەی حیزبە كوردستانییەكان كە چۆن بە یەكدەنگی دەچنەوە بەغدا، رێككەوتنێكی نوێی نێوان پارتی و یەكێتی ئاشكرا دەكات، لەسەر پۆستی سەرۆك كۆماریش كە بووەتە جێگەی مشتومڕ لەنێوان پارتی و یەكێتی، قسەیەكی نوێ دەكات.

رووداو: پاش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، دەڵێن پارتی هەوڵێكی هەیە بۆئەوەی هەموو حیزبە كوردستانییەكان كۆبكاتەوە، داواتان لە كێ‌ كردووە بۆ كۆبوونەوە؟
 
بڕیارەكەی پەرلەمانی عێراق بۆ سزادانی كوردە

فازڵ میرانی: دروشمی ئێمە یەكڕیزیی كوردە، ئەمە یەكێكە لە ستراتیژەكانی پارتی، چونكە ئەولەوییاتی ئێمە مەسەلەی نیشتیمانی و نەتەوایەتییە، بە بۆچوونی ئێمە لە دوای ئەوەی نەمانتوانی پێكەوە بایكۆت بكەین، پێكەوە بە یەك لیست دابەزین، هاتووینەتە سەر ئەو بیرۆكەیەی كە دەبێ‌ پێكەوە لەگەڵ بەغدا هەڵسوكەوت بكەین. لەگەڵ برادەرانی یەكێتی كۆبوونەوەیەكمان كرد، پێشتر من و بەڕێز مەلا بەختیار لە بەغدا خۆمان نیشانی خەڵك دا كە پێكەوەین. لە رێگەی پەیوەندییەكانی خۆمان پەیوەندیمان بە هەموو لایەنەكانی دیكەوە كرد، ئەوانەی لە ئێمە و یەكێتی قەڵس بوون (بە دەربڕینی بۆكانییەكان) ئەوانەی یەكێتی پێشدەخەن پاشان باسی پارتی دەكەن، بەڵام ئەم قەڵسبوون و تووڕەبوونە تا كوێ‌ دەڕوات؟ تا چەند بەرژەوەندی كوردی تێدایە؟ بەدیدی ئێمە بەرژەوەندی ئەوانیشی تێدا نییە، خۆیان لە ئێمە دابڕن. لە بەرژەوەندی ئێمەش نییە، چونكە ئەگەر ئێمە پێكەوەبین دەبینە نزیكەی 59 كورسی. خەڵكێك سوود لە ئێمە دەبینێ و ئێمەش سوود لە خۆمان دەبینین، بەڵام ئەگەر ئەوان بە 15 كورسی بچن و یەكێتی بە 18 كورسی و ئێمە بە 28 كورسییەوە بڕۆین، هەر یەكێك بە قەدەر كورسییەكانی، ئەمڕۆ بە داخەوە وای لێهاتووە. هەرچەندە ئێمە لەگەڵ ئەوە نین حكومەتی عێراق یان پەرلەمانی عێراق لەسەر ئەوە بڕوات كە تەعامولی كورسی لەگەڵ كورد بكات. كورد نەتەوەی دووەمە لە عێراق، ئێمە شەریكین، ئێمە موشاریك نین. ئەوە دیدی ئێمەیە و ئەوە لە ئەجێندای ئێمەشە لە ئایندەدا لەگەڵ عێراق دانوستاندن بكەین. 
 
ئەگەر حیزبەكان لەگەڵ پارتی و یەكێتی قەناعەتیان نەكرد ئەوە "لكم دینكم ولی دین"

رووداو: وەڵامی حیزبەكان بۆ داواكاری ئێوە چی بوو؟

فازڵ میرانی: بەداخەوە وەڵامێكی ئەرێنیمان وەرنەگرت، لە هەمانكاتیشدا وەڵامێكی نەرێنیش نەبوو. هەم برادەرانی گۆڕان هەم برادەرانی كۆمەڵ و یەكگرتوو و دادپەروەری و ئەوانی دیكە بە بەرپرسی پەیوەندییەكانی ئێمەیان گوتبوو با شتێك لە كۆمیسیۆنی بەغدا بزانین. ئەم هەڵڵایەی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بوو، بە دیدی ئێمە نە دەستوورییە و نە یاساییە، بەڵكو زیاتر سیاسییە. ئەم كۆبوونەوەیەی 200 ئەندامی دۆڕاو لە هەڵبژاردندا كەشەكە زیاتر لە كەشی كار و كاردانەوە دەچوو. مەسەلە نایاسایی و نا دەستووری كۆبوونەوەكە بخە لایەك، داواكانیشیان ئەوانەی داوای دادپەروەری و عەدالەت دەكەن، لەوێ‌ ئامادەبوون. من نازانم چ دادوەرییەك لەوەدایە، گریمان سندوقێكی دەنگدان لە زاویتە كێشەی هەیە، سندوقێكی دیكە لە شەقڵاوە كێشەی هەیە، مەعقولە تۆ لە خانەقینەوە هەتا زاخۆ دەنگی تایبەتی پێشمەرگە و پۆلیس و هێزە ئەمنییەكان رەفز بكەیەوە. ئەمە ئیجرائاتێكی رەدفعلی و عەجولانە و سیاسییە لەوەی زیاتر یاسایی بێ‌. من لێرە تاوانێكم كردووە، بۆ دەبێ‌ برادەرێك لە هەڵەبجە باجەكەی بدات. بۆیە پێموایە ئەوە سزادانی كوردە. وەكو ئەنفالكردنی دەنگی ئێزدییەكان كە نەیاندەویست ئێمە لیستی یەكەم بین لە مووسڵ، هاتن زیاتر لە 130 سندوقی دەنگی ئێزدییەكانیان سووتاند. دەنگی ئێزدییەكانیان ئەنفال كرد بۆ ئەوەی  هیچ ئێزدییەكی شنگال نەگاتە پەرلەمان. ئەمە بارودۆخی عێراقە، كورد ئەوانەی لە یەكدی دابڕاون، پێویستمان بەیەكدییە، بەبێ‌ یەكدی قازانج ناكەین.

رووداو: هەوڵدەدەن جارێكی دیكە نامە بۆ لایەنەكان بنێرن بۆ كۆبوونەوە؟

فازڵ میرانی: ئێمە قەت لەو مەسەلەیە بێ‌ ئومێد نابین، چونكە ئەوە ستراتیژییەتی پارتییە. ئێمە خۆمان بە خەمخۆری میللەتی خۆمان دەزانین، خەڵكی دیكە چی دەڵێن خۆیان و بەختی خۆیان. ئێمە بۆ جاری یەكەم و دووەم و سێیەم، ماندوونابین لەو كارە. هەتا كورد كۆدەكەینەوە، كە كۆمانكردنەوە پێمانخۆشە وەفدێكی هاوبەش بچێتە بەغدا. ئەگەر هەموومان پێكەوەبین ئاسانتر خواستەكانی ئێمە لە بەغدا بەدی دێن. خواستەكانی ئێمە مەسەلەی شەراكەتە، رێژەی ئێمەیە لە سوپا، بودجەیە، یاسای نەوتە. ئەو مەسەلانەی لە غیابی ئێمە لەو چەند ساڵەدا نە برادەرانی ئێمە لە بەغدا ئەدائیان باش بووە، نە پارێزەرێكمان بۆ ئەو پرسانە لە بەغدا هەبووە. نە پەرلەمانی عێراق توانیویەتی رێشمەی حكومەتی عێراق بگرێ‌ و نەبێتە حكومەتێكی فەردی. تاكلایەنە دەسەڵاتی جێبەجێكار، دەسەڵاتی تەشریعی و قەزائیش بباتەوە. ئەمە بارودۆخێكی نالەبارە لە عێراق. تەفەرودێك هەبێ‌ لە عێراق و بنەمای جیاكردنەوەی دەسەڵاتەكان لە یەكدی پێشێل بكرێ‌.
 
قسەی كۆتاییمان لەسەر پۆستی سەرۆكی كۆمار نەكردووە

 

رووداو: لەگەڵ یەكێتی بۆ بەغدا گەیشتنە كوێ‌؟

فازڵ میرانی: بێجگە لەو كۆبوونەوە دوو قۆڵییەی لەگەڵ كاك مەلا بەختیار لە بەغدا كردمان، كۆبوونەوەیەكی دیكەمان كردووە. بڕیاری بنەڕەتی ئێمە ئەوە بوو كۆببینەوە، لەسەر ئەوە رێككەوتین كە كەس لە ئێمە بەبێ‌ ئەوی دیكە بە تەنیا نەچێتە بەغدا. ئەمە مەبدەئێكی باشە. هەروەها بڕیارماندا دەرگا بە واڵایی بهێڵینەوە بۆ ئەو برادەرانەی لە ئێمە دابڕاون. جا یان خۆیان دابڕاندووە، یان ویستوویانە ئێمە دابڕێنن. بە هەر حاڵ ئەو دەستەواژەیە زۆر شت هەڵدەگرێ‌. ئێمە بڕیارمان دا دەرگاكە بە كراوەیی بهێڵینەوە، یەكێتی پەیوەندییان پێوە بكات و ئێمەش لەلای خۆمانەوە پەیوەندییان پێوە دەكەینەوە، تاوەكو قەناعەتیان پێدەكەین پێكەوە بین. ئەگەر قەناعەتیشیان نەكرد ئەوە "لكم دینكم ولی دین".

رووداو: هاوپەیمانییەك راگەیەنراوە، سەدر، عەللاوی و حەكیم. پارتی و یەكێتی دەچنە نێو ئەو هاوپەیمانییە؟ لەگەڵ كامە بەرە دەبن؟

فازڵ میرانی: بەپێی زانیاری من، دوێنی شەو عەللاوی لەو هاوپەیمانییە كشاوەتەوە. بەبڕوای من ئێمە پەلە نەكەین، لە بەغداش گوتم ئێمە نەهاتووین شوێن پۆست بكەوین. ئێمە شوێن مەقاسید كەوتووین، ئێمە كێشەی گەلێكمان هەیە و نەهاتووین بۆ پۆستی وەزیر، یان سەرۆك كۆمار، یان سەرۆك پەرلەمان. ئێمە دەمانەوێ‌ كێشەی كوردستان چارەسەر بكەین. پێشنیازی ئێمە وەكو پارتی دەمانەوێ‌ هەموو لیستە براوەكان پێكەوە دابنیشین و لیژنەیەكی پسپۆر دابنێین، بەرنامەی حكومەتی داهاتوو دابنێین، پێش ئەوەی سەرۆكوەزیرانی داهاتوو دابنرێ‌، چونكە بەرنامە بەلای ئێمەوە گرنگە. لەو بەرنامەیەدا ئەولەویەتی عێراق ئەمن و ئاسایشە، چاككردنی دۆخی ئابوورییە، ئاشتبوونەوەیەكی سیاسییە لە نێو پێكهاتەكاندا. هەروەها ئاوەدانكردنەوە و گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان كە بارگرانییەكی زۆریان لەسەر شانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دروستكردووە. بۆ كوردستانیش ئەولەویاتی ئێمە ئەوەیە مەبدەئی شەڕاكەت و تەوافوق بچەسپێنین، ئەو تەوافوقەی عێراقی لەسەر بنیاتنراوە. دووەم مەبدەئی شەراكەت تەوازونە. سێیەم: مەسەلەی پێشمەرگە و بودجەیە. چوارەم: مەسەلەی یاسای نەوت و غازە. پێنج: مووچەی شەهید و گیراوە سیاسییەكانە. هەروەها بودجەی كوردستانیش رێككەوتنی لەسەر بكرێ‌ و جێگیر بكرێ‌.

 
مام جەلالێكی دیكە نییە داكۆكی لێ بكەین


رووداو: گفتوگۆیەكی زۆر هەیە لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار، پارتی خۆی بە براوەی یەكەمی ئەو هەڵبژاردنە لە كوردستان دەزانێ‌  داوای ئەو پۆستە دەكات، یەكێتیش هەوڵ دەدات دیسان ئەو پۆستە وەربگرێتەوە. قسەی كۆتایی لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار كراوە؟

فازڵ میرانی: نەخێر قسەی كۆتاییمان لەسەر ئەو مەسەلەیە نەكردووە. وەك پێشتریش ئاماژەم پێكرد، ئێمە یەكەمجار پێویستمان بە چارەسەركردنی كێشەی میللەتی خۆمان هەیە. چونكە بۆ میللەتی كورد چارەسەركردنی كێشەكانی، لە هەموو پۆستەكانی بەغدا گرنگترە. ئەگەر كێشەكانمان لە بەغدا چارەسەر بكرێن، هیچ پۆستێكیشمان لە بەغدا نەبێ‌ كێشە نییە. بە مەرجێك ئەوانەی لە بەغدان بە عەقڵییەتێك كار بكەن كە ئێمەش خەڵكی ئەو وڵاتەین. نەك هەر شتێك هەبێ‌ بۆ ئەوان ببێ‌ و ئێمە لێی بێبەش ببین. ئەوەی دیكە ئەوەی ئێمە داكۆكیمان لەسەر كردووە، ئەمریكا بەو گەورەییەی خۆی داوای كرد كە خوالێخۆشبوو مام جەلال نەبێتەوە بە سەرۆك كۆمار، بەڵام جەنابی بارزانی گوت ئەبەد شتی وا نابێ‌، دەبێ‌ تەنیا مام جەلال سەرۆك كۆمار بێ‌. مام جەلالێكی دیكە نییە ئێمە داكۆكی لێ بكەینەوە. بەڵام ئێمە داكۆكی لەسەر ئەوە دەكەین كە سەرۆك كۆمار بۆ كورد بێ‌. هەرچەندە دەسەڵاتەكانی ئەوەندە نین، بەڵام شتێكی رەمزییە و باشە كوردێك نوێنەرایەتیی عێراق بكات لە بۆنە نێودەوڵەتییەكان. 

رووداو: ئەو كوردە كێیە؟

فازڵ میرانی: من نازانم، ئەو كوردە هەر كێ‌ بێ‌، لەلای ئێمە هەر كەسێك لەو پۆستەدا بێ‌، ئەولەویەتەكە كوردبوونیەتی.

رووداو: لە كوردستان باسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان زۆر گەرمە، دەڵێن یەكێتی داوای كردووە ئەو هەڵبژاردنە بۆ مانگی 12
 
دەرگای پارتی بۆ بزووتنەوەی گۆڕان كراوەیە
دوابخرێ‌، گەیشتوونەتە چ؟

فازڵ میرانی: جارێ‌ پارتی بڕیار نادات. جەنابی كاك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن هەن، ئەوان بڕیار  دەدەن. حكومەت چ بڕیارێكی دا ئێمە وەكو حیزب پشتگیری لە بڕیارەكانی حكومەتی خۆمان دەكەین.

رووداو: یەكێتی ئەو داوای لێكردوون؟

فازڵ میرانی: ئەو پرسیارە لە حكومەت بكەن. لە ئێمە نا، چونكە ئێمە بڕیار نادەین.

رووداو: هەڵبژاردن بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش دەكرێ‌؟

فازڵ میرانی: ئێمە پێمانباشە دەستوورێك بۆ هەرێمی كوردستان دابنرێ‌، لەسەر شێوەی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم كە خاڵێكی خیلافی بووە لە نێوان ئێمە و هاوپەیمانان و دۆستانمان. ئێمە دەمانەوێ‌ سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەر كێیەك بێ‌، لەلایەن میللەتەوە هەڵبژێردرێ‌. هەندێك حیزبیش دەڵێن نەخێر با لەلایەن پەرلەمانەوە هەڵبژێردرێ‌، ئەمە مەسەلەیەكی خیلافییە لە وڵاتانی جیهان هەردوو شێوازەكە هەیە. بەڵام ئێمە دەمانەوێ‌ ئەوە لە دەستوور جێگیر بكرێ‌ و هەموو جارێك نەبێتە گفتوگۆ لە نێوان حیزبەكان.

رووداو: تۆ هەمیشە قسەی خێر دەكەی، ئێستا پەیوەندی ئێوە و گۆڕان لە كوێدایە؟

فازڵ میرانی: ئێمە و گۆڕان كوردین و خەڵكی كوردستانین، من ناڵێم پشتمان لە یەكدی كردووە. ئەوان لە ئێمە قەڵس بوون. نوكتەیەكی سیاسیشیان كردووە و گوتوویانە ئەمجارە یەكێتی فێڵی لە ئێمە كردووە و دەنگەكانی ئێمەی بردووە. كاتێك تەقە لە بارەگاكەیان كراوە گوتوویانە نانا بە تەنیا یەكێتی نەبووە، پارتیشیان لەگەڵ بووە. پارتییەكانی سلێمانیش دەڵێن خوانەخواستنە ئەگەر ئەمجارە تەقەیان لێبكرێتەوە، دەڵێن یەكێتی نەبووە، بە تەنیا پارتی بووە. بەڵام ئێمە دەرگامان كراوەیە. هەردووكمان لەو وڵاتە دەژین. كوردین و برای یەكدین، شەریكی ئەو وڵاتەین. لە حكومەت نابین، بەس لە پەرلەمان بە یەكەوە دەبین. ئومێدەوارین بگەینە ئەنجامێك و ئەو ساردییەش نەمێنێ‌. خواستێكی میللی ئێمەیە كەس ناتوانێ‌ ئەوی دیكە دەربكات لەو وڵاتە. ناتوانین مافی هاووڵاتیبوون لە یەكدی بسێنین. پێكەوە داخڵی هەڵبژاردن دەبینەوە، كێ‌ دەڵێ‌ لە حكومەتی ئایندە پێكەوە شەریك نابین. سیاسەت هەر وایە، لە سیاسەتدا سفر یان 100 نییە. دەرگای داخراویش لە سیاسەتدا ناكرێ‌ هەبێ‌.


کۆمێنتەکان

 
Sarhang Qalasnjee | 12/6/2018
به رائى من تا يگرتوو نه بن ده ستت ناو ده ستت نه نين كورد له بغداد شكست ديينيت ده بيت خزمه ت به كؤمه لانى خلكى كوردستان بكه ن نه ك بؤ گيرفان بجنه بغداد

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

KGHD | 22/07/2018 10:43:16 ص
هه ولير له فرمان بران هه ستمان بي كرد زؤر به به هيزيش بوو ما شاء الله
Mohammadi | 22/07/2018 01:52:59 م
ئه مه هه مووی درۆیه هیچی بومه له رزه نیه. کۆماری ئیسلامی له ژێر زه وی بۆمبی ناوه کی تاقی ئه کاته وه و بۆ کوردستانی باشور یه تی . له پاش هه ڵبژاردنی...
بوومەلەرزە رۆژهەڵات و باشووری کوردستانی هەژاند
| 16 کاژێر لەمەو بەر | (2)
سێنیار بامەڕنی | 17/07/2018 09:06:45 م
دوور لە سیاسەت و مەرامە گڵاوەكانی سیاسیەت، من لە رووی مرۆڤایەتییەوە ئەم پەیامە ئاراستەی (نادیە موراد و نەتەوە یەكگرتووەكان) دەكەم و دەڵێم: من كەسێكی...
Sya | 22/07/2018 11:20:58 ص
ئةوة مةسيحي بواية يان موسلمان نةبواية ئيستا مةدالياي ريزلينانيان لة مل ئةكرد...
رزگاركەری نادیە موراد داوای یارمەتی دەكات
| 17/7/2018 | (2)
Azad Azad | 17/07/2018 03:34:40 م
به‌ڕێزان له‌وه‌ ختیا له‌ وڵاتێك ئه‌وروپا بوم وه‌ر كێر بۆم بانگیان كردم بۆ زه‌لامێك ئیدعای ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه‌ نوسه‌ره‌ و داوای ناس نامه‌ی نوسه‌ری...
Rizgar Khoshnaw | 21/07/2018 07:38:23 م
جوان جوان فرۆشتیان ، زۆر به هه‌ رزان .
دەستهەڵگرتن لە بەغدا و زامنكردنی كەركووك
| 17/7/2018 | (2)
شاخه‌وان | 18/07/2018 07:38:43 ص
به‌ هه‌مووی دوو ئه‌مريكي نه‌بوون به‌شدار بوون و ته‌ياره‌كانيش ته‌نها بۆ پۆز هاتبوون گه‌رنا 5 پيشمه‌رگه‌ شه‌هيد نه‌ده‌بوون. ئه‌مريكي ته‌نها بۆ...
Rizgar Khoshnaw | 21/07/2018 07:31:04 م
ئه مریکا وه کو جاشی هه‌ رزان ته ماشای کورد ئه کات ، کورد له ڕۆژ ئاواش هه‌ ر جاشی هه‌ رزان فرۆشن ، حه ق نیه پێشمه رگه به کوشت بده ن ...له پێناوی...
وردەکاریی ئۆپەراسیۆنەکەی پێشمەرگە و هاوپەیمانان لە چیای قەرەچووغ
| 16/7/2018 | (5)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 لە ئەمستردام 22هەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لەبارەی ئەیدز بەڕێوەدەچێت 15 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئەمستردام 22هەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لەبارەی ئەیدز بەڕێوەدەچێت

بە گەورەترین کۆنفرانسی زانستی تەندروستی لە زۆرتر
ڤیتامین دی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆلۆن کەمدەکاتەوە 20 کاژێر لەمەو بەر |

ڤیتامین دی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆلۆن کەمدەکاتەوە

ڤیتامین دی بە بەرکەوتنی تیشکی خۆر بە پێست زۆرتر
خواردنی هێلکە  تووشبوون بە شەکرەی جۆری دوو کەمدەکاتەوە دوێنێ کاژێر 01:08 |

خواردنی هێلکە تووشبوون بە شەکرەی جۆری دوو کەمدەکاتەوە

هێلکەی کوڵاو سوودەکانی زۆرتن زۆرتر
0.235 seconds