وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هەڤپەیڤین

دانیال سەروەر بۆ رووداو: سەختە ئەمریكا دان بە سەربەخۆیی كوردستاندا بنێ‌

لەلایەن نامۆ عەبدوڵڵا 11/8/2017
دانیال سەروەر، پڕۆفیسۆر لە زانكۆی جۆنز هۆپكینز
دانیال سەروەر، پڕۆفیسۆر لە زانكۆی جۆنز هۆپكینز

رووداو- واشنتن

دانیاڵ سەروەر پڕۆفیسۆرە لە زانكۆی جۆنز هۆپكینز و لە بواری ئیدارەكردنی ململانێكاندا وانە دەڵێتەوە و لە پەیمانگای رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە واشنتنیش كاری لێكۆڵینەوە دەكات. سەروەر ماوەیەك راوێژكاری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بووە و لە نێوان ساڵانی 1994 بۆ 1996 نێردەی تایبەتی ئەمریكا بووە بۆ فیدراسیۆنی بۆسنە، لەو ماوەیەشدا نێوبژیوانی دانوستاندنەكانی نێوان كروات و موسوڵمانەكان بووە و یەكەم رێككەوتنی ئاشتیی دایتن بەرهەمی هەوڵ و نێوبژیوانیی ئەو بووە. دانیاڵ سەروەر شارەزاییەكی باشی لە دۆخی عێراق و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست هەیە، پێیوایە كاتی سەربەخۆیی كوردستان نییە و دەڵێت بەبێ‌ رێككەوتن لەگەڵ بەغدا گشتپرسی هەڵەیەكی گەورەیە.

رووداو: بەمدواییە بابەتێكت بۆ رۆژنامەی  واشنتن پۆست نووسی، گوتت كاتی سەربەخۆیی كوردستان نییە. بۆچی ئەم هەڵوێستە؟

دانیاڵ سەروەر: من لەدژی سەربەخۆیی كوردستان نیم، بەڵام پێموایە ئەو پرۆسەیەی كە پێویستە بۆ ئەو مەبەستە بگیرێتەبەر زۆر گرنگە. ئەنجامدانی گشتپرسی بەبێ رێككەوتن لەگەڵ بەغدا لەسەر خاڵەكانی جیابوونەوە، هەڵەیەكی گەورەیە. گشتپرسی پێویست نییە، هەموومان تێدەگەین كورد سەربەخۆییان دەوێت. بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی پێویست ناكات گشتپرسی بكەن. كێشە دانپێدانانە نەك راگەیاندنی سەربەخۆیی. سەربەخۆیی چەمكێكی پەیوەست بە ئیرادەی سیاسییە، دانپێدانان قبوڵكردنی سەروەرییە. كوردستان كێشەی بەدەستهێنانی دانپێدانانی هەیە. لەلایەن توركیاوە سەختە، لەلایەن ئێرانەوە سەختە، لەلایەن بەغداوە سەختە. راشكاوانە بڵێم سەختە ئەمریكاش دانی پێدا بنێ. 

سەختترە لەوەی بەرپرسانی كوردستان تێیدەگەن. كێشەكە پەیوەندی بە كوردستانەوە نییە، پەیوەندی بە كێشەی جیابوونەوەی چەند بەشێكی جۆرجیا، مۆڵدۆڤا، ئۆكرایناوە هەیە. ئەگەر ئەمریكا دان بە سەربەخۆیی كورستاندا بنێت بەبێ ئەوەی هەولێر لەگەڵ بەغدا بگاتە رێككەوتن، ئەوە راستەوخۆ دەستی پوتین ئاوەڵا دەكات و كاریگەریی نێودەوڵەتی بەشێوەیەكی زۆر زیاد دەكات. پێموایە ئەمریكییەكان ئەوە دەزانن، بۆیە دوودڵن لە دانپێدانانی كوردستان، مەگەر لەگەڵ بەغدا رێككەوتن بكرێت.

رووداو: ئەو دژایەتییەی بەرامبەر سەربەخۆیی كوردستان دەبینرێ‌ شتێكی سروشتییە، چونكە هیچ وڵاتێك هانت نادات بۆ جیابوونەوە، بەڵام كاتێك تۆ سەربەخۆییت راگەیاند دەبێتە ئەمری واقیع، ئەمریكا و وڵاتانی دیكە ناچار دەبن دانی پێدا بنێن؟

دانیاڵ سەروەر: دانپێدانان بەو دەوڵەتانەی دوای دابەشبوونی یۆگوسلاڤیا دروستبوون، بەشێكی بەهۆی شەڕەوە بوو. پێموایە ئەوە خراپترین سیناریۆیە كە بۆ كوردستانی عێراق لەبەرچاوی بگرین، دەبێ دوورەپەرێزی لە شەڕ بكرێت لەڕێی ئەنجامدانی دانوستاندن. پێموایە پێویست ناكات گشتپرسی بكرێ‌، چونكە ئەنجامەكەی روونە. ئەگەر سەیری ئەو وڵاتانە بكەی كە بەمدواییانە سەربەخۆییان بەدەستهێناوە، ئەوانەی سەركەوتووبوونە، ئەوانەن كە پرۆسەی راگەیاندنی سەربەخۆییان بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كردووە. 

خوێندنەوەی من بۆ بەغدا ئەوەیە كە لەسەر ئەو پرسە دابەشبووە، لەبەر ئەوەی زۆر لە شیعەكانی باشوور دەڵێن لێگەڕێن با كورد ببێتە خاوەنی دەوڵەت بە مەرجێ كەركووك نەبەن. سوننەكان كێشەی راستەقینەیان لەگەڵ سەربەخۆیی كوردستانی عێراق هەیە لەبەرئەوەی ئەوان لە عێراقێكدا دەمێننەوە كە 75%ی شیعە دەبێت. بەبێ شكبردنی سەرچاوەی تایبەت بە خۆیان. بۆیە رەوشەكە بۆ سوننەكان زۆر سەخت دەبێت، بەبێ بەغدا ناتوانرێ هیچ بكرێ. عەبادی سەرۆكوەزیران لە بەغدا تاكە كەسە كە كورد دەتوانێ ئومێدی لەسەر هەڵچنێ بۆ ئەنجامدانی دانوستاندنی سەربەخۆیی.

شێوازی كاریگەر ئەوەیە یەكەمجار دانوستاندن بكەن، ئەگەر وادەزانن پێویستتان بە گشتپرسییە، بیكەن، هەرچەند من پێموایە پێویستتان نییە، بەڵام راگەیاندنی سەربەخۆیی بە پشتبەستن بە دانوستاندن لەسەر دابەشكردنی ناوچەكان و سامان و مەسەلەی قەرزەكان و مەسەلەی هاونیشتمانیبوون دەكرێ لەگەڵ بەغدا لەسەر هەموو ئەم مەسەلانە دانوستاندن بكرێ. بەتایبەتی لەگەڵ ئەو بەغدایەی ئەمڕۆ هەیە.

رووداو: نەبوونی یەكڕیزی لە نێو كورد، دەبێتە گرفتێكی گەورە لەبەردەم گشتپرسی؟

دانیاڵ سەروەر: راستییەكە ئەوەیە لە هەندێك لەو وڵاتانەی هەوڵی سەربەخۆییان داوە، یەكڕیزیی نێوخۆیی نەبووە، دوای سەربەخۆیی شەڕی ناوخۆ سەریهەڵداوە. لە باشووری سوودان وا بوو. پێشبینی شەڕی ناوخۆ لە كوردستان ناكەم، بەڵام راستییەكە ئەوەیە هێشتا پەرلەمان كارا نەكراوەتەوە، پێمخۆشدەبێت كە هیچ پێشمەرجێك دانەنرابێت بۆ كاراكردنەوەی. پێویستە ببینین كە كاراكراوەتەوە و یاسای پەیوەست بە گشتپرسی دەربكرێ. ئەگەرنا گشتپرسییەكە نافەرمی دەبێت و بەڕاستی بێ سوود دەبێت. 

رووداو: پێت باشترە كورد لەگەڵ عێراقێكی داڕووخاو بمێنێتەوە؟

دانیاڵ سەروەر: نەخێر، پێموایە ئەوە بڕیاری كوردی عێراقە. دەزانم ئیرادەی سەربەخۆییان زۆر بەهێزە، تێدەگەم كە عێراق فەوزایە، دانیشتووانی كوردستانی عێراق وای دەبینن كە مانەوە وەك بەشێك لە عێراق باشترین شت نییە. من كێشەم لەگەڵ ئەوە نییە، كێشەم لەگەڵ ئەوەیە كوردستانی عێراق كە خۆی بە دۆستی ئەمریكا دەزانێت، رەوشێك دروست بكات كە ئەمریكا ناچاربێت دانی پێدا بنێت لەسەر حیسابی پشتگوێخستنی هەڵوێستی خۆی لە ئەبخازیا و ترانسنیستریا و دۆنباس و هەموو ئەو  ناوچانەی كە پوتین بە سەربەخۆیان دەزانێ یان بڕیاریان داوە سەر بە رووسیا بن. ئەوە بژارەیەكی زۆر سەختە بۆ ئەمریكا. ئەگەر لە من بپرسی، پێموایە ئەمریكا دژی سەربەخۆیی كوردستان دەبێت.

ئەگەر سەربەخۆیی رابگەیەنن، لەبەرچاوگرتنی ئەوەی كە ئەمریكا 500 هەزار سەرباز رەوانە دەكات بۆ پاراستنی كوردستانی عێراق، یەكێكە لەو هۆكارانەی ئەمریكا دوودڵ دەكات لە دانپێدانان بە سەربەخۆیی كوردستانی عێراقدا، لانیكەم پێویستە رێككەوتن لەگەڵ بەغدا هەبێت. ئەوە كلیلی بەدەستهێنانی رەزامەندیی نێودەڵەتییە. ئەگەر تارانیش رازی نەبێ‌، بەدڵنیاییەوە ئەنقەرە رەزامەندی دەدات بەو سەربەخۆییە. ئەگەر دانوستاندن و رێككەوتن نەبێت لەسەر ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان و دابەشكردنی سامان و قەرزەكان، ئەوە تەواوی پرۆسەكە بەرەو ئاڕاستەیەكی زۆر خراپ دەڕوات.

رووداو: ئەگەر ئەو جیابوونەوەیە بە هاوكاریی بەغدا بكرێ‌، زۆربەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دانی پێدا دەنێن.

دانیاڵ سەروەر: ناڵێم زۆربەی وڵاتان بە گوڕوتینەوە دانی پێدا دەنێن، زۆریان دوودڵ دەبن. بەڵام پێموایە ئەو كات ئەمریكا دەتوانێت بڵێت سەربەخۆیی كریمیا، یان داگیركردنی لەلایەن رووسیاوە بە رەزامەندیی كیێڤ نەبووە، بە رەزامەندیی دەسەڵاتی ئۆكراینا نەبووە لەبەرئەوە ئەو سەربەخۆییە یاسایی نییە. رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا وادەكات سەربەخۆیی كوردستان یاسایی بێت. ئەوە ئارگومێنتێكی زۆر بەهێزە كە ئەمریكییەكان دەتوانن بەكاریبهێنن، پێموایە ئەوە بۆ تاران و بەتایبەت بۆ ئەنقەرەش راستە. رێككەوتن وادەكات بەشێوەیەكی حەتمی دواتر رەزامەند بن، ئەگەر دەستبەجێش دەرینەبڕن.



 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ئه حمه د ره شيدي بانه | 19/10/2017 08:20:45 م
بژيت بارزاني نه مر
بارزانی: هیچ کەسێک بۆی نییە کۆسرەت رەسول دەستگیربکات
| 17 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Ahmad Jamel
Ahmad Jamel | 16/10/2017 09:02:59 م
خیانەت هەموو گەلی کوردی و پیشمەرگەی گریاد
پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەقی رێککەوتنی بافڵ تاڵەبانی و ھادی عامری بڵاودەکاتەوە
| 16/10/2017 | (1)
Kori Boukan | 16/10/2017 03:57:51 م
من ته نيا داواكارم كه ئاگاتان له سنوره كانى روژئاوا بىت. هىندىك جولانه وه ى مه ترسىى دار له پيرانشار ديتراوه.
هاشمی: ئەوەی لە کەرکووک روودەدات بە هاوئاهەنگی بافل تاڵەبانی و قاسم سولەیمانییە
| 16/10/2017 | (1)
rzgar | 16/10/2017 01:53:16 م
خودابی پارێزیت
Kardo | 16/10/2017 03:12:53 م
سه لا مه تى بو كاک کوسره ت و هه موو پیشمه رگه ی کوردستان .به نه فره ت بن ئه وانه ی خیانه تیان له کورد و له که رکووک کرد
 برینداربوونی کۆسرەت رەسول رەتدەکرێتەوە
| 16/10/2017 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

قەیس خەزعەلی ستایشی بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی دەکات 14 کاژێر لەمەو بەر |

قەیس خەزعەلی ستایشی بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی دەکات

داوادەکات عەبادی مووچەی هێزەکانیان بدات زۆرتر
 لە کەرکووک پێکدادان روویدا و سێ هەمەری حەشدی شەعبی تەقێندرانەوە 15 کاژێر لەمەو بەر |

لە کەرکووک پێکدادان روویدا و سێ هەمەری حەشدی شەعبی تەقێندرانەوە

چەکدارانی حەشد ئەفسەرێکی پۆلیسی سوننە دەکوژن زۆرتر
0.422 seconds